2017-08-12

کۆنفرانسەکە یەک رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە 12\8\2017 لە شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەنجام درا.

لە کۆنفرانسەکەدا، کوردانی شەبەک پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان تاوتوێ دەکەن، جگە لە پاراستنی گوندەکانیان بە لێدانی خەندەقی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ جیاکردنەوەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراق.

کوردانی شەبەک لە کۆنفڕانسەکە جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و دەنگ بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدەن.

وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

شەبەک ژمارەی هۆزی کوردین و لە 60 گوندی سنووری دەشتی نەینەوا نیشتەجێن. زۆربەیان بە ئاین موسڵمانی شیعەمەزهەبن و بەشێکیشیان سوننەمەزهەبن. لەسەر دەستی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقیشەوە بە بیانووی کوردبوونیانەوە، رووبەڕووی راگواستن و کوشوبڕ هاتوون.

باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌