2017-08-19

وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا راپۆرتی‮ ‬ساڵانەی‮ "‬ئازادی‮ ‬ئایینی‮ ‬لە جیهاندا‮" ‬بڵاوكردەوە،‮ ‬لە بەشی‮ ‬تایبەت بە هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق تیشكی‮ ‬خستە سەر ئەو تاوانانەی‮ ‬كە داعش دەرهەق بە‮ "‬كورد،‮ ‬ئێزیدی،‮ ‬موسڵمانە شیعەكان و ئەنجامیداون و داعش بە بەرپرسیار دەزانێت‮ ‬بەرامبەر جینۆسایدی‮ ‬ئێزیدی،‮ ‬مەسیحی‮ ‬و موسڵمانە شیعەكان لەو ناوچانەی‮ ‬كۆنترۆڵی‮ ‬كردبوون بەر لەوەی‮ ‬ئازاد بكرێنەوە‮.‬

د‮. ‬دیندار زێباری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند‮: ‬ئێمە وەك حكوومەتی‮ ‬هەرێم پێشوازی‮ ‬لە‮ ‬راپۆرتی‮ ‬ساڵانەی‮ "‬ئازادی‮ ‬ئایینی‮ ‬لە جیهاندا دەكەین كە ساڵانە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا سەبارەت بە ئازادییە ئایینییەكان و رەوشی‮ ‬پێكهاتە ئایینییەكان لە سەرتاسەری‮ ‬جیهان بڵاوی‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬كوردستان هەمیشە شوێنی‮ ‬حەوانەوە و نیشتەجێبوونی‮ ‬پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكان و نموونەی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬نێوان ئەم پێكهاتانە بووە،‮ ‬و لە ماددەی‮ ‬5ی‮ ‬رەشنووسی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتووە كە‮: ‬گەلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێكهاتووە لە كورد،‮ ‬توركمان،‮ ‬عەرەب،‮ ‬كلدان،‮ ‬سریان،‮ ‬ئاشوری،‮ ‬ئەرمەن و هاووڵاتیانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان واتە پێڕەوانی‮ ‬ئایینەكانی‮ ‬دیكە وەك كەمایەتی‮ ‬سەیر نەكراون،‮ ‬هەروەها لە دوای‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬عێراق لە ساڵی‮ ‬2003‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تاكە شوێنە كە تیایدا هەموو پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەكان هەست بە ئاسوودەیی‮ ‬دەكەن و هیچ كەسێك لەسەر جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬كێشە نەبووەتەوە‮. ‬

زێباری‮ ‬گوتیشی‮: ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم گرنگی‮ ‬بە پەرەپێدانی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬پێكهاتە نەتەوە و ئاینییەكان لە كوردستان دەدات و ئەمەش لە هەیكەلی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬ڕەنگی‮ ‬داوەتەوە بە بوونی‮ ‬دوو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬یەكێكیان بۆ توركمان و ئەوی‮ ‬دیكە بۆ سریانی‮. ‬سەبارەت بە بواری‮ ‬پەروەردەش گوتی‮: ‬هیچ تاكێكی‮ ‬پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینەكان ناچار نەكراوە كە بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬بخوێنن‮ ‬یاخود رێگرییان لێكرابێت بە زمانی‮ ‬دایك بخوێنن،‮ ‬بەپێچەوانەوە بەدەیان قوتابخانە بە زمانی‮ ‬كەمە نەتەوەكان لەناو هەرێم و ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم هەیە‮.

‬زێباری‮ ‬گوتیشی‮: ‬لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬جگە لە موسڵمانان گشت پێكهاتە ئایینییەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تایبەت بە خۆیان هەیە لەوانەش‮ ‬ئێزیدی،‮ ‬كریستیان،‮ ‬جوو،‮ ‬كاكەیی،‮ ‬زەردەشتی،‮ ‬بەهائی،‮ ‬صابیئە مەندائی‮ ‬بۆ راپەراندنی‮ ‬كاروبارەكانیان بەوپەڕی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دوور لە هەر دەستتێوەردانێك و هاریكارییان دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬كۆنگرە و كۆنفرانس و گردبوونەوەی‮ ‬خۆیان ئەنجام بدەن‮. ‬

زیباری‮ ‬تیشكی‮ ‬خستە سەر ئەوەی‮ ‬كە كریستیانەكانی‮ ‬جیهان بە رێزەوە لە ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەڕوانن سەبارەت بە پێكهاتە ئایینییەكان و لەم رووەووە گوتی‮: ‬رۆژی‮ ‬27‮/‬9‮/‬2015‮ ‬لە هەولێر،‮ ‬لە رێورەسمێكی‮ ‬ئایینی‮ ‬گەورەدا بە ئامادەبوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬ڤاتیكان مەراسیمی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬كورسیی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬ئاشوورییەكانی‮ ‬جیهان و ناوەندی‮ ‬كڵێسای‮ ‬رۆژهەڵات لە ئەمەریكاوە بۆ هەولێر ئەنجامدرا ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لانكەی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬سەرجەم ئایین و نەتەوەكانە،‮ ‬ئەمەش هەنگاوێكی‮ ‬مێژووییە،‮ ‬چونكە لە ساڵی‮ ‬1933وە بارەگای‮ ‬سەرەكیی‮ ‬پاتریاكی‮ ‬ئاشوورییەكانی‮ ‬جیهان لە عێراق چووبووە دەرەوە بۆ شیكاگۆ لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬تێپەڕینی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬80‮ ‬ساڵ ناوەندەكە بۆ عێراق گەڕێندراویەوە و هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردرا‮.‬

سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان گوتی‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رۆژی‮ ‬25‮/‬11‮/‬2014‮ ‬لێژنەیەكی‮ ‬دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و بەدواداچوون لە كەیسی‮ ‬ئێزیدییە رفێندراوەكان بۆ رزگاركردنیان،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو هەوڵانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم توانراوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە رفێندراوەكان ئازاد بكرێن‮. ‬بە پێی‮ ‬دوایین ئاماری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئێزیدییەكان لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئافرەتە رفێنردراوەكان بەم شێوەیە بووە‮: ‬بەر لە هاتنی‮ ‬داعش ژمارەی‮ ‬ئێزیدییەكان لە عێراق نزیكەی‮ ‬550000‮‬ پێنج سەد و پەنجا هەزار كەس بووە،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬ناوچەكانیان لە لایەن داعشەوە نزیكەی‮  ‬360000‮‬ سێ سەد و شەست هەزاریان ئاوارە بوون و‮ ‬1293‮‬یان شەهید بوون،‮ ‬6417‮‬ هاووڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬رفێندراون لەوانە‮  ‬3547‮‬یان ئافرەت و‮ ‬2870‮‬یان پیاو بوون.بە هەوڵە بەردەوامەكانی‮ ‬حكومەت ژمارەی‮ ‬ئێزیدییە رزگاركراوەكان‮ ‬3092‮‬ بووە لەوانە‮ ‬1102‮‬ ئافرەت و‮ ‬335‮‬ پیاو و‮ ‬848‮‬ كچ و‮ ‬807‮‬ كوڕ‮ ‬رزگار كراون،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تا ئێستا رزگار نەكراون ژمارەیان‮ ‬3325‮‬ كەسە لەوانە‮ ‬1597‮‬ ئافرەت و‮ ‬1728‮‬ پیاون كە لە دەست داعشدا ماون‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەكان بە پاڵپشتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رۆڵیان هەبووە لە شەڕی‮ ‬بەرگری‮ ‬دژی‮ ‬داعش و رزگار كردنەوەی‮ ‬ناوچەكانیان،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی2014 ‮ ‬هێزی‮ ‬فەرمی‮ ‬و تایبەتی‮ ‬كریستیان و ئێزیدییەكان دامەزراوە كە لەژێر فەرمانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگەیە،‮ ‬هەروەها بەم دواییە هێزی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە ئێزیدخانە خراوەتە سەر میلاكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كە لە نزیكەی‮ ‬4000‮ ‬پێشمەرگە پێكهاتوون‮.

‬لە كۆتاییدا دیندار زێباری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان گوتی: ‬یەكێك لە سەروەرییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشوازیكردن بوو لە نزیكەی‮ ‬دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر كە بەشی‮ ‬زۆریان لە پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەكان بوون،‮ ‬بە بێ جیاوازی‮ ‬و بە پێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لێكردن و هاریكاری‮ ‬و پێداویستی‮ ‬بۆیان دابینكراوە،‮ ‬ئەمەش رەنگدانەوەی‮ ‬ئەوە كەلتوورە مێژووییەیە كە دەیان ساڵە كوردستان پێی‮ ‬ناسراوە و هەمیشە پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكان كوردستانیان بە پێگەی‮ ‬خۆیان زانیوە و تێیدا هەستیان بە ئارامی‮ ‬و‮ ‬سەقامگیری‮ ‬كردووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌