2017-09-13

سكرتاريه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌ باره‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى به‌ڵێ بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

سكرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای رێفراندۆم لە راگەيه‌ندراوێكدا و بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی رێفراندۆم، و پابەندبوون بە بەها نیشتیمانییەكان و رێكارە یاساییەكان، داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات لە كاتی بانگەشەی ريفراندۆم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.

1.دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هێما و ئاڵا و رەمزی هەر لایەنێك یان وڵاتێك جگە لە ئاڵای كوردستان.

2. دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ناو و وێنەی سیمبۆل و سەركردەكان وەكو پڕوپاگه‌ندە یان بانگەشەی ريفراندۆم.

3. دووركەوتنەوە لە بێڕێزی كردن یان هێرش كردنە سەر سەركردە و ئاڵا و سیمبوڵی هەر لایەنێك یان وڵاتێك.

4. پاراستنی ئارامی شار و شارۆچكەكان، پاراستنی مولكی گشتی.

5. پاراستنی ئارامی هاووڵاتیان.

6. هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و پۆلیس و فەرمانگە حكومییەكان.

7. جەخت دەكەینەوە لەسەر ئازادی رادەربڕین و رێگەدان بە ئەنجامدانی چالاكی و هەڵمەت و بانگەشەی ريفراندۆم بە ئازادی و بە شێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە، بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان، رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.

 سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای رێفراندۆم

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌