2017-08-27

لەژێر چاودێری‮ ‬لقی‮ ‬16 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەئامادەبوونی‮ ‬بەرێز‮  ‬دكتۆر شاڵاو مەلا ئەمین خۆشناو‮  ‬بەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬جەماوەرییەكانی‮ ‬لقی‮ ‬16 و ژمارەیەك لە بەرپرسانی‮ ‬حزبی‮ ‬و حكومی‮ ‬و جەماوەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬وەرزش دۆستی‮ ‬سنوورەكە‮ ‬، لەشارۆچكەی‮ ‬كەسنەزان خولی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮  ‬بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮  ‬كۆتایی‮ ‬هات كە ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬دەوروبەری‮ ‬هەولێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ‮  ‬16  تیپی‮ ‬سنوورەكەی‮ ‬كردبۆوەو ماوەی‮ ‬یەك مانگی‮ ‬خایاند‮ .‬

دوای‮ ‬ململانێیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەنێوان تیپە بەشداربووەكانی‮ ‬خولەكەدا كە تام و چێژێكی‮ ‬خۆشییان بەهاندەران و جەماوەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬سنوورەكە بەخشی‮ ‬، هەردوو تیپی‮  ‬یاریزانە دێرینەكانی‮ ‬هەواێر‮  ‬و تیپی‮  ‬یاریزانە دێرینەكانی‮ ‬بروسك‮  ‬گەیشتنە فیناڵی‮ ‬خولەكە و لەیاری‮ ‬كۆتاییشدا تیپی‮  ‬یاریزانە دێرینەكانی‮ ‬هەولێر‮  ‬توانی‮ ‬بەئەنجامی‮  ‬5 = 2  لەنیپی‮  ‬یاریزانە دێرینەكانی‮ ‬بروسك‮  ‬بباتەوەو نازناوی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنێت‮ .‬

لەكۆتاییدا لەلایەن بەرپرسان و رێكخەرانی‮ ‬خولەكەوە دیاری‮ ‬و خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتوەكاندا دابەشكراو‮ ‬، لەكەرنەڤاڵێكی‮ ‬جوان و قەشەنگدا وەرزشوانانی‮ ‬سنوورەكە پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم و بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كوردستان دووپاتكردەوەو بەڵێنیاندا هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ‮ ‬بۆ سەرخستنی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ و بەدیهێنانی‮ ‬خواستە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌