2017-08-12

غازی‮ ‬حەسەن

گەلێك كەس باسی‮ ‬ئەركی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كردووە و بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬لە بەڕێوەبردنی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن و بەرنامە و پەیامەكەی‮ ‬دەبەستنەوە،‮ ‬لە بەرانبەر ئەوەشدا راگەیاندنی‮ ‬نابەرپرس و تێكدەرانە و ئاژاوە و ترس و تۆقاندن هەیە،‮ ‬كە دەبێتە مایەی‮ ‬تێكدانی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و شیرازەی‮ ‬كۆمەڵگە تێكدەدات‮. ‬

كامە راگەیاندن بەرپرسانەیە؟ پێوانەكانی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە كۆمەڵگە و بوارە جیاكاندا چییە؟ ئەم پرسیارە هەر بەرەو دەستەیەك دەتوانن بە پێی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬كەسی‮ ‬و ئایدیۆلۆجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان پێناسەی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام راگەیاندنی‮ ‬ترس‮ ‬یەك پێناسەی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەویش تێكدان و ئاژاوەیە‮، ‬ئەمەش وابەستەیە بە پێناسەی‮ ‬هەمەلایەنبوونی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬و لە هەمان گاڤیشدا تەنیا‮ ‬یەك پێناسە بوون بۆ ترس هەیە،‮ ‬كە بریتییە لە تۆقاندن و فریودان و رووخاندنی‮ ‬مرۆڤ لەرووی‮ ‬سایكۆلۆجی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮. ‬

هەندێك لە رۆژنامەنووس و سیاسی‮ ‬و ئەكادیمییەكان لە روانگەیەكی‮ ‬بەرتەسكەوە راگەیاندنی‮ ‬بەرپرس بە پێگەی‮ ‬حزب و دەسەڵات دەبەستنەوە،‮ ‬پێیان وایە زۆر چەمكێكی‮ ‬كلاسیكە و رۆڵی‮ ‬ئەمجۆرە راگەیاندنە كۆتایی‮ ‬پێهاتووە و ئیدی‮ ‬ئەم ئاڕاستەیە تەنیا تەبریر هێنانەوەیە بۆ درێژەپێدانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬و راكردنە لە ئازادی‮ ‬بڵاوكردنەوە،‮ ‬لە تەك ئەم بۆچوونەشدا ئەگەر و گریمانەی‮ ‬ئەوەش دەكرێت،‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬پڕۆسەیەكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و كەسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەروونیشە،‮ ‬هەموو كەس و لایەنێك،‮ ‬هەموو گروپێكی‮ ‬راگەیاندن ناتوانێت ئەركی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬لەئەستۆ بگرێت،‮ ‬چونكە قسەكردن لەدەرەوەی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬كارێكی‮ ‬ئاسانە،‮ ‬بەڵام دەسەڵاتی‮ ‬قسەكردن بەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬چونكە بەرپرسیاریەتی‮ ‬ئیلتیزامێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬بەرانبەر رووداوەكان و گەیاندنی‮ ‬زانیاری‮ ‬بەهاووڵاتیان و ئاڕاستەكردنی‮ ‬كۆمەڵگە و راستكردنەوەی‮ ‬رەوشی‮ ‬هەڵە و كەمكردنەوەی‮ ‬ئاڵۆزیی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬و بەدیهێنانی‮ ‬راستگۆیی‮ ‬و لەهەموو شتێكیش گرینگتر ئەوەیە،‮ ‬كە بەرپرسیاریەتی‮ ‬وابەستەیە بەئەخلاقی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی،‮ ‬پڕۆسەیەكە قورسە،‮ ‬هەموو كەسێك ناتوانێت ئیلتیزامی‮ ‬پێوەبكات‮. ‬مەبەستم لەبەرپرسیاریەتی‮ ‬رێك راپەڕاندن و بەدیهێنانی‮ ‬خواستە كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و بژێوەیەكان و تێكشكاندنی‮ ‬دوژمنەكانە لەهەموو بواریكدا‮. ‬

لە بەرانبەریشدا راگەیاندنی‮ ‬ترس،‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەوە،‮ ‬هیچ سنورێك بۆ راگرتنی‮ ‬هەست و نەستی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬دانانێت،‮ ‬ئەركی‮ ‬ئەوەیە هانی‮ ‬گوێگر و بینەر و وەرگرەكانی‮ ‬بدات،‮ ‬درۆبارانی‮ ‬كۆمەڵگە بەرەوا بزانن،‮ ‬هەموو تێروانین و زانیاری‮ ‬و هەڵوێست و لێكدانەوەیەك لەڕوانگەی‮ ‬كەسی‮ ‬ببینن،‮ ‬تاك لەسەر گیانی‮ ‬یاخیبوونی‮ ‬روخێنەر و خۆبەدەستەوەدان و فریودان و تێكشكاندن و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ترس و تۆقاندن رادەهێنێت‮، ‬راگەیاندنی‮ ‬ترس هەموو بنەماكانی‮ ‬متمانە و بڕوابەخۆبوون تێكدەشكێنێت و قوربانیەكان‮ ‬یەكسان دەكات بە بەرژەوەندییەكاننی‮ ‬تەسلیمبوون بەداگیركەران‮. ‬

رەنگە گرینگترین جیاوازییەكانی‮ ‬ئەم دوو ئاڕاستەیە لەنێو راگەیاندن وابەستە بوون بەنیشتیمان و‮ ‬یاخی‮ ‬بوون لەنیشتیمان بێت،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ترس هەردەم دەیەوێت نیشانی‮ ‬بدات‮ ‬یاخییە و بەڵام‮ ‬یاخی‮ ‬لەچی؟‮ ‬یاخی‮ ‬لەسەربەخۆیی‮ ‬وڵات و نیشتیمانەكەی،‮ ‬یان‮ ‬یاخیبوون لەزولم و گەندەڵی‮ ‬و ئیستغلالی‮ ‬سەرمایەدارە مشەخۆرە چەتەكان،‮ ‬كە خۆیان بەرهەمی‮ ‬ئەم پێناسە سەرمایەداریەن،‮ ‬هەروەها دەیەوێت وەكو خۆی‮ ‬شەرعیەت بۆ دەستەمۆبوونی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬دیكەش لای‮ ‬داگیركەرو پڕۆژە تێكدەرەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬سنوری‮ ‬جوگرافیای‮ ‬نیشتیمان بدۆزێتەوە،‮ ‬ئازادانە بانگەشە دژی‮ ‬ریفراندۆم و رەتكردنەوەی‮ ‬دەكەن،‮ ‬كەچی‮ ‬بەرانبەر دوژمنەكان و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬سودی‮ ‬دارایی‮ ‬و دەستكەوتی‮ ‬كەسی‮ ‬و نێوبانگ و پارە ملكەچێكی‮ ‬ترسناكە،‮ ‬ملكەچێكە بەردەوام دەیەوێت فریوی‮ ‬هاووڵاتیان بدات،‮ ‬پیرۆزییەكانی‮ ‬نیشتمان بچووك بكاتەوە و لاساریی‮ ‬و وابەستە بە پڕۆژە مەترسیدارە دەرەكییەكان،‮ ‬سپی‮ ‬بكاتەوە‮. ‬

دەكرێت لەم رۆژانەدا نموونەی‮ ‬گومانەكانمان و راست دەرچوونی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬خراپی‮ ‬سەربەخۆ نەبوونەكەی‮ (‬ئێن ئار تی‮) ‬و ئەو كەناڵە كلكانەی‮ ‬بۆ دژایەتی‮ ‬ریفراندۆم دایمەزراندووە،‮ ‬بە نموونەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ترس بهێنینەوە،‮ ‬كە وەكو ملكەچێكی‮ ‬سەرچاوە دەرەكییەكان بانگەشە بۆ بیروبۆچوونەكانی‮ ‬گروپێكی‮ ‬شیعە و وڵاتە هەرێمایەتییەكان و هەندێك كەسی‮ ‬دیكەی‮ ‬نزیك لۆبی‮ ‬وڵاتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان كاربكات‮. ‬

بێگومان ئەمجۆرە ئاڕاستە و جۆرە راگەیاندنانە رەنگە لە زۆر وڵاتی‮ ‬دیكەشدا هەبن،‮ ‬بەڵام پێناچێت هیچكیان هێندەی‮ ‬گروپەكەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەم هەموو دەسەڵات و زەمینەو ئازایەتییەیان بە خۆیانەوە نەدیبێت،‮ ‬دژایەتی‮ ‬ئاشكراو راستەوخۆی‮ ‬مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮، ‬هیچ گرووپێكی‮ ‬راگەیاندن و هەتا سیاسیش هێندە دەسەڵاتی‮ ‬بە خۆی‮ ‬نەداوە دژی‮ ‬ریفراندۆم بێت،‮ ‬چونكە ریفراندۆم‮ ‬یەكێك لە پڕۆسە و كەرەستە میناڕەوییەكانی‮ ‬بڕیاردان لە هەندێك مەسەلەی‮ ‬چارەنووسساز،‮ ‬لە كاتێكدا ئەم گروپە زۆر درۆزنانە بانگەشەی‮ ‬دیموكراسی وئازادی‮ ‬راگەیاندن و سەربەخۆیی‮ ‬پیشەیی‮ ‬و بێلایەن بوون بۆ كۆمەڵگە دەكات،‮ ‬كردەوەكانیشی‮ ‬نیشانەی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەمە دەگەیەنێت،‮ ‬ئەمجۆرە راگەیاندنە زۆر لەو فەوجە جاشانە ترسناكترە،‮ ‬كە پێش لەشكری‮ ‬داگیركەر دەكەون و هاووڵاتیانی‮ ‬وڵاتەكی‮ ‬خۆیان ئاگرباران دەكەن،‮ ‬ئەوان بەشێك لەخەڵك دەكوژن،‮ ‬بەڵام ئەم راگەیاندنە دەیەوێت هەموو كۆمەڵگە بكوژێت،‮ ‬مافی‮ ‬هەموو خەڵك رەتدەكاتەوە،‮ ‬شێوازی‮ ‬دیموكرسیانە و مۆدێرنی‮ ‬ریفراندۆم رەتدەكاتەوە،‮ ‬لەبەرانبەردا‮ (‬تێكشكاندنی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮) ‬بینادەكات‮.

‬گیانی‮ ‬راسەپێنی‮ ‬و ترس پیادەدەكات،‮ ‬هەروەها گوتارە سیاسییەكەی‮ ‬رێك نوێنەرایەتی‮ ‬داگیركەران دەردەخات،‮ ‬نەك بیناكردنی‮ ‬گیانی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ئازادانەی‮ ‬دەنگدان لای‮ ‬هاووڵاتی،‮ ‬ئەم ئاڕاستەیە پەیامی‮ ‬گوتاری‮ ‬داگیركەران جێبەجێ دەكات،‮ ‬لەبەرانبەریشدا راگەیاندنی‮ ‬بەرپرسانە دەیەوێت هاووڵاتی‮ ‬توانای‮ ‬بەشداریی‮ ‬و دەنگدانی‮ ‬هەبێت و ئازادیش بێت چی‮ ‬دەڵێت‮. ‬گوتاری‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بەرپرسانە تێكشكاندنی‮ ‬گوتاری‮ ‬ترس و تۆقاندنە،‮ ‬گوتاری‮ ‬رزگاربوونە،‮ ‬رزگار بوون وەكو تاك،‮ ‬وەكو خاك و نیشتیمان،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬زەمینەی‮ ‬ئازادبوونی‮ ‬تاكە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ریفراندۆمە دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشانبدات،‮ ‬نەك دەسەڵاتی‮ ‬زۆی‮ ‬بسڕێتەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌