2017-08-29

جەلال دەباغ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان لە سەرەتای‮ ‬دیمانەكەیدا دەڵێت‮: ‬كاتێك هەواڵی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ریفراندۆمم بیست زۆر دڵم خۆش بوو،‮ ‬چونكە گشتپرسی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬پێشكەوتوو و دنیای‮ ‬مۆدێرندا دیاردەیەكی‮ ‬دیموكراسییە،‮ ‬كە بە هۆیەوە بیروڕای‮ ‬ئەو خەڵكە تێدەگەین لەسەر ئەو پرسەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بۆ دەكرێت،‮ ‬من گرنگی‮ ‬گشتپرسییەكە لەوەدا دەبینم كە راستەوخۆ نەهاتن سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنن،‮ ‬كەواتە ئەو راپرسییە بایەخی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لە هەموو ئاستەكانی‮ ‬ناوخۆ و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا،‮ ‬دیارە ئەم راپرسییەش لەخۆڕاوە نەهاتووە،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬چەند جارێك دووپاتی‮ ‬كردۆتەوە و جەختی‮ ‬لەوە كردۆتەوە،‮ ‬كە ئێمە دەمانەوێ رای‮ ‬گەل بزانین تا سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنین،‮ ‬ئەو سەربەخۆییەش چۆنی‮ ‬رادەگەیەنین،‮ ‬ئەوەیان میكانیزمی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬باشترین شێوازیش ئەوەیە كە بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشتیخوازانەو لێكگەیشتن لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا كاری‮ ‬بۆ دەكرێت،‮ ‬بۆیە ریفراندۆم هەنگاوێكی‮ ‬دیموكراسییە وەك پێشەكییەك بۆ راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮.‬
سەبارەت بە دیاریكردنی‮ ‬رۆژی‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬ئەندامەكەی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬كاتی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ریفراندۆمیش زۆر گونجاوە لەبەر چەند هۆكارێك،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬گەلەكەمان رۆڵێكی‮ ‬باشیان بینی‮ ‬لە2014 ‮ ‬بەدواوە بۆ شكاندنی‮ ‬داعش و بەرگریكردن لە كوردستان،‮ ‬لە راستیدا ئەگەر ئەو بەرگرییە نەبووایە،‮ ‬دوور نەبوو داعش ئەوەی‮ ‬بە مووسڵ و شوێنەكانی‮ ‬تریان كرد بە ئێمەشیان كردبایە،‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان بە نرخی‮ ‬خوێن و قوربانیدان رێگریان لە تەشەنەكردنی‮ ‬داعش كرد،‮ ‬هەموو دونیا گەیشتە ئەو بڕوایە كە پێشمەرگە بەرگری‮ ‬هەر لە كوردستان نەكردووە،‮ ‬بەڵكو پارێزگاریان لە جیهان كردووە،‮ ‬بۆیەش ئەم كاتەی‮ ‬دیاریكراوە زۆر گونجاوە و هاوكاتە لەگەڵ شكستی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬داعش،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬دیكەش ئەوەیە رژێمە فاشییەكانی‮ ‬پێشوو جیا لەوەی‮ ‬خۆیان ریسواكرد،‮ ‬هەموومانیش دەزانین هەڵوێستیان بەرامبەر كورد چی‮ ‬بووە و چ تاوانێكیان بەرامبەر كوردستان كرد لە ئەنفال و كیمیاباران و راگوێزان و خاپووركردنی‮ ‬گوندەكان و جینۆسایدكردن،‮ ‬ئەم رژێمەی‮ ‬ئێستایش لە عێراق هەیە هەر لە نوری‮ ‬مالكیەوە تا ئێستا وەك نەیاری‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردستان ئیشیان كردووە و لە دژی‮ ‬ریفراندۆمیش دەوەستنەوە،‮ ‬پرسیار ئەوەیە لەم كاتەدا ئەمە هەڵوێستیان بێت،‮ ‬دەبێ دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش هەڵوێستیان چی‮ ‬بێت بەرامبەر كوردستان،‮ ‬بۆیە كاتەكە زۆر گونجاوە‮.\‬لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬ئایا لە شۆڕشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كورددا دەرفەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان هەبووە؟ جەلال دەباغ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬راستە پێشتر دەرفەت هەبووە،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێك كوردستان وەك ئێستا بە ماف و ئازادی‮ ‬خۆی‮ ‬نەگەیشتووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬كێشەكان،‮ ‬هەروەها ئەوكاتانەی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬دیكە هەبوونە،‮ ‬پارسەنگی‮ ‬هێزەكان و بارودۆخی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناوچەكە شتێكی‮ ‬تر بووە،‮ ‬بۆیە كە دەرفەتەكە هەبووە لەبار بردراوە،‮ ‬یاخود وەك پێویست زەمینەسازی‮ ‬نەبووە،‮ ‬هەروەها هیچ كاتێك بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان وەك ئێستا نەبووە،‮ ‬ئێستا بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد دۆست و دوژمنی‮ ‬خۆی‮ ‬دەناسێت،‮ ‬دەزانێ سیاسەت بكات،‮ ‬دەزانێت چۆن رووبەڕووی‮ ‬كێشەكان ببێتەوە،‮ ‬بەداخەوە هەندێ كەس و لایەن لەم دۆخە نەگەیشتوون،‮ ‬دەڵێن ئەمڕۆ دەرفەت نییە،‮ ‬باشە تۆ ئەمە دەكەیتە بیانوو بۆ ئەوەی‮ ‬لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بوەستیت،‮ ‬دەزانی‮ ‬كە وەستان لە دژی‮ ‬راپرسی‮ ‬واتە وەستان لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬ئەوە راست نییە بڵێین ئێمە لەگەڵ سەربەخۆیین،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ریفراندۆم نین،‮ ‬لە كاتێكدا هەموومان دەزانین ریفراندۆم هەنگاوێكە بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬جارێكی‮ ‬تریش دەیڵێمەوە،‮ ‬كە ئێستا كاتەكە زۆر گونجاوە،‮ ‬چونكە هیچ كاتێك بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لە هەموو بەشەكان و بەتایبەتیش لە باشووری‮ ‬كوردستان هێندەی‮ ‬ئێستا بەهێز نەبووە،‮ ‬ئەو هەلومەرجەی‮ ‬ئەمڕۆش خولقاوە پێشتر نەبووە‮.‬
بۆچی‮ ‬دژایەتی‮ ‬ریفراندۆم دەكرێت؟ لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەدا جەلال دەباغ‮ ‬دەڵێت‮: ‬وێڕای‮ ‬كەموكوڕییەكانیش ئێستا كورد خاوەنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬نابێ ئەوەشمان لەبیربچێت كە سەربەخۆیی‮ ‬نادرێت،‮ ‬بەڵكو دەسێندرێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەیەوێ بە ئاشتی‮ ‬و لێكگەیشتن ئەو سەربەخۆییە بسەنێت،‮ ‬پێویستە ئەوانەی‮ ‬دژی‮ ‬سەربەخۆیین تێبگەیەندرێن كە ئەو سەربەخۆییە لە قازانجی‮ ‬ئەوانیشە،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە مایەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئاشتەوایی‮ ‬ناوچەكە و پێویستە ئەو ترس و دڵەراوكێیە خاوبكرێتەوە،‮ ‬بەداخەوە هەندێ كەس دەیانەوێ ئەو سەربەخۆییە لەسەر دەستی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەیەتەدی،‮ ‬ئەمە مانای‮ ‬ئەوەیە نایانەوێ كوردستان سەربەخۆ بێت،‮ ‬ئەگینا ئەگەر سەربەخۆیی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬بارزانی‮ ‬و ئەو ستافەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬نەیەتەدی‮ ‬ئەی‮ ‬كێ بیهێنێتەدی؟‮! ‬با ئەو راستییەش بڵێین بارزانییەكان لەوە دەرچوون عەشیرەتێك بن،‮ ‬لەكۆنەوە ئەوان لەنێو لەبزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوونەتە نوكە رمێك،‮ ‬عەشیرەتەكانی‮ ‬تر بەملاوئەملادا چوون و هەندێكیان بوونە جاش و هەڵوێستی‮ ‬خراپیان هەبووە،‮ ‬لەكاتێكدا بارزانییەكان لەناو بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەمیشە موكەڕەم بوونە،‮ ‬باشە ئەم دوژمنكارییە بۆ؟ بۆ لەسەر دەستی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەم سەربەخۆییە نەیەتەدی؟ ئەی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬كێ بێتەدی؟ ئەمە بەتەنها نە بۆ پارتییە و نە بۆ سەرۆك بارزانییە،‮ ‬پارتی‮ ‬حزبێكی‮ ‬وڵاتپارێزی‮ ‬نیشتمانپەروەرە و قوربانی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە،‮ ‬ئەمڕۆ بە گەرمی‮ ‬لەم پرسە هاتۆتە پێشەوە،‮ ‬ئەمەش هیچ ئەوە ناگەیەنێت كە بە تەنها بۆ پارتی‮ ‬و بارزانییە،‮ ‬دەبێ خۆمان ئەو راستییە بزانین كە بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە‮ .‬
سەبارەت بە مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ چارەنووسی‮ ‬خۆی،‮ ‬جەلال دەباغ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬ساڵەهای‮ ‬ساڵە كورد بێبەشە لە بڕیاردانی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسیش نە لامەركەزی‮ ‬و نە حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬و نە فیدراڵی‮ ‬و نە كۆنفیدراڵییە،‮ ‬مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬چارەنووس‮ ‬یەك واتای‮ ‬هەیە ئەویش دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیە لەو كوردستانەدا كە خاوەنی‮ ‬خاك و ئاوی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬تاكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان وەك هاووڵاتی‮ ‬پلە دوو لە عێراق سەیر بكرێین،‮ ‬تاكەی‮ ‬مافەكانمان زەوت بكرێت،‮ ‬هەموو بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ ئەو ریفراندۆمەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەگونجێ،‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان مافی‮ ‬چارەنووس و سەربەخۆیی‮ ‬داوەتە هەموو گەلان،‮ ‬هەتا كەی‮ ‬ئێمە چاوەڕوان بین،‮ ‬ئەمڕۆ لە هەموو دونیا تاكە نەتەوە و گەورەترین نەتەوە كە نیشتمانەكەی‮ ‬دابەشكرابێت و بێبەش كرابێت لە مافە سەرەتاییەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تەنها گەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئایا ئەو عەرەبانەی‮ ‬لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەوەستنەوە لە خۆیان ناپرسن،‮ ‬كە22 ‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەیە و بۆچی‮ ‬بۆ ئەوان مەشروعە،‮ ‬بەڵام بۆ دەبێت بۆ كورد مەشروع نەبێت كە دەوڵەتێكی‮ ‬هەبێت‮. ‬
مافی‮ ‬نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكەبوو،‮ ‬جەلال دەباغ‮ ‬لە هەمبەر ئەو پرسە دەڵێت‮: ‬من پێموایە ئەگەر سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەندرێت،‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لەو دەوڵەتە تازەیەدا لەگەڵ تەواوی‮ ‬مافەكانی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر دەبێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بەخۆی‮ ‬چەوساوەتەوە و زۆری‮ ‬زوڵم و زۆرداری‮ ‬چەشتووە،‮ ‬بۆیە نابێ مافی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر نەدات و بیانچەوسێنێتەوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەم كوردستانە چەندین نەتەوەی‮ ‬دیكەی‮ ‬تیا دەژی‮ ‬جگە لە كورد و ئێمە هیچ كات نەمانگوتووە كوردستان بەتەنها هی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬هەمووانە،‮ ‬كە لەگەڵ ئەم ریفراندۆمەبن و لەوە تێبگەن كە قازانجی‮ ‬ئەوان لەو دەوڵەتە سەربەخۆییەدایە‮.‬
لە دوایین تەوەری‮ ‬دیدارەكەشیدا جەلال دەباغ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان سەبارەت بەو مەترسییانەی‮ ‬گومان دەكرێ بێنەسەر گەلی‮ ‬كوردستان و ئەو دەنگۆیەی‮ ‬لێرەولەوێ بە لاوازییەوە دەبیسترێت،‮ ‬دەڵێت‮: ‬مەترسی‮ ‬لەسەر گەلەكەمان زۆرە كە ترسناكترینیان ئەوەیە لەگەڵ عێراق بمێنینەوە،‮ ‬ئەو دەنگۆیەی‮ ‬كە كار لەسەر نەخێر دەكات دەبێ باش ئەوە تێبگەن كە ئەوان بۆ خۆیان بێخێرن،‮ ‬ئەگەر بێخێرنەبن بۆچی‮ ‬لەم كاتەدا دێن و پشت دەكەنە براكانی‮ ‬خۆیان و ئاو دەبەن بۆ ئاشی‮ ‬نەیاران و دوژمنكاران و دابەشكەرانی‮ ‬كوردستان؟ ئەوانە مافی‮ ‬ئەوەیان نییە پروپاگەندە بۆ دەنگی‮ ‬نەخێر بكەن،‮ ‬لێرەوە داوایان لێدەكەم كە چاو بەو بڕیارەیاندا بخشێننەوە و بەرژەوەندی‮ ‬گەلەكەیان لەبەرچاو بگرن،‮ ‬ئێمە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬كە پێشمەرگەبووین لەو سەردەم جاش هەبوو،‮ ‬كە نەیاری‮ ‬كوردبوون و بە دوای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬كەسیی‮ ‬خۆیان كەوتبوون و ئاستی‮ ‬رۆشنبیریان لە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەمڕۆ بارەكە گۆڕاوە هەندێ كەس بە ناوی‮ ‬هوشیاری‮ ‬و دیموكراسییەوە دێنەپێش و دەیانەوێ ریزەكانی‮ ‬كورد تێكبدەن و دژی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەوەستنەوە،‮ ‬باشە ئەوانە لە داهاتوودا چۆن روویان دێت رووبەرووی‮ ‬نەوەی‮ ‬داهاتوو ببنەوە،‮ ‬هیوادارم ئەوانە بەخۆیاندا بچنەوە،‮ ‬چونكە هەمووان دڵنیاین كە زۆرینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەگەڵ دەنگی‮ ‬بەڵێ و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندایە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌