2017-09-13

  سەلام عەبدوڵڵا

دوێنێ‮ ‬9/12‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا بڕیارێكی‮ ‬تاك لایەنەی‮ ‬سەبارەت بە هەرێم و ریفراندۆم دا،‮ ‬بەبێ بەشداری‮ ‬فراكسیۆنە كوردییەكان،‮ ‬كە تێیدا رەفزی‮ ‬ریفراندۆم دەكەن و بە نادەستووری‮ ‬لە قەڵەم دەدەن و داوا دەكەن بە هەموو شێوەیەك و بە هەموو میتۆدێك‮ ‬ڕێگری‮ ‬لێ بكرێ ئەمەش لە وڵاتێكدا كە بە حساب پەرلەمانی‮ ‬و فرەیی‮ ‬و فیدڕاڵییە‮!.‬ مافی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە ئەمڕۆش پەنا بۆ ئەو مافەی‮ ‬دەبات،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەو هەموو پێشێلكردنەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقییە كە لە دێباجەكەیدا بە روونی‮ ‬دەڵێ‮: ‬پاراستنی‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬ئازادانە لە عێراق بەندە بە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم دەستوورەوە كە بە پراكتیك حكوومەت‮ (‬55‮) ‬بەندی‮ ‬ئەو دەستوورەی‮ ‬پێشێل و پشتگوێ خستووە‮.‬ ئەوەی‮ ‬ئێستا،‮ ‬لای‮ ‬هەمووان بەتایبەتی‮ ‬لای‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێم روون و ئاشكرایە كە ئەم وڵاتە بەرەو كوێ دەڕواو رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ لە فرەیی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دووردەكەوێتەوەو هەنگاوی‮ ‬گورج و خێرا بەرەو دەوڵەتێكی‮ ‬تیوكراتی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬دەنێت‮.‬ دیارە ئەو عەقڵیەتەی‮ ‬ئەمڕۆ لە عێراقدا حاكم و زۆرینەیە بە بەرنامە بەرەو بەجێهێنانی‮ ‬ئاواتە دژە دیموكراتیەكانی‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬بۆیە كوردو پێكهاتەكانی‮ ‬تری‮ ‬نێو هەرێم لەوە زیاتریان لەبەردەستا نییە،‮ ‬جگە لە ریفراندۆم و بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬زیاتر كە ئێستا كات و بەرنامەی‮ ‬بۆ ئامادە كراوە كە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬9/25‮ ‬ئەنجام دەدرێ‮.‬ ئەم بڕیارەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغداو دەسەڵاتدارانی‮ ‬چاوەڕوان نەكراو نەبوو،‮ ‬چونكە ئەو پەرلەمانە رۆژێ لە رۆژان داكۆكی‮ ‬لە مافە خوراوەكانی‮ ‬گەلەكەمان نەكرد،‮ ‬بە پێچەوانە لە بڕیارە ناهەقیەكانی‮ ‬دەسەڵاتدارانیش وەكو بودجەو مووچە بڕین بێدەنگ و بێ هەڵوێست بوو‮. ‬ لەلایەكی‮ ‬تریشەوە هادی‮ ‬عامری‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬سوپای‮ ‬بەدرو سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮-‬یە لە وتارێكیدا بە هەڕەشەوە دەڵێ‮: (‬نا بۆ هەرێم و نا بۆ دابەش بوون‮) ‬و داوای‮ ‬عێراقێكی‮ ‬یەكپارچە دەكات كە خۆیان و مەزهەبەكەیان بەڕێوەی‮ ‬بەرن و بە ئاشكرا داوای‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬فیدڕاڵ دەكات و دژی‮ ‬ئەم بە حساب سیستەمە فیدڕاڵیە دەوەستێتەوە كە لەو تێڕوانینەی‮ ‬دا بە تەنها نییە‮.‬ ئێمە كورد و هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬هەرێم بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم دەڕۆین و گوێ بە هەڕەشەو گوڕەشەی‮ ‬ئەوانە نادەین‮. ‬ هیوادارین پەرلەمانتارە كوردەكان كە فرمێسكی‮ ‬تیمساحییان بۆ عێراقێكی‮ ‬یەكگرتوو هەڵدەڕشت و ئەوانەی‮ ‬داوای‮ ‬دواخستنی‮ ‬ریفراندۆمیان دەكرد،‮ ‬بێنەوە هۆش،‮ ‬چونكە ئەوەتا پەرلەمانی‮ ‬بەغدا هیچ حسابی‮ ‬بۆ ئەو دڵسۆزییەیان نەكرد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌