2017-08-12

‬هاوار هەركی

كاتیك باس لە دەولەت بوون و سەربەخۆیی‮ ‬دەكەین،‮ ‬ئامانجێكی‮ ‬لە مێژینەییە كە هەموو تاكێكی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو ئاین و پیكهاتە جیاوازەكان بە دریژایی100 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو هەوڵیان بۆداوە،‮ ‬دەولەت بوون لە دیدی‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كوردستان دروستكردنی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆیە لە كوردستانێكی‮ ‬فرە نەتەوە و فرە ئاین و مەزهەب،‮ ‬هەر بۆیە شان بەشانی‮ ‬كورد تێكرای‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كۆڵیان نەداوە لە خەبات بۆ رزگار بوون لە ژێردەست و كۆیلایەتی،‮ ‬هەڵبەت شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوو چاكترین نموونەیە كە تێكرای‮ ‬نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬بەرچاویان هەبوو لە شۆرشی‮ ‬ئەیلوودا و چەندین شەهیدیان بەم شۆڕشە بەخشیوە‮.

‬بۆیە ئەمڕوش تەواوی‮ ‬لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبییەكانی‮ ‬كوردستان بە توركومان و كلدوئاشور و ئێزدی‮ ‬و‮ ‬یارسان و زەردەشتی‮ ‬و موسڵمانانی‮ ‬شیعە و سونەی‮ ‬كوردستان تەنانەت عەربیش لە دەشتی‮ ‬نەینەوا رۆژانە پشتگیری‮ ‬خۆیان بۆ سەرخۆیی‮ ‬كوردستان رادەگەیێنن‮، ‬هەڵبەت تەواوی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دڵنیان لەوەی‮ ‬كە لەمەو پاش دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە لانەی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوەژیان‮.

‬بۆ بونیاد نانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كودستان پێویستە هەموومان واتا تێكرای‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان شەرەفی‮ ‬بەرشداریكردنمان هەبێ لە بونیاد نانی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬دیموكرات و دادپەروەر كە هەموولایەك مافی‮ ‬سیاسی‮ ‬و رۆشنبیر و كەلتوری‮ ‬خۆی‮ ‬تێیدا دەستەبەر بكات‮، ‬بۆیە دەبێ لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان رووبكەنە سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان و بە دەنگی‮ (‬بەڵێ‮) ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆمان بۆسەربەخۆیی‮ ‬بە جیهان رابگەیێنین‮.

‬ئێمەش وەكو چالاكوانانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی،‮ ‬پەیمان بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەدەین بە هەموو توانایێك كۆمەڵگایەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و لێبوردە و دادپەروەر لە كوردستاندا بونیاد بنێین كە تێیدا هەموو تاكێكی‮ ‬كوردستان لە هەر نەتەوە و ئاین و مەزهەبێك بێ ئازادی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدا بەدی‮ ‬بهێنێ‮.

‬بێگومان بەدەوڵەت بوونی‮ ‬كوردستان كۆتا هێنانە بە هەموو ئەو كارەسات و قوربانی‮ ‬و نەهامەتیانەی‮ ‬كە پێشتر دووچاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە لە ئەنفال و كیمیاباران و پاكتاوی‮ ‬رەگەزی‮ ‬و جینۆساید و زیندەبەچاڵ كردن كە رژێمە‮ ‬یەك لە دوایەكەكانی‮ ‬عێراق بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەنجام داوە‮، ‬هەڵبەت دەنگدانی‮ ‬بەڵێ بۆسەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رێزگرتنە لە قوربانی‮ ‬و خوێنی‮ ‬شەهیدان،‮ ‬رێزگرتنە لە گیانی‮ ‬ئەنفال كراوان و كوژاوانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیای‮. ‬دڵنیاین لەوەی‮ ‬كە لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات و دەڵێ‮ (‬بەڵێ‮) ‬بۆ سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌