2017-08-12

خه‌بات: بڕوا‮ ‬ڕەمەزان ساڵەیی

‬لە میانەی‮ ‬نزیكبوونەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بڕیاردانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و سەپاندنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوولدا بە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمیشەوە‮، ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەغداوە ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە هەموو رووێكەوە نابەدی‮ ‬و پەراوێز خستووە،‮ ‬بەتایبەت لە لایەنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬شارستانی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و كوشتوكال و تەندروستی،‮ ‬هەروەها لە رووی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و سەربازی‮ ‬بە تەواوەتی‮ ‬ئەم ناوچانە پشت گوێ خراون‮، ‬ئەمە لە لایەك،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە ماوەیەكە‮ ‬داعش‮ ‬بەچڕی‮ ‬هێرش دەكاتە سەرسەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری‮ ‬داقوق و دوز،‮ ‬بەڵام پێشمەرگەكان بە توندی‮ ‬وەڵامیان دەدەنەوە،‮ ‬ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬ناوەن لە رووی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و سەربازی‮ ‬ئەو دەڤەرانەی‮ ‬پشت گوێ خستووە و چاوپۆشی‮ ‬لێ دەكات،‮ ‬هەروەها‮ ‬داعش‮ ‬تاكو ئێستا شارۆچكەی‮ ‬حەویجەیان بە دەستەوە ماوە كە هاوسنوورە لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و حكومەتی‮ ‬عێراق ئازادكردنی‮ ‬حەویجەی‮ ‬دواخستووە بۆ كاتێكی‮ ‬نادیار،‮ ‬لەم رووەوە خەڵكی‮ ‬دەڤەرەكە و پێشمەرگە دواخستنی‮ ‬ئازادنەكردنی‮ ‬حەویجە بە مژارێكی‮ ‬نامۆ و مەترسیدار دەزانن و پێدەچێ ئەم دواخستنە لەمەو دوا بكرێتە كارتێكی‮ ‬سیاسی‮، ‬ئینجا بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاشنای‮ ‬رەوشی‮ ‬میحوەری‮ ‬دوز و داقووق بین،‮ ‬روژنامەی‮ ‬خەبات بە چاكی‮ ‬زانی‮ ‬سەردانێكی‮ ‬ئەو دەڤەر و میحوەرە بكات و لە لە گەڵ پێشمەرگەی‮ ‬گیان لەسەر دەستەكان رەوشەكەی‮ ‬تاوتۆ كرد‮.‬

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬قەزاوناحیەكانی‮ ‬كەركوك بەخەباتی‮ ‬گوت‮:‬‮ ‬پێشتر لەو ناوچانە دامەزراندنی‮ ‬پۆلیس بە رێژە بوو،‮ ‬كورد لە سەدا‮ ‬42 بوو عەرەب سەدا‮ ‬50 بوو،‮ ‬هەروەها توركمانەكان و كلدوئاشوریش رێژەیان،‮ ‬بەڵام دواتر ئەو رێژەیە نەماو دامەزراندنی‮ ‬دیكە دەستیپێكرد هەركەسێك مەبەستی‮ ‬بوایە دەچوو پێشكەشی‮ ‬دەكرد هەندێك شوێن رێژەی‮ ‬كورد زۆرترە هەندێك شوێن عەرەب زۆرترەو هەندێك شوێنیش توركمان،‮ ‬ئێستا حەویجە عەرەب زۆرترە،‮ ‬تازە توركمان زۆرترە،‮ ‬داقوقیش كوردوعەرەب و توركمانە،‮ ‬ناوشاریش بەو شێوەیە،‮ ‬بەداخەوە دواتر رێژەكەش تێكچو و چوار ساڵە هیچ پۆلیسمان بۆ دانەمەزراوە،‮ ‬تا ئێستا زیاتر لە‮ ‬700 پۆلیسمان شەهید بووە كە‮ ‬315 یان هی‮ ‬ئێمەیە وەك پۆلیسی‮ ‬قەزاو ناحیەكان،‮ ‬كۆمەڵێك پۆلیسمان چوون بۆ دەرەوەی‮ ‬ووڵات كۆمەڵێك وازی‮ ‬هێناوە كۆمەڵێك خانەنشین بووە،‮ ‬نەمانتوانیوە كەس دابمەزرێنین داوامانكردووە كە لەشوێن ئەوانەی‮ ‬وازدەهێنن خەڵكمان بۆ دابمەزرێنن،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬ئەم شەڕەی‮ ‬داعشەوەو بودجە نییەو بارودۆخ خراپە نەیانكردووە،‮ ‬لە‮ ‬2005 وە‮ ‬یەك ئەفسەری‮ ‬كورد نەهاتۆتە ناو كەركوكەوە‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كورد كەمتر چوونە ئەكادیمی‮ ‬بەغداو لەوێ پێشكەشی‮ ‬دامەزراندن بكەن،‮ ‬بەڵام عەرەب وتوركمان چوون،‮ ‬داوامانكردووە لە وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێم‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬بەغدا كە كۆمەڵێك ئەفسەری‮ ‬كوردمان لە ئەكادیمیەكانی‮ ‬كوردستان بۆ دامەزرێنن لەبەر ئەوەی‮ ‬كورد ناتوانێ بچێتە بەغدا،‮ ‬بەڵام ئەویش هەر‮ ‬ڕاگیراوە بەهۆی‮ ‬ئەم بارودۆخەوە‮."‬

دكتۆر ئەمیر خوداكەرەم قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬داقوق بە خەباتی‮ ‬گوت‮:" ‬ڕووبەری‮ ‬قەزاكەمان‮ ‬1170 كیلۆمەتردووجایە،‮ ‬غێدە كە ناحیەی‮ ‬عەهدی‮ ‬پێدەڵێن پێش پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق سەربە قەزاكەمان بوو،‮ ‬بەڵام دواتر نوێنەكرایەوەو هەر ماوە،‮ ‬هەروەها ناحیەكانی‮ ‬تازەو‮ ‬ڕەشادو لەلایەنی‮ ‬ئیداریەوە سەر بە كەركوكن،‮ ‬بەڵام دادگاییان لای‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬خۆی‮ ‬قەزاكەمان‮ ‬100‮ ‬هەزار كەس دەبن،‮ ‬98 گوندی‮ ‬هەیەو‮ ‬25 ‮ ‬گوندی‮ ‬تا ئێستا بەدەست داعشەوە ماون و‮ ‬40 ‮ ‬گوندیشی‮ ‬لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراون،‮ ‬كورد‮ ‬%40‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬دەبێت،‮ ‬عەرەب‮ ‬%32 ‮ ‬دەبێت،‮ ‬توركمان‮ ‬%28 ‮ ‬دەبێت،‮ ‬ئەمنیەتی‮ ‬ناو شار لە دەستی‮ ‬ئاسایش و پۆلیسەو هەروەها سەنگەرەكانی‮ ‬پێشەوەش بە دەستی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانەوەیە،‮ ‬جگە لەوەش فەوجێكی‮ ‬حەشدی‮ ‬توركمانی‮ ‬هەیە كە هیچ ئەركێكیان لە ئەستۆ نییەو لە بارەگاكەیان دانیشتوون بێ كێشە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نەتەوەكان لەم قەزایە ئاساییەو هیچ كێشەیەكمان نییەو هەموو نەتەوەكان سوپاسی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن كە دەیانپارێزێ‮."‬

شەلال عەبدول،‮ ‬قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬دوزخورماتوو بە خەباتی‮ ‬گوت‮:‬‮ ‬دوز خورماتوو لە ناوەڕاستی‮ ‬ساڵی‮ ‬حەفتاكان سەربە كەركووك بووە،‮ ‬دواتر لەسەر كەركووك لادراوەو گوستراوەتە سەر پارێزگای‮ ‬سەڵاحەدین،‮ ‬لە ئەسڵدا قەزاكەمان چوار ناحیەی‮ ‬هەبووە،‮ ‬نەوجوول و قادر كەرەم و سلێمان بەگ و ئامرلی‮‬،‮ ‬بەڵام لە شاڵاوە بەدناوەكەی‮ ‬ئەنفال‮ ‬نەوجول و قادركەرەم‮‬یان لاداوە،‮ ‬ئێستا بووە بە دوو ناحیە ئەوانیش ئامرلی‮ ‬و سلێمان بەگە،‮ ‬ناحیەی‮ ‬ئامرلی‮ ‬45 ‮ ‬گوندن،‮ ‬ناحیەی‮ ‬سلێمان بەگ‮ ‬11 ‮ ‬گوندە،‮ ‬9 گوندیش سەربە قەزاكەن،‮ ‬واتە كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬65 ‮ ‬گوندە،‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شارەكە‮ ‬185هەزار كەسن،‮ ‬رێژەی‮ ‬كورد زۆرن كە‮ ‬%51ی‮ ‬كوردە،‮ ‬%29‮ ‬توركمانە،‮ ‬%20 عەرەبە،‮ ‬ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬لە ئەستۆی‮ ‬پێشمەرگەدایە،‮ ‬لە رووی‮ ‬یاساییشەوە ئاسایش و پۆلیس ناو شار دەپارێزن،‮ ‬هەروەها چەند خاڵێكی‮ ‬پێشمەرگەش ناو قەزاكە هەیە،‮ ‬جگە لەوەش شەش فەسیڵی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەیە كە پێكهاتووە لە عەسایب ئەلحەق و كەتائیب حزب ئەڵا و سەرایا سەلام و باڵی‮ ‬بەدری‮ ‬سەربازی‮ ‬و خراسانی‮ ‬و كەتائیب ئیمام عەلی،‮ ‬كوردو عەرەب زۆر دڵخۆشن كە پێشمەرگە پارێزگارییان لێدەكات،‮ ‬هەروەها هەندێكی‮ ‬توركمان كە دڵسۆزن و حەزیان لە كێشە نییە ئەوانیش دڵخۆشن بە بوونی‮ ‬پێشمەرگە لەو ناوچەیە،‮ ‬هەندێك توندڕەوی‮ ‬توركمانیش هەیە،‮ ‬دەبێت ئەوە بزانیین هەتا پێشمەرگە لەو ناوچەیە نەبوو‮ ‬ڕۆژانە تەقینەوە هەبوو بەڵام پاش هاتنی‮ ‬پێشمەرگە تەقینەوە نەماوە،‮ ‬پێشمەرگە سەرو ماڵی‮ ‬خەڵك بێ جیاوازی‮ ‬دەپارێزێ،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬سەنگەرەكان لە رووبەرووبوونەوەدایە لەگەڵ تیرۆریستان،‮ ‬%70 سەنگەرەكانی‮ ‬دوزخورماتوو بەدەستی‮ ‬پێشمەرگەوەیە،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬داعش زوو زوو هێرش دەكات بەڵام بە شكستخواردوو گەڕاوەتەوە،‮ ‬هەندێك حالەتی‮ ‬ڕفاندن هەیە كە چەند هێزێك ئەو كارە دەكەن و ئەوانیش ناسراون،‮ ‬ئێمە لەو شارە كەمی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كوردمان هەیە ئێمە پێویستیمان بە‮ ‬300 ‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كورد هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬یەكسان بن لەگەڵ پۆلیسی‮ ‬عەرەب و پۆلیسی‮ ‬توركمان،‮ ‬من چوومە بەغدا بۆ ئەو مەسەلەیە بەڵام بەغدا ئیش بۆ كورد ناكات و بە دەیان جاریش بە ئەوانمان گوتووە بەڵام هیچ بۆ كورد ناكەن،‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬پۆلیسمان هەیەو فەوجێكی‮ ‬فریاكەوتنمانیش هەیە،100 ‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كوردمان پێویستە بۆ بەرێوەبەرایەتییەكەو‮ ‬200ش پێویستە بۆ ناو فەوجی‮ ‬فریاكەوتنەكە،‮ ‬ئەو كات رێژەی‮ ‬كورد‮ ‬یەكسان دەبێت،‮ ‬دەتوانم بڵێم رێژەی‮ ‬كورد ناو بەرێوەبەرایەتی‮ ‬%18، لەناو فەوجەكەش‮ ‬%3یە،‮ ‬ئێمە سێ جۆر پۆلیسمان هەیە پۆلیسی‮ ‬خۆجێی‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬فریاكەوتن و پۆلیسی‮ ‬دامودەزگاكان،‮ ‬ئێمە لەهەرسێ جۆرەكە كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كوردمان هەیە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەویش هەوڵدەدەن پۆلیسی‮ ‬دیكەی‮ ‬عەرەب و توركمان دابمەزرێنن بۆیان و بەردەوامیش تەعین بۆ عەرەب و توركمان دەكرێتەوە‮."‬

عەقید پۆڵا ئەحمەد،‮ ‬بەڕیوەبەری‮ ‬معاونییەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬داقوق بە خەباتی‮ ‬گوت‮:" ‬بارودۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬داقوق جیاواز لە شوێنەكانی‮ ‬تر زۆر ئارامە،‮ ‬ئەویش هۆیەكەی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ چاو كراوەیی‮ ‬پێشمەرگە لەسەنگەرەكان و دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬ناو شارەكە،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬تەواو هەیە لە نێوان دەزگا ئەمنییەكان پێشمەرگەو هاووڵاتیان كە ئەوە وای‮ ‬كردووە شارەكە ئارام بێت،‮ ‬داعش زۆر هەوڵدەدات دزە بكات بەڵام رێگریمان لێ كردووە تا ئێستا زۆرمان لێیان دەستگیركردووە بەڵام‮ ‬23 ‮ ‬لەو داعشانە بە نیازبوون بچنە ناو شاری‮ ‬كەركوك و كردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئەنجام بدەن ئێمەش ئەوانمان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬یاسا كرد‮."‬

عەمیدڕوكن ئاراس عەبدولقادر،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬لیوای‮ ‬9‮‬ لە داقوق بە خەباتی‮ ‬گوت‮:" ‬لەم كاتەدا داعش زۆر لاواز بووە وەك دەبینن هەموو شارە گەورەكانی‮ ‬لەدەستداوە،‮ ‬حەویجە سەخت و دژوارە تێكەڵاوە،‮ ‬دەشتایی‮ ‬و رووبارو قامیش زۆرەو شاخاویشە،‮ ‬كە ئەوانە بوونەتە پێگەیەك بۆ مانەوەی‮ ‬داعش لەو سنوورەو خۆحەشاردانەوەیان،‮ ‬هەوڵیش زۆر دەدەن بۆ تێكدانی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ناوچەكەو ووڵات،‮ ‬بە پێ نووسراو داعش تووشی‮ ‬شكستهاتووەو وەك جاران نەماوە بەڵام دەبێت ووریاش بین،‮ ‬داعش هەوڵی‮ ‬تێكدانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئاسەواری‮ ‬ووڵات دەدات بۆیە پێویستە ووریای‮ ‬پیلانە گڵاوەكانیان بین و نابێت لێی‮ ‬بێئاگابین،‮ ‬هەروەها ئەوان‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬خۆكوژن و دڕندەن بەهەموو شێوەیك دەیانەوێت دژی‮ ‬خەڵك بوەستنەوە‮."‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌