2017-09-12

موزەفەر تاهیر

ئەگەر بەشێوەیەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬خوێندنەوەیەك بۆ رەوشی‮ ‬ئەمڕۆ بكەین،‮ ‬ئەوە دەڵێین‮: ‬لە مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستاندا حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەمیشە رۆڵی بەرگری‮ ‬كردنی‮ ‬بینیوە لە قەوارەی نەتەوەیی‮ ‬و سەرەڕای‮ ‬بەرزكردنەوەی دروشمی دیموكراسیی،‮ ‬لەم سەردەمەشدا ئەو گەلانەی كە باوەڕیان بە دیموكراسیەت هەیە،‮ ‬لە رێگەی حزبە سیاسییەكانەوە كاردەكەن بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەكان‮. ‬خۆشبەختانەش گەلی‮ ‬كوردستان خودان سەركردەی‮ ‬كاریزمای‮ ‬وەك بارزانییە و خاوەنی‮ ‬پارتێكی‮ ‬بەهێزو موحەنەكی‮ ‬وەكو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە ئەمڕۆ بۆتە سومبولی‮ ‬داكۆكیكردن لە دەوڵەتانی‮ ‬جیهان‮. ‬كەواتە دەگەرێمەوە سەر ئەوەی‮ ‬كە بڵێم‮: ‬ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە دۆخێكی‮ ‬ئارام و حیوار و گفتوگۆی‮ ‬هێمنانە و لۆژیكیانە هەیە،‮ ‬نەوەك خۆشكردنی‮ ‬ئاشووبی‮ ‬سیاسیی‮. ‬لە روانگەی‮ ‬ئەم راستییانەی‮ ‬سەرەوە پێویستە حیزب و لایەنەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێداچوونەوەیەكی‮ ‬ریشەیی‮ ‬بەسیستەم و پەیكەری‮ ‬ئیداری‮ ‬و رێكخستن و دامەزراوەكانی‮ ‬خۆیاندا بكەن،‮ ‬هەر هیچ نەبێ بۆ مەرحەلەی‮ ‬ئێستاكە تەوزیفی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬ئەكتیڤ بكەنەوە لە ئۆرگانەكانیاندا،‮ ‬چونكە هەنووكە كاتی‮ ‬هاتووە كە هەنگاوی‮ ‬عەمەلی‮ ‬بۆ راگەیاندنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بهاوێژین،‮ ‬بۆ نمونە هەر كەسێك تۆزێك زانیاری‮ ‬هەبێ لەسەر ئەو قوربانیانەی‮ ‬كە كورد لە پێناو سەربەخۆیی‮ ‬داویەتی،‮ ‬هەرگیز ویژدانی‮ ‬قبوڵ ناكات ئەوە بەزاریدا بێت و بڵێ هێشتا ماویەتی‮ ‬كورد داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات،‮ ‬بێگومان گەلی‮ ‬كورد لەسەد ساڵی‮ ‬رابردوودا لە نەخشی‮ ‬جوگرافیایەك ژیاوە بەرهەمە تراژیدییەكانی‮ ‬راگواستن و ئەنفاڵ و كیمیاباران و تەعریب و تەبعیسی‮ ‬هەمووی‮ ‬بەچاوی‮ ‬خۆی‮ ‬بینیوەو لە ئەرشیفی‮ ‬تۆماری‮ ‬مێژوودا‮ ‬یاداشتی‮ ‬كردوون‮. ‬ئەنفال ئەو ناوە بوو كە بە زنجیرەیەك هێرش و پەلاماری‮ ‬سەربازی،‮ ‬كە سەرجەمیان هەشت پەلامار بوون لە شەش ناوچەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬جیاواز بەڕێوەچوو،‮ ‬لە نێوان كۆتاییەكانی‮ ‬مانگی‮ ‬شوبات و سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988دا‮. ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬پرۆسەكە لە دەستی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬باكووری‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسدا بوو،‮ ‬كە بنكەكەی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركوك بوو لە مارتی‮ ‬1987بە دواوە لە لایەن عەلی‮ ‬حەسەن مەجید،‮ ‬كە بە عەلی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬ناسرابوو سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرا‮. ‬ئەنجامدانی‮ ‬شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفال لەلایەن رژێمی‮ ‬بەعسەوە پێشتر بەرنامەڕێژی‮ ‬بۆ كرابوو،‮ ‬راپێچ كران و بەپێی‮ ‬رەگەز و تەمەن جیاكرانەوە و بەرەو بیابانەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق‮ ‬ڕاپێچ كران لە پرۆسەیەكی‮ ‬نهێنیدا زیندە بەچاڵ و كۆمەڵكوژكران،‮ ‬ئەنفالی‮ ‬بارزانیەكان و ئەنفالی‮ ‬فەیلییەكان و كیمیاباران و چەندین جار كۆرەوی‮ ‬كورد،‮ ‬كۆتایی‮ ‬وتارەكەم بەو پرسیارە دەهێنم،‮ ‬ئایا ئەم هەموو قوربانییە كیفایەت نییە بۆ ئەوەی‮ ‬مافی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بە خۆمان رەوا ببینین‮...‬؟‮ !!‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌