2017-08-20

خه‌بات:هێمن ئاری‮

‬خانمە ئەكتەری‮ ‬شۆخ و شەنگ مەروا محەمەد،‮ ‬لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەبارەت بەبەشداریكردنی‮ ‬لەرۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بۆ دەنگدان لەبارەی‮ ‬ریفراندۆم كە ئایا وەك خانمە هونەرمەندێكی‮ ‬كورد دەنگ بە بەڵێ دەدات‮ ‬یان بە نەخێر،‮ ‬گوتی‮: ‬ئەم رۆژە بەرۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و پڕشنگدار دەزانم لەمێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا،‮ ‬ئەو رۆژە خەون و ئاواتی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دێنێتەدی‮ ‬كە قوربانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬لەپێناودا داوە بۆ ئەوەی‮ ‬رۆژێك بێت ئێمەی‮ ‬كوردیش وەك میللەتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دونیا ببین بەخاوەن وڵات و كیانی‮ ‬خۆمان و‮ ‬رزگارمان بێت لەژێر ئەم ناهامەتییانەی‮ ‬كەلەلایەن دوژمنانی‮ ‬كوردەوە تائێستا بەسەرمان هاتووە،‮ ‬هەر لە قڕكردن،‮ ‬كیمیابارانكردن،‮ ‬ئەنفالكردن،‮ ‬كۆمەڵكوژی،‮ ‬لەكوشتن و بڕین‮.‬‮

‬بۆیە لەم رۆژەدا داوا لەهەموو چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگە دەكەم بە بەڵێ دەنگ بدەن بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬چیتر خۆمان و نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬كوشتن و بڕین نەبنەوە لەلایەن دوژمنانی‮ ‬كوردەوە.تا ئێستا هەموومان خەباتمان بۆ گەیشتن بەرۆژێكی‮ ‬واكردووە‮ ‬،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەم رۆژە لەدەست نەدەین و بەدڵێكی‮ ‬گەرم و پڕ‮ ‬لەخرۆشەوە بەرەو سەندوقەكانی‮ ‬دەنگدان بڕۆین و دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەین و ئەم رۆژە بكەین بە رۆژی‮ ‬جەژن و خۆشی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌