2017-08-12

هاوار مورتكه‌یی

جارێكی تر خانمه‌ شه‌تره‌نجزانه پاڵه‌وانه‌‌كه‌ی كازاخستان گولیزخان ناخباییڤا یه‌ك له‌ میدالیاكانی پاڵه‌وانێتی ئاستانی كراوه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و پله‌ی دووه‌می به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م خانمه‌ كازاخستانییه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌ ئاستیكی به‌رز له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ جۆراوجۆره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ دوایین به‌شداریكردنیشیدا له‌ پاڵه‌وانێتی ئاستانای كراوه‌ی 2017 توانی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو به‌ده‌ست بهینێت، گولیزخان ناخباییڤای ته‌مه‌ن 26 ساڵ ئێستا ره‌یتینگی له‌ فیدا 2287 ، و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی گراندماسته‌ری ئافره‌تانه‌.
جێی باسه‌ گولیزخانی كازاخستانی له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیای 2017 (تاك) ئه‌م دواییه‌ كه‌ له‌ وڵاتی چین به‌ڕێوه‌چوو، توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهینێت، كه‌ 119 شه‌تره‌نجزان له‌ وڵاتانی چین، هیند، فیلیپین، مالیزیا، سه‌نگافووره‌، ئێران، كازاخستان، ڤیتنام، به‌نگلادیش، قیرغستان، توركمانستان، مه‌نگۆلیا به‌شدارییان تێدا كردبوو.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌