2017-08-10

كه‌نعان به‌هادین

هه‌ر له‌ماوه‌ى 100ساڵى سایكس بیكۆ له‌ ناوچه‌كه‌ ، هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ تووى ته‌عه‌دا و زوڵم و سته‌مى گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شێوازێك و نه‌هجێكى جیاواز كه‌ نه‌یانهێشتووه‌ كورد له‌ناوچه‌كه‌ ده‌نگى هه‌بێت .
له‌ سه‌روبه‌ندى ده‌ركه‌وتنى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌ناوچه‌كه‌ ، كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 25ى ئه‌یللول بڕیاریانداوه‌ كه‌ ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن و جیا ببنه‌وه‌ له‌ عێراق ، هۆكاره‌كه‌شى هه‌ر هه‌مان جه‌ورو سته‌مى به‌غدایه‌ له‌ رووى سه‌ربازى و سیاسی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تى ، كاتێك به‌هه‌زاران كه‌س قه‌تڵ عام و كیمیاباران  و ئه‌نفال كراون ، له‌ ئێستادا عێراق هه‌نگاوى ریفراندۆمى پێ قبووڵ نیه‌ ، چونكه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانى كه‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌كات ، بڕیاره‌كه‌ جێ به‌جێ ده‌كات .
كوردستانى رۆژئاوا كه‌ ویستى جیابوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ و پێی خۆشه‌ ببێته‌ خاوه‌نى كیانێكى سه‌ربه‌خۆ ، كاتێك له‌ 100ساڵى رابوردوو ئه‌م پێكهاته‌ گه‌وره‌ى كوردان له‌ سوریا مافى ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ كه‌ ناسنامه‌ى سووریان پێبدرێت ، جیا له‌ پێشێل كردنى سه‌رجه‌م مافه‌ كلتووری و سیاسییه‌كان ، بۆ ئه‌مه‌ فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوریا رایگه‌یاند دامه‌زراندنى ئیداره‌یه‌كى كوردى له‌باكوور( به‌قسه‌ى جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوریا) گاڵته‌جارییه‌ و مایه‌ى قبووڵكردن نیه‌ .
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوریا گووتیشى : ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن  له‌ باشووری ووڵات ( به‌قسه‌ى جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوریا ) گاڵته‌جارییه‌ دیمه‌شق قبووڵ ناكات ، گووتیشى : هاوڵاتیانمان له‌ باكووری ووڵات قه‌ت هه‌ڵه‌ى وا ناكه‌ن .
كاتێك وا بریاره‌ له‌ كانوونى دووه‌مى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى خۆجێیی و په‌رله‌مانى ناوه‌خۆیی به‌رێوه‌ بچێت ، كه‌ وا پێده‌چێت حوكمى زاتییه‌ك بده‌ن به‌ رۆژئاوا .
من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نیه‌ له‌ رۆژئاوا ، ته‌نها كۆمێنتى من بۆ ووته‌كانى جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوریایه‌ ، كاتێك گاڵته‌ى به‌ میلله‌تێكى گه‌وره‌ دێت كه‌ زۆرینه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێك ده‌هێنن .
دواى ئه‌وه‌ى كه‌ خۆیان ووڵاتى خۆیان ته‌خت كرد و كردیان به‌ وێرانه‌ و نه‌یانتوانى به‌رگرى له‌ كورد بكه‌ن كاتێ داعش هێرشى هێنایه‌ سه‌ریان ، جگه‌ له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانى به‌رگری له‌ خاكى خۆشیان بكه‌ن ، هه‌مووى له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت بووه‌ .
داهاتوو له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورده‌ ، له‌ هه‌رێمى كوردستان وا هه‌نگاو ده‌نرێت بۆ ریفرادنۆم ، له‌ رۆژئاواش كیانێكى كوردى به‌ هاوكاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دروست ده‌بێت ، كه‌ ده‌بنه‌ پاڵپشتى گه‌وره‌ بۆ ته‌واوى پارچه‌كانى تری كوردستانى گه‌وره‌ ,

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌