2017-09-12

  سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی ئیئتیلافی نیشتیمانیدا، بیروڕایان لەبارەی ڕیفراندۆم و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاڵوگۆڕ كرد.

(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 9ـی 2017 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە (ئەیاد عەللاوی) جێگری سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوو كران. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی و هاوكێشە جۆراوجۆرەكان و ئەو تەحەددی و بەربەستانەی لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.

هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ڕیفراندۆم و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌