2017-09-12

مەریوان نەقشبەندی

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق لە دیكتاتۆریەتی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدام نزیكەی‮ ‬ 14ساڵی‮ ‬بەسەردا تێپەڕبووە بەڵام بەهۆی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یاساكانی‮ ‬عێراقەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان نەیتوانیوە وەكو پێویست تایبەتمەندیە نەتەوەیی‮ ‬و كولتووریەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناو ئاینی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانەكەیدا بەرجەستە بكات كە پڕیەتی‮ ‬لە لێبووردەیی‮ ‬و میانڕۆیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە لەگەڵ هەموو ئاین و نەتەوەكانی‮ ‬دیكەدا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە‮ ‬10‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا سەرۆكایەتی‮ ‬و پەرلەمان و وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئاینی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬مەدەنی‮ ‬كاری‮ ‬جدی‮ ‬و گەورەیان بۆ چاكسازی‮ ‬ئاینی‮ ‬و گۆڕینی‮ ‬سیستمی‮ ‬ئیدارەدان و پەروەردەی‮ ‬ئاینی‮ ‬و دانانی‮ ‬یاسا بۆ ئازادی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاینی‮ ‬و مافی‮ ‬پێكهاتە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبیەكان كردووە،‮ ‬بەڵام هەموو ئەم هەنگاوانە لەگەڵ پێشكەوتنی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و زانستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاوتەریب نەبووە و بەهۆی‮ ‬ناچاربوونمان بەپابەندبوون بەهەندێ‮ ‬یاسای‮ ‬كۆن و تازە و هەندێ مادە و برگەی‮ ‬دەستوری‮ ‬تازەی‮ ‬عێراق و پابەندبوونی‮ ‬سستمی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پرۆگرامە ئیسلامیە تەقلیدیەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامی‮. ‬فكری‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬لەهزری‮ ‬بەشێك لە كۆمەڵگەی‮ ‬كوردەواری‮ ‬هەرماوە و چاوەڕێم دەكرد دوای‮ ‬تێكشكاندنی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬قاعیدە و دەوڵەتی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داعش لەڕووی‮ ‬سەربازیەوە،‮ ‬هەموو جۆرەكانی‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬فیكریی‮ ‬لە كۆمەڵگەی‮ ‬كوردەواریدا كۆتایی‮ ‬بێت،‮ ‬بەڵام لە راستیدا ئەمە هێشتا رووینەداوە و دەنگ و نەفەسی‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هێشتا بەزەقی‮ ‬دەبیسترێت و هەستی‮ ‬پێدەكرێت كە ئەم نەفەس و دەنگە توندڕۆیانە دوور و نزیك پەیوەندی‮ ‬بە مێژوو و كولتووری‮ ‬كوردستانەوە نییە بەڵكو سێبەری‮ ‬فیكر و ئایدیۆلۆژیایەكی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هاوردەیە و ئەو نیمچە سەربەخۆییە ئیداری‮ ‬و سیاسییەی‮ ‬كەخەڵكی‮ ‬كوردستان لەم بەشەی‮ ‬كوردستان هەیانبووە بەهەموو دامودەزگا ئیداری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و فیكریەكانیەوە نەیانتوانیوە كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان بەتەواوەتی‮ ‬لە توندڕۆیی‮ ‬ئاینی‮ ‬و فیكری‮ ‬و سیاسی‮ ‬دووربخەنەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە بەهەموو توانایەكمان كاربكەین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین دەستوور و‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەت بەخۆمان هەبێت كە بەبێ ترس و خۆپاراستن لەكاریگەریە فیكری‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبیەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە ژیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەلێبوردەیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاینی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان دەستەبەر بكەین‮. ‬دڵنیام سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان گۆڕانكاری‮ ‬بنەرەتی‮ ‬و نەوعی‮ ‬بەسەر‮ ‬یاساكان و لایەنی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬تایبەت بەچاكسازی‮ ‬ئاینی‮ ‬دێنێت كە بەهۆیەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك دەبێت لەباشترین نمونەكانی‮ ‬پێكەوەژیان و ئازادی‮ ‬ئاینی‮ ‬لەناوچەكە و جیهاندا‮. ‬دیارە تەنها سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەس نیە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬هەتاهەتایی‮ ‬لەكوردستاندا بەڵكو گۆڕانكاری‮ ‬لە هەندێ ناوەندی‮ ‬ئاینی‮ ‬و رێكخراوەیی‮ ‬و كاراكتەرە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬ناو پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێم و هۆشیاركردنەوەی‮ ‬خەڵك لەم دۆسێیەدا گەرەنتی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬لێبوردەی‮ ‬هاوچەرخ لەكوردستاندا دەستەبەر دەكات كە هەموو ئەم هەنگاوانە كار و بڕیاری‮ ‬جدی‮ ‬و كۆنكرێتی‮ ‬ئازایانەی‮ ‬دەوێت و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش شایستەی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬بەم شێوەیەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌