2017-08-27

خه‌بات‮: ‬رێبوار ئیدریس

لە پرۆژەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرو رێكخراوی‮ ‬UNICEF دا‮ ‬،‮ ‬لە ناحیەو قەزاكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر چەندین‮ ‬یاری‮ ‬وەرزشی‮ ‬دۆستانەیان بۆ لاوانی‮ ‬كوردستان و ئاوارەكان و كوردانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر رەخساند‮.

‮- ‬رێكەوتی‮ ‬13_8_2017 ئەمرۆ‮ ‬13_8_2017 ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬بنەسڵاوەی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬بالەی‮ ‬بۆ كوڕان و كچانی‮ ‬سنوورەكە رەخساند‮، ‬یاریەكەش لە نێوان دوو تیپی‮ ‬تێكەڵاوی‮ ‬كچان و كوڕاندا ئەنجا‮.‬

‮- ‬لە‮ ‬19_8_2017 ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬شەقڵاوەی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬بۆ هەردوو تیپی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬نەوجەوانانی‮ ‬شەقڵاوەو نەوجەوانانی‮ ‬میراوە رێكخست‮ . ‬ئەنجامی‮ ‬یاریەكە بە سەركەوتنی‮ ‬تیپی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬نەوجەوانانی‮ ‬شەقڵاوە كۆتایی‮ ‬هات بە‮ ‬3 گۆڵ بەرامبەر‮ ‬یەك گۆڵ‮.

‮- ‬یەك شەممە‮ ‬20_8_2017 لە هۆڵی‮ ‬یانەی‮ ‬ئەكاد‮ . ‬ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬عەینكاوەی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر بە هاوكاری‮ ‬رێكخاروی‮ ‬UNICEF یاریەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬بۆ دوو تیپی‮ ‬تێكەڵاوی‮ ‬كچان و كوران رەخساند‮.‬

‮- ‬سێ شەممە رێكەوتی‮ ‬22_8_2017 ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬خەبات لە‮ ‬یاریگای‮ ‬ناوەند‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬بۆ كوردانی‮ ‬خۆجێی‮ ‬و كوردانی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬كاكەیی‮ ‬رەخساند‮ .. ‬یاریەكە لە كەشێكی‮ ‬ئارام و وەرزشیدا بەرێوەچوو‮ . ‬

‮- ‬سێ شەممە رێكەوتی‮ ‬22_8_2017 ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬دارەتوو‮، ‬لە‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬كینك بۆكسینك‮ ‬دا كوردانی‮ ‬رۆژئاوا و باشووری‮ ‬تێكەڵ بەیەك كردن و پاڵەوانێتیەكی‮ ‬بۆ‮ ‬12 یاریزان رێكخست‮، ‬ئەمە‮ ‬یەكەم‮ ‬یاری‮ ‬كینك بۆكسینك‮ ‬ە كە لە پرۆژە هاوبەشەكەی نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرو رێكخراوی‮ ‬یونسێفدا ئەنجام دەدرێت‮.

هەروەها‮ ‬ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬دارەتوو رێكەوتی‮ ‬23_8_ 2017 چەند‮ ‬یاریەكی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬بۆ لاوان و نەوجەوانانی‮ ‬سنوورەكە رەخساند كە پێكهاتبوون لە هاووڵاتیانی‮ ‬خۆجێی‮ ‬و كوردانی‮ ‬رۆژئاوا و عارەبە ئاوارەكانی‮ ‬عێراق‮. ‬

ئەمەو ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬یاریە دۆستانەكان بۆ پێكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و رەخساندنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و هێنانە ئارای‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬توندرووستە بە درووشمی‮  ‬لاوان بپێشڕەون بۆ گۆرانكاری‮ ‬و بەیەكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌