2017-08-21

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ "‬عوكاز‮"‬ی‮ ‬سعوودیایی،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬جەختی‮ ‬لە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬راپرسی‮ ‬بۆ سەربەخۆییی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كردەوە‮.‬
دەربارەی‮ ‬جۆری‮ ‬پێوەندییشی‮ ‬لەگەڵ شای‮ ‬سعوودیا،‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬پێوەندییان زۆر باش و مێژووییە‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕاشیگەیاند‮: ‬پاش‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەددام حوسێن لە ساڵی‮ ‬2003ـدا،‮ ‬بە حزب و سەركردە عێراقییەكانمان گوت،‮ ‬وەرن با عێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بنیات بنێین،‮ ‬زۆر هەوڵمان بۆ ئەمە دا و مەبەستمان بوو ئەم ئەزموونە سەركەوێ،‮ ‬كەچی‮ ‬بەداخەوە،‮ ‬بەرەوڕووی‮ ‬هەمان شێوازی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬پێشوو بووینەوە‮. ‬مافەكانیان پێشێل كردین و شەراكەتی‮ ‬حەقیقییان قەبووڵ نەكرد،‮ ‬دەسەڵاتیان قۆرخ كرد‮. ‬دەستوورێكمان هەیە لە عێراقدا،‮ ‬تەحەددا دەكەم لە بابەتە سەرەكییەكانی‮ ‬پێوەست بە هەرێم و بەغدا،‮ ‬تەنیا ماددەیەكیان لیی‮ ‬جێبەجێ كردبێ‮. ‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬دەشڵێ‮: ‬كاتێ دەستووریان پێشێل كرد،‮ ‬لەگەڵ برایانی‮ ‬بەغدا بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬باسی‮ ‬شكستی‮ ‬شەراكەتم كرد و،‮ ‬پێمڕاگەیاندن،‮ ‬با دوو دراوسێی‮ ‬باش بین‮. ‬گوتیشی‮: ‬لە راستیدا نێوەندگیر هەبوون لەو پرسەدا‮ "‬ئەمەریكا و ئەورووپا و وڵاتانی‮ ‬هەرێمی‮. ‬بەڵام لێیانمان پرسی،‮ ‬ئەلتەرناتیڤ چییە،‮ ‬ئەلتەرناتیڤی‮ ‬باشترتان بۆ واقیعی‮ ‬پێوەندیی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا هەیە؟‮. ‬ئەو دۆخەیە كە ئێمەی‮ ‬بۆ سازدانی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬ئامادە كردووە‮.‬
لەبارەی‮ ‬ئەوەوە كە،‮ ‬لە دواپێوەندیی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬نێوان وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا و سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ڕازی‮ ‬بوون بە دواخستنی‮ ‬راپرسی؟،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بە دواخستنی‮ ‬راپرسی‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبووین،‮ ‬بەڵام بەڵێنی‮ ‬ئەوەم پێی‮ ‬دا كە دانوستان لەگەڵ بەغدادا دەكەین تا بگەین بە‮ ‬ڕێككەوتنێك كە پاشەڕۆژی‮ ‬هەردوولا گەرەنتی‮ ‬بكات‮. ‬بە هیچ شێوەیەكیش دواخستن لە ئارادا نییە‮.‬
دەربارەی‮ ‬ئەوەیش كە حكوومەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بە شەراكەتی‮ ‬حەقیقی‮ ‬ڕازی‮ ‬ببێ،‮ ‬راپرسی‮ ‬هێشتا دوا ناخرێ؟،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬ڕەنگە لەم دۆخ و لەژێر هەموو ئەو گوشارانەدا،‮ ‬ساڵێك و دووانیش بچینە بەر باری‮ ‬شەراكەتی‮ ‬حەقیقییەوە،‮ ‬بەڵام تا سیاسەتیان بەرانبەر بە هەرێم گۆڕانی‮ ‬بەسەردا نەیەت و مافە بنەڕەتییەكان‮ ‬ڕەت بكرێنەوە،‮ ‬دواجار ئەویش شكست دەبات‮.‬
دەربارەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران،‮ ‬رۆژنامەكە ئاماژەی‮ ‬بە هەژموون و كاریگەریی‮ ‬و دەستوەردانی‮ ‬ئێران لە ناوچەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلیمانی‮ ‬كردووەو لە بارزانی‮ ‬پرسیووە‮. ‬لە وەڵامدا سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاندووە‮ "‬لە رووی‮ ‬مەبدەئییەوە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای‮ ‬دراوسێتی‮ ‬باش و بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش بێت،‮ ‬كەس دەست لە كاروباری‮ ‬ئەوی‮ ‬دیكە وەرنەدات‮. ‬بەڵام تەئكید دەكەمەوە كە خۆسەپاندنی‮ ‬كەس لەسەرمان قبوڵ ناكەین،‮ ‬راستە سلێمانی‮ ‬بە پێی‮ ‬هەڵكەوتەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬لەوانەیە پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ ئێران جیاواز بێت لە چاو هەولێردا،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬چەسپاوە لە سیاسەتی‮ ‬هەرێمدا قبوڵنەكردنی‮ ‬دەستوەردان و خۆسەپاندنی‮ ‬ئێرانە‮".‬
هەرەوها رۆژنامەكە ئاماژەی‮ ‬بە لێدوانی‮ ‬سەركردە ئیرانییەكان كردووە كە پێشتر گوتوویانە‮ "‬4‮ ‬پایتەختی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە دەستی‮ ‬ئێران كەوتووە‮ (‬بەغدا،‮ ‬دیمەشق،‮ ‬بەیرووت‮" ‬سەنعا‮) ‬ئایا مەترسی‮ ‬ئەوەتان نییە ئەو جوڵەی‮ ‬ئێران و بوونی‮ ‬قاسم سولەیمانی‮ ‬ببێتە مەترسی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان؟‮ ".‬
لەوبارەیەوە سەرۆكی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان وەڵامی‮ ‬رۆژنامە سعوودییەكەی‮ ‬داوەتەوەو دەڵێت‮ "‬بڕیاری‮ ‬ئێمە روونە،‮ ‬نامانەوێت بچینە ناو ململانێ و بەریەككەوتن لەگەڵ ئێران،‮ ‬دەستوەردانی‮ ‬ئێران لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تەواوی‮ ‬رەتدەكەینەوەو مومكین نییە رێگە بە جوڵانەوەی‮ ‬ئێران بدەین بگاتە هەرێم،‮ ‬ئەگەر ئەو جوڵانەوەیە لە پایتەختە عەرەبییەكانیش بەردەوام بێت،‮ ‬ئێمە رێگە نادەین هەرێم بكەوێت‮".‬
دەربارەی‮ ‬سەردانی‮ ‬قاسم سولەیمانی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەیلەقی‮ ‬قودسی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران،‮ ‬بارزانی‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬عوكازی‮ ‬سعوودیدا گوتوویەتی‮ "‬بەڵێ چەندین جار هاتووەتە هەرێم و سەردانی‮ ‬كردووم و گفتوگۆكانمان ئاسایی‮ ‬بووەو هیچ كیشەیەك نییە‮". ‬
سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوەیشی‮ ‬روونكردووەتەوە كە پرۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێم،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە لە كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬نەك بە تەنها پرۆژەی‮ ‬من بێت‮. ‬هەروەها لە درێژەی‮ ‬گفتوگۆكەدا سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بێ ئەوەی‮ ‬ناویان بهینێت،‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬تۆمەتباركردووە بە هاندانی‮ ‬داعش تا هێرش بكەنە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشكردووە لەو جەنگەدا قوربانیی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گەیشتووەتە‮ (‬1781‮)‬شەهید و‮ (‬10161‮)‬بریندار‮.‬
لەبارەی‮ ‬ئەوەیشەوە كە‮ ‬ڕكێفی‮ ‬زۆربەی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬عێراق بە دەست نووری‮ ‬مالیكیـەوەیە و،‮ ‬سەرباری‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئێستا عەبادی،‮ ‬بەڵام كەس ناتوانێ سنووری‮ ‬بۆ دابنێ؟ سەرۆك بارزانی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ "‬لە‮ ‬ڕاستیدا عێراق كە بەم دۆخە گەیشتووە،‮ ‬هۆكارەكەی‮ (‬مالیكی‮)‬ـیە‮. ‬ئەو ململانێی‮ ‬تاییفی‮ ‬هێنایە ئاراوە،‮ ‬دەستی‮ ‬بە كورسیی‮ ‬دەسەڵاتەوە گرت،‮ ‬پێوەندیی‮ ‬هەرێم و بەغدای‮ ‬تێكدا،‮ ‬دەستووری‮ ‬پێشێل كرد‮. ‬ئەمانە هۆكاری‮ ‬بەریەككەوتنی‮ ‬من و‮ (‬مالیكی‮) ‬بوون و بابەتی‮ ‬شەخسی‮ ‬لە نێوانماندا نەبوو‮.‬
ڕاستە كە ئەو هێشتا كاریگەری‮ ‬بەسەر حكوومەتی‮ ‬بەغداوە هەیە،‮ ‬لە بەرانبەریشدا هەوڵ هەن تا سنوورێكی‮ ‬بۆ دابنێن‮. ‬خۆی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬بە مالیكی‮ ‬بەراورد ناكرێ و،‮ ‬ئەو كەسێكە دەكرێ لەگەڵیدا بگەیتە‮ ‬ڕێككەوتن،‮ ‬بەڵام بە دڵنیاییەوە گرفتی‮ ‬بۆ دروست دەكەن و بەرهەڵستی‮ ‬دەكرێ‮.‬
پێوەست بە هەڵوێستی‮ ‬دراوسێكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە لەبارەی‮ ‬ڕاپرسییەوە،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕایگەیاند،‮ "‬پەیامی‮ ‬مێدیایی‮ ‬و هەروەها تایبەتیشم لە دراوسێكانەوە پێ گەیشتووە كە دەڵێن،‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬دروست نییە،‮ ‬پێمانڕاگەیاندوونەوە كە ئەوە ئێمەین بڕیار دەدەین‮. ‬پێمانڕاگەیاندوون كە كەی‮ ‬كاتی‮ ‬گونجاوە پاش هەموو ئەو چاوەڕوانییە؟،‮ ‬پێمانڕاگەیاندوون كامە باشترینە،‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬یان بەردەوامیی‮ ‬پشێوی‮ ‬و شەڕ؟‮ "‬،‮ ‬گوتیشی‮ "‬ئومێد دەكەم قەناعەت بكەن،‮ ‬وەكچۆن من‮ ‬ڕێز لە‮ ‬ڕای‮ ‬ئەوان دەگرم،‮ ‬هەڵبەت ئێمە قەبووڵ ناكەین كەسانی‮ ‬دی‮ ‬بڕیار لە بەرژەوەندی‮ ‬و چارەنووسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن‮."‬
لەبارەی‮ ‬پێوەندییەوە بە‮ (‬موقتەدا سەدر‮)‬،‮ (‬سەرۆك بارزانی‮) ‬ڕایگەیاند،‮ ‬پێوەندیم لەگەڵ‮ (‬سەدر‮) ‬زۆر بەهێزە و‮ ‬ڕێزی‮ ‬لێ دەگرم‮. ‬ئەو پیاوێكە‮ ‬ڕیز لە قسەكانی‮ ‬دەگرێ،‮ ‬ڕەوتی‮ ‬سەدریش لە عێراق،‮ ‬ڕەوتێكی‮ ‬نیشتیمانین‮."‬
دەربارەی‮ ‬چۆنیەتیی‮ ‬پێدانی‮ ‬مافی‮ ‬عەرەب لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ (‬سەرۆك بارزانی‮) ‬ڕایگەیاند،‮ "‬تەواوی‮ ‬ئازادییان هەیە و بژاری‮ ‬ئەوەیان هەیە كە لە راپرسییەكەدا بەشداری‮ ‬دەكەن‮ ‬یان نا‮. ‬ئەوان لێرە لەسەر بنەمای‮ ‬هاووڵاتیبوون و وەك شەریكی‮ ‬حەقیقی‮ ‬دەژیێن‮."‬
لە وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬كوردە جووەكانی‮ ‬ئیسڕایلیش،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬نزیكەی‮ ‬200‮ ‬هەزار كوردی‮ ‬جوو لە ئیسڕایل دەژیێن،‮ ‬ئەوان بە داب و نەریتی‮ ‬كوردانەیانەوە پابەندن؛ دەكرێ بڵێم زیاتر لە وابەستەیی‮ ‬كوردانی‮ ‬هەولێر بە نەریتیتەكەیانەوە‮.‬
دەربارەی‮ ‬هەبوون‮ ‬یان نەبوونی‮ ‬پێوەندیی‮ ‬بازرگانییش لە نێوان هەرێم و ئیسڕایلدا،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬هیچ پێوەندییەكمان نییە،‮ ‬هەڵبەت ئەو كوردانەی‮ ‬لە ئیسڕایل نیشتەجێن،‮ ‬مافی‮ ‬ئەوەیان هەیە كە لە هەولێریش خاوەندارێتیی‮ ‬مڵك و ماڵی‮ ‬خۆیان بكەن‮.‬
دەربارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئیدارەی‮ (‬دۆناڵد ترامپ)ـیش بەرانبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ (‬بارزانی‮) ‬ڕایگەیاند،‮ "‬پێدەچی‮ ‬هێشتا ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا جێگیر نەبووبێ،‮ ‬قورسە بڕیاری‮ ‬لێ بدەین‮."‬
لە وەڵامی‮ ‬ئەوەدا كە سەردانی‮ (‬سەرۆك تاڵەبانی‮) ‬كردووە،‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬كە دەمێكە نەیتوانیوە سەردانی‮ ‬بكات و هیوای‮ ‬چاكبوونەوەی‮ ‬بۆ دەخوازێ‮. ‬هەروەها دەربارەی‮ ‬پێوەندی‮ ‬لەگەڵ سەرۆككۆماری‮ ‬عێراقیش‮ (‬سەرۆك بارزانی‮) ‬گوتی‮ ‬كە پێوەندیی‮ ‬باشیان هەیە‮. ‬بەڵام وەك بارزانی‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬دەستوور دەسەڵاتی‮ ‬وەهای‮ ‬بە سەرۆككۆماری‮ ‬عێراق نەداوە تا بتوانێ لە چارەكردن و‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەكاندا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاریگەر ببینێ‮.‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬ڕۆژنامە سعوودیاییە دووپاتیشی‮ ‬كردەوە كە،‮ ‬هەر لە سەرەتاوە بە حزبە كوردستانییەكانی‮ ‬گوتووە كە،‮ ‬ئەو خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كاندید ناكاتەوە،‮ ‬هەر كاتێكیش‮ ‬یان سبەی،‮ ‬هەمووان‮ ‬ڕێككەوتن لەسەر كەسێك بەشێوەیەكی‮ ‬كاتی‮ ‬بۆ ئەو پۆستە،‮ ‬تا كاتی‮ ‬هەڵبژاردن دێ،‮ ‬ئەوا پێی‮ ‬ڕازی‮ ‬دەبێ‮. ‬جەختیشی‮ ‬كردەوە كە،‮ "‬هەڵبژاردن لە مانگی‮ ‬نۆڤەمبەردا دەكرێ و من خۆم هەڵنابژێرمەوە و كەسیش لە نزیكەكانم بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬خۆیان هەڵنابژێرن‮." ‬
هەروەها لە بارەی‮ ‬رەفتارەكانی‮ ‬ئیخوان موسلمین لە جیهانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامی‮ ‬و ئەو گرووپانەی‮ ‬لە زۆر وڵاتدا وەك تیرۆریست پۆلێن كراون،‮ ‬رۆژنامەكە هەڵوێستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پرسیوەو بارزانی‮ ‬لە وەڵامدا گوتوویەتی‮ "‬ئێمە دژی‮ ‬هەر رێكخراوێكین هانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بدات،‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراق هیچ رێكخستنێكی‮ ‬ئیخوان موسلمین بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬لەوانەیە لێرە و لەوێ ئەحزابی‮ ‬هاوسۆزیان هەبێت،‮ ‬بەڵام لە واقیعدا سێ حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هەیە‮ (‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و هەندێك لە سەلەفییەكان‮) ‬ئەوانیش نكۆڵیان لەوە كردووە كە رێكخراوی‮ ‬ئیخوانیی‮ ‬بن‮. ‬هەڵسوكەوتەكانیشیان لە سنووری‮ ‬خۆیدا تەحەمول دەكرێت،‮ ‬من لەگەڵ ئەوە نیم هیچ حزبیكی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سونی‮ ‬یان شیعی،‮ ‬بە هزرێكی‮ ‬توندەوە دەست لە كاروباری‮ ‬دەوڵەت وەربدات‮".‬
لەبارەی‮ ‬داوای‮ ‬دۆستەكانتانەوە بۆ دواخستنی‮ ‬راپرسی،‮ ‬تەنیا پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان-پەكەكە‮- ‬و پارت‮ ‬یەكێتیی‮ ‬دیموكرات-پەیەدە‮- ‬پشتیوانییان بۆ‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬نیشان داوە،‮ ‬ئەم هەڵوێستە چۆن دەبینی؟ سەرۆك بارزانی‮ ‬لە وەڵامدا گوتی‮ "‬هیچ كوردێك نییە دژ بە‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بێ‮. ‬بێجگە لە كۆمەڵێك نەبێ كە لە لایەنی‮ ‬دەرەكییەوە هان دراون‮. ‬هەر هاووڵاتیێك دەرك بە بەرپرسارەتیی‮ ‬دۆزی‮ ‬نیشتیمانەكەی‮ ‬بكات،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕاپرسییە‮. ‬من لەوە دڵنیام‮." ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە گوتی،‮ ‬زۆر سەرنجیان لەبارەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬پەكەكەوە هەیە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئێمە پەكەكە بە گرووپێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬نازانین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌