2017-09-09

خه‌بات: ئارام شێركۆ‮ ‬

لە شاری‮ ‬كەركووك چەندین پرسی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەن كە رۆژانە لە نێو خەڵك و بەرپرسانی‮ ‬شارەكەدا باسیان لێوە دەكرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬پرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە پارێزگەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لە پرسە هەرە گرنگەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و كەركووك،‮ ‬هاوكات سەرجەم پێكهاتەكانیش قسەی‮ ‬لەبارەوە دەكەن و بۆچوونی‮ ‬جیاوازیان هەیە‮. ‬سەبارەت بەو پرسە گرنگانەی‮ ‬شارەكە،‮ ‬سەلاح دەلۆ،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كەركووك-گەرمیانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە دیدارێكدا بۆ خەبات وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێك دەداتەوە‮.‬

* ‬كۆمەڵێك پرسی‮ ‬گرنگ هەن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەت پرسی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬ئایا خەڵكی‮ ‬كەركووك و ئێوەش‮ ‬چۆن خۆتان ئامادە كردووە بۆ سەركەوتنی‮ ‬بەرێوەچوونی‮ ‬پرۆسەكە؟‮ ‬

سەڵاح دەلۆ‮: ‬مەسەلەی‮ ‬كەركووك مەسەلەیەكی‮ ‬زۆر تایبەتە،‮ ‬چونكە كەركووكییەكان لە هەموو لایەك زیاتر پێویستییان بە بوونی‮ ‬ئەو پرۆسەیە هەیە،‮ ‬دەیانەوێت بڕیار بدەن بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەداخەوە ئەم پارێزگایە لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا هیچ خێروخۆشی‮ ‬لە خۆی‮ ‬نەدیوە و خەڵكی‮ ‬كەركووك لە هەموو كەس زیاتر هەست بە موعانات دەكەن،‮ ‬چونكە ئەمان ئازار و ناخۆشی‮ ‬زۆر زیاتریان چەشتووە و ئێستایش دەبێت ئەوەی‮ ‬بە ئێمە دەكرێت بیكەین بۆ خۆشگوزەرانی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ئەم شارە‮. ‬دانیشتوانی‮ ‬كەركووك لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئیدارییەوە نیزامێكی‮ ‬خراپی‮ ‬بەسەردا سەپێنراوە لە‮ ‬2003وە تاكو ئێستا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان سیستەمی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬بە پێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسانەی‮ ‬كە هەیە لە هەرێم كاروباری‮ ‬رۆژانەیان بەرێوەدەبەن،‮ ‬بەڵام تا ئێستا ئەو‮ ‬یاسایە لە كەركووك جێبەجێ نەكراوە و گرفتەكەش ئەوەیە كێشەی‮ ‬كەركووك حكوومەتی‮ ‬عێراق كە بەدەستی‮ ‬ئەنقەست نەیویستووە چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ئەم شارە بكات،‮ ‬بۆیە هەموو شتەكانمان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا‮.‬

* ‬حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كەركووك تا چەندە‮ ‬یەكدەنگن لەگەڵ بەرێوەچوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لە كەركووكدا؟‮ ‬

سەڵاح دەلۆ‮: ‬حزبە سیاسییەكان لە كەركووك‮ ‬یەكهەڵویستین،‮ ‬ئەمەیش زۆر پێویستە بۆ شارەكە،‮ ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬24ی‮ ‬نیسانی2017 ‮ ‬كە لە بارەگای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك بەرێوەچوو،‮ ‬هەموو حزبە كوردستانییەكان بەشداربوون،‮ ‬جگە لە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان،‮ ‬بڕیار درا‮ ‬هەموو پێكەوە بڕیار بدەن بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لە شارەكە و‮  ‬گەڕانەوەی‮ ‬كەركووكیش بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬دەبێت كەركووكیش بەشێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بێت لە ریفراندۆم‮. ‬چونكە ئەمە گرنگ بوو بۆ ئێمە،‮ ‬حزبە كوردستانیەكانیش لیژنەیەكیان دروستكردووە لە نوێنەری‮ ‬حزبە سیاسییەكان و سەردانی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر و حزبەكانی‮ ‬دیكەشمان‮ ‬كردووە‮ ‬،‮ ‬نوێنەری‮ ‬هەموو حزبە سیاسییەكان بەشدار بوون‮ ‬،‮ ‬لەو سەردان و كۆبوونەوانەی‮ ‬كراون لەگەڵ نوێنەری‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكە‮.‬

* ‬بەشدارینەكردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬بۆچی‮ ‬دەگەڕێنیتەوە؟‮ ‬

سەڵاح دەلۆ‮: ‬پێویستە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بەشدار بێت لە پرۆسەكە،‮ ‬چونكە ئەوە بڕیاریكی‮ ‬چارەنووسسازە بۆ گەلی‮ ‬كورد،‮  ‬هەقی‮ ‬خۆمانە ئێمەش كە نەتەوەین و دەژین لەسەر‮ ‬ڕووی‮ ‬ئەم زەویە‮  ‬خاوەنی‮ ‬ئاڵا و خاكی‮ ‬خۆمان بین،‮ ‬بەشێك بین لە مێژووی‮ ‬جیهان‮ . ‬ئەوەی‮ ‬كە گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬تێكەڵاوكردنی‮ ‬چەمكی‮ ‬دەسەڵاتە لەگەڵ كاروباری‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬ئێمە وەك خەڵكی‮ ‬كوردستان باسی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆمان دەكەین،‮ ‬ئەوان باسی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬ئەوان داخوازی‮ ‬نێو دەسەڵات و حكوومەتیان دەوێت،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەوێت،‮ ‬بیر لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەكاتەوە،‮ ‬پێمانوایە خەڵكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستان لەگەڵ ئەم بۆچوونە نین ئومێدەوارین ئەوانیش بێنە سەرخەت‮.‬

* ‬ئەگەر بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬نەهاتنە سەرخەت چی‮ ‬دەبێت ئەوكات؟

سەڵاح دەلۆ‮: ‬ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت و زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬دوو حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناتوانن لە جیاتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیار بدەن و شەرعیەتی‮ ‬ریفراندۆم لەناوببەن،‮ ‬ئەوە دەنگی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮ ‬ڕای‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬ئێمە پێمان وایە ریفراندۆم بە بەڵێ سەركەوتوو دەبێت‮.‬

* ‬كەركووك شاری‮ ‬پێكەوەژیانە،‮ ‬بۆچوونی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬تر چۆنە لەسەر پرسی‮ ‬ریفراندۆم؟‮ ‬

سەڵاح دەلۆ‮: ‬لە سەرەتاوە بۆچوونەكەیان دروست نەبوو،‮ ‬لەسەر پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم و زۆرێك دژایەتییان دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێستا لە نزیكەوە سەردانیان دەكەین لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجامداون و ئێستا ئاڕائەكان بە شێویەكی‮ ‬تر گۆڕاون و گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا هاتووە‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌