2017-09-12

گفتوگۆی‮-‬عەلی‮ ‬بانیشاری

بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتـی‮ ‬پێشمەرگە دەڵێ‮" ‬60‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بریندار ئامادەن تا لە دەرەوەی‮ ‬وڵات چارەسەر بـكرێن‮".‬

هەڵگورد مەلا حیكمەت لە دیمانەیـەكیدا لەگەڵ‮ (‬خەبات‮) ‬لەسەر پـرۆسەی‮ ‬رزگاركـردنی‮ ‬حەویجە و هاوكارییەكانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتـی‮ ‬بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و گواستنەوەی‮ ‬مـووچەی‮ ‬شەهیدانـی‮ ‬پێشمەرگە لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان و چەند پرسێـكی‮ ‬دیكە دەدوێت‮. ‬ئەو دەڵێت‮" ‬مەشق و راهێنانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەردەوام دەبێت‮". ‬عـەمید هەڵگورد دەشڵێت‮" ‬داوای‮ ‬گرێبەستی‮ ‬نوێمان لە هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كردووە‮". ‬

رۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە شەڕی‮ ‬حەویجەدا

سەبارەت بە رۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە پرۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬حەویجە،‮ ‬هەڵگورد مەلا حیكمەت گوتی‮" ‬تائێستا هیچ رێكەوتنێك لەسەر ئەو پرسە نەكراوە،‮ ‬ئێمە لە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان هەندێك مەرجمان بۆ ئەو بەشداریكردنە هەیە،‮ ‬پێویستە بزانرێت وردەكاری‮ ‬بەشداربوونەكەی‮ ‬چۆنە‮". ‬گوتیشی‮" ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە پابـەندن بە هاوپەیمانییەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جەنگی‮ ‬دژ بە داعش،‮ ‬بەڵام لەهەمانكاتدا پێشمەرگە پێویستی‮ ‬بـەرێكەوتن هەیە لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراقی،‮ ‬پێویستە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق و سەرۆكی‮ ‬بارزانی‮ ‬وەكو فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬گشتی‮ ‬بگەنە رێكەوتنێك لەسەر چۆنیەتی‮ ‬بەشداری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬لەو شەڕەدا‮". ‬

لە نوێترین وتاریدا حەیدەر عەبـادی‮ ‬داوایكرد هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەشداری‮ ‬شەڕی‮ ‬حەویجە بكەن لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبـیری‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە دەڵێت‮" ‬ئەبێت داواكردنەكە تەنها دەقێكی‮ ‬میدیایی‮ ‬نەبێت و پێویستە بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ئەم داوایە لە فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بكرێت،‮ ‬كە دڵنیاین سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ بەرێز سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق دانیشتنیان هەبێت بێگومان لێكتێگەیشتن لەسەر ئەو بابەتە دەبێت‮". ‬

مەشق و راهێنانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە كەی‮ ‬تەواو دەبێت؟‮ ‬

هەڵگورد مەلا حیكمەت دەڵێت‮" ‬راهێنانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەردەوام دەببێت،‮ ‬ئێمە رێكەوتنێكمان لەگەڵ هاوپەیمانیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هـەیە تا‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬پێشمەرگە مابێت پێویستە راهێنان بەردەوام بێت،‮ ‬مەبەست لە رێكەوتنەكە كە بۆ ماوەی‮ ‬3‮ ‬ساڵە رێكخستنی‮ ‬هەیكەلی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەیە،‮ ‬ئەوانین بڵێین هێشتا رێكەوتنەكە دەستی‮ ‬پێنەكردووە،‮ ‬چونكە دائیرەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬تازە بنیات نراوەو پێش جـەژن كـۆتایی‮ ‬هات بەراهێنانی‮ ‬خودی‮ ‬دائیرەكە،‮ ‬ئەو دائیرەیە كە پێویستە چاكسازی‮ ‬بكات ئەوانیش راهێنیان وەرگرتووە‮". ‬سەبارەت بە پێدانی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لەلایەن هاوپـەیمانیـەتی‮ ‬نێـودەوڵەتییەوە ئەو گوتی‮" ‬هاوكـارییەكان بەردەوامە و رانەوەستاوە‮". ‬

پێم باش نییە مووچەی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬پێشمەرگە بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی‮ ‬شەهیدان‮"‬

سەبارەت بە گواستنەوەی‮ ‬مووچـەی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬پێشمەرگە لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراون،‮ ‬عـەمید هەڵگورد گوتی‮" ‬لەئێستادا پێم باش نییە موچەكەیان بگوزارێتەوە سەر وەزارەتی‮ ‬شەهـیدان،‮ ‬لە راستیدا پێش ئەوەی‮ ‬بگوزارێتەوە،‮ ‬پێویستە پێداچوونەوەیەك بە‮ ‬یاسایی‮ ‬وەزارتی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان بكرێتەوە،‮ ‬چونكە ئەو پێشمەرگە شەهیدانەی‮ ‬دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتـی‮ ‬شەهـیدان مووچەكەیان كەم ئەكرێتەوە،‮ ‬بۆیە تائەم كاتە نەگوزرانەتەوە،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬دەمانەوێت مووچەكەیان بخرێتە سەر وەزارەتی‮ ‬شەهیدان كە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و حكومەت رازی‮ ‬بن بەوەی‮ ‬ئەو مووچە لە وەزارەتە پەیوەندارەكە دەستكاری‮ ‬كرا بێت‮". ‬لەماوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بە داعشدا‮ ‬80‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بریندار بەمەبەستی‮ ‬چارەسەركردن رەوانەی‮ ‬دەرەوە كراون‮. ‬لەبارەی‮ ‬ناردنە دەرەوەی‮ ‬پێشمەرگـە بریندارەكانیش،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە دەڵێت‮" ‬ئێستـا‮ ‬60‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بریندار ئامادەن تا رەوانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات بكرێن و چارەسەر وەربگرن،‮ ‬چ وەزارەتـی‮ ‬پێشمەرگـە و چ بەشەكانی‮ ‬تر لە حكومەت خەریكی‮ ‬جۆرە ئامادەیەك بكەن لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دۆستدا بـۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن بیان نێرینە دەرەوە‮". ‬

داوای‮ ‬گرێبەستی‮ ‬نوێیان كردووە

باس لەوە دەكرێت ئەو پـارەیەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئەمریكا مانگانە وەكو مووچە بە‮ ‬36‮ ‬هەزار پێشمەرگەی‮ ‬دەدات كۆتایی‮ ‬دێت‮. ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬پارەكە كە پێشتر رەزامەندی‮ ‬لەسەرداوە‮ ‬415‮ ‬ملیۆن دۆلارە،‮ ‬پێشتر فەریف جەبار‮ ‬یاوەر،‮ ‬ئەمینداری‮ ‬گشـتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە ئاشكرایكردبوو مانگە ئەمریكا نزیكەی‮ ‬26‮ ‬ملیار دینار بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگـە دابین دەكات‮. ‬هەڵگورد مەلا حیكمەت لەو بارەیەوە دەڵێت‮" ‬داوامـان لە هـاوپەیمانـیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬گرێبەستێكی‮ ‬نوێ ئەنجامبدرێت،‮ ‬

لەسەردانمان بۆ پنتاگۆن باسمان لەوە كردووە پـێویستە دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬گرێبەستی‮ ‬نێوان پنتاگۆن و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە گرێبەستێكی‮ ‬چالاكـتر لەوەی‮ ‬پێشوو لە نێوان هەردوولادا بكرێت،‮ ‬چونكە قۆناغی‮ ‬ئایندە ئەو قـۆناغە ئەبێت كە كۆتایی‮ ‬داعش نییە وەكو هێزێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬لە ناوچەكەدا،‮ ‬بەڵام لەوانەیە كۆتـایی‮ ‬داعش بێت بەو شێوە فراوانە لەهەمانكاتدا ناوچەكە هەمیشە گەرم و ئالۆزە لە رووی‮ ‬سیاسـی‮ ‬و سەربازییەوە،‮ ‬بۆیە پێویست بـەوە دەكات هـاوپەیمانیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جۆرە رێكـەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پێمشەرگە ئەنجامبدات ستراتیژی‮ ‬و فراوان بێــت‮". ‬

دابەشكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬بەسەر كەسوكاری‮ ‬شەهیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بەكوێ گەیشتووە؟‮ ‬

پرسیاری‮ ‬ئەوەمان لە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كرد كە ئاخۆ كەی‮ ‬زەوی‮ ‬بەسەر كەسوكـاری‮ ‬شەهیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشدا دابەش دەكرێت لە وەڵامدا گوتی‮" ‬ئەو بابەتە لە خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە تا سەرۆكی‮ ‬حكومەت و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و دام و دەزگاكانی‮ ‬دیكە جێگەی‮ ‬گفتوگۆ نییە،‮ ‬بـەڵام بۆ دەرفەتی‮ ‬گونجاو و شوێنی‮ ‬گونجاو دەگەڕێین،‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬پێویستی‮ ‬بەوە هەیە حكومەتی‮ ‬هەرێم بڕیاری‮ ‬لەسەر بدات‮". ‬گـوتیشی‮" ‬هیچ كەم و كورتییەك لای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەوە نییە و كاری‮ ‬ئیداری‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتووە و ئامادەیـی‮ ‬تەواو كراوە تا هەموو پێشمەرگەیە زەوی‮ ‬وەربگرێت و فۆڕمیش بۆ هەموو پێشمەرگەیەك پڕكراوەتـەوە نەك تەنها هەموو كەسوكاری‮ ‬شەهیدان،‮ ‬داواتر كارەكە نێدراوە بۆ وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتـوگوزار و وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و حكومەت تێگەشتنێكی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێستا حكومەتی‮ ‬هەرێم و وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬لایەنی‮ ‬تر كە پەیوەندیدارن بە دابەشكردنی‮ ‬زەوی‮ ‬خەریكی‮ ‬دیراسەن تا بزانن چۆن زەوی‮ ‬دابەش بكرێت،‮ ‬خۆ ناكرێت هەموو پێشمەرگەیەك لە هەولێر زەوی‮ ‬وەربگرێت،‮ ‬بەڵكوو پێویستە هەر پێشمەرگە لە شوێنی‮ ‬نیشتەجێبوونی‮ ‬خۆیدی‮ ‬پارچەیەك زەوی‮ ‬بدرێتێ‮". 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌