2017-08-28

ساسان دەروێش-هۆڵەندا
پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬2017؟ ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و پانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووەو لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو رێفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو‮ ‬100‮ ‬ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بەنەهامەتیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە‮ "‬مەحموود حەفید زادە‮" ‬نەوەی‮ ‬شێخی‮ ‬نەمر مەلیكی‮ ‬كوردستان و كەسایەتی‮ ‬ناسراوی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە بەڕێوەبردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بینیوە،‮ ‬لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆیەوە بۆ ئەم پرسە بۆ خەبات دوا‮: ‬
‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و‮ ‬ڕەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بە كوردیشەوە؟ بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد لەومافە بێبەشە؟
‮- ‬گەلێك هۆكار هەیە،‮ ‬ناكرێت لێرەدا باسی‮ ‬هەموو ئەو هۆكارانە بكەین،‮ ‬بەدیدی‮ ‬من گرنگترینیان ناتەبایی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬و ناوماڵی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬كە بە درێژایی‮ ‬مێژوو كەس ئەوی‮ ‬تری‮ ‬قبووڵ نەبووەو هەركەس لە ئاوازێك خوێندوێتی،‮ ‬بەداخەوە تا ئێستاش نەتوانراوە‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬كورد‮ ‬یەكبخرێت و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬درووست بكەین و هەموو بەیەك‮ ‬ڕەنگ و بەیەك دەنگ بەرەو ئەو ئامانجە پیرۆزە هەنگاو بنێین‮. ‬
‮❊ ‬پێت وانیە لەدوای‮ ‬تێپەربوونی‮ ‬100‮ ‬ساڵ بەسەر‮ ‬ڕێككەوتنامەی‮ ‬سایكس بیكۆ كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟‮ ‬
‮- ‬لە ئێستادا زلهێزەكان لەناوچەكەدا بەدوای‮ ‬بەرژەوەندیەكانیانەوەن و خوێنیشیان بۆ‮ ‬ڕژاندوە،‮ ‬دەكرێت لەم هەلومەرجەدا كە سەرلەنوێ دەبینین نەخشەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و هاتووە،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش دەنگی‮ ‬خۆمان بڵندبكەین و بەئاشكرا هەڵوێستی‮ ‬خۆمان‮ ‬ڕابگەیەنین لەمەڕ‮ ‬ئایندەو چارەنووسمان،‮ ‬كەواتە دەرفەتەكە گونجاوە ئەگەر خۆشمان نەیقۆزینەوە بە زیرەكانەو چاوەڕێ بین خەونەكانمان لە سەر سینیەك بەدیاری‮ ‬پێشكەش بكرێت ئەوە مەحاڵە‮. ‬
‮❊ ‬تاچەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندام بوون لە نەتەوەیەكگرتووەكان؟ چۆن بتوانین ئەوكارە بكەین؟
‮- ‬ئەم كارەش بەهۆشیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬پارت و لایەنەسیاسییەكان دەكرێت تا نیشانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بدەین كە كورد ستەمێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێكراوە و دەستبەرداری‮ ‬ئەو مافە سروشتییەی‮ ‬خۆی‮ ‬نابێت‮. ‬
‮❊ ‬دەنگدان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقیە‮ ‬یان میزاجە؟‮ ‬
‮- ‬بەبڕوای‮ ‬من ئەم بابەتە نەدەبوو بەم ئاراستەیەدا ببرێت و لێكدانەوەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬من خوازیاربووم لەم كاتەدا گەلەكەمان برسی‮ ‬و ماندوو نەبوایە،‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ناوخۆشمان باشتر بوایە لەئێستاو كێشەو ناكۆكیە سیاسییەكان لە پێشتردا چارەسەر بكرانەیەو ئەوكات ریفراندۆممان ئەنجام بدایە،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا كە لەلایەن سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانەوە بڕیاردراوە،‮ ‬دەكرێت هەنگاوی‮ ‬كرداری‮ ‬بەپەلە بنێین بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەو هەموو قەیرانەكان تا پرۆسەكە جوانترو باشتر بچێتە پێش‮. ‬بێگومان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان پەیامێكی‮ ‬گرنگە بۆ جیهان و مرۆڤایەتی‮ ‬بەتایبەت لە ئێستادا ئەگەر كورد خاوەنی‮ ‬ڕوئیاو‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬ڕۆشن نەبێت و ستراتیژێكی‮ ‬دیاریكراومان نەبێت بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەو ئامانجە نەتەوایەتیەكانمان و بوێرانە لەمەیدانی‮ ‬خەباتدا‮ ‬ڕانەوەستین و پلانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەو پیلانگێڕیانە نەبێت كە زۆر بەهێمنی‮ ‬كار لەسەر بچوكردنەوەو لاوازی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد دەكرێت،‮ ‬دوورنیە جارێكی‮ ‬تر دەنگمان كپ نەكەنەوە،‮ ‬ئەوكات دەكەوینە دەست قەدەرێك كە پەشیمانی‮ ‬دادمان نادات ئەوەشی‮ ‬بەخوێن بەدەستمان هێناوە نامێنێ كەواتە دەبێت زۆر حەكیمانەو ژیرانە هەڵسوكەوت بكەین‮. ‬
‮❊ ‬ئایا‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەرەو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجەدا بەدرووست دەزانیت؟‮ ‬
‮- ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئامادەسازی‮ ‬ناوخۆییەوە لەبار نییە،‮ ‬چونكە هێشتا هەندێ كێشەو ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە كە ئومێد دەكەم چارەسەر بكرێت،‮ ‬هەروەها قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬تەواوی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەخت كردووەو هاووڵاتیان لەدۆخێكی‮ ‬شڵەژاو و دەروونی‮ ‬خراپدان،‮ ‬بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێم وایە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بە دیراسەت و هەڵسەنگاندنی‮ ‬دۆخی‮ ‬ناوچەكەو ئەو مەترسیانەی‮ ‬كە لەئارادایە ئەو بڕیارەی‮ ‬داوە،‮ ‬بێگومانم هەندێك بابەتی‮ ‬نهێنی‮ ‬شاراوە هەیە كە ئێمە زانیاریمان لەسەری‮ ‬نیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە زانیومە پیلانێكی‮ ‬گەورە لەئارادایە سەركردیەتی‮ ‬كوردستانیش لەپێناوی‮ ‬بەرگرتن بەو مەترسیانەی‮ ‬كە لە ئێستاو لە ئایندەدا دێنە پێش ئەو بڕیارەی‮ ‬داوە،‮ ‬لە هەموو حاڵەتێكدا كورد دەبێت لەم كات و ساتەدا بوێرو ئازابێت و بەئاشكرا ئەوەی‮ ‬كە خەونی‮ ‬ئەم گەلەیە بەڕووی‮ ‬جیهاندا بدات و پاشگەز نەبێتەوە لە پڕۆسەكە مەگەر لەژێر زەمانەتێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كات و ساتی‮ ‬ریفراندۆمەكە دوابخات‮. ‬
‮❊ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەرەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬تاچ‮ ‬ڕادەیەك مەترسیە و ئەگەر هەبێت چۆن خۆمانی‮ ‬لێ دەربازبكەین؟‮ ‬
‮- ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬26‮ ‬ساڵ حوكمڕانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بەهێز درووست بكات و توانیویەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سنورەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ وەك دراوسێی‮ ‬باش بپارێزێت و ئەو دڵنیاییە بدات كە پێگەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان فاكتەرێكی‮ ‬بەهێزە بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەبێت ئەم بابەتە زیاتر و وردتر بۆ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮ ‬ڕوون بكرێتەوە بێگومان دەبێت كوردیش ئەوە بزانێ لە پێناوی‮ ‬ئامانجێكی‮ ‬وادا‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬كێشەو گرفتیش دەبێتەوە‮. ‬
‮❊ ‬ئەو ناوچە كوردستانیانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم كە بە مادەی‮ ‬140‮ ‬لە دەستووری‮ ‬عێراقدا ناوی‮ ‬هاتووە،‮ ‬لە ئێستادا لەژێر دەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دایە،‮ ‬تا چەند دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟‮ ‬
‮- ‬من ناڵێم مادەی‮ ‬140‮ ‬دەڵێم جەستەی‮ ‬داگیركراوی‮ ‬نیشتیمان،‮ ‬دوای‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬چەندین ساڵ بەدانوستاندن گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەند‮ ‬یەكلانەكرایەوە،‮ ‬لە ئێستادا ئەو بابەتە بەگیانفیدایی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬شەهیدان ئەو جەستە پیرۆزە لكێنراوەتەوە بە جەستەی‮ ‬نیشتیمانەوەو جارێكی‮ ‬تر لێی‮ ‬جیانابێتەوە ئەگەر خەنجەری‮ ‬ژەهراوی‮ ‬لە پشتمان نەدەن وەك پەیمانی‮ ‬سەعدئاباد لە سەردەمی‮ ‬شێخی‮ ‬نەمر دا و پیلانی‮ ‬جەزائیر لە سەردەمی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمردا كە بڕواناكەم هەرگیز ئەو كارەساتانە دووبارە ببنەوە‮. ‬
‮❊ ‬تاچەند‮ ‬ڕاستە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لەدەست بدات كاتی‮ ‬زیاترو قوربانیدانی‮ ‬زیاترمان پێویست دەبێت؟‮ ‬
‮- ‬هیچ شك و گومانم نییە ئەو دەرفەتە لە دەست بچێت زیانێكی‮ ‬زۆرمان پێ دەگات‮. ‬
‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەڕەوا نازانن و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییشیان لە باخەڵ دایە،‮ ‬چۆنیان تێدەڕوانی؟‮ ‬
‮- ‬من بڕوام بەئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬وادا سروشتی‮ ‬یە كە سانێك دەنگ بە نەخێر بدەن بەڵام دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كارێكی‮ ‬درووست نیە
‮❊ ‬لەدوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و درووست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان پێتان وایە میكانیزم زۆربێ بۆ لێدانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هەروەها‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد؟‮ ‬
‮- ‬بێگومان كورد ئەگەر قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬جێگیرو باوەڕپێكراوی‮ ‬هەبێت مەبەست دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬گەندەڵ و دز جێگەی‮ ‬نابێتەوە وای‮ ‬دەبینم كۆمەڵگایەكی‮ ‬بەئاگاو هۆشیارمان هەیە و دەتوانن ئایندەیەكی‮ ‬گەش بونیات بنێن،‮ ‬چونكە ئەوكات مەترسیمان لەسەر نامێنێت و گەل دەتوانێ بەرامبەر هەموو نادادپەروەریەك‮ ‬ڕابوەستێ،‮ ‬من دڵنیام كورد ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم پاشا گەردانیە نامێنێت‮. ‬
‮❊ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە سیمبولی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬نەتەوەو ئاین و ئاینزاكان؟‮ ‬
‮- ‬هەمیشە دەتوانین شانازی‮ ‬بەوە بكەین كە گەلی‮ ‬كوردستان بەدرێژایی‮ ‬مێژوو توندڕەوی‮ ‬ئاینی‮ ‬تێدا نەبووە و هەموو ئاین و ئاینزاكان وەك براو خێزانێك پێكەوە ژیاون و لەئێستاشدا جوانترین نمونەی‮ ‬ئەو حەقیقەتە دەبینرێت تاهەتایە كوردستان لانكەی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬ئاینەكان دەبێت‮. ‬
‮❊ ‬تاچەند بڕوا بە پێشوازیكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بكەین بۆ ئەم پرسەمان كە هەمیشە لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئەوانەوە بۆ میللەتانی‮ ‬ژێردەست بە بەرژەوەندی‮ ‬كاریان كردووە نەك بەویژدان؟
‮- ‬دەتوانم بڵێم لەسەد ساڵی‮ ‬ڕابردوودا نە لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬نە ویژدانی،‮ ‬مامەڵە لەگەڵ كێشەی‮ ‬كوردا نەكراوە بەڵام ئێستا هەل و مەرجەكە جیاوازە ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬خۆشحاڵیە دەوڵەتە زلهێزەكان و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا بەرژەوەندیان هەیە لە كوردستاندا ئەمە زۆر گرنگە دەكرێت هاوتەریب بەرژەوەندیەكانمان پێكەوە گرێ بدەین و بتوانین بەباشترین شێوە لە پێناوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬گەلەكەماندا بیقۆزینەوە،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬تر تەئكید دەكەمەوە زامنی‮ ‬سەركەوتنەكانمان‮ ‬یەكێتی‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬گەل و پارت و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و نیشاندانی‮ ‬حوكمڕانیەكی‮ ‬دادپەروەرتر لەوەی‮ ‬ئێستا كەهەمانە نیشانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بدەین بەكردار حكوومەتێكی‮ ‬دیموكراتین و‮ ‬ڕێز لە ئازادی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬مرۆڤ دەگرین و‮ ‬یاسا سەروەربێت بۆ هەموان و كەس لەیاسا بەرزتر نەبێت و تا نموونەیەكی‮ ‬جوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬نیشانی‮ ‬جیهان بدەین‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌