2017-09-11

مەحمود محەمەد‮: ‬. ‬

میڤانێن ئازیز و قەدرگران‮. ‬

دیاسپۆرای‮ ‬كوردی‮ ‬خۆڕاگر و بە ئەمەكی‮ ‬كوردستان لەباژێری‮ ‬سان پیترسبۆرگ‮-‬ی‮ ‬رەنگین‮. ‬زۆر بە گەرمی‮ ‬بەخێرهاتنی‮ ‬هەموو لایەكتان دەكەین و سوپاسی‮ ‬ئامادەبوونتان لەو میتینگە جەماوەرییە دەكەین‮. ‬

سڵاڤی‮ ‬گەرمی‮ ‬خوشك و برایانتان لە باشووری‮ ‬كوردستان پێ‮ ‬ڕادەگەیەنین‮. ‬

سلاڤی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانتان لێ بێت‮. ‬سڵاڤی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬هەزارەها شەهیدی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاری‮ ‬كوردستانتان پێشكەش بێت‮. ‬

سڵاڤی‮ ‬سەدان هەزار ماڵباتی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬ئەنفال،‮ ‬كۆمكوژی،‮ ‬كیمیاباران و زیندەبەچاڵ كراوەكانتان پێدەگەیەنین‮. ‬

سڵاڤی‮ ‬لالش و شەنگال و فرمانا ئێزیدیانمان بۆهێناون‮…‬

ئەمڕۆ زۆر كەیفخۆش و شەڕەفمەندین كە دەبینین،‮ ‬ئێوە بەم دڵ و هێڤی‮ ‬و جۆشە گەورەیە و بە هەستیێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن‮. ‬

لەگەڵ هەڤاڵانم لە كوردستانەوە هاتین بۆ بەشداری‮ ‬كردنمان لەو میتینگ و كۆنسێرتانەی‮ ‬بۆ پشتگیری‮ ‬ریفراندۆم و سەرخۆبوونا كوردستانێ لە‮ ‬25ی‮ ‬سێبتەمبەر لەلایەن ماڵی‮ ‬كوردان لە سان پیترسبۆگ هاتیە ئۆرگانیزە كرن‮. ‬

نها هوین وەك كوردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬بەرێ پشتگیری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دەكەن و لەرابردووشدا بەهەمان شێوە لە رادیۆی‮ ‬یەریڤان گوڕوتین و ئومێدی‮ ‬تازەتان دەبەخشیە خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێشمەرگەقارەمانەكان لەڕێی‮ ‬نڤیسین و بەڵاڤۆكێن هەوە دیوارەكانی‮ ‬دەوری‮ ‬شۆڕشیان دەڕووخاند و جیهانیان بە ئاگا دەهێنا‮. ‬هەرچەندە ئەوەی‮ ‬كردووتانە و ئێستا دەیكەن وەك ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقی‮ ‬كردووتانە و دەیكەن،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان پێی‮ ‬دەزانن و بەرز دەینرخێنن و هەر ئەوەش لە ئێوەی‮ ‬بەڕێز هاتیە هێڤی‮ ‬كرن‮. ‬

خوشك و برایانی‮ ‬هێژا‮. ‬

ئێستا بەشێك لە نەتەوەكەتان لە پێڤاژۆ و قۆناغێك دایە كە بە ئاوایەكی‮ ‬ئاشتیانە و دیموكراسیانە پێنگاڤ بەرەوسەرخۆبوون دەنێ‮. ‬لەوانەیە لە هزری‮ ‬زۆر كەس ئەم پرسیارەهەبێت،‮ ‬چما لەم وەختەدا ریفراندۆما سەرخۆبوونی‮ ‬تێ كرن؟‮ ‬

بەرسڤی‮ ‬ئەو پرسە ناچارمان دەكات ئاوڕێك لە مێژووی‮ ‬سەدساڵەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین بەگشتی‮ ‬و كوردستان بە تایبەتی‮ ‬بدەینەوە‮. ‬

لەسەردەمی‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم،‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەڤاڵبەند بیریان لە رێكخستنەوەیەكی‮ ‬جیاواز لەڕووی‮ ‬جوگرافییەوە بۆ پاشماوەی‮ ‬ئیمپراتۆریای‮ ‬عوسمانی‮ ‬دەكردەوە‮. ‬رێككەوتنێك كە بە سایكس پیكۆ ناوی‮ ‬دەركرد و سەرەتا‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتیش تێیدا بەشدار بوو،‮ ‬بەڵام دواتر كشایەوە‮.. ‬

لەژێر زەخت و گوشاری‮ ‬هەندێ هێزی‮ ‬ناوچەكە پەیماننامەی‮ ‬سیڤەر گۆڕدابە پەیماننامەی‮ ‬لۆزان و بەم شێوەیە كوردستانیان بێبەشكران لە مافەكانیان و خەونی‮ ‬لەمێژیینەی‮ ‬كوردان لەبار برا‮. ‬

بەمەش كوردستانیان لكاند بە عێراقی‮ ‬درووستكراوی‮ ‬دەستی‮ ‬بەریتانیەكان،‮ ‬بەبێ وەرگرتنی‮ ‬ڕا و ئیرادەی‮ ‬خەڵكەكەی‮. ‬

ئەو عێراقەی‮ ‬هەر كە درووستكرا بە سەقەتی‮ ‬لەدایكبوو،‮ ‬بۆیەش تاكو ئێستا ئەو سەقەتییە چاك نەكراوەتەوە‮. ‬

لەگەڵ ئەوەش كوردستانیان‮ ‬ڕای‮ ‬خۆیان دا،‮ ‬بەڵام دەسەڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬عێراق لە جیاتی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬مافی‮ ‬كورد،‮ ‬توركمان و كلدان سریان ئاشووری‮ ‬وەكو نەتەوە،‮ ‬كریستیان،‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و‮ ‬یارسان وەك ئۆل،‮ ‬كەوتە پلاندانان بۆ گۆڕینی‮ ‬دیموگرافیای‮ ‬چەندان ناوچەی‮ ‬كوردستان و پیادەكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تەعریب و بێبەش كردنی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە لە مافەكانیان‮. ‬

زۆر بە ئاشكرا ئەو سیاسەتەیان گرتەبەر؛‮ ‬یان دەبێ عەرەب بیت‮ ‬یان دەبێ هاووڵاتی‮ ‬دەرەجە دوو و سێ قەبووڵ بكەی‮!‬

سەرەتا لە شارەخۆشەویستەكەی‮ ‬كەركووك دەستیان پێكرد و ئینجا دەستیانبرد بۆ زۆربەی‮ ‬شار و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬لەسەردەمی‮ ‬خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬زۆر هەوڵدرا بەرێگەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئاشتیانە بگەین بە ئەنجام بەڵام بەداخەوە سوودی‮ ‬نەبوو‮.. ‬

بەمەش زوڵم و زۆر و سەركوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەمێژینەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان لەلایەن دەوڵەتە داپلۆسێنەر و نەتەوەپەرستەكانی‮ ‬عێراقەوە،‮ ‬ناڕەزایەتی‮ ‬فراوانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮. ‬هاوكاتیش بووە مایەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬سەنتراڵی‮ ‬عێراق و بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬نەبوونی‮ ‬ڕێگەچارەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بونیاتنەرانە بۆ چارەسەری‮ ‬ریشەیی‮ ‬ئەم پرسە وایكرد ئەم كێشەیە قوڵتر بێتەوە تا‮ ‬ڕادەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بەهەڤڕاژیانی‮ ‬دڵخوازانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و عێراقی‮ ‬دژوار كردووە‮. ‬

لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینە مەزنەكەی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991یشەوە بە هۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و كارگێڕییەوە،‮ ‬كوردستان بە كردەوە رێچكەیەكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬گرتەبەر و تا رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام لەدوای‮ ‬2003‮ ‬شەوە،‮ ‬كاتێك فیدڕالیزم لە دەستوور چەسپا و پرەنسیبی‮ ‬شەراكەت لەگەڵ بەغدا شكستی‮ ‬هێنا،‮ ‬وردە وردە ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوانمان قوڵتر بوونەوە،‮ ‬ئەمەش بە ناچاری‮ ‬كوردستانی‮ ‬خستۆتە سەر‮ ‬ڕێگای‮ ‬جیابوونەوە و سەربەخۆیی‮. ‬

بەڕێزان‮..‬

ئەمڕۆ لەكاتێكدا كەرنەڤاڵی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەگێڕین،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬گەورە لە ناوچەكە بەڕێوەیە و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە هاوكێشە سیاسییەكاندا رۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە نوێنەرایەتی‮ ‬جڤاكا ناونەتەوەیی‮ ‬شەڕی‮ ‬مەزنترین رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬دنیا‮ (‬داعش‮) ‬دەكات‮. ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەڕابەرایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬سینەی‮ ‬خۆیان كردۆتە مەرتالی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كەڕامەتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و گەلێك دەسكەوت و سەركەوتنی‮ ‬گرنگیان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیرۆكییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەدەستهێناوە،‮ ‬كە بریتیە لە هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و بڕیاردان لە مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬كە مافێكی‮ ‬شەرعی‮ ‬و ئاسمانی‮ ‬هەر میللەتێكە چۆن ژیان و داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬رێكبخات،‮ ‬چ لەڕووی‮ ‬ئۆلی‮ ‬و چ لەڕووی‮ ‬جاڕنامەی‮ ‬گەردوونی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬لەلایەن نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانەوە ئەو مافەگەردوونیە دانی‮ ‬پێدانراوە‮. ‬

ئازیزان‮..‬‮ ‬بەری‮ ‬سێ ساڵان مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ لە گوتارێكدا خویا كرد كە عێراق بەرەو تاكڕەوی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬تائیفی‮ ‬و دیكتاتوری‮ ‬مل دەنێ،‮ ‬بەڵام رایەدارانی‮ ‬بەغدا گوێیان لەو هۆشداریانە نەگرت‮. ‬

جارێكی‮ ‬دیكە دەسەڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە مەترسییەكانی‮ ‬داعش لەسەر باژێری‮ ‬موسڵ هایدار كردەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬گوێیان نەگرت‮! ‬تا وای‮ ‬لێهات داعش گەیشتە دەروازەكانی‮ ‬بەغدا‮. ‬ئینجا بە دەسیسە و پلانێكی‮ ‬دوژمنكارانە،‮ ‬ڕووی‮ ‬داعشی‮ ‬بۆ سەر كوردستان وەرگێڕدرا و سەرەنجام زەرەر و زیانێكی‮ ‬زۆریان لە كوردستان بەگشتی‮ ‬و برایانی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و كریستیان بە تایبەتی‮ ‬دا،‮ ‬ئەمانە هەموو وایكرد سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬7ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ئەمساڵ تەڤی‮ ‬16پارت و ئالیێن سیاسیی‮ ‬لە هەموو گروپ و نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان لە كوردستان بڕیار لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بدەن وەك پێنگاڤێكی‮ ‬شەرعی‮ ‬و قانوونی‮ ‬بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

ئەم بڕیارە بڕیارێكی‮ ‬دیرۆكی‮ ‬بوو،‮ ‬نە لە كاتێكی‮ ‬خراپدا بوو،‮ ‬نە بڕیارێكی‮ ‬ئاوارتەش بووە،‮ ‬بگرە دەیان ساڵە كوردستانیان لەباشوور تێدەكۆشن و لە پێناو مافەكانیان قوربانی‮ ‬دەدەن‮. ‬بۆیەئێستا سەربەخۆیی‮ ‬باشترین رێگەچارەیە بۆ پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە لە ناوچەكەدا و دووبارە نەبوونەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پێكدادانەكان‮. ‬

بەڵكو باشترین چارەسەرە بۆ عەرەبی‮ ‬عێراقیش بەو شێوەیەی‮ ‬كە دەیەوێت بژیت و گوزارشت لە ماف و داخوازییەكانی‮ ‬خۆیان بكەن‮. ‬ئێمەی‮ ‬كوردستانیش وەك ئەوەی‮ ‬دەمانەوێ و بڕوامان پێیەتی‮ ‬یاسا بۆ بوارەكانی‮ ‬ژیان دابنێین و بەرەنگاری‮ ‬هزری‮ ‬توندڕەوی‮ ‬و تیرۆریستان ببینەوە‮. ‬هێڤی‮ ‬و بەندەواری‮ ‬ئێمە،‮ ‬ژیانێكی‮ ‬بە روومەتە بۆ هەمووان و بەهەڤڕاژیانی‮ ‬شارستانیانەی‮ ‬هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬

ئێوەش سەركەوتوو بن و دەستتان خۆش بۆ ئەو چالاكییە رێك و پێكەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدەن لەم شارە جوان و مێژوویی‮ ‬و سیحرئامێزەكە سیمبۆلی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و بەرخۆدان و فیداكارییە لە پێناو مانەوە بە سەربەخۆیی‮ ‬و قەبووڵ نەكردنی‮ ‬كۆیلایەتی‮ ‬و بندەستی‮ ‬و پاشكۆیەتی‮ ‬فاشیستەكان‮. ‬

هێڤیدارین دەوڵەتی‮ ‬رووسیای‮ ‬فیدڕاڵ،‮ ‬هەروەك چۆن لەڕابردوودا پشت و پەنای‮ ‬شۆڕشەكانمان بوون و‮ ‬یارمەتیان داوین،‮ ‬هەر لەوسەردەمی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پەنابەر بووە و دواتریش لەهاوكاری‮ ‬و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬بەرچاویان لە شۆڕشەكانی‮ ‬ئەیلول و گوڵان دا،‮ ‬ئێستاش پاڵپشتمان بن لە هەنگاوەكانمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەك پەیوەندییەكانمان خورتتر و بەرفراوانتر ببن،‮ ‬كەبەرژەوەندی‮ ‬هەردوولا تێیدا پارێزراو بێت و لەم‮ ‬ڕوانگەیەوە ئێوەی‮ ‬بەڕێزیش دەتوانن رۆڵی‮ ‬دیار و كاریگەرتان هەبێت‮. ‬

زۆر سوپاس بۆ ئەو بانگهێشتنامەیە‮.. ‬

سوپاس بۆ خەمخۆریی‮ ‬و دڵسۆزیتان بۆ نەتەوەكەتان‮.. ‬

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮. ‬

بەڵێ بۆ سەرفرازی‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌