2017-09-12

بڕیارە ڕۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو، كه‌رنه‌ڤاڵى گه‌وره‌ى سه‌ربه‌خۆيى نيشتمان لە هەولێر ساز بكرێت.

كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى ئه‌يلوول، له‌ هه‌ولێرى پايته‌ختی كوردستان، به‌ به‌شدارى هونه‌رمه‌ندانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره‌ بۆ پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجام دەدرێت.

كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌ ياريگاى فه‌ره‌نسۆ هه‌ريرى دەبێت و چاوەڕوان دەكرێ گەورەترین گردبوونەوەی كوردستان بێت بۆ سەربەخۆیی.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌