2017-09-12

 ئەندامێكی لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لیژنەی راگەیاندن بۆ دانانی بەرنامەی بانگەشەی ریفراندۆم بە بەشداریی بەرپرسی راگەیاندنی لایەنەكان كۆ دەبێتەوە و، تێیدا بەرنامەی بانگەشە بۆ ریفراندۆم دادەنرێت.

(ھاوكار محەممەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی راگەیاندن لە لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆ ببێتەوە و تێیدا بەرپرسی راگەیاندنی حیزب و لایەنەكان بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی بەرنامەی بانگەشەی ریفراندۆم دابنرێت و بە فەرمی دەست پێ بكەن".

(محەممەد) گوتیشی، بڕیارە سكرتارییەتی لیژنەی باڵای ریفراندۆم ئەو كۆبوونەوانەی لەگەڵ پێكھاتەكان كردوونی و هەروەها داخوازی و تێبینیی ئەوان لە چوارچێوەی كۆمەڵێك پرەنسیپدا دەكاتە وەرەقەیەك و ئاراستەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم دەكرێت و پەسەند دەكرێ، دواتریش بۆ لیژنەی نووسینەوەی دەستوور رەوانە دەكرێت بۆ ئەوەی لەوێ لە دەستووردا دابنرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌