2017-09-14

 لە درێژەی سەردانەکەیدا  بۆ ڕووسیا، (مەحموود محەممەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مۆسکۆ چه‌ندان دیداری گرینگی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هەر سێ دامەزراوەی میدیایی پراڤدا، ریانۆڤەستی و ئاژانسی هەواڵی ئینتەر فاکس ساز دا.

لە هەریەک لەم دیدار و چاوپێکەوتنه‌ میدیاییانەدا، (مەحموود محەممەد) باسی لە دواڕووداو و پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرد و بە وردی ڕۆشنایی خستە سەر ئیرادەی گەل و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25ی سێبتەمبەری ئەمساڵ و، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ریفراندۆم لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێ و ئیرادەی گەلی کورد سەردەکەوێ.

ئه‌و روونی کردەوە، کە لە عێراق پرەنسیپی شەراکەتی نیشتمانی تێیدا نەماوە و، ئەو وڵاتە بەرەو مەزهەبگەرایی و تاکڕۆیی مل دەنێت، بۆیە کوردستانیان مافی خۆیانە لەسەر نیشتمانی خۆیان شێوازی ژیان و داهاتووی خۆیان رەنگڕێژ بکەن و بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

لە زۆربەی دیدارەکانیشدا (مەحموود محەممەد) باسی لە زەرورەت و ئاسۆی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان مۆسکۆ و هەولێر کرد و سپاسگوزاری گەل و سەرکردایەتیی رووسیای کرد لە هاوکاریکردنی گەلی کوردستان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌