2017-08-28

عارف قوربانی‮ ‬نووسەر و رۆژنامەنووس،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬دیدارەكە وەها پێناسەی‮ ‬بۆ ریفراندۆمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد‮: "‬من وەها وێنای‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەم،‮ ‬كە لە رابردوودا هەم خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەمیش هێزە سیاسییەكان ئیرادەیان نەبووە بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یاخود بەشێك نەبووە لە ئامانجە ستراتیژییەكانیان،‮ ‬ریفراندۆم هەرێمی‮ ‬كوردستان دەباتە قۆناغێكی‮ ‬دیكە كە لەمەودوا خەڵكی‮ ‬كوردستان خواستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هەبێت،‮ ‬دەبێتە بەدیلی‮ ‬ئەو ئیرادەیەی‮ ‬كە لە رابردوودا نە لە نێوان هێزە سیاسیەكان و نە لە نێوان جومگە دەوڵەتدارییەكانی‮ ‬ئێمەدا نەبووە‮".‬
عارف قوربانی‮ ‬گوتیشی‮: "‬هیچ ئامانجێك بەدینایەت ئەگەر هەلومەرجی‮ ‬بۆ نەڕەخسێت،‮ ‬بەداخەوە ئەو ئامانجە ئەگەر هەبووبێت ئامانجێكی‮ ‬شاراوە بووەو لایەنی‮ ‬كەم نەخراوەتەڕوو و نەكراوەتە داخوازی‮ ‬میللەت،‮ ‬كە نەكراوەتە داخوازی‮ ‬میللەتیش ئەوەتا نەبووە بە داخوازی‮ ‬هێزە سیاسییەكانیش،‮ ‬ئەگەر وەك ئامانجی‮ ‬سیاسی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر بكرایە ئێستا هەنگاوی‮ ‬گەورەتر دەنرا،‮ ‬من پێموایە لە رابردووشدا بەشی‮ ‬ئەوە دەرفەت هەبووە،‮ ‬ئەگەر ئەوە ئامانج بووایەو بەدیش نەهاتایە،‮ ‬لایەنی‮ ‬كەم چەند قۆناغێكی‮ ‬گرنگترمان دەبڕی‮". ‬
لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬ئەگەر ئامانجی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬كورد سەربەخۆیی‮ ‬نەبووبێت،‮ ‬كورد بۆچی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كردووە؟ ئەو نووسەرە دەڵێت‮: "‬هەموو شۆڕشەكانی‮ ‬كورد كاردانەوەبوونە،‮ ‬راستە پەیوەندی‮ ‬بە ناسنامەو جوگرافیای‮ ‬میللەتەوە هەبووە،‮ ‬بەڵام هەموویان بەجۆرێك لە جۆرەكان كاردانەوەی‮ ‬رەفتار و دەسەڵاتە خراپەكانی‮ ‬عێراق بووە،‮ ‬چونكە دەبینین كە لە هەر وێستگەیەك و هەركاتێك حوكمدارانی‮ ‬عێراق بەشێكی‮ ‬بچووك لە مافەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمەیان دانپیانابێـت،‮ ‬دەستمان نەبردووە بۆ شۆڕش،‮ ‬بەڵام كە ئەوان دەستیان بۆ ناسنامەی‮ ‬میللەت بردووە كاردانەوەكەی‮ ‬شۆڕش بووە،‮ ‬ئەگەر دوای‮ ‬2003ـیش سەیر بكەین،‮ ‬كە چووینەوە بۆ بەغدا هەموو هێزە كوردییەكان خواستی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دیموكراسییان بۆ عێراق هەبووە،‮ ‬چونكە پێمانوابووە ئەگەر سیستەمی‮ ‬حوكم لە عێراق دیموكراسی‮ ‬بێت،‮ ‬داخوازی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە دێتەدی،‮ ‬هیچ كات داوای‮ ‬جیابوونەوەمان لە عێراق نەكردووە،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هێزە سەرەكییەكان دیموكراسییان بۆ عێراق ویستووە چونكە هەموو پێیوابووە لە سیستەمێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬عێراقدا كورد دەگاتە ئامانجەكانی،‮ ‬ئەگەر وانییە من چ كارم بەوە هەیە عێراق دیموكراسییە‮ ‬یان نا،‮ ‬بەڵام بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد هەمیشە داوای‮ ‬ئەو دیموكراسییەی‮ ‬كردووە،‮ ‬تا مافەكانی‮ ‬لەسایەی‮ ‬ئەو سیستەمە بێتەدی،‮ ‬كە ئەو مافەشیان پێ رەوا نەبینیووین ئینجا دەستمان داوەتە چەك،‮ ‬خۆ ئەگەر دادگایەكی‮ ‬دادپەروەرانە بۆ ئەو خوێنەی‮ ‬لە رابردوو رژاوە دابنرێت،‮ ‬كورد بێ تاوان دەردەچێت،‮ ‬چونكە بەردەوام لە ناچاریدا دەستی‮ ‬داوەتە چەك،‮ ‬ئێستایش دوای‮ ‬2003‮ ‬بە هەمان شێوەیە،‮ ‬ئەگینا ئێستایش وەك جەنابی‮ ‬كاك مسعود دەڵێت‮ ‬55 مادەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق پێشێل كراوە،‮ ‬لە ناچارییەوە كە دەستمان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬نەدەبرد،‮ ‬بەڵام گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی‮ ‬كە داهاتووی‮ ‬عێراق تاریكتر و تاڵتر دەبینرێت،‮ ‬ئەگەر ئاسۆیەك لەبەردەم مانەوە لە عێراق بمابووایە رەنگە بەشێكی‮ ‬زۆر لە هێزە سیاسییەكان لەگەڵ ریفراندۆم نەبوونایە،‮ ‬چونكە ریفراندۆمیش دواجار مجافەزەیەكە،‮ ‬پێشمانوایە دەرەنجامی‮ ‬ریفراندۆمەكەش بەرەو دۆخێكمان دەبات كە ئاسۆكانی‮ ‬زۆر روون نین،‮ ‬بەڵام هێشتا ئامادەین ئەو رێگایەش بگرینەبەر،‮ ‬چونكە داهاتووی‮ ‬عێراقمان لێوە دیارە كە داهاتوویەكی‮ ‬زۆر تاریك و تاڵترە لەوەی‮ ‬ئێستا‮". ‬
سەبارەت بەوەی‮ ‬چ مەترسییەك لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان هەیە؟ نووسەر و رۆژنامەنووس عارف قوربانی‮ ‬دەڵێت‮: "‬من پێموایە ئەگەر كورد بتوانێت كۆدەكان وەك خۆی‮ ‬بكاتەوە ریسكێكی‮ ‬ترسناك نابینم،‮ ‬ئەگەر بتوانین لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو وڵاتانی‮ ‬دنیا لەو بەرژەوەندییانەی‮ ‬دەستەبەر دەبن لە ئەنجامی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬وەك خۆی‮ ‬مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت،‮ ‬پێموانییە دوژمنمان هەبێت و ئەوانیش دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەگوترێت لە سیاسەتدا دۆستایەتی‮ ‬و دوژمنایەتی‮ ‬تاسەر نییە راستە،‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دنیا لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬مامەڵە دەكەن لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬دیكە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەگەر بتوانێـت وەك خۆی‮ ‬بەرژەوەندییەكان بپارێزێت لەكوێ بەرژەوەندی‮ ‬زامن بێت دۆستە،‮ ‬كە بەرژەوەندی‮ ‬نەما دۆستایەتی‮ ‬نامێنێ،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەو چوارچێوە جوگرافیەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬بۆ هیچێك لە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر نابێتە كۆسپ،‮ ‬چونكە هەموویان بەرژەوەندییان هەیە‮". ‬
ئەو گوتیشی‮: "‬بۆ نموونە‮ ‬یەكێك لەو هۆكارانەی‮ ‬كە پێموایە توركیا نابێتە دوژمن،‮ ‬چونكە ئەو‮ ‬یەكێكە لەو وڵاتانەی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە وزە هەیەو دەبێ ئەو وزەیەش لە دەرەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬هاوردە بكات،‮ ‬خۆ ئەگەر بە نرخی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬جیهانیش بێت هێشتا هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬نزیكی‮ ‬جوگرافییەوە،‮ ‬نزیكترین و باشترین هەناردەكاری‮ ‬وزەیە بۆ توركیا،‮ ‬كە گرێبەستی‮ ‬50‮ ‬ساڵ نەوت و‮ ‬26‮ ‬ساڵ گازی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە،‮ ‬جیا لەوەش ئەگەر كوردستان ببێتە دەوڵەت توركیا دەبێتە دەروازەی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬ئەم دەوڵەتی‮ ‬كوردستان بۆ ئەرووپا،‮ ‬كە لەوەیشدا توركیا سوودمەند دەبێت،‮ ‬خۆ ئەگەر كوردستانیش سەربەخۆ نەبێت ئەو وزەیە دەكەوێتە دەستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬مەركەزی،‮ ‬عێراقیش هەركاتێك بیەوێت لەبری‮ ‬بەندەری‮ ‬جیهان دەتوانێت لە ام قصر‮ ‬یان بەندەر عەباسەوە وزە هەناردە بكات‮". ‬
لە درێژەی‮ ‬شرۆڤەكردنی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر لە سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬عارف قوربانی‮ ‬دەڵێت‮: " ‬بەرژەوەندی‮ ‬توركیاو وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر تەنها لە وزەو رێگای‮ ‬هاتوچۆ بۆ ئەورووپا نییە،‮ ‬بەڵكو دۆخێكی‮ ‬دیكەش هەیە،‮ ‬كە لەم ناوچەیە تەنها‮ ‬یەك دەوڵەت دروست دەبێت،‮ ‬چونكە بارودۆخ گونجاو نییە بۆ چوار دەوڵەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتیش‮ ‬یارمەتیدەر نییە بۆ كوردستانێكی‮ ‬گەورە،‮ ‬لەبەر ئەوە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان وەك ئیسرائیلی‮ ‬لێ دێت و‮ ‬یەك دەوڵەتی‮ ‬دەبێت،‮ ‬چونكە ئەو دەوڵەتە كوردییەی‮ ‬كە لە هەر پارچەیەك دروست دەبێت بەداخەوە خەونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە پارچەكانی‮ ‬دیكە دوادەخات،‮ ‬ئەوە واقیعێكەو زۆر بەداخەوە،‮ ‬كە خۆزگەمان دەخواست وانەبووایەو‮ ‬یەك بست خاكی‮ ‬كوردستان لەدەست نەچووایە،‮ ‬بەڵام ئەوە راستییەكی‮ ‬تاڵەو واقیعشە،‮ ‬كەواتە ئەگەر ئەو هەموو بەرژەوەندییەی‮ ‬توركیا لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا بێت و رازی‮ ‬نەبێت،‮ ‬خوا دەیگرێت،‮ ‬چونكە حەتمییەتێكی‮ ‬مێژووییە كورد دەبێ لەم ناوچەیە دەوڵەتێكی‮ ‬هەبێت،‮ ‬لە ئێستایشدا سیاسەتی‮ ‬رۆژئاوا وایە كە نایەوێ دەوڵەتی‮ ‬بەهێز لەم ناوچەیە هەبێت،‮ ‬ئێستا زۆرترین ژمارەی‮ ‬كورد و خاكە جوگرافییەكەی‮ ‬لە توركیایە،‮ ‬وا خەریكە بەرەو‮ ‬70‮ ‬ملیۆن دەچێت و بۆ‮ ‬20‮ ‬ساڵی‮ ‬تر دەبینە‮ ‬100‮ ‬ملیۆن،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە سنە‮ ‬یان ئامەد‮ ‬یان هەولێر‮ ‬یان قامیشلو،‮ ‬لە هەریەكێك لەم شارانە دەوڵەت دروست بێت بۆ ئەو شوێنانەی‮ ‬دیكە زەحمەت دەبێ،‮ ‬چونكە رۆژئاوا نایەوێت دەوڵەتێكی‮ ‬بەهێز لەم ناوچەیە بمێنێتەوە،‮ ‬دەیەوێ هەموو دەوڵەتەكان بچووك بكاتەوە،‮ ‬ئەگەر ئەم دەرفەتەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لەدەست بچێت،‮ ‬لەتوانادا نییە دەوڵەتێكی‮ ‬چوار پارچە بۆ كورد دروست بێت،‮ ‬ئەوە بۆ ئێرانیش هەر راستە،‮ ‬بۆیە من باوەڕم وایە توركیا و ئێرانیش ئەوە دەبینن و دەمێنێتەوە لەسەر خۆمان چۆن تێیانبگەیەنین،‮ ‬كە نابینە مەترسی‮ ‬بۆ ئەوان،‮ ‬ئێمە ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستانمان هەیە وەك‮ ‬26‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و تەنانەت هەواڵگریشمان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دنیاو دەوروبەر هەیە،‮ ‬ئەگەر ناوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگۆڕێت بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردستان چی‮ ‬لە مەسەلەكە دەگۆڕێت و ئەو وڵاتانە چی‮ ‬زەرەر دەكەن‮". ‬
سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬وڵاتان لەسەر پرسی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان عارف قوربانی‮ ‬دەڵێت‮: "‬تا ئێستا ئێمە خۆمان نەمانگوتووە بەڵێ و دەمانەوێ چی‮ ‬بكەین،‮ ‬25‮-‬9‮ ‬دەیڵێین،‮ ‬ناكرێ وڵاتانی‮ ‬دیكە پێش ئێمە بكەون و بڵێن بەڵی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە دونیای‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و سیاسیدا شتی‮ ‬وەها نییە میللەتێك چاوەڕێ بێت كە خۆی‮ ‬هێشتا هیچی‮ ‬نەگوتووەو ئەوان بڵێن بەڵێ و پیرۆزباییمان لێ بكەن،‮ ‬دەبێ جارێ خۆمان بڵێین بەڵێ ئینجا چاوەڕێی‮ ‬ئەوان بكەین‮". ‬
هەڵوێستی‮ ‬عێراق سەبارەت بە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و جیابوونەوەی‮ ‬كوردستان تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكەی‮ ‬عارف قوربانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: "‬سەبارەت بە عێراق لە كوژرانی‮ ‬ئیمام حوسەینەوە شیعەی‮ ‬جیهان پێیوایە لە عێراق زوڵم لە شیعە كراوەو خاكەكەی‮ ‬خاكی‮ ‬شیعەیەو لەلایەن سوننەوە داگیركراوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقیش سووننەكان حوكمی‮ ‬عێراقیان كردووەو شیعە هەستی‮ ‬بە پەراوێزخستن كردووە،‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەدامیش كە شیعەكان دەسەڵاتیان گرتەدەست،‮ ‬تا ئەندازەیەك ئەوان كۆنترۆڵی‮ ‬عێراقیان كردووەو لە شەری‮ ‬داعشیش سوننەی‮ ‬تەواو لاواز كردووە،‮ ‬بەڵام عێراق نابێتە دەوڵەتێكی‮ ‬شیعی‮ ‬هەتا كورد لە عێراق بمێنێتـەوە،‮ ‬چونكە دواجار كوردیش سوننەیە،‮ ‬من پێموایە ناوەندەكانی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬شیعە لەوە تێدەگەن تا كورد لەعێراق مابێت ناتوانن كۆنترۆڵی‮ ‬تەواوی‮ ‬عێراق بكەن و ناسنامەكەی‮ ‬بكەن بە ناسنامەیەكی‮ ‬شیعی،‮ ‬بەڵام ناشتوانن راستەوخۆ بەكورد بڵێن بڕۆن جیاببەنەوە،‮ ‬ئەوەتا دژایەتی‮ ‬پێشمەگە دەكەن و بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبڕن و ئیستیفزازی‮ ‬كورد دەكەن،‮ ‬كە دەیانەوێ بەهەرجۆرێك بێت كورد جیابێتەوە لە عێراق،‮ ‬بەڵام ناتوانن بە ئاشكرا بیڵێن،‮ ‬ماوەتەوە كە ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەین،‮ ‬ئێمە پێویستمان بە دیالۆگێكی‮ ‬راشكاوانەیە،‮ ‬چونكە جیابوونەوەی‮ ‬كورد هەم خواستی‮ ‬شیعەیەو هەم ئێران و هەم كوردیش‮". ‬
عارف قوربانی‮ ‬گوتیشی‮: "‬عێراق بووە بە شیعە،‮ ‬سوننە لە رووخانی‮ ‬سەدام بەشێكیان چوونە سوریا و نەگەڕانەوە كە لە شەڕی‮ ‬داعش ئاوارەبوون و ناتوانن بچنەوە ناوچەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬شیعە ئاسەواری‮ ‬سوننەی‮ ‬سڕیەوەو بە هەموو جۆرێك هەوڵیداوە سوود لە شەڕی‮ ‬داعش وەرگرێت و سوننەكان دوور بخاتەوەو لاوازیان بكات،‮ ‬ئەوەتا كاتێك داعش هێرشی‮ ‬كردە سەر رومادی‮ ‬خۆ نزیكترین شوێن بەغدابوو،‮ ‬بەڵام دەسەڵاتی‮ ‬عێراق نەیهێشت ئاوارەكان بڕۆنە ناو بەغدا،‮ ‬لە‮ ‬یاریگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەغدا كۆیكردنەوەو پارەی‮ ‬فڕۆكەكانیشیدا و رەوانەی‮ ‬هەولێری‮ ‬كردن،‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬بۆ ئەوە كردووە كە سوننە نەڕوات بۆ مەركەز،‮ ‬ئێستا خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دیالەو حەوزی‮ ‬حەمرین لە كوردستانن،‮ ‬بەڵام نارونەوە چونكە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەو ناوچانەیە،‮ ‬لە دەرەنجامی‮ ‬ئەم كێشانە دەبێ خوێندنەوەی‮ ‬ئاوای‮ ‬بۆ بكرێت و ئامانجی‮ ‬شیعە و كوردیش لەوە بەدی‮ ‬دێت كە سوننە بەرەو مەركەز نەڕوات‮". ‬
لەبارەی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬ئەو مەترسییانە چین كە باسیان لێوە دەكرێت؟ نووسەر و رۆژنامەنووس عارف قوربانی‮ ‬دەڵێت‮: "‬مەترسییەكانی‮ ‬مانەوە لەگەڵ عێراق ئەگەر تەنها دوو مەترسی‮ ‬باس بكەین دەبینین،‮ ‬كە شەڕی‮ ‬داعش حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دروست كرد،‮ ‬بەڵام ئەو هێزە لە‮ ‬68‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬ناكۆك و ناتەبای‮ ‬شیعە پێكهاتوون لەنێوخۆیاندا،‮ ‬بۆ ئەوەیش كە دەستیان نەچێتە خوێنی‮ ‬یەكتر دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش ئەو هێزە پێویستی‮ ‬بە رێكخستنەوە هەیەو بۆ ئەم مەبەستەیش دەبێ شەڕێك هەبێت تا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬پێ رێكبخرێت،‮ ‬بۆیە دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بە دڵنیاییەوە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ كورد دەكات،‮ ‬مەترسی‮ ‬دووەم ئەوەیە پێكهاتەی‮ ‬عەرەب و سرووشتی‮ ‬ژیانیان وایە ئەوان زوو گەشە دەكەن،‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووان بەخێرایی‮ ‬لەناو پێكهاتەی‮ ‬عەرەب زیاد دەكات،‮ ‬چونكە ئەوانیش بەشێكن لە كۆمەڵگەی‮ ‬خێڵەكی‮ ‬عەرەب،‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬سەدام حوسێن ژمارەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬عێراق‮ ‬23‮ ‬ملیۆن كەس بوو،‮ ‬كورد چوار ملیۆن و دوو سەد هەزار كەس بوو،‮ ‬دوای‮ ‬14‮ ‬ساڵ ئێستا ژمارەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬عێراق‮ ‬38‮ ‬ملیۆن كەسەو كورد گەیشتۆتە پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار كەس،‮ ‬كەواتە ئەوان‮ ‬14‮ ‬ملیۆنیان زیادكردووەو ئێمە تەنها‮ ‬یەك ملیۆن،‮ ‬چونكە پاڵنەری‮ ‬كلتوور و‮ ‬یاسا و ئایینی‮ ‬لە پشتیانەوەیە بۆ زیادبوون،‮ ‬هەر لە سێ چوار ژنەوە تا دەگاتە زۆریی‮ ‬منداڵ،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كلتووری‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬عەرەب خێڵەكییەو‮ ‬یارمەتیدەرە بۆ ئەو زیادبوونە،‮ ‬عەرەب بەچاوی‮ ‬كارگەی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬منداڵ سەیری‮ ‬ژن دەكات،‮ ‬كە ئەوە مەترسییەكی‮ ‬ستراتیژیییە و ئەگەر عێراق دیموكراسیش بێت هەر ئەوان دەبنەوە زۆرینەو ئێمە دەبینە كەمینە‮". ‬
لەبارەی‮ ‬داننان بە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ئەو نووسەرە دەڵێت‮: " ‬پێموایە زۆر زوو وڵاتان دان بە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەنێن،‮ ‬چونكە ئەم دەوڵەتە نابێتە مەترسی‮ ‬بۆ سەر هیچ كەسێك،‮ ‬بەرژەوەندییە ئابووری‮ ‬و ئەمنییەكانی‮ ‬ئەوروپاش بەهێزتر دەبێت،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬توركیا بە دەروازەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ناوچەكە دادەنرێت بەرەو ئەورووپا،‮ ‬دەریشكەوت هێزە توندڕەوەكان لەم دەروازەیەوە روویان كردۆتە ئەورووپاو توركیا دەرگاكەی‮ ‬شاش بووە،‮ ‬بەڵام جەنگی‮ ‬داعش ئەوەی‮ ‬سەلماند كە كورد دەبێتە دەرگاوانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬بۆ نەپەڕینەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬بۆیە دەبێ زۆرترین‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئەو دەوڵەتە بدرێت،‮ ‬تا ببێتە بەربەرستێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نەپەڕینەوەی‮ ‬تیرۆر‮". ‬
عارف قوربانی‮ ‬نووسەر و رۆژنامەنووس گوتیشی‮: "‬بوونی‮ ‬رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬غاز لە كوردستان كە ئەرووپا چاوی‮ ‬تێبڕیووە‮ ‬یەكێكە لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتانە كە هاوكاری‮ ‬كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە دەوڵەت،‮ ‬ئەگەر بە نموونە وەریبگرین تەنها ئەو‮ ‬غازەی‮ ‬لە چەمچەماڵ هەیە بەشی‮ ‬یەك سەدەی‮ ‬ئەورووپا دەكات،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانیش نزیكترین شوێنە لەرووی‮ ‬جوگرافییەوە،‮ ‬كە تەنها توركیا لەنێوانمانە،‮ ‬بەڵام ئەگەر دەوڵەت دروست نەبوو،‮ ‬ئەو‮ ‬غازە دەكەوێتە دەست عێراقێكی‮ ‬شیعەی‮ ‬سەر بە ئێران،‮ ‬رەنگە وەها بە ئاسانی‮ ‬و بەبی‮ ‬مەرج ئەو‮ ‬غازە نەدات بە ئەورووپا،‮ ‬دەشێ ئێران مەرجی‮ ‬ئەوە بداتە ئەورووپا،‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا چاو لەوە بپۆشن ئێران چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬هەبێت و ئینجا رێگە بدات عێراق‮ ‬غاز هەناردەی‮ ‬ئەورووپا بكات‮". ‬
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬ئەو دەڵێت‮: "‬بەداخەوە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێمە زۆر بایەخی‮ ‬بە بارودۆخی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان نەداوە،‮ ‬واقیعێك هەیە دەبێ بزانین ئەگەر لە1991‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬عێراق كوێتی‮ ‬داگیركردو وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬جیهان بڕیاریاندا لە عێراق بدەن،‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬ئێمە مناقەشەی‮ ‬ئەوەیان بكردایە ئایا كاتیەتی‮ ‬راپەڕین بكەین‮ ‬یان كاتی‮ ‬نییە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئێستای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بەدڵنیاییەوە دەرفەتەكەمان لەدەست دەچوو و راپەڕین نەدەكرا،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬ئەنفال و هەڵەبجەوە ئیرادەی‮ ‬میللەت و هێزە سیاسییەكان‮ ‬یەكگرتوو بوو راپەڕین كراو سەركەوتووش بوو،‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕینیش ئەگەر مەترسی‮ ‬داخستنی‮ ‬سنوور لەبەرچاو بگیرایە پەرلەمان و حكوومەت دروست نەدەكرا،‮ ‬چونكە ئیرادەی‮ ‬ناوخۆ بەهێزبوو لەویش سەركەوتین،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێران كە ئێستا بە مەترسی‮ ‬دەزانرێت‮ ‬یەكەمین دەوڵەت بوو دانی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان ناو دوو كونسوڵخانەی‮ ‬لە هەولێر و سلێمانی‮ ‬كردەوە،‮ ‬ئێمە گەورەترین مەترسی‮ ‬لەسەرمان دۆخی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەگەر پۆلێنی‮ ‬دوژمنەكانمان بكەین بەدڵنیاییەەوە گەورەترین دوژمنی‮ ‬كورد،‮ ‬كورد خۆیەتی،‮ ‬دەبووایە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هێزە سیاسییەكان زووتر دركیان بەو مەترسیە ناوخۆییە بكردایە،‮ ‬جیاوازی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬نەبووایە،‮ ‬چونكە مەترسیەكانی‮ ‬دیكە هێندە گەورە نین،‮ ‬ئەگەر ئەو هەوڵانەی‮ ‬ئێستا بۆ چارەسەری‮ ‬كێشە ناوخۆییەكان دەدرێت ساڵێك پێش ئێستا بدرایە،‮ ‬ئێستا ئەو هەموو كێشەیە نەدەبوو،‮ ‬كە خەڵك بەرەیەك لە دژی‮ ‬ئێمە بكاتەوە بەناوی‮ ‬بەرەی‮ ‬دژ بەسەربەخۆیی،‮ ‬هەرچەندە من گەشبینم و تا ئێستایش دەرفەتمان بەدەستەوە ماوە كە پارتی‮ ‬و گۆڕان وەك دوو هێزی‮ ‬گرنگ و ناكۆك رێك بكەون‮". ‬
لە دوایین قسەكانیدا نووسەر و رۆژنامەنووس عارف قوربانی‮ ‬گوتی‮: "‬هەمیشە بە ئێمە دەگوترێت كورد خۆخۆرن،‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە هەمیشە زەمینەیەكی‮ ‬وەهای‮ ‬هەبووە كە لەنێوخۆدا رێك و تەبا نەبێت ئەوەیش رەگوڕیشەی‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬شۆڕشەكان هەبووە،‮ ‬راستە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و سیاسی‮ ‬هەیە بەڵام گرێیەكی‮ ‬ناكۆك هەر هەبووە،‮ ‬ئەم نەخێرەی‮ ‬ئێستا هەیە لەسەردەمی‮ ‬شێخ مەحمودیش هەبووە،‮ ‬خەڵكێك دژایەتی‮ ‬ئەویان كردووەو چوونەتە ژێر باڵی‮ ‬پادشای‮ ‬عێراق بەبیانووی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نایانەوێ بچنە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬پادشایەتی‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌