2017-09-09

خه‌بات: ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە25 ی‮ ‬ئەیلوولی2017 ‮ ‬ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و پانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەنێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووە و لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشە بێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو رێفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو100 ‮ ‬ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بە نەهامەتییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە‮ ‬سیروان كاوسی‮ ‬لە دایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬سنەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕووناكبیری‮ ‬بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پێشمەرگە و زیندانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خاوەن خامەیەكی‮ ‬خەرمانێك لە نووسین و چەند بەرهەمێكی‮ ‬چاپكراو و بەرپرسی‮ ‬ڕاگەیاندن و ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان و نیشتەجێی‮ ‬وڵاتی‮ ‬نەروێژ لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆیەوە بۆ ئەم پرسە بۆ خەبات دوا‮.

‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و‮ ‬ڕەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بە كوردیشەوە؟ بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد لەو مافە بێ بەشە؟‮!

‮- ‬لە راستیدا ئاسان نییە وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارە بە چەند دێڕێ بدرێتەوە،‮ ‬چونكە گەر بمانەوێ لە هۆكارەكانی‮ ‬بە دەوڵەت نەبوونی‮ ‬كورد بدوێین،‮ ‬دەبێ لاپەڕەكانی‮ ‬سەتساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬سایكس بیكۆ و لۆزان و سیاسەتی‮ ‬دوو بلۆكی‮ ‬سەردەمی‮ ‬جەنگی‮ ‬سارد‮ ‬هەڵدەینەوە و دەبێ بگەڕێینەوە بۆ كاتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كیشوەری‮ ‬پانوبەرینی‮ ‬عوسمانلی‮ ‬لە لایەن وڵاتانی‮ ‬كۆلۆنیا لیستییەوە،‮ ‬كە چۆن دەیان دەوڵەتی‮ ‬تازەیان لەسەر خاكی‮ ‬عوسمانلی‮ ‬دامەزراند،‮ ‬بەڵام كوردستانیان پشتگوێخست‮. ‬بە هۆی‮ ‬ئەو دابەشكردنە نامرۆڤانەوە‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬هەزاران كارەساتی‮ ‬بەسەرهێنراوە و،‮ ‬سامان و كانزای‮ ‬بە تاڵان براوە‮. ‬دابەشبوونی‮ ‬كوردستان هاوكات رێیخۆشكرد بۆ سەرهەڵدانی‮ ‬حیزب و رێكخراوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬سنووری‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬داگیركەر و بە داتاشینی‮ ‬دروشم و بەرنامەی‮ ‬چەوت و نانەتەوەیی،‮ ‬هۆكاربوون و هەن لە رەوایەتیدان و چەسپاندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬دەستكردی‮ ‬داگیركەران لە نێو مێشك و دڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەم دوو هۆكارە دەرەكی‮ ‬و نێوخۆییە شەوت و كاریگەرییان داناوە بۆ ئەوەی‮ ‬كورد دوای‮ ‬سەتساڵ بندەستی‮ ‬و هەڵكەوتنی‮ ‬چەن هەلێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆی،‮ ‬نەتوانێ ببێت بە خاوەنی‮ ‬خاك و نیشتمان و ناسنامەی‮ ‬خۆی‮. ‬

❊ ‬پێت وانییە لە دوای‮ ‬تێپەڕبوونی100 ‮ ‬ساڵ بەسەر‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬سایكس بیكۆ كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟‮

‮- ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬مەملەكەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬شێخ مەحموود لە ساڵی1923 ‮ ‬چەند هەلێك لە باشووری‮ ‬كوردستان بۆ كورد هەڵكەوت،‮ ‬یەكەمیان لە سەرەتای‮ ‬نەوەدەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو بوو،‮ ‬كاتێ لە لایەن نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانەوە‮ ‬هەرێمی‮ ‬دژەفڕین‮ ‬لە چەند ناوچەیەكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دیاریكرا و كاتی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬فرانسوا میتران بوو كە داوای‮ ‬لە سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كرد كاربكەن بۆ دامەزراندنی‮ ‬پەرلەمان و لەشكر و سەرۆكایەتییەكی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬بەڵام نەیانكرد و لەكیس كوردیان دا‮. ‬لە ساڵی2003 شدا دەرفەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و زێڕینی‮ ‬دیكە سەریهەڵدا،‮ ‬كاتێ رژێمی‮ ‬بەعس‮ ‬ڕووخا،‮ ‬بەداخێكی‮ ‬گرانەوە ئەو هەلەش لەبار برا و لە باتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داڕووخاوی‮ ‬عێراقیان بۆ عەرەبی‮ ‬سوننە و شیعە دامەزراندەوە و كەوتنە دەستپانكردنەوە لێیان بۆ وەرگرتنی‮ ‬مووچە و بژێویی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان‮. ‬ئێستا دەبێ كورد وەك دوا هەل بڕوانێتە ئەم ریفراندۆمە و پێشانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و داگیركەرانیشی‮ ‬بدات خەبات و قوربانیدانی‮ ‬بێ ئەژماری‮ ‬لەپێناو گەیشتن بە ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬بووە‮. ‬

❊ ‬تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندامبوون لە نەتەوەیەكگرتووەكان؟ چۆن بتوانین ئەو كارە بكەین؟‮!‬

‮- ‬گرنگترین كارێ بۆ بە ئەندامبوون لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان دەبێ بكرێ و تاكوو ئێستا دیار نییە كراوە‮ ‬یان نا؟ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵUN ‮ ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬بەردەوامدا بێ و،‮ ‬داوایان لێبكات رێگە بدەن وەك فەلەستینییەكان،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نوێنەری‮ ‬چاودێری‮ ‬هەبێت لە‮ ‬UN‮.‬ ئەوجا دەبووا لە ماوەی‮ ‬ئەم چارەكە سەدەی‮ ‬رابردوو كاریان بكردایە بۆ سازكردنی‮ ‬لابیی‮ ‬لە ئەمەریكا و پەرلەمانی‮ ‬ئۆرووپا و سیاسەتكاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیای‮ ‬دیمۆكرات بە گشتی،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پێش راپرسی‮ ‬بەڵێن بە سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لە راپرسی‮ ‬دەكەن و،‮ ‬لە ئەگەری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬راپرسیی،‮ ‬پشتیوانیی‮ ‬لە دەنگی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەكەن‮. ‬بوونی‮ ‬ئەم لابییەش بە كۆمیتەیەكی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬و كارا و شارەزای‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەكرێت كە لە كوردی‮ ‬باشوور و لە كوردانی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان بن‮. ‬بەبێ پشتیوانیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیمۆكرات و بەبێ بەشداریكردنی‮ ‬شاندی‮ ‬فەرمیی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬هەر راپرسییەك لە كوردستان بكرێت سەركەوتوو بێ‮ ‬یان ناسەركەوتوو،‮ ‬تەنیا رای‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بۆ دەوروبەر و دنیا دەردەخا و زۆر ئەستەمە كورد بە ئامانج بگەیەنێ‮. ‬

‮❊ ‬دەنگدان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقییە‮ ‬یان میزاجە؟‮

‮- ‬لە وشەی‮ ‬میزاج تێنەگەیشتم و باشوابوو ئەو وشەیە بە كوردی‮ ‬بنووسرێت‮. ‬دەنگدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان نەك هەر ئەركێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نەتەوەییە،‮ ‬بەڵكوو ئەنجامدانی‮ ‬ئەم راپرسییە تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬مێژووییشە بۆ جەماوەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬دوای‮ ‬سەتساڵ جێنۆساید و ماڵوێرانی‮ ‬و سووكایەتی‮ ‬و بێڕێزیی‮ ‬بێئەژمار و دەستدرێژی‮ ‬و تاڵانكاری‮ ‬و داگیركاریی،‮ ‬چەند لە ئازادیی‮ ‬تێگەیوە؟ هاوكات تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬گرنگ و مێژوویشە بۆ سەرجەم سیاسەتكار و سەرۆكی‮ ‬حیزبەكانی‮ ‬كوردستان چەن باوەڕیان بەو درۆشم و بەرنامەی‮ ‬خۆیان هەیە لە سەردەمی‮ ‬رژێمی‮ ‬گۆڕبەگۆڕی‮ ‬بەعسەوە تاكوو ئیمڕۆ بە گوێی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیاندا داوە و دەیدەن‮. ‬بە كورتی‮ ‬قوربانیدان و ماڵوێرانیی‮ ‬سەتساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬گەلەكەمان لە باشووری‮ ‬كوردستان بەم راپرسییەوە بەندە‮. ‬لەبەر ئەوە ئەركی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مرۆڤی‮ ‬هەر تاكیكی‮ ‬كوردە،‮ ‬لەم راپرسییەدا بەشداری‮ ‬بكا و،‮ ‬بە دەنگێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬پێشانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬و داگیركەرانی‮ ‬بدات گەلێكی‮ ‬هۆشیارە و شایانی‮ ‬ئازادییە‮.‬

‮❊ ‬ئایا‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەرەو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجە و گەمە سیاسییەكاندا بە دروست دەزانێ؟‮ ‬

‮- ‬بارودۆخی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬حزبایەتییەوە زۆر خراپە‮. ‬لایەنێك كە بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬حكوومەت پێكدێنێ،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئاڵۆزیی‮ ‬نێوخۆیەوە سیاسەتی‮ ‬بانێك و چەند هەوا دەگێڕێ‮. ‬گوێیەكی‮ ‬لە ئێران و گوێكەی‮ ‬تریشی‮ ‬نووساندووە بە دەمی‮ ‬گۆڕانەوە و زمانیشی‮ ‬لای‮ ‬راپرسییە‮. ‬ئەوجا بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بانگەشەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و قووتدانی‮ ‬سامانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬رەشوو‮ ‬ڕووت و ناكۆكیی‮ ‬حیزبایەتیی،‮ ‬تێكەڵ بە مافی‮ ‬بڕیاری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد كردووە،‮ ‬لە كاتێكدا دەبوو بەرژەوەندیی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و رزگاریی‮ ‬كوردستان لە سەرووی‮ ‬كێشە نێو خۆییەكانەوە دانێت‮. ‬پەكەكە لەم دۆخە ناسك و هەستیارەدا زیاتر لە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان لە هەموو رێگەیەكەوە دژایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و راپرسیی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەكاتێكدا چاوەڕوانیی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێدەكرا لەم دۆخە هەستیارەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەباتی‮ ‬دژایەتیی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬راپرسی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬لانیكەم بێدەنگبێ و تایبەتمەندیی‮ ‬ئەم بەشەی‮ ‬كوردستان لەبەرچاو بگرێت‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەم خاڵە لاوازانە،‮ ‬نەتەوەییەكان و نیشتمانپەروەرانی‮ ‬خاوەنئەزموون و پاگژ كە مێژووییەكی‮ ‬تەژی‮ ‬لە خزمەتیان هەیە و لە نێو رۆشنبیران و چینی‮ ‬خوێندەواری‮ ‬كوردەواریی‮ ‬بەگشتیی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬بەهێزیان هەیە،‮ ‬لە لایەن سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمەوە بۆ ئەم پرسە چارەنووسسازە پشتگوێخراون،‮ ‬لە كاتێكدا پێویست بوو سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم پێشوەخت بیانبینێ و پرسوڕاوێژیان لەگەڵ بكا و،‮ ‬داوایان لێبكات لەم دۆخە هەستیارەدا رۆڵی‮ ‬خۆیان بگێڕن‮. ‬میدیای‮ ‬سەرجەم حیزبەكان،‮ ‬دەبوو هەموو كاتێكی‮ ‬خۆیان تەرخان بكردایە بۆ ئەوەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان لە پێویستیی‮ ‬بەشداریكردن لەم پرسە مەزن و مێژووییەدا هۆشیار بكەنەوە‮. ‬بەداخەوە جگە لە میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات كە تاكلایەنە پڕۆپاگەندەی‮ ‬راپرسی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە وەك ئەم پرسە ئەركی‮ ‬ئەوان نەبێ،‮ ‬گرنگیی‮ ‬نادەنپێی‮. ‬دەبوو لە هەموو شارەكانی‮ ‬باشوور و لە دەرەوەی‮ ‬وڵات خۆپێشاندانی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬رێكبخرایە بۆ پشتیوانیی‮ ‬لە راپرسی‮ ‬و سەربەخۆیی‮. ‬سەمینار و میتینگی‮ ‬گەورە و جەماوەریی‮ ‬بۆ بگیرایە‮. ‬دەبوو سەرنجی‮ ‬دنیای‮ ‬دەرەوە رابكێشرێتە سەر پرسی‮ ‬رفراندۆم لە كوردستان‮. ‬دیمانە لە گەڵ سیاسەتكار و دۆستانی‮ ‬كورد لە دەرەوە بكرێ و داوایان لێبكەن رۆژی‮ ‬رفراندۆم لە كوردستان بن‮ ‬،‮ ‬وەك گوتم هەر ئەمانەشە بوونەتە هۆی‮ ‬دڵەڕاوكێ و ترسی‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬كورد‮. ‬لە ئەگەری‮ ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬راپرسیی،‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم ناتوانێ سووچی‮ ‬سەرنەكەوتنەكە بخاتە ئەستۆی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان و بەشداری‮ ‬نەكردنی‮ ‬هێندێ لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستانەوە‮. ‬پرسی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و گرنگی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەوڕۆكە كەوتووەتە سەرشانی‮ ‬بەڕێز كاك مسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمەوە‮. ‬لەبەر ئەوە هیواموایە بەبێ دوودڵی‮ ‬و بە دڵنیابوونی‮ ‬لەسەداسەد لە سەركەوتنی‮ ‬رفراندۆم،‮ ‬ئەو كات و رۆژەیان دیاریكردبێت‮. ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬راپرسیی،‮ ‬دەبێت بە گەورەترین كارەسات لە مێژووی‮ ‬كورددا‮. ‬ئەمجارەیان كورد بەدەستی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەنفالی‮ ‬خۆیدەكات‮!‬

‮❊ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەڕەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬تاچ‮ ‬ڕادەیەك مەترسییە و ئەگەر هەبێت چۆن خۆمانی‮ ‬لێی‮ ‬دەرباز بكەین بۆ سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەكەمان؟‮ ‬

‮- ‬بە دڵنیاییەوە رژێمەكانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬ئێران و توركیا لە ئێستاوە كەوتوونەتە هەوڵ و پیلانگێڕان بۆ ئەوەی‮ ‬راپرسییەكە سەركەوتوو نەبێت‮. ‬بێدەنگیی‮ ‬ئێستایان لەبەر ئەوەیە چاوەڕوانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬راپرسییەكە دەكەن‮. ‬گەر راپرسیی‮ ‬دەنگی‮ ‬زۆرینە بەدەستبێنێ،‮ ‬دەبێ چاوەڕوانی‮ ‬هەڕەشە و لەشكركێشی‮ ‬و سنوورداخستن و گوشاری‮ ‬ئابووریی‮ ‬بۆ سەر باشووری‮ ‬كوردستان بین‮. ‬لەبەر ئەوە پێویستە نێوماڵی‮ ‬كورد‮ ‬یەكخرێ،‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان ئامادە بكرێ بۆ پاریزگاری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬و خاك و كەرامەتی‮ ‬خۆی‮. ‬هاوكات پشتیوانیی‮ ‬ئەمەریكا و ئۆرووپا زۆر گرنگ و پێویستە و،‮ ‬لانیكەم پێش ساڵێ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش‮ ‬رێككەوتبێ،‮ ‬دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬جەنگی‮ ‬داعش،‮ ‬رێز لە بڕیاری‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بگرن و رێگەنەدەن جارێكیتر دانیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬ئەنفال و داگیركردن ببنەوە‮. ‬

‮❊ ‬مادەی140 ‬لەدەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دایە لە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم تا چەند لە كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستان دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟‮ ‬

‮- ‬مادەی140 ‮ ‬بۆ كات بردنەسەر و خاپاندنی‮ ‬كورد بوو‮. ‬لە ساڵی‮ ‬2003 وە ئەو مادەیە جێبەجێنەكرا و بەدڵنیاییەوە گەر شەڕی‮ ‬داعش‮ ‬رووینەدابا،‮ ‬ماددەی140 ‮ ‬سەت ساڵی‮ ‬دیكەش جێبەجێنەدەكرا‮. ‬پێویستە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان پۆشتە و تەیارتر بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێ لە بەرامبەر دڕندەكانی‮ ‬توندئاژۆی‮ ‬ئیسلامیی‮ (‬داعش‮) ‬بەرگری‮ ‬لە كوردستان بكات و لمۆزی‮ ‬هەر دوژمنێكی‮ ‬دیكە بشكێنێ لە دوای‮ ‬داعش بیەوێ چاوببڕێتە بستێكی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬

‮❊ ‬تا چەند‮ ‬ڕاستە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لە دەست بدات كاتی‮ ‬تر و قوربانی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت؟‮

‮- ‬بەدڵنیاییەوە ئەمە راستە و لە دەستدانی‮ ‬ئەم دەرفەتە لە داهاتوودا نەك هەر دژوارتر و ئەستەمتر دەبێت،‮ ‬بەڵكوو تۆوی‮ ‬بێهیوایی‮ ‬لەسەرجەم بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان بڵاودەكاتەوە‮. ‬بێهیوایی‮ ‬بەرامبەر چارەنووس و سەركردەكانی‮ ‬و بەرامبەر بە دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬و نیشتمانەكەی‮. ‬بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر هەرەسدێنێ و زەوینەیەكی‮ ‬لەبار بۆ داگیركەران و بەكرێگیراوانیان دەڕەخسێنێ كاربكەن بۆ چەسپاندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬فەرهەنگ و سیاسەتی‮ ‬داگیركارانەیان لە كوردستان‮. ‬

‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬گەمە بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن و بەڕەوای‮ ‬نازانن و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬لە باخەڵیاندایە چۆنیان تێدەڕوانی؟‮ ‬

‮- ‬ئەگەر مەبەست لەم پرسیارە داگیركەرانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوا مافی‮ ‬خۆیانە و لە داگیركەر هەر كردەوەی‮ ‬دزێو و نامرۆڤانە چاوەڕواندەكرێت،‮ ‬لێ ئەگەر مەبەستت ئەوەیە كوردی‮ ‬وا هەبن دژی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆیان بن،‮ ‬بێ هیچ دوودڵییەك دەچنە نێو بازنەی‮ ‬نیشتمانفرۆشانی‮ ‬كوردستانەوە و نابێت و ناكرێت وەك هاووڵاتیی‮ ‬كوردستانیی‮ ‬لە قەڵەم بدرێن‮. ‬

‮❊ ‬پێت وایە چەند كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەگەڵ ئەم مافەماندایە و بەڕەوایی‮ ‬دەزانن كە بتوانن قەرەبووی‮ ‬هەموو زیانەكانمان بدەنەوە لە گوناحی‮ ‬چەند ساڵەیان لە دابەشكردنمان؟‮ ‬

‮- ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬خۆیان بە مافی‮ ‬رەوا دەزانن و،‮ ‬گوێنادەنە تاوانەكانی‮ ‬رابردوویان‮. ‬كوردیش نابێت چاوەڕوانیی‮ ‬ئەوەیان لێ بكات رۆژێ بێن و داوای‮ ‬لێبوردن بكەن لێی‮. ‬یەكگرتوویی‮ ‬كورد و سوربوونی‮ ‬كورد بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬تاكە‮ ‬ڕێگەیە دنیای‮ ‬دەرەوە حیسابی‮ ‬نەتەوە و مرۆڤمان بۆ بكەن و رێز لە بڕیارمان بگرن‮. ‬

‮❊ ‬تا چەند بڕوابە پێشوازیكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بكەین بۆ ئەم پرسەمان كە هەمیشە لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئەوانەوە بۆ میللەتانی‮ ‬ژێردەست بە بەرژەوەندی‮ ‬كاریان كردووە نەك بەویژدان؟‮ ‬

‮- ‬هەروەك بەڕێزیشت دەزانی‮ ‬لەكولتووری‮ ‬سیاسیی‮ ‬دەوڵەتاندا وشەی‮ ‬ویژدان‮ ‬و‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬هاوڕێتی‮ ‬و‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەوی‮ ‬بیری‮ ‬لێدەكەنەوە بەرژەوەندیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬وڵات و نیشتمانەكەیانە نەك شتی‮ ‬دیكە‮. ‬یەكگرتوویی‮ ‬وپێداگریی‮ ‬كورد بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬ژیرانەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬كورد لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا پێوانە و مەرجن بۆ راكێشانی‮ ‬پشتیوانیی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮. ‬

❊ ‬بۆچوونتان چییە لە بارەی‮ ‬جوولانەوەی‮ ‬نەخێر لە ئێستادا بۆ راپرسی‮. ‬وەك ئاگادارن ئەم جووڵانەوەیە لە سلێمانی‮ ‬دامەزرا بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬راپرسیی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كە بڕیارە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25ی‮ ‬سێپتەمبەری‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬(2017)‮ ‬بەڕێوەچێت‮؟

‮- ‬بەدڵنیاییەوە دەستی‮ ‬ئێران لەپشتەوەی‮ ‬دامەزرانی‮ ‬ئەم جووڵانەوە نانەتەوەییەیە‮. ‬دیارترینی‮ ‬ئەم ئێران لەڕێگەی‮ ‬كەناڵیNRT ‮ ‬و بەڕێوەبەرەكەی‮ ‬شاسوار عەبدولواحیدەوە بەڕێوەدەبرێت‮. ‬ئامانجی‮ ‬ئەم جووڵانەوەیە ئەوەیە سەرنج و بیری‮ ‬خەڵك لە پرسی‮ ‬گرنگ و مێژوویی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگوێزنەوە بۆ داوای‮ ‬نان و كار و مووچە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەم داوایانە پێویستیی‮ ‬ژیانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هەر كۆمەڵگەیەكن،‮ ‬بەڵام سەرفرازی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەیەك و رزگاربوونی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو داخوازییەكی‮ ‬دیكەوەیە‮. ‬خەباتی‮ ‬بێوچان و قوربانیدانی‮ ‬بێ ئەژماری‮ ‬كوردیش هەر بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزە هەڵگیرساون‮. ‬بە داخەوە لەو كۆمیتەیەدا كەسانی‮ ‬خاوەنڕابردووی‮ ‬دڵپاكی‮ ‬وەك‮ ‬فەرهاد سەنگاوی‮ ‬شیان تێدایە كە فریودراون و نازانن چ دەستێكی‮ ‬پڕ‮ ‬مەترسیی‮ ‬لەپشتی‮ ‬ئەم بزووتنەوە نانەتەوەییەوەیە‮. ‬پێویستە میدیای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و میدیای‮ ‬ئەو حیزبانەی‮ ‬راستەوخۆ پشتیوانیی‮ ‬لە راپرسیی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بێگوێدانە ناكۆكیی‮ ‬حیزبیی،‮ ‬هەوڵبدەن جەماوەری‮ ‬كوردستان لە گرنگیی‮ ‬دەنگدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬هۆشیاربكەنەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە ناهۆشیاریی‮ ‬نەكەونە داوی‮ ‬پیلانگێڕیی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستانەوە‮. ‬لە‮ ‬كۆتاییدا ملیۆنێ جار بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮! ‬بەڵێ بۆ دامەزراندنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئازاد و دیمۆكرات و سەربەخۆ‮! ‬هەر شەكاوەبیت ئاڵای‮ ‬بەرز و پیرۆزی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮!‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌