2017-08-12

یاسین مەحمود چۆمانی

لە رێكەوتی 25 ‬ئەیلولی‮ 7102 سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬وەك میكانیزمێكی‮ ‬دیمۆكراسی‮ ‬و تەبا لەگەڵ رێسا و بنەما گشتیەكانی‮ ‬پەیماننامە جیهانییەكانی‮ ‬بواری‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ‮. ‬

ئەزموونە جیهانییەكان سەلماندوویانە ئەو وڵاتانەی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئیتنی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و نەتەوایەتیان هەبووبێت،‮ ‬ریفراندۆم و ئازادكردنی‮ ‬گەل لە دەربڕینی‮ ‬رای‮ ‬خۆیان بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬باشترین رێگاو میكانیزم بووە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوان هاوڵاتیان و دروستكردنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬زیاتر و رێگریكردن‮ ‬یان كۆتاییهێنان بە شەڕو ئاژاوەو دووبەرەكی‮. ‬

هەوڵ دەدەین نمونەی‮ ‬چەند دەوڵەتێك‮ ‬یان نەتەوەیەكی‮ ‬جیهان باس بكەین كە بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین،‮ ‬پەنایان بۆ میكانیزمی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بردبێت‮. ‬لە نێو نمونەكاندا دەرئەنجام و شێواز و بارودۆخی‮ ‬جیاواز دەبینرێن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە لە وادەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم نزیك دەبینەوە،‮ ‬ئاشنابین بە ئەزمونە جیاوازەكانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەلەجیهاندا ئەنجام دراون‮.‬

سكۆتلەندا دەكەوێتە باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1707 ‮ ‬بەپێی‮ ‬بڕیارێك كە پێی‮ ‬دەوترا‮ (‬یاسای‮ ‬یەكریزی‮) ‬خراوەتە سەر بەریتانیاو،‮ ‬لەگەڵ هەرسێ هەرێمی‮ ‬ئایرلەنداو وێڵزو بەریتانیا،‮ ‬شانشینی‮ ‬یەكگرتویان پێكهێناوە،‮ ‬لە ساڵی1997 ‮ ‬دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمێك شێوە سەربەخۆییەكی‮ ‬وەرگرتووەو لەڕووی‮ ‬ئابووریەوە هەرێمێكی‮ ‬دەوڵەمەندە‮. ‬هەرچەندە بەریتانیا وڵاتێكی‮ ‬تەواو دیموكراسییە و دەستوورو‮ ‬یەكسانی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ و دادپەروەری‮ ‬تێیدا تەواو بەرجەستەیەو لەندەن مافی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە سكۆتلەندا داوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش سكۆتلەندییەكان هەمیشە لە بیری‮ ‬دروستكردنی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆدان،‮ ‬بۆیە بەریتانیا وەك وڵاتێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬نیگەرانییەكانی‮ ‬لە جیابوونەوەی‮ ‬سكۆتلەندا،‮ ‬مافی‮ ‬تەواوی‮ ‬داوەتە دانیشتوانی‮ ‬ئەم هەرێمە بۆ ئەوەی‮ ‬بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن‮.‬

بەپێی‮ ‬رێككەوتنێك كە لەنێوان حكومەتی‮ ‬ناوەندو حكومەتی‮ ‬سكۆتلەندا مۆر كرابوو،‮ ‬ناوەند رەزامەندی‮ ‬دەربڕی‮ ‬لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بەمەبەستی‮ ‬جیابوونەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوە حكومەتی‮ ‬بەریتانیا لەچوارچێوەی‮ ‬یاساو پابەندبوون بە پرەنسیبەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بانگەشەیەكی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬ئەنجامدا بۆ ئەوەی‮ ‬بە سكۆتلەندییەكان بڵێت خێر لە‮ ‬یەكێتییەكی‮ ‬راستەقینەدایە نەك جیابوونەوە،‮ ‬لە‮ ‬18ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2014 ‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬جەماوەری‮ ‬لە سكۆتلەندا ئەنجامدرا بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سكۆتلەندا بڕیار لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬خۆیان‮ ‬یان مانەوەیان لە چوارچێوەی‮ ‬شانشینی‮ ‬بەریتانیا بدەن،‮ ‬لە كۆتاییدا‮ ‬52%ی‮ ‬دەنگدەران دەنگیان بۆ مانەوە لەگەڵ شانشینی‮ ‬بەریتانیادا،‮ ‬و لە‮ ‬48%یشی‮ ‬لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬بوون،‮ ‬لەكاتێكدا بەپێی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ریفراندۆمەكە بۆ مسۆگەركردنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە زیاتر لە‮ ‬50%ی‮ ‬دەنگەكان هەبوو‮.‬

دوای‮ ‬تێپەربوونی‮ ‬نزیكەی‮ ‬سێ ساڵ بەسەر ریفراندۆمەكەی‮ ‬سكۆتلەندا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە راپرسیەكی‮ ‬گشتیدا هاوڵاتیانی‮ ‬شانشینی‮ ‬یەكگرتوو بە زۆرینەی‮ ‬دەنگ بریاری‮ ‬چونەدەرەوەیان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا پەسەند كرد،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬سكۆتلەندا بە زۆرینەی‮ ‬دەنگ پێشنیاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬دووەمیان بۆ هەرێمەكەیان پێشكەش بە حكومەتی‮ ‬ناوەند كرد،‮ ‬كە لە پێشنیارەكەیاندا هاتووە داوا دەكەن بۆ جاری‮ ‬دووەم لە كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018 یان لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 ریفراندۆم ئەنجام بدەنەوە، بە بیانوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬سكۆتلەندا لەگەڵ بریاری‮ ‬جیابونەوە نەبووە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬بەڵام حكومەتی‮ ‬ناوەند بە بیانوی‮ ‬نەگونجانی‮ ‬كات لە ئێستادا پێشنیارەكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬سكۆتلەندای‮ ‬قبول نەكردووە،‮ ‬تا ئێستاش حكومەتی‮ ‬سكۆتلەند بەردەوامە لە فشارەكانی‮ ‬بۆ سەر حكومەتی‮ ‬ناوەند بە مەبەستی‮ ‬قایل كردنی‮ ‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەم پرۆسەیە‮.‬

دەرئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬تایبەت بە سەربەخۆیی‮ ‬سكۆتلەندا بە مانەوەی‮ ‬لەناو شانشینی‮ ‬بەریتانیا كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬بەڵام سكۆتلەندا ئومێدی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ چەند هەرێمێكی‮ ‬تری‮ ‬ئەوروپا دروست كرد،‮ ‬لەوانە هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیاو باسك لە وڵاتی‮ ‬ئیسپانیا كە چاوەڕێ دەكەن هەلێكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬سكۆتلەندا بەوانیش بدرێت،‮ ‬هەرچەندە ئیسپانیا وەك بەریتانیا ئازاو چاونەترس نابێت بۆ بڕیارێكی‮ ‬لەم شێوەیە،‮ ‬بەڵام كەتەلۆنییەكان زیاتر ئارەزووی‮ ‬سەربەخۆییان هەیەو،‮ ‬پێشتر لە خۆپیشاندان و كەمپینە جیاوازەكان سوربوونی‮ ‬خۆیان نیشان داوە بۆئەوەی‮ ‬بە خەونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بگەن‮.‬

هەروەها وێڵز‮ ‬یەكێك لەو هەرێمانەی‮ ‬خواستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تێدا هەیە و ئێستا وەك هەرێمی‮ ‬سكۆتلەندا بەشێكی‮ ‬شانشینی‮ ‬بەریتانیایەو داوا دەكات وەك سكۆتلەندا گشتپرسی‮ ‬بۆ رێكبخرێت،‮ ‬هەرچەندە وێڵز هاوشێوەی‮ ‬سكۆتلەندا ژێرخانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نییە‮. ‬لە لایەكیتر لە وڵاتی‮ ‬بەلجیكاش ویلایەتی‮ ‬فلاندرزی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬زمان داوای‮ ‬جیابونەوەی‮ ‬كردووە،‮ ‬هەرچەندە لەم قۆناغەدا پێناچێت دەنگی‮ ‬جیابوونەوە زیاتر بێت،‮ ‬بەڵام رەنگە لە داهاتوویەكی‮ ‬نزیك ئەم دەنگە وەك واقعێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نوێ دەربكەوێت‮.‬

‮❊ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌