2017-08-25

موزیكژه‌نی ناسراوی كورد شه‌ریف وه‌لیدی له‌ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی ئه‌و شاره‌ كۆچی دوایی كرد .

شه‌ریف وه‌لیدی باوكی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد فه‌تانه‌ وه‌لیدیه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی تۆمار كردوه‌ له‌ سه‌رده‌می لاوێتیدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ناوبانگێكی باشی ده‌ركردووه‌ .

بڕیاره‌ ته‌رمی ئه‌و موزیكژه‌نه‌ له‌ گڵكۆی هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه‌ به‌ خاك بسپێردرێت .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌