2017-09-13

بنیامین نەتانیاھۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل پشتگیریی له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.
 نەتانیاھۆ لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "ئیسرائیل پشتگیریی له‌ ویستی شه‌رعی گه‌لی كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت".
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتگیریی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و له‌ساڵی 2004یش به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل پشتگیریی له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌