2017-08-13

نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر پێشوازى كرد له‌ یه‌كه‌مه‌كانى پۆلى دوانزده‌ى سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر و له‌ رێو ڕه‌سمێكى شایسته‌دا خه‌ڵاتى تایبه‌تى پارێزگاى هه‌ولێری پێشكه‌ش كردن .
له‌ رێو ره‌سمێكى تایبه‌تدا كه‌ تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و مامۆستا به‌شدار عه‌بدولخالق خۆشناو به‌رێوه‌به‌ری گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون ، خه‌ڵاتى تایبه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شى سه‌ر قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان كرا و نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ، ئێمه‌ شانازى به‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین ، پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌و خانه‌واده‌ سه‌ربڵنده‌كانتان ده‌كه‌ین ، ئێوه‌ داهاتووى كوردستانن و ئێوه‌ گرنگن بۆ ووڵاته‌كه‌مان له‌داهاتوو .
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، كه‌ سه‌ربارى هه‌بوونى قه‌یرانى ئابووری و شه‌ڕى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش له‌ ووڵاته‌كه‌مان ، ئێوه‌ نه‌وه‌ستان و گه‌یشتن به‌و پله‌ به‌رزه‌ ، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌رده‌وام بن تا به‌ ده‌ست هێنانى ئامانجى گه‌وره‌ .
پارێزگارى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند هه‌موو سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ مرۆڤ له‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ، ئێوه‌ش له‌و پێگه‌وه‌ ده‌ستتان پێكردووه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ببنه‌ هاوڵاتیه‌كى به‌سوود و كاریگه‌ر بۆ ووڵاته‌كه‌مان .
دواتر خه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر دابه‌شى سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌ولێر كرا .
ناوى یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر :
1- ساره‌خان موحه‌مه‌د عمر حه‌سه‌ن
2- حه‌نیفه‌ كانه‌بی خدر
3- شیلان تاهیر مسته‌فا
4- داهێن ووریا فه‌تاح
5- ئاوێز موحه‌مه‌د عبدالرحمن
6- كۆسار زیاد ڕه‌شاد
7- لاس شیروان
8- سه‌ددا جه‌عفه‌ر كه‌ریم

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌