2017-09-13

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کورستان رایدەگەیەنێت، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان چیتر گفتوگۆ لەبارەی بودجە و نەوتی کوردستان لەگەڵ عێراق ناکات.

نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاندوه‌ ، گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی بودجەی کوردستان و پێشمەرگە و نەوت کۆتاییان هاتووە و جارێکی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوە ناکرێت.
نەجات حەسەن هەروەها رایگەیاند، دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق  ”دەست بە قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکەین“، کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وەک دوو دراوسێ، گرنگترین تەوەری گفتوگۆکان دەبێت.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە داهاتوودا شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی وڵاتانی دەوروبەری کوردستان دەکات.

نەجات حەسەن جەختی لەوە کردەوە، کە پێکەوەژیان لە عێراق لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا نەماوە، چونکە عێراق توانای لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی نەماوە و دەبێ هەر پێکهاتەیەک رێگای خۆی هەلبژێرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌