2017-08-20

خه‌بات: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری

بەوتەی‮ ‬مریشك فرۆشـەكان لە حوزەیرانی‮ ‬2014ـەوە تائێستا نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو هێندە گران نەبووە،‮ ‬مریشك فرۆشـەكان چەند هۆكارێك بۆ گرانبوونی‮ ‬نرخ دەخەنە روو،‮ ‬چاوەڕوانیش دەكرێت چەند رۆژێك پێش جـەژنی‮ ‬قوربان نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو زیاتر بەرزبێتەوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سـەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم كێڵـگە پەلەوەرییەكانی‮ ‬ناوخۆ ساڵانە دەتوانن‮ ‬150 هەزار تەن گۆشت بەرهەم بهێنن،‮ ‬هێشتا دیار نییە كـەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو وەكو وەرزی‮ ‬رابردووی‮ ‬لێدێتەوە كە كیلۆی‮ ‬گەیشتبووە‮ ‬2200 دیناری‮ ‬عێراقی‮.‬

بەپێی‮ ‬ئامارەكانـی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتـوكـاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئـاو لـە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬1317 پرۆژەی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬پەلـەوەر هەن،‮ ‬دانـیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ساڵانە پێویستیان بە‮ ‬134 هـەزار تۆن مریشكە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئامـاری‮ ‬هەمان وەزارەت تـوانایـی‮ ‬بـەرهەمهێنانی‮ ‬كێڵگەكان لە پێداویستی‮ ‬نـاوخۆ زیاترە،‮ ‬بەشێوەیـەك‮ ‬1317 كـێڵگەكە دەتوانن ساڵانـە‮ ‬150 هـەزار تۆن بـەرهەمبهێـن،‮ ‬ئـەوەی‮ ‬لە پێداویستی‮ ‬ناوخۆ زیادە رەوانەی‮ ‬نـاوەڕاست و خوارووی‮ ‬عـێراق دەكرێت كە‮ ‬16 هەزار تەنە‮.‬

گۆران سلێمان،‮ ‬ماوەی‮ ‬6 ساڵە دوكانی‮ ‬مریشك فرۆشتنی‮ ‬لە ناحیەی‮ ‬كەسنـەزان هەیە و بۆخەبات‮ ‬گوتی‮" ‬سـەرەتای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعـش لە حوزەیـرانـی‮ ‬2014 نـرخی‮ ‬مریشك گەیشتە نزیكەی‮ ‬6 هەزار،‮ ‬لەو كاتەوە تائێستا نرخی‮ ‬مریشـك نەگەیشتووەتە‮ ‬4 هەزار‮". ‬دەشڵێت‮" ‬لە ناوەڕاستی‮ ‬ئەم مانگەدا نرخی‮ ‬كیلۆیەك مریشك زیاتر لـە‮ ‬4 هەزار دینار بووە،‮ ‬بەڵام پاش‮ ‬15ی‮ ‬ئابی‮ ‬بۆ‮ ‬3900 دینار دابـەزی‮". ‬گۆران باسی‮ ‬لەوەشكرد رۆژانە نزیكەی‮ ‬40 مریشك دەفرۆشێت و كڕیـاری‮ ‬كـەمی‮ ‬نەكردووە‮. ‬ئەو چاوەڕوان دەكات پێش جەژنی‮ ‬قوربان نرخی‮ ‬مریشك زیاتر گران بێت‮.‬

گۆشتی‮ ‬مریشك دۆڵەمەنـدە بـە ڤـیتامـین‮ ‬B1 و‮ ‬B2 و‮ ‬B6 و‮ ‬B12، باشتـرە ئەو جۆرە گۆشتە بە بژاوی‮ ‬بخورێت و رۆنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نـاو گـۆشتی‮ ‬مریشك‮ ‬یارمەتیدەرە بـۆ نـەخۆشییە دەرونییەكان و پارێزگـای‮ ‬لە دەنگە ژێییەكان دەكـات‮. ‬پزیشكـان ئاماژە بۆ ئـەوە دەكـەن گـۆشـتی‮ ‬ئەم پەلەوەرە بەتایبەت خۆمـاڵی‮ ‬سوودی‮ ‬بۆ گـەدە و نـەخۆشیی‮ ‬رەبـۆ و بـەهێزبوونـی‮ ‬چـاو هـەیە‮. ‬سـەرچاوە تەندروستییەكـان ئەوەیـان خستووەتەڕوو نـابێت هەفـتانـە لە‮ ‬3 جـار زیاتر گـۆشـتی‮ ‬مـریشك بخوێت و باشترین كات بۆ خواردنـی‮ ‬ئەم جۆرە گۆشتـە ژەمـی‮ ‬نیوەڕوانە‮.‬

بەوتەی‮ ‬ئەو مریشك فرۆشـە دوو هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬هـەن كە بـوونەتە هـۆی‮ ‬گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو ئەوانیش‮‬1- گـەرمـا‮: ‬كە لەم وەرزەدا مـریشك كەمتر گەشە دەكات و ژمارەیەكی‮ ‬زۆریان دەمردن،‮ ‬كیڵگەكانی‮ ‬بەخێوكردنـی‮ ‬مـریـشك نـاتـوانـن وەكو پێویست مریشك بخەنە بازاڕەوە‮. ‬2-هەناردەكردنی‮ ‬بۆ پـارێزگای‮ ‬موسـڵ‮: ‬بەهۆی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بـەشێك لە ئاوارەكانەوە خواستێكی‮ ‬زۆر لەسەر مریشكی‮ ‬لەو پـارێزگایـە هـەیە،‮ ‬ئەوەیش هۆكارێكـە بۆ ئەوەی‮ ‬مریشكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬ئێـجگار زۆر رەوانەی‮ ‬ئەو پارێزگایە بكرێـت‮.‬

سەرچـاوە پـزیشـكییەكان ئـاماژە بـۆ ئـەوە دەكـەن گـۆشـتی‮ ‬مـریشــك چـەوری‮ ‬ورگ دەسوتـێنێت،‮ ‬لێكۆڵینەوەكـان دەریانخسـتووە سنـگی‮ ‬مـریـشـك ئـافـرەتـان لە نـەخـۆشـی‮ ‬شـاخـوێنبەری‮ ‬تاجی‮ ‬دەپارێزێت و بۆ كەمخوێنیـش بـاشـە،‮ ‬ئـەم بـێ لەوەی‮ ‬گۆشتی‮ ‬ئەم پەلەوەرە سوودی‮ ‬بۆ تەندروستی‮ ‬مێشك هەیەو پرۆتینێكی‮ ‬بـاشی‮ ‬تـێدایـە،‮ ‬بـۆ نـەخـۆشییەكانی‮ ‬دڵ و پەستـانـی‮ ‬خـوێـن و شـەكرە بەسوودە و كێشی‮ ‬لەش زیـاد ناكات و هۆكارێكی‮ ‬باشیشە بۆ پاراستنی‮ ‬گەمی‮ ‬لەشی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬پزیـشكان ئامۆژگاری‮ ‬هاوڵاتیان دەكـەن گـۆشـتی‮ ‬مریشكی‮ ‬خـۆمـاڵی‮ ‬بخۆن‮.‬

قەدری‮ ‬شەبەكی،‮ ‬پێـش شـەڕی‮ ‬داعـش بۆ ماوەی‮ ‬4 سـاڵ كـێڵگەی‮ ‬بەخـێوكردنی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیـندوو لە ناحیەی‮ ‬بەرتلـەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬مـوسڵ هەبـووە،‮ ‬هـەر‮ ‬40 رۆژ جـارێك نـزیـكەی‮ ‬12 هـەزار مریـشكی‮ ‬خستووەتە بازاڕەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستـان و نـاوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق‮. ‬بەخـەبـات‮‬ی‮ ‬گوت‮" ‬ژمارەیەكی‮ ‬كەم لە كێڵـگەكـانی‮ ‬بـەخـێوكردنی‮ ‬مـریشـك لـە پارێزگـای‮ ‬مـوسـڵ كـەوتوونـەتـەوە كار،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەیخەنـەوە بـازاڕەوە بەشـی‮ ‬دانیـشتوان نـاكـات،‮ ‬بـۆیـە مـریشـكی‮ ‬زیـنـدوو لـە بـاشـووری‮ ‬كوردستانەوە رەوانـەی‮ ‬مـوسـڵ دەكرێت و ئـەوەیش هـۆكارێكە بۆ گرانبوونی‮ ‬مریشك لە ئێستادا‮".‬

ئەو گـوتیـشی‮" ‬ئـەو گـەرمایـەی‮ ‬رووی‮ ‬لە پارێزگانی‮ ‬عـێراق و هەرێمـیش كردووە هۆكارێكی‮ ‬دیكە بۆ ئەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك بەرزبێتـەوە،‮ ‬چونكە كەمتر دەخرێتە بازاڕەوە و رێـژەی‮ ‬مـردنیش لـەم وەرزەدا زۆرە،‮ ‬كێڵگـەكـانی‮ ‬ناوەڕاسـت و خـوارووی‮ ‬عێـراق بـەهـۆی‮ ‬گەرماوە ناتوانن مریشك بەخێو بكەن،‮ ‬بۆیە مریشكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان رەوانەی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق دەكرێـت،‮ ‬ئەمـەش وا دەكات مریشك لە بازاڕی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كەمبێتەوە و خواست لەسەر زۆر بێت‮". ‬

پزیشكان ئامۆژگاری‮ ‬ئەو كەسانە دەكەن كـەیاری‮ ‬لەشجوانی‮ ‬دەكـەن گـونـجاو نـییە جـگەری‮ ‬مـریشك بخۆن،‮ ‬گۆشتی‮ ‬مریشك وەكـو سـەرچـاوە تەندروستییە جیهانییەكان بڵاویانكردووتەوە نـابێت لـە جـارێـك زیاتر گەرمبكرێتەوە و خـواردنی‮ ‬بـاڵ و مل و پێستـی‮ ‬مـریشــك هـۆكـارێكە بۆ بەرزبوونەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬چەوی‮ ‬خوێن،‮ ‬بەشێك لەو پزیشكان لەو باوەڕەدان زۆر خـواردنی‮ ‬دەبێـتە هۆی‮ ‬زیـادبـوونی‮ ‬مـووی‮ ‬لـەش بـەتایبەت لە ئافرەتاندا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌