2017-09-16

لەدرێژەی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ لە پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بڵند ئیسماعیل‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەئامادەبوونی‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و كارگێڕانی‮ ‬لق و بەرپرسانی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬دەوروبەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬، لەگەڵ ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر لە وەرزشوانانی‮ ‬سنووری‮ ‬دەورووبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر كۆبووەوە‮.‬

لەدەسپێكی‮ ‬كۆبوونەوەكەیدا بەرێز بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16 تیشكی‮ ‬خستەسەر رۆڵی‮ ‬گرنگ و پڕ‮ ‬بایەخی‮ ‬وەرزش وانان لەبواری‮ ‬وەرزشیدا كە لەرێگەیەوە دەتوانرێت خزمەتێكی‮ ‬گەورە بە لاوانی‮ ‬وڵاتەكەمان بكرێت بەتایبەتیش كە ئەمڕۆ گەلەكەمان لەبەردەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازدایەو هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێت و بەدیهێنانی‮ ‬ئەم ئامانجەش دەبێتە فاكتەرێكی‮ ‬بەهێز بۆ بەرەو پێشبردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬وەرزش لەكوردستاندا كە رێگەیەوە دەتوانرێت زۆرترین خزمەت بەگەل و نیشتمانەكەمان بكەین و كوردستانیش وەك هەموو وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬دونیا بەشداری‮ ‬خول و پاڵەوانێتییە جیهانیەكان بكات‮ .‬

لەبەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆبوونەوەكەیدا بەرێز بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16 داوای‮ ‬لە وەرزشوانانی‮ ‬سنووری‮ ‬دەوروبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر كرد هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ‮ ‬بۆ هاندانی‮ ‬لاوانی‮ ‬وڵاتانەكەمان و بەشداریكردنی‮ ‬كارایان لەسەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و كۆكردنەوەی‮ ‬زۆرترین دەنگی‮ ‬بەڵێ لەو پرۆسە چارەنووسسازەدا‮.‬

دواتر بەرێز كاكەمین نەجاڕ‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر لەوتەیەكیدا ستایشی‮ ‬وەرزشوانانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردوو داوایلێكردن لەچوارچێوەی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردن و راپرسی‮ ‬كوردستان هەوڵ بۆسەرخستنی‮ ‬ئەو پرۆسە چارەنووسسازە بدەن‮ .‬

لەبەرامبەردا وەرزشوانانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر هەموو بەیەك دەنگ بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە چۆن لەرابردوودا هەمیشە پاڵشتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بوونە‮ ‬، لەو پرۆسەیەشدا بەهەموو توانایەك هەوڵی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬ئامانجی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان دەدەین و لەرۆژی‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلولدا بەدەنگی‮ ‬بەڵێ كوردستان دەگەیەنینە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەربەخۆیی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌