2017-08-29

دیمانە‮/ ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬هەولێر
كەنعان خەیلانی‮ ‬دەڵێ‮" ‬لەسەر گلەیی‮ ‬هاوڵاتیان و تێبینییەكانی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن و لیژنەكانمان بەڕێوەبەر گشـتییەكانمـان بانگهێشـتی‮ ‬ئەنجوومـەنی‮ ‬پارێزگا كردووە‮". ‬بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامەی‮ ‬دانراوە تا كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ سەرجـەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی‮ ‬سەر بە پارێزگای‮ ‬هەولـێر بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەن دەكرێن‮. ‬سەرۆكی‮ ‬فـراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر لـە دیمانەیەكیدا لەگەڵ(خەبات‮) ‬دەڵێت‮" ‬ئەمساڵـدا پێوەری‮ ‬رێكخستنی‮ ‬ئاو بۆ ماڵان دادەنرێت،‮ ‬بەڵام تائێستا لـەسەر نرخی‮ ‬پێوەرەكە رێكەوتن نەكراوە‮". ‬ئاشكرایشـی‮ ‬دەكات هەر لەمساڵدا بەشێك لە بیرەكانی‮ ‬ئاو وشككیان كردووە‮. ‬دەشڵێت‮" ‬گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬شـمەك و كاڵاكان تەنها دەنگۆ بووە و ئەوە رەتكراوەتەوە‮".‬
12 بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەن كراون
‮ ‬2016 و‮ ‬2017 ‮ ‬لەسەر داوای‮ ‬فراكـسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬23 بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگە،‮ ‬12 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی،‮ ‬3 ‮ ‬قـایمقام،‮ ‬4 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیە بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا كراون،‮ ‬ئەمە بێ لەوەی‮ ‬4 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیە پۆستەكانیان بۆ قایمقام بەرزكراوەتەوە،‮ ‬6 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬گۆڕاون و‮ ‬6 ‮ ‬كەسی‮ ‬دیكە لە شـوێنیان دانراون‮. ‬بەوتەی‮ ‬خەیلانی‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ ئەو‮ ‬7 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیەی‮ ‬دیكە كە ماون بـانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دەكرێن‮. ‬
كەنعان خەیلانی‮ ‬دەڵێت‮" ‬2017 ‮ ‬لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كارگێڕی‮ ‬و خزمەتگوزارییەوە گۆڕانكارییەك دەستیپێكرد كە جێگەی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬ئێمە بوو‮". ‬هەروەها دەشڵێـت‮" ‬لیژنەكانمان لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا هەر لەمساڵدا توانیان راپۆرت لەسەر كۆی‮ ‬سێكتەرەكانی‮ ‬حكومـەتی‮ ‬خۆجێی‮ ‬ئامادە بكەن و‮ ‬توانیمان‮ ‬12 ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومـەن بكەین،‮ ‬بۆ نمونە بەڕێوەبەری‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر بانگهێشت كرا و لەسەر كەم و كوڕییەكانی‮ ‬كـارەبا و پلان بۆ ساڵی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كارەبا گفتوگۆی‮ ‬لەسەر كرا‮".‬
لەسەر داوای‮ ‬كێ بەڕێوەبەرە گشتییەكان بانگهێشت دەكرێن؟
پرسیاری‮ ‬ئەوەمان لە كەنعان خەیلانی‮ ‬كرد لەسەر داوای‮ ‬كێ بەڕێوەبەرە گشتییەكان و قایمقام و بەڕێوەبەری‮ ‬ناحییەكان و سەرۆكی‮ ‬فەرمانگەكان بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دەكرێن؟ لەوەڵامدا سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولـێر دەڵێـت‮" ‬بانگهێشتكردنی‮ ‬بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەرەكانی‮ ‬دیكە لەسەر گازندەكانی‮ ‬خـەڵك و تـێبینیەكانی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن و لیژنەكانی‮ ‬ئەنجوومەن‮ ‬بووە كە كە رۆژانە سەردانیان بۆ شوێنە جیاجیاكان هەیە و گـوێ لە سكاڵای‮ ‬هاوڵاتیان دەگرن‮".‬
كەنعان خەیلانی‮ ‬لەو بارەیەوە زیاتر گوتی‮"‬‮ ‬گلەیەكانی‮ ‬هاوڵاتیان و تێبینیەكانی‮ ‬خۆمان هەمووی‮ ‬كۆدەكەینەوە لە راپۆرتێكدا گفتوگۆی‮ ‬لەسەر دەكرێت و دەدرێتە دەستـەی‮ ‬سەرۆكایـەتی‮ ‬ئـەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا لەوێوە بڕیار دەدرێت و رۆژێك دیاری‮ ‬دەكرێت و لە رێگای‮ ‬پارێزگاوە ئەو بەرێوەبەرە گشتییە بانگ بكرێت و هەندێك پرسیار هەیە بۆ خەڵك روون نییە لەرێگەی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرە و ئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن و راگەیاندنەوە كێشەكان دەخرێنە روو‮".‬
زۆربەی‮ ‬كێشەكان پەیوەندی‮ ‬بە قەیرانی‮ ‬داراییەوە هەیە
بەپـێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬3ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2009 "‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان‮" ‬دەسەڵاتـی‮ ‬دانان و لادانـی‮ ‬بەڕێوەبـەرە گشتیەكان و قایمقـام و بـەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەكانی‮ ‬هەیە،‮ ‬خەیـلانی‮ ‬دەڵێ‮" ‬ئێمە پابەندین بەم‮ ‬یاسایە،‮ ‬بەرپرسیارین بەرامبەر بەو ئەركەی‮ ‬پێمان سپێدراوەتا بتوانین لە كوێ كێشە و گرفتی‮ ‬هاوڵاتیان چارەسەری‮ ‬بكەین‮ ‬یان دەست لەسەر خاڵەكان‮ ‬دابنرین،‮ ‬نیەتی‮ ‬ئێمە لە بانگهێشتی‮ ‬كردنی‮ ‬بەڕێوەبەرەكان ئەوە بووە هەموومان پێكەوە هاوكاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬خۆجێی‮ ‬بكەین تا خزمەت بەهاوڵاتیان بكەین،‮ ‬ئەگەر كێشەیـەكیش هەبووبێت بەڕێوەبەرەكەی‮ ‬بەرزیكردووەتەوە بۆ سەروی‮ ‬خۆیی‮ ‬و كەمتەرخەمی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬چونكە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هـەیە و زۆربەی‮ ‬كـێشەكان پەیوەندی‮ ‬بە پارەوە هەیـە و ئەوەیش لە دەسەڵاتی‮ ‬بەڕێوەبەرەكاندا نییە‮".‬
كێشەی‮ ‬كەمئاوی‮ ‬كەی
‮ ‬چارەسەر دەبێت؟
سەبارەت بە كێشەی‮ ‬كەمـئاوی‮ ‬لە چەند گەڕەكێكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و قەزا و ناحییەكانی‮ ‬دەوروبەر،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬گـوتی‮" ‬تا قـەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هەبێت كێشەی‮ ‬كەمئاوی‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬چارەسەر نابێت،‮ ‬چونكە پرۆژەی‮ ‬ئیفرازی‮ ‬هەیە كە پـرۆژەیەكی‮ ‬گەورەیە بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە تەواو نەبووە،‮ ‬ئەگەر تەواو بێت كێـشـەی‮ ‬كەمئـاوی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬باش چارەسەر دەبێت‮".‬یەكێكە دیكە لە هۆكارەكانی‮ ‬كەمئاوی‮ ‬وەكو كەنعان خەیلانی‮ ‬دەڵێت‮" ‬وشكبـوونی‮ ‬بـیرەكانی‮ ‬ئاوە‮". ‬
بەوتەی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬شار هەولێر هیچ ساڵێك هێندەی‮ ‬ئەمساڵ هەولێر بێ ئاو نەبووە،‮ ‬بەشێك لە هاوڵاتیانی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬پایتەخت و قەزا و ناحییەكانی‮ ‬سەر هەولێر بۆ ماوەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬2 مانگە بەهۆی‮ ‬بێ ئاوییەوە دەستیان بەكڕینی‮ ‬ئاو كردووە،‮ ‬ئەمەش بارگرانی‮ ‬مادی‮ ‬بۆ هاونیشتیمانیان دروستكردووە‮. ‬پێشتر بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر رایگـەیاندوو لە رێگەی‮ ‬چەند كەناڵێكی‮ ‬راگەیاندنەوە وتبووی‮" ‬هۆكاری‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬ئاو نەبوونی‮ ‬كارەبایی‮ ‬نیشتیمانییە بۆ بیرەكانی‮ ‬ئاو‮". ‬بەڵام سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەلێر دەڵێت"بەفیڕۆدانی‮ ‬ئاوی‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر زیاتر كێشەی‮ ‬كەمـئـاوی‮ ‬دروستكـردووە،‮ ‬چونكە خەڵك دەست بەئاوەوە ناگرن‮".‬
پێوەرێك بۆ رێكخستنی‮ ‬ئاوی‮ ‬ماڵان دادەنرێت
لەئێستادا پلانێك بۆ رێكخستنی‮ ‬ئاوی‮ ‬ماڵان هەیە،‮ ‬ئەوەیش لە رێگەی‮ ‬دانانی‮ ‬پێوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬ماڵان،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو پلانەی‮ ‬هەیە هەر ماڵێك پێوەرێكی‮ ‬ئاوی‮ ‬بۆ دادەنرێت و ئەگەر زیادەرۆیی‮ ‬لە سەرفكردنی‮ ‬ئاودا بكات سزا دەدرێت‮. ‬خەیلانی‮ ‬لەو بارەیەوە دەڵێ‮" ‬پێشتر بەرنامەیەك بۆ ئەو مەبەستە هەبووە،‮ ‬بەڵام كەرم كوڕی‮ ‬تێكەوتووە،‮ ‬ئێستا وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر خەریكن ئەو بابەتەن و هەر لەمساڵدا دەست بەدانانی‮ ‬ئەو پێوەرە دەكرێت‮". ‬
سەبارەت بە جیاوازی‮ ‬ئەو پێوەی‮ ‬كە بڕیارە دابنرێت لەگەڵ ئەو كاتژمێرە بۆ ئاوی‮ ‬ماڵان دانراوە،‮ ‬كەنعان خەیلانی‮ ‬گوتی‮" ‬ئەوە زیاتر شتێكی‮ ‬هونەرییە،‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬تایبەتمەند ئێستا كار تێدا دەكەن و خەریكی‮ ‬دیراسەكردنن و پێم وایە كۆتا بڕیاریان لەسەر داوە‮". ‬سەبارەت بە بڕی‮ ‬ئەو پارەیەی‮ ‬لە هەر ماڵێك وەردەگیرێت،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬گوتی‮" ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت كارەكە دەكات،‮ ‬بەڵام دیار نییە ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬لە ماڵان وەردەگیرێت چەندە،‮ ‬گفتوگۆ كراوە كە بڕەكە چەند بێت و كوالێتی‮ ‬پێوەرەكە چۆن بێت،‮ ‬كە كۆتایی‮ ‬بەگرێبەستەكە هات كۆمپانیاكە بانگهێشت دەكەین و بۆ ئەوەی‮ ‬هاوڵاتیان ببین كە چۆن گرێبەستەكە كراوە وە ببین چۆن سزاكان لەسەر خێزانەكان هەژمار دەكرێت،‮ ‬هەر كات بڕیاردرا ئیشی‮ ‬تێدا بكرێت لە ئەنجوومەنـی‮ ‬پارێزگا كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە سازدەكرێت‮". ‬
بەهۆی‮ ‬بڵاوبوونەوەی
بۆنە ناخۆشەكەی‮ ‬هەولێر‮ ‬
23 ‮ ‬پاڵاوگە داخراون
لە وەڵامی‮ ‬ئـەو پرسیارەی‮ ‬كە ئاخۆ بـۆنە ناخۆشەكەی‮ ‬هەولێر بەیەكجاری‮ ‬چارەسەر كراوە؟ كەنعان خەیلانی‮ ‬گوتی‮"‬‮ ‬بۆنە ناخۆشەكە ماوەی‮ ‬2 مانگە بڵاوبووەتەوە،‮ ‬لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت بەدواداچوونی‮ ‬وردیان لەسەر ئەو بابەتە كردووە،‮ ‬ئێمەش بۆ هەمان مەبەست دووجار بانگهێشتی‮ ‬قایمقام ناوەندی‮ ‬هەولێرمان كردووە،‮ ‬هەموو ئەو پرسیارانەی‮ ‬ئێمە هەمان بووە و پرسیاری‮ ‬هاوڵاتیانیش هەیان بووە لە دوو دانیشتن گفتوگۆمان لەسەر كردووە‮". ‬دەشڵێت‮" ‬بـەپێی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت هۆكاری‮ ‬بۆنە ناخۆشەكە پاڵاوگەكان و مۆلیدەكانی‮ ‬ناوشارن،‮ ‬بەو هۆیەوە توانراوە‮ ‬23 ‮ ‬پاڵاوگە دابخرێن و‮ ‬30 ‮ ‬مۆلیدەش كە گازی‮ ‬پیسیان بەكارهێنابوو لەلایەن قایمقامییەتەوە سزا بدرێن‮". ‬دەشڵێت‮" ‬هۆكارێكی‮ ‬دیكە بۆ بڵاوبوونەوەی‮ ‬بۆنە ناخۆشە كۆی‮ ‬ژینگەی‮ ‬هەولێرە،‮ ‬چونكە رۆژانە‮ ‬35 ‮ ‬هەزار ئۆتۆمبێك بەبەردەوامی‮ ‬لەناو شاردا دەسوڕێنەوە‮". ‬ئەو پێشی‮ ‬وایە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بڵابوونەوەی‮ ‬بۆنەكە پاڵاوگەو مۆلیدەكان،‮ ‬چـونكە پاش داخستنی‮ ‬ئەو‮ ‬23 ‮ ‬پاڵاوگە و سزادانی‮ ‬ئەو‮ ‬30 ‮ ‬خاوەن مۆلیدەیە بۆنەكە نەماوە‮.‬
گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬شمەك و كاڵاكان تەنها دەنگۆ بوو
سەبـارەت بە گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬شمەك و كاڵاكـان و ئەركی‮ ‬ئەنجوومەن لەو بارەیەوە خەیلانی‮ ‬دەڵێت‮"‬‮ ‬هەر بڵاوبوونەوەی‮ ‬ئەو دەنگۆیانە كۆبـوونەوەیەكمان رێكخست و‮ ‬7 ‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬خۆجێیمان بانگهێشتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا كر بە میوانـداری‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬ژووی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬چونكە ئەو دەنگـۆیانە جێگەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬ئێمە و خەڵكیش بوو،‮ ‬لە ئەنجوومەن بە وردی‮ ‬گفتۆگۆ لەسەر ئەو بابەتە كرا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هاوڵاتیان بزانن تەنـها دەنگۆیە و گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬شمەك و كاڵاكان دورە لە راستیەوە،‮ ‬پاش كۆبوونەوەكە توانرا دەنگۆیەكان بـەتەواوی‮ ‬رەتبكرێنەوە،‮ ‬پاش ئەوە‮ ‬یەكسەر نرخی‮ ‬گەنم كە پێشتر زۆر گرانبوو بوو دابەزی،‮ ‬تەنـانەت ئەو خەڵكەشی‮ ‬گەنمی‮ ‬كڕیبوو كەس لێی‮ ‬ناكڕێتەوە‮".‬
زەوییە خاوەن كارتەكان
چیان لێدێت؟
سەبارەت بەتاپۆكردنی‮ ‬ئەو زەویانە لە سنـوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر كە تائێستا كارتن و نەكراون بە تاپۆ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومـەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر دەڵێت‮" ‬ئەو زەویانە پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر حكومەتی‮ ‬هەرێم بەسەر هـاوڵاتیان و فەرمانبەراندا دابـەشی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەداخەوە تائێستا كارتن،‮ ‬كێشەكە گەورەیە و پێویستە لەسەر ئاستی‮ ‬وەزارەتەكان چارەسەر بكرێت،‮ ‬ئێمە وەكو خۆمان و لیژنەكانیشمان بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە كردووە‮". ‬هەروەها دەشڵێت‮" ‬قسەی‮ ‬هاوڵاتیانیشمان بەیاداشت پێشینار كردووە بۆ وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شارەوانییەكان و سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬لەسەر ئەو بناغەیە بانگهێشتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێرمان كرد،‮ ‬پرسیاری‮ ‬خەڵكمان رووبەروو كردوەتەوە‮".‬
پێویستە بكرێنە بەسەند
كەنعان خەیلانی‮ ‬دەڵێ‮"‬‮ ‬زەوییەكان تا كات بن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت،‮ ‬ئەگەر هەر بەكارتی‮ ‬بمێننەوە پارەیەكی‮ ‬كەم دەكەن،‮ ‬ئەگەر بكرێن‮ ‬بەتاپۆی‮ ‬رەسمی‮ ‬ئەوا برە پارەیەكی‮ ‬باش بۆ خاوەن زەوی‮ ‬دەكات و حكومەتیش بڕە پارەیەك لە خاوەن زەوی‮ ‬وەردەگرێت،‮ ‬واتە هەردوولا قازانج دەكەن،‮ ‬ئێمە بەوەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتـوگوزار پێشنیاری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانیمان كرد،‮ ‬چونكە ئێمە تەنها دەتوانین پێشنیار بكەین بۆ پارێزگای‮ ‬هەولێر و سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی،‮ ‬داوامان كردووە هـەرچی‮ ‬زووە ئەو كارەتەكان بكرێنە تاپۆ‮".‬
ئەو گوتیشی‮" ‬ئەبـێت ئەو زەویانەی‮ ‬خاوەن كارتن،‮ ‬بكرێن بەتاپۆ،‮ ‬چونكە حكومەت لەرووی‮ ‬یاسایەوە پابەندە بەوەی‮ ‬ئەو زەوییانە بكاتە تاپۆ،‮ ‬گلەیی‮ ‬ئێمە ئەوە بووە بۆچی‮ ‬تائێستا ئەو زەویانە نەكراون بە تاپۆ‮". ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر داوای‮ ‬لە لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار كردووە كێشەی‮ ‬زەوییە خاوەن كارتەكان بەهەند وەربگرن‮. ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر بەپێویستی‮ ‬دەزانێت حكومەت و وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار و سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شارەوانییەكان لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬داد گفتوگۆی‮ ‬زیاتر لەسەر ئەو زەویانە بكەن،‮ ‬چونكە بابەتی‮ ‬تاپۆ دێتە ئاراوە كە پێویستە هەمئاهەنگی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬ئەو بابەتە دروست بكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌