2017-09-12

زانیار سەردار قڕگەیی‮- ‬سلێمانی

دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لە هزری‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬ئەم نەتەوەیەدا بایەخ و گرینگیەكی‮ ‬رادەبەدەری‮ ‬هەیە،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬باشترین دەستكەوتە بۆ كوردستان و عێراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬چونكە نەتەوەیەك بەدرێژایی‮ ‬مێژوو دەیان جار كۆمەڵكوژ كرابێت زەحمەتە جارێكی‮ ‬دی‮ ‬بتوانێ بە ئارامی‮ ‬لەناو عێراقێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬ژیان بەڕێ بكات‮. ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمیش تەنیا پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە و سەرۆك بارزانی‮ ‬و زۆرێك لە كەسێتییە سیاسی‮ ‬و حزبی‮ ‬و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬ئەمڕۆ بە ئەمانەتەوە ئەم پرس و خواست و ویستی‮ ‬نەتەوەیەمان جێبەجێ دەكەن‮. ‬ئەمڕۆش بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەم پرسە لەم قۆناغە مێژووییە و ئەم دۆخە گونجاوە نێوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییە باشترین كاتە بۆ جێبەجێكردنی‮. ‬بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسە تەوەرێكمان كردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬راو بۆچوونی‮ ‬سیاسەتمەدار و رۆشنبیران و مامۆستا و هونەرمەند و كەسایەتیەكان ئەم شارە بگوازینەوە،‮ ‬كە لە دەرئەنجامی‮ ‬گفتوگۆ و لە وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێكدا بەم شێوەیە وەڵامیان داینەوە‮.‬

دكتۆر عەبدولوەهاب چروستانی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬گوتی‮:‬

‮- ‬كاتێ نەتەوەیەك هەموو بنەما و بنچینەكانی‮ ‬دەوڵەتبوونی‮ ‬بۆ دەستەبەر دەبێت‮ "‬زمان،‮ ‬كلتور،‮ ‬ئاڵا‮" ‬نیشتمانێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬سنووردار،‮ ‬ئیرادە و خواستێكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬بوون بەدەوڵەت لە سەروو ئەمانەشەوە بوونی‮ ‬هەستێكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬لە ناخی‮ ‬هەموو‮ ‬یەكێكدا بە جۆرێ خۆشەویستی‮ ‬بۆ نیشتمانەكەی‮ ‬ئیرادە و خواستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تیا بهەژێنێ و رۆحی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬تیا دروست بكات تا ئەو ئاستەی‮ ‬لەپێناوی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬قوربانی‮ ‬بدات بە سەر و ماڵ،‮ ‬لە بوون بەدەوڵەتی‮ ‬هەر نەتەوەیەك و سەربەخۆیدا كۆمەڵێ دەرئەنجامی‮ ‬باشی‮ ‬لێ دەكەوێتەوە،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬ئەبێتە ئەندام لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیدا و دان بە بوونیدا دەنرێ و ئاڵای‮ ‬وەكو هەموو نەتەوەیەكی‮ ‬تر شەكاوە دەبێ لەناو ئاڵای‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تردا‮.‬

بوونی‮ ‬بە دەوڵەت پاراستنێتی‮ ‬لە دەستێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و بەزاندنی‮ ‬سنوورەكەی‮. ‬هاوكاری‮ ‬كردنێتی‮ ‬لەلایەن دۆستەكانیەوە كاتی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و لە هەموو بوارێكی‮ ‬تردا‮. ‬توانای‮ ‬لێپرسینەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەبێ لەگەڵ ئەو كەسانەی‮ ‬كاری‮ ‬نایاسایی‮ ‬دەكەن و گەندەڵن و زیان بەخشن،‮ ‬چونكە بواری‮ ‬ئەوەیان نامێنێ كە ئەمبەر و ئەوبەر بكەن و پەیوەندی‮ ‬بە داگیركەر و دوژمنانەوە بكەن‮. ‬بوون بەدەوڵەت رێگەی‮ ‬پێشكەوتن ئەسازێنێ لە هەموو بوارێكدا وەك بواری‮ ‬زانستی‮ ‬پیشەسازی،‮ ‬بازرگانی،‮ ‬كشتوكاڵ‮ .. ‬هتد‮.‬

پێم وایە هەموو جوتبوون و پێكەوە لكانێكی‮ ‬نادروست و ناسرووشتی‮ ‬ئەنجامەكەی‮ ‬لێكترازانە،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وەك نەتەوەیەك بە هەموو بنەماڵەكانیەوە بە تەواوی‮ ‬جیاوازە لە نەتەوەی‮ ‬عەرەب،‮ ‬بۆیە هەرگیز پێكەوە هەڵناكەون و ناگونجێن،‮ ‬بەڵگەش بۆ ئەوە شۆڕشە‮ ‬یەكلەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە لە چوارچێوەی‮ ‬سنووری‮ ‬عێراقدا هەر وەك چۆن لە توركیا و ئێراندا بەردەوام هەوڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە‮ ‬یەكێك لەو شۆڕشە درێژخایەنانەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزن ئەیلوول بوو كە لە‮ ‬1961 ‮ ‬بەردەوام بوو تا رۆژی‮ ‬راپەڕین‮ ‬1991 ‮ ‬چونكە شۆڕشی‮ ‬گوڵانیش هەر درێژە پێدراوی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بووە،‮ ‬بۆ ئەو ماوە كورتەی‮ ‬كەوتە بەینی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولەوە‮ ‬یا بڵێین شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵانەوە تەنها بۆ گەڕانەوەی‮ ‬دەیان هەزار خێزانی‮ ‬كورد بوو كە پەیوەندیان بە شۆڕشەوە كرد بوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لە مانگی‮ ‬3 ‮ ‬ساڵی‮ ‬1975 ‮ ‬لە نێوان سەددام حسین و شای‮ ‬ئێراندا بەهۆی‮ ‬داخستنی‮ ‬سنوور لەلایەن ئێرانەوە كە تەنها دەروازەبوو بۆ هێنانی‮ ‬هەموو پێویستیەكان شۆڕش ناچار بوو ئەو ماوەیە شۆڕشی‮ ‬چەكداری‮ ‬رابگرێ لەپێناوی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە شۆڕشەوە كردبوو بۆ ئەوەی‮ ‬بگەڕێنەوە جێی‮ ‬خۆیان‮.‬

سەبارەت بە بارودۆخی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬پێم وانیە نەتەوەیەك هەبێ شۆڕش بكات بۆ سەربەخۆیی‮ ‬پرسیار لە دەوڵەتان بكات و بڵێ پێم قبوڵ دەكەن شۆڕش بكەم و داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكەم‮. ‬ئایا دوایش دان بەسەربەخۆیدا دەنێن،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد كە ریفراندۆم دەكەین بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬سەدان ساڵە و خوێنی‮ ‬هەزاران شەهیدە بەدەر لەو هەموو ستەمەی‮ ‬بەرامبەرمان كراوە لەسەر دەستی‮ ‬دەسەڵاتە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بۆیە پێم وانییە پێویست بكات رووخسەت لە دەوڵەتان وەربگرین بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬دڵنیام زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتان لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندان ئەوانەی‮ ‬بەسەرزارەكیش لەگەڵ ریفراندۆمدا نین لە راستیدا سیاسەت دەكەن ئەگین بە دڵنیاییەوە لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندان و دوای‮ ‬ئەوەش‮ ‬یەكێ لە ئامانجەكانی‮ ‬وروژاندنی‮ (‬داعش‮) ‬دابەش كردنەوەیەكی‮ ‬ئەو وڵاتانەیە كە دروستكران لە‮ (‬سایكس بیكو)دا،‮ ‬بەدڵنیاییەوە دەبێ كوردستان بەپێی‮ ‬هەڵكەوتنی‮ ‬جوگرافی‮ ‬كە دەكەوێتە نێوان سێ رەگەزەوە‮ "‬توورك و فارس و عەرەب‮". ‬بوونی‮ ‬گەلێ جۆری‮ ‬سامانی‮ ‬سرووشتی‮ ‬و وڵاتێكی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و گەشتیاران بۆیە دەوڵەتانیش پشتگیری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن‮. ‬ئەم خاڵەیان زۆر مەبەستمە گەلی‮ ‬كوردستان بیزانێ‮: ‬ئەویش كاتێ كاك مەسعوود سەردانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرد ساڵی‮ (‬1992‮)‬یش هەڵبژاردنی‮ ‬یەكەم كاك مەسعوود لەسەر باڵكۆنی‮ ‬لقی‮ ‬چوار وتارێكی‮ ‬پێشكەش كرد،‮ ‬دیارە دەبێ لە ئەرشیفی‮ ‬لقی‮ ‬چواردا ئەو وتارە مابێتەوە بەشێكی‮ ‬وتارەكەی‮ ‬كە من مەبەستمە بڵێم ئەمە دەقەكەی‮ ‬بوو‮: ((‬من هەموو عالەم گەڕاوم سەبارەت بە مەسەلەی‮ ‬كورد،‮ ‬لە ئێستادا هەر هاوكاریەك دەكرێ وەك كارێكی‮ ‬ئینسانییە بۆ ئەوەی‮ ‬برسی‮ ‬نەبین لەبەر ئەوە من بە حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬رازیم كێش لەوە زیاتر بە دەست دەهێنێ بۆ كورد من نەك هەردوو دەستی‮ ‬هەردوو قاچی‮ ‬ماچ ئەكەم‮)).‬

رازی‮ ‬بوونی‮ ‬سەرۆك ئەوسا بە‮ "‬حوكمی‮ ‬زاتی‮"‬،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬تێگەیشتن بوو بۆ هەڵوێستی‮ ‬نادروستی‮ ‬وڵاتان بۆ مەسەلەی‮ ‬كورد لە كاتێكدا رازی‮ ‬بوونی‮ ‬كاك مەسعوود بە‮ "‬حوكمی‮ ‬زاتی‮" ‬لەو كاتەدا كە خەڵكی‮ ‬خرۆشابوو زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬بە دەنگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬گەیاند لە هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی‮ (‬1992‮)‬دا،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا جەنابی‮ ‬كاك مەسعوود ئەگەر دڵنیا نەبێ لە هەڵوێستی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬وڵاتان هەرگیز وەك خۆی‮ ‬فەرمووی‮: "‬مجازەفە‮" ‬ناكات بە نەتەوە و نیشتمانەكەی،‮ ‬چونكە كاك مەسعوود ئەزموونی‮ ‬لەگەڵ ئەو بابەتەدا هەیە ساڵی‮ ‬1974 ‮ ‬كە شەری‮ ‬كوردی‮ ‬و حكوومەت عێراق دەستی‮ ‬پێكردەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەركەوت كە‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬11 ئاداری‮ (‬1974‮)‬ تەنها بۆ پیلانگێری‮ ‬و كڕینی‮ ‬مرۆڤە خۆفرۆش و لاوازەكان بوو،‮ ‬لەگەڵ دەسپێكردنەوەی‮ ‬شەردا لە ساڵی‮ ‬1974 ‮ ‬هیچ كاتێ ئەوەندە كورد‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك رەنگ نەبووە بە دەیان هەزار خێزان رووی‮ ‬كردە ناوچە رزگاركراوەكان پێشمەرگە سەركەوتن دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بەدەست دەهێنا سوپای‮ ‬عێراق توانای‮ ‬شەڕی‮ ‬نەمابوو،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬پشتگیری‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬لەگەڵ نەبوو بە پیلانی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر بە رێنمایی‮ ‬ئەمریكا عێراق و ئێران رێككەوتن و سنووری‮ ‬ئێران بە رووی‮ ‬كوردستاندا داخراو قەدەغەی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬لە مەسافەی‮ ‬20 ‮ ‬كیلۆمەتری‮ ‬سنووری‮ ‬عێراق كرا بۆیە سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬سڤیلدا ناچاربوو شەڕی‮ ‬چەكداری‮ ‬وازلێ بێنێ تا خەڵكی‮ ‬بگەڕێنەوە ناو ماڵوحاڵی‮ ‬خۆیان،‮ ‬چونكە تەنها دەروازە ئێران بوو بۆ هێنانی‮ ‬هەموو پێویسیتەكان كە ئەو داخرا ئەگەر شۆڕشی‮ ‬چەكداری‮ ‬بەردەوام بوایە هەر لەبرسا دەمردن‮. ‬ئەوەندەی‮ ‬نەخایاند پێشمەرگە قارەمانەكان شۆڕشیان دەسپێكردەوە و شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول رێرەوی‮ ‬خۆی‮ ‬گرتەوە ئەمجارە بە ناوی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانەوە،‮ ‬لەولاشەوە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬جوامێرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی‮ ‬و بە سەدانم رۆڵەی‮ ‬قارەمانی‮ ‬شەهید بوو لە رێبازی‮ ‬كوردایەتیدا هەروەها حیزبی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬كوردستان سەربەرزانە چمكی‮ ‬سەروەری‮ ‬شۆڕشیان گرت و چەندین رۆڵەی‮ ‬قارەمانی‮ ‬لەو پێناوەدا گیانی‮ ‬بەخت كرد،‮ ‬كەواتە هاتنی‮ ‬كاك مەسعوود بۆ سلێمانی‮ ‬و رازیبوونی‮ ‬ئەوسای‮ ‬بە‮ "‬حوكمی‮ ‬زاتی‮" ‬و پیلانی‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لەنێوان ئێران و عێراق بە سەرپەرشتی‮ ‬ئەمەریكا بەسە بۆ كاك مەسعوود وەك خۆی‮ ‬فەرمووی‮: ‬كە موجازەفە نەكات،‮ ‬تا دڵنیا نەبێ لە سەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی،‮ ‬كاری‮ ‬بۆنەكان‮.‬

‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەش ئەپرسم‮: ‬كام وڵات لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هەمووی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ناكۆك نەبن لەگەڵیا‮. ‬

سەبارەت بەوەی‮ ‬بكرێ بەرامبەر ئەوانەی‮ ‬دژ بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانن بە پاساوی‮ ‬بێ مانا باشترین سزا ئەوەیە ناوی‮ ‬سەرانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێچكە دژە سەربەخۆییە تۆمار بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەرنەفرەتی‮ ‬ئەمڕۆ و نەوەكانی‮ ‬داهاتوو مێژوو بكەون،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬ئەوان دەیكەن شەرمەزاریەكی‮ ‬بێ وێنەیە لەم بارودۆخەدا دروشمی‮ ‬دژە سەربەخۆیی‮ ‬بەرزكەنەوە لە كاتێكدا بارودۆخێكی‮ ‬گونجاو هاتۆتە پێشەوە بۆ كورد بەو بیانووەی‮ ‬ئیستا كاتی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬نییە دیارە ئەوان ئەو كاتەیان دەوێ كە حكوومەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕێكبخاتەوە و هێزێكی‮ ‬پتەوی‮ ‬چەكداری‮ ‬لە سەرباز و میلیشیاكان پێكەوە بنێت چەك و تفاقی‮ ‬باشیش پەیدا بكات لای‮ ‬ئەو دژە سەربەخۆییان ئەو دەمە بە گونجاو دەزانن بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو كات بە ئاگر و ئاسن مامەڵەمان لەگەڵ بكرێت و جەولەیەكی‮ ‬تری‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬سەددام دەست پێ بكاتەوە،‮ ‬هەروەها هەموو دەسمایە و سامانە گوێزراوە و نەگوێزراوەكانیان دەستی‮ ‬بەسەردا بگیرێ و ئەو میدیایانەی‮ ‬زووڕنای‮ ‬ئەوان بوو كۆتاییان پێ بهێنرێ و دەمكوت بكرێن‮.‬

وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارەت لای‮ ‬یاسانا سانە،‮ ‬بەڵام باشتر وایە پەڕلەمان بێ ئەوەی‮ ‬ببەستێرەوە بە هیچ مەرجێكەوە لەلایەن هیچ لایەنێكەوە كارا بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام دووبارە نەكەوێتە وروژاندنی‮ ‬هەندێ بابەت كە رەنگە كاتی‮ ‬نەبێ وەك سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم لە كاتێكدا وادەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان هێندەی‮ ‬نەماوە،‮ ‬نازانم سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان گەورەترە‮ ‬یا سوربوون لەسەر لابردنی‮ ‬سەرۆكێ كە خۆی‮ ‬و بنەماڵەكەی‮ ‬دەیان ساڵە لە خەبات و بەرخودانان هەر لە خێزانەكەی‮ ‬خۆیدا چوار برای‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵكو دەبێ فرسەتی‮ ‬بە سەربەخۆیی‮ ‬بوونی‮ ‬كوردستان بقۆزێتەوە و ئەو هەڵەشمان بە دەردی‮ ‬زۆر هەڵی‮ ‬تر نەبرێ‮.‬

دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كەسانێ لە رۆشنبیران و پەرلەمانتاران دەگەڕێتەوە بۆ چەند فاكتەرێك‮: ‬

بەشێكیان پێیان وایە هەرچی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێی‮ ‬هەستێ ئەوە هەر پرۆژەیەك ئەو پێشنیازی‮ ‬بكات ئەبێ دژایەتی‮ ‬بكرێت و پەكی‮ ‬پێ بهێنرێ ئەگەر چی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كوردستان بێت دیارە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬هەستیار بەرامبەر بەو حیزبە و ئەو سەركردەیەی‮ ‬خۆ ئەگەر لێی‮ ‬بپرسی‮ ‬بۆ وەڵامەكەی‮ ‬ئەڵێ من هەر خۆشم ناوێن و رقم لێیانە‮.‬

هێندێكی‮ ‬تر پێیان وایە بەردەوامی‮ ‬و فراوان بوونی‮ ‬مەودای‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬پارتی،‮ ‬ئەوا كۆتاییهاتن و لاوازبوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەوانە‮. ‬لەبەر ئەوە پێیان وایە دەبێ رێگری‮ ‬لێ بكرێ بەهەر نرخێ بێت،‮ ‬وەك دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮.‬

هێندێكی‮ ‬تر هەر بەو ئبحاد و چاولێكەریە كە دوای‮ ‬رەوتی‮ ‬دژە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬كەوتوون،‮ ‬هەر وەك ئەوەی‮ ‬جاری‮ ‬وا هەیە ئەگەر كەسێك لەسەر شەقامێك هاواربكات بژی‮ ‬فڵان كەس،‮ ‬كۆمەڵێ خەڵكی‮ ‬دوا دەكەوێ و هاوار دەكات بژی‮ ‬یا بە پێچەوانەوە ئەگەر كەسێ هاوار بكات بڕوخێ،‮ ‬خەڵكی‮ ‬دوای‮ ‬دەكەوێ و هاوار دەكات بڕوخێ بێ ئەوەی‮ ‬بزانێ كێ و بۆ‮!!. ‬

هێندێكی‮ ‬دیكە پێیوایە ئەگەر دەسەڵات بكەوێتە دەستی‮ ‬پارتی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئیتر هەتا هەتایە لە ژێر چنگیان دەرناچێ و رێگە بە كەسی‮ ‬تر نادرێ‮ ‬یا بە لایەنێكی‮ ‬تر كە دەسەڵات بگرێتە دەس‮. ‬كە ئەمەش بۆچوونێكی‮ ‬هەڵەیە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌