2017-09-12

  وەزیری دادی حکوومەتی ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی کوردستانێکی سەربەخۆ دەکات، لانی کەم لە کوردستانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Harretz)، ئایلێت شێیکد، وەزیری دادی حکوومەتی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2017 لە میانەی کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند کە دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەناوی کوردستان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوادا دەبێت.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "پێم وایە کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا پشتیوانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بکات".

ئەم لێدوانەی وەزیری دادی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو بێنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند کە حکوومەتەکەی "ھەڵوێستێکی ئەرێنی" بەرامبەر بە بابەتی سەربەخۆیی کوردستان ھەیە.

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ و لە میانەی کۆنفرانسێک لە تەلئەبیب پاڵپشتی خۆی و وڵاتەکەی بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان ڕاگەیاند بوو. ئەو کات ئەم وەزیرە ئیسرائیڵییە گوتی: "کوردەکان شایانی دەوڵەتن، چونکە گەلێکی ئاشتیخوازن و ھەرگیز لە مێژوودا ھێرشیان نەکردووەتە سەر ھیچ کەس".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌