2017-08-16

راپۆرت‮ / ‬ئاشتی‮ ‬شەهباز 

لەكاتێكدا تەمەنی‮ ‬سەنتەری‮ ‬باهۆز نەبۆتە دوو ساڵ‮ ‬50 ‮ ‬منداڵ لەكوردستان تیایدا چارەسەركراون و گەڕاونەتەوە نێو ژیانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆیان وەك هەر منداڵێك‮. ‬ئەمە قسەی‮ ‬عەلی‮ ‬ئیبراهیمە باوكی‮ ‬باهۆزی‮ ‬تەمەن‮ ‬8 ‮ ‬ساڵانە،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەخاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت،‮ ‬چارەسەر وەرگرتنی‮ ‬باهۆز لەدەرەوەی‮ ‬هەرێم وای‮ ‬لە عەلی‮ ‬ئیبراهیمی‮ ‬باوك كرد بیر لە دامەزراندنی‮ ‬سەنتەری‮ ‬باهۆز بكاتەوە لە كوردستان،‮ ‬كە تایبەتە بە راهێنانی‮ ‬منداڵانی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت كە ئێستا لە شاری‮ ‬هەولێرە‮.‬ كەمئەندامان رێژەیەكی‮ ‬دیاریكراو لە هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان پێكدەهێنن،‮ ‬كە پێداویستی‮ ‬تایبەتیان هەیە وەك چارەسەرو شیاندنەوەو راهێنانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لەرێگای‮ ‬سەنتەرە پزیشكیەكانەوە،‮ ‬لەكاتێكدا بەپێی‮ ‬ئامارێك،‮ ‬كە توێژەرێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬نێو فەرمانگەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮ ‬853 كەمئەندام هەیە و‮ ‬54 ‮ ‬منداڵی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت‮ (‬ئۆتیزم‮) ‬ئێستادا لە سەنتەری‮ ‬تایبەت بەئۆتیزم لەشاری‮ ‬هەولێر بوونیان هەیە‮.‬ ‮ ‬هاوكاریەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ كەسی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت و كەمئەندامان لە پێدانی‮ ‬بڕی‮ ( ‬100 _ 150‮)‬ ‮ ‬هەزار مانگانە تێپەڕ‮ ‬ناكات لەكاتێكدا،‮ ‬لەوڵاتە پێشكەوتووەكاندا حكوومەت ئەركی‮ ‬خەرجی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كەسی‮ ‬خاوەنپێداویستی‮ ‬تایبەت لەخۆدەگرێت نەك دایك و باوك‮.‬ بە هۆی‮ ‬جەنگ و ئاڵۆزیی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬كە كوردستانیش بەدەرنیە لێی‮ ‬و بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمەوە ئێستا دوو ساڵ زیاترە ئەوەش بەپێی‮ ‬پێویست بەدەستیان ناگات‮.‬ مەسعود ئەنوەر سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ژین دەربارەی‮ ‬رێژەی‮ ‬كەمئەندامان رایگەیاند‮: ‬لە سنووری‮ ‬هەولێر زیاترلە‮ ‬11 هەزار كەمئەندامی‮ ‬فیزیكی‮ ‬بۆ دەست و پێ هەن‮ . ‬هەر بەپێی‮ ‬رووپێوێك سەبارەت بە رێژەی‮ ‬ئۆتیزم لەدوایین ئاماردا،‮ ‬كە لەلایەن رێكخراوێكەوە كراوە تیایدا هاتووە‮ : ‬ساڵانە لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬50 ‮ ‬منداڵی‮ ‬ئۆتیزم لەدایك دەبن،‮ ‬جگە لە بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬پەیوەست بە گرفتی‮ ‬ژیری‮. ‬واتا بە رێژەی‮ ‬لە‮ ‬5% تا‮ ‬15%، بەڵام ئەم ژمارەیە بەفەرمی‮ ‬لەلایەن هیچ‮ ‬وەزارەتێكی‮ ‬حكوومەت رانەگەێیندراوە‮.‬ عەلی‮ ‬ئیبراهیم سەبارەت بە هاوكاری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم گوتی‮: ‬تا ئێستا‮ ‬300 ‮ ‬خێزانی‮ ‬كەم دەرامەت هەن كە ناتوانن سوودمەندبن لە سەنتەرەكەمان و چاوەڕوانن لایەنێك هاوكارییان بكات‮.‬ ‮ ‬گوتیشی‮: ‬من وەكو خۆم لە زۆر دەرگام داوە بۆ پەیداكردنی‮ ‬كۆمەك بۆ ئەو خێزانانە،‮ ‬وەك‮ ‬یونسێف،‮ ‬رێكخراوەكان و پیاوانی‮ ‬دەستڕۆیشتوو،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هەوڵەكانم بێ سوودبوون‮. ‬لەلایەن حكوومەتەوە وەكو هاوكاری‮ ‬تا ئێستا هیچ هاوكاریەك نەكراوین،‮ ‬هەروەهاش لەلایەن هیچ رێكخراوێكی‮ ‬خێرخوازییەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە هەمووی‮ ‬بە ئیمكانیاتی‮ ‬بچووكی‮ ‬خۆمەوە كردووە تەنها مۆڵەتمان لە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬سوپاسیان دەكەین تەنانەت بۆ ماوەی‮ ‬ساڵێك بەزەرەر ئیشمان كرد،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشداو وتی‮: ‬سێ هەزار منداڵی‮ ‬ئۆتیزم لەسەنتەرەكانی‮ ‬حكوومەت دەستنیشانكراون و‮ ‬لە‮ ‬70%ی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هاتوونەتە لای‮ ‬ئێمە خێزانی‮ ‬دەوڵەمەندن ناویان لە هیچ شوێنێك تۆمار نەكردووەو ئەو بڕە پارەیەش وەردەگرن‮ . ‬ سەنتەری‮ ‬باهۆز بۆ راهێنانی‮ ‬منداڵانی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬لەسێ بەشی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێكهاتووە‮ : ‬گرفتی‮ ‬دواكەوتنی‮ ‬ژیری،‮ ‬گرفتی‮ ‬بیستن‮ ‬_ گرفتی‮ ‬قسەكردن،‮ ‬چارەسەری‮ ‬سروشتی‮ . ‬كە لە سێ بینایە لەپاڵ‮ ‬یەكدان لە نێو گوندی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬2 ‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر لە مانگی‮ ‬9ی‮ ‬2015 ‮ ‬كەوتۆتە كار بۆ منداڵانی‮ ‬خوار تەمەن‮ ‬18 ‮ ‬ساڵ،‮ ‬كە لە ئێستادا توانای‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬250 ‮ ‬منداڵی‮ ‬هەیە‮. ‬ بە سیستەمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كار دەكرێت كە لە هەموو جیهان بەم سیستەمە پەیڕەو دەكرێت،‮ ‬هەروەها سوودی‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و لەپسپۆری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا وەرگرتووە،‮ ‬ئەمە وتەی‮ ‬كارمەندێكی‮ ‬سەنتەری‮ ‬باهۆزەو گوتیشی‮: ‬ئەو پسپۆرانەی‮ ‬لەسەنتەرەكەمان كاردەكەن لە توركیا ئەو بەشانەیان تەواوكردووە‮. ‬ بەمشێوەیە كار لەسەر منداڵانی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت دەكرێت و لەلایەن سێ پسپۆری‮ ‬بیانییەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬هەروەها بە بەرێوەبەری‮ ‬بیانییەوە ئیدارەی‮ ‬دەدرێت،‮ ‬كە بەرێوەبەر دكتۆری‮ ‬دەروونی‮ ‬تایبەت بە منداڵانەو‮ ‬21 ‮ ‬كارمەندی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬بەرێوەدەبرێت‮ . ‬داشكاندنیان لەنرخەكاندا كردووە بۆ منداڵانی‮ ‬بێ سەرپەرشت واتا بێ دایك و باوك و منداڵانی‮ ‬شەهید و هەروەها منداڵانی‮ ‬پێشمەرگەو ئەو خێزانانەی‮ ‬دوو منداڵیان هەیە‮ .‬ عەلی‮ ‬ئیبراهیم خاوەن بیرۆكە و خاوەن سەنتەر گەنجێكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرەو دەڵێت‮: ‬قورسە مامۆستایەك‮ ‬یان پسپۆرێكی‮ ‬بیانی‮ ‬بهێنیە ئێرەو هاتوچۆ و ڤیزا و فرۆكەی‮ ‬بۆ دابین بكەیت و مووچەكەشی‮ ‬سێ بەرانبەر مووچەی‮ ‬پسپۆرانی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬بێت‮ . ‬بەڵام دوای‮ ‬ماندووبونێكی‮ ‬زۆر سوپاس بۆ خودا توانیم سەركەوتنێكی‮ ‬باش بەدەستبهێنم‮.‬ ‮ ‬گوتیشی‮: ‬هیچ رێگایەكی‮ ‬دیكەم لەپێش نەبوو‮ ‬یان دەبوایە منداڵەكەم بەردەوام بۆ چارەسەرو راهێنان ببمە دەرەوەی‮ ‬وڵات‮ ‬یاخود كارێكی‮ ‬وام بكردبا،‮ ‬چونكە هیچ سەنتەرێكی‮ ‬پرۆفیشناڵی‮ ‬لێ نەبوو،‮ ‬ئێستا دڵخۆشم كە خێزانی‮ ‬ئەو منداڵانە تلفۆنم بۆ دەكەن و دەڵێن منداڵەكانمان سوودیان وەرگرتووە،‮ ‬ئەمە لەرووی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬و رۆحییەوە زۆر‮ ‬یارمەتیدەرم بووە‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌