2017-08-19

خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین

دەربارەی‮ ‬دوایین كاری‮ ‬هونەری‮ ‬خۆی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬ناسراو كەریم‮ ‬گوڵانی،‮ رایگەیاند كە وا هەنوكە سەرقاڵی‮ ‬تۆمار كردنی‮ ‬سروودی‮ ‬دەنگمان بۆسەربەخۆیییەە‮.‬

هونەرمەندی‮ ‬ناسراو كەریم‮ ‬گوڵانی،‮ ‬دەلێ ئەم سووردەلە ئاوازی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و كاری‮ ‬میوزیكیش لەلایەن سەركەوت هەولێری‮ ‬ئەنجامدراوە،‮ ‬ناوبراو بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات زیاتر گوتی‮: ‬ئێستا هەموو جیهان ئاشنای‮ ‬ناوی‮ ‬پێشمەرگەن،‮ ‬ئەو بەرزە هەڵۆیانەی‮ ‬سنگی‮ ‬خۆیان كردۆتە قەڵغان و لە پێناو ژیانی‮ ‬ئێمە خۆیان دەكەنە قوربانی،‮ ‬بۆیە ئێمەش خۆمان دەكەین بە قوربانی‮ ‬ئەوان و هەرچی‮ ‬لە دەستمان بێت لە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬درێغی‮ ‬ناكەین بۆ پێشمەرگە،‮ ‬ئەمڕۆش پێشمەرگە دەنگدانی‮ ‬بۆ‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لێمان دەوێ،‮ ‬بۆیە هەموومان گیانفیدای‮ ‬كوردستان دەبین لە رۆژی ‮52/9 دەنگ بە بەڵی‮ ‬بۆ‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدەین،‮ ‬ئەوانەشی‮ ‬ئەمڕۆ كەوتونەتە داوی‮ ‬فریودانەوەو بانگەشە بۆ نەخێر دەكەن،‮ ‬پاشگز دەبنەوەو شەرمەزارو سەرشۆڕی‮ ‬دایكانی‮ ‬شەهیدو گەلی‮ ‬كوردستان دەبن‮. ‬تاوانە ئەوهەمووڕۆڵە جوانەمان لەپێناو‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬شەهید بوون ئێستا خەڵكانێك بڵێن‮ ‬سەربەخۆییمان ناوێت،بۆیەمن دەڵێم هەركەسێك بڵێت دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬نادەم حەقەوەكوبیانی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ بكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌