2017-09-12

سەگڤان هالو

سەرەتا لە جێگەی‮ ‬خۆیدایە ئاماژە بەوە بكەم كە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وەك پڕۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬راستەوخۆ پڕۆسەیەكی‮ ‬نیشتمانییە و رێزدار بارزانی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كردووە لەپێناو ئەوەی‮ ‬دەرفەتێكی‮ ‬لەبار بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بڕەخسێت و سوود لە دەرفەتەكە ببینێت بە ئامانجی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەی‮ ‬بە‮ ‬یەكجاری‮. ‬ئەو دەرفەتە گونجاوە ئەمڕۆ لەم قۆناغەدا هاتووەتە پێش و سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و ناوخۆیی‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬داوە و دەدات،‮ ‬تا ئێستا هەتا توانیویەتی‮ ‬زەمینەیەك ساز بكات بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬واتە بڕیاردان لەسەر پڕۆسەیەكی‮ ‬وەها چارەنووسساز كە هەم چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێوە گرێدراوە و هەمیش دوژمن و ناحەزیشی‮ ‬هەیە بە تایبەت لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و هەرێمیدا‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگە ئەوەیە ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە پێی‮ ‬هەموو راپرسی‮ ‬و پێشبینییەكان زۆربەی‮ ‬هەرە زۆریان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە و ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬گەلەكەمان سەردەكەوێت بەسەر ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەموو پیلانگێڕییەكانی‮ ‬ناوەوە و دەوروبەرمان و دوژمنانی‮ ‬گەل و وڵات رووڕەش و ریسوا دەكەن‮. ‬

شایانی‮ ‬باسە پشتگیریكردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ سەرخستنی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ بە‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬زۆرە و زەروورەتێكی‮ ‬حەتمیە،‮ ‬ئەوە بەو مانایە ناڵێم كە مەسەلەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تەنها موڵكی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بێت نەخێر،‮ ‬ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬نیشتمانییە و لە سەرەوەی‮ ‬هەر كەس و حزبێكی‮ ‬سیاسییەوەیە،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەو شانازیەیان پێ بڕاوە بە درێژایی‮ ‬قۆناغەكان خۆیان بە خاوەنی‮ ‬گەل و نیشتمان زانیوە و ئەم ئەركە قورسەیان لە ئەستۆ گرتووە و ئەوەیان سەلماندووە كە بارزانی‮ ‬و پارتی،‮ ‬هەرگیز لەسەر مەسەلە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكان سازش ناكەن و بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە بەرگریشیان لێكردووە و دەیكەن بۆیە دەتوانم بڵێم پشكی‮ ‬شێری‮ ‬ئەم شانازیەی‮ ‬ئەمڕۆش بەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەكەوێت و ئەم بەرپرسیاریەتییە مەزنەیان لە ئەستۆ گرتووە و ناشبێت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬هەموو ئەو كەس و لایەنە سیاسییانە نادیدە بگرین،‮ ‬بەڵكو هەموو ئەو كەس و لایەنانەی‮ ‬كە پشتگیری‮ ‬ئەم پڕۆسەیە دەكەن،‮ ‬مایەی‮ ‬شانازین و ئەوانیش هاوشانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەم شانازییە مەزنەیان بەردەكەوێت‮. ‬

هەوڵەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەروەك هەموومان بە چاوی‮ ‬خۆمان دەبینین رۆژانە لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كودەبێتەوە زۆرباش لەوە گەیشتووە ئەگەر ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست گەلی‮ ‬كوردستان بڕوات،‮ ‬دەبێ جارێكیتر بگەڕێینەوە سەردەمی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و هەموو ئەو مەینەتییانەی‮ ‬كە بە درێژایی‮ ‬چەندین سەدە بەسەر گەلی‮ ‬كوردستاندا هاتن،‮ ‬چونكە دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە و بە تایبەت عێراق لە ئێستاشدا هەمان شێوە بیركردنەوەی‮ ‬جارانیان هەیە و نەگۆڕاون و پەیڕەوەی‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و رەگەزپەرستی‮ ‬دەكەن و گەلی‮ ‬كوردستان خرابتر لە جاران ماف و داخوازییەكانی‮ ‬رەتدەكرێنەوە،‮ ‬بۆیە باشترین بەدیل بریتییە لەوەی‮ ‬كە هەموومان با پێكەوە هاوكار و پاڵپشت بین بو هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەپێناو سەرفەرازی‮ ‬كورد و كوردستاندا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌