2017-08-09

 رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬ 

بە پێی‮ ‬یاسایی‮ ‬نێو دەوڵەتیی‮ ‬،‮ ‬كوردستان لەهەموو روویەكەوە تووشی‮ ‬زۆڵم و جینۆسایدی‮ ‬بۆتەوە و قۆناغی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬و فیدراڵیشی‮ ‬بەسەركەوتوویی‮ ‬تێپەڕاندووە بۆیە ئێستە كاتی‮ ‬بریاردانە لە سەر چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬كە ئەویش راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮..‬ سەرئەنجام،‮ ‬قسەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بۆ جیابوونەوە لەسەر رەوشی‮ ‬ئەوكاتە دەبێت كە بڕیاری‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬تێدا دەدرێت،‮ ‬وەكو رەوشی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەو‮ "‬گەلەی‮" ‬كە دەیەوێ سەربەخۆبێت،‮ ‬یان داگیركاریی و پێشێلەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬دەسەڵاتدار،‮ ‬یان پرسی‮ ‬راپرسی‮ ‬و بڕیاردانی‮ ‬نەتەوەكان بۆ جیابوونەوە‮. ‬دوایین دوو گەل كە بڕیاری‮ ‬جیابوونەوەیان داو دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیان دروستكرد،‮ ‬كۆسۆڤۆو باشووری‮ ‬سودان بوون،‮ ‬لەم پێوەرەدا‮. ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەریتریا لەساڵی‮ ‬1993 لەسەر هەمان پڕەنسیپی‮ (‬ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتت بەسەریاهەیە هی‮ ‬خۆتە‮) ‬جێبەجێكرا،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬كە ئەسیوپیا لەساڵی‮ ‬1962 داگیریكرد،‮ ‬بەڵام ئەم پڕەنسیپ و رەوشە لەكریم‮ (‬قرم‮) ‬راست دەرنەچوو،‮ ‬ئەوان سەربەخۆ نەبوون،‮ ‬بەڵكو بەزۆر بەپاشكۆكران و هێشتا پێناسەیەكی‮ ‬رۆشن بۆ گەلەكەی‮ ‬نییە‮. ‬بڕیاری‮ ‬خرۆشۆف‮ (‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬حزبی‮ ‬كۆمۆنیستی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤێت‮) ‬بۆئەوەی‮ ‬نیوە دورگەی‮ ‬كریم بخرێتە سەر ئۆكراین لە‮ ‬1954? وەكو رێكەوتێكی‮ ‬مێژووییە لەئەوروپاو وڵاتانی‮ ‬تریش نەتەوەو كەمایەتی‮ ‬لەم شێوازە هەن كە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە‮.‬ بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلەكەمان داگیركەران لە هەوڵی‮ ‬ئەوە دابوون تا ئەوەی‮ ‬لە توانایاندا بێت رێگری‮ ‬بكەن لە گەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجە رەواكانی‮ . ‬بۆیە لە قۆناغی‮ ‬ئێستاماندا نەیاران ودوژمنانی‮ ‬كورد هەنگاو بە هەنگاو پەلاماری‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانیان داوە‮ ‬،بە بڕینی‮ ‬بودجەو موچەی‮ ‬فەرمانبەران و كێشە نانەوە بو ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ێیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و گۆڕینی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیروریستی‮ ‬داعش كە لە ئەنجامدا هێڕشی‮ ‬داعشی‮ ‬لێكەوتەوە بو سەر باشوری‮ ‬كوردستان و هەوڵدان بو لە‮ ‬یەكترازاندنی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬وگوشاری‮ ‬گەورەی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئاواڕەكان بە لێشاو ئەمەوزور پیلانی‮ ‬دیكە كە مەبەستی‮ ‬سەرەكییان لێدانی‮ ‬ئەم پڕوژە نیشتیمانیە بووە كە تا حاڵی‮ ‬حازر هەوڵەكانیان بەردەوامە لەم‮ ‬ڕووەوە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە باشوری‮ ‬كوردستان سەەڕای‮ ‬ئەو هەمو گوشارانەی‮ ‬دوژمنان بەڵام توانی‮ ‬ڕوبەڕوی‮ ‬هەمو تەحەدییە كان ببێتەوە و لە‮ ‬ڕوی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و دیبلوماسی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دا سەركەوتن دوای‮ ‬سەركەوتن تومار بكات و ئوستوڕەی‮ ‬داعشیش تێك بشكێنێت و نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان فەشەل پێ بهێنن و سیاسەت ودیبلوماسیەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و ورەی‮ ‬پوڵایینی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان و پاڵپششتی‮ ‬دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬زور گەورەیان بینی‮ ‬و بووە هوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كەڕامەت و ناسنامەی‮ ‬گەلە كەمان و سەرۆ ماڵی‮ ‬هاونیشتیمانیانی‮ ‬كوردستان بە بێ جیاوازی‮ ‬لە پەلامارەكانی‮ ‬دڕندانەترین‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرورێستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬داعش ئەم سەركەۆتنانە دەنگ و سەدایێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دایەوە لە سەر هەمو ئاستەكاندا بە شێوەیێك كەئەمڕۆ مەسەلەی‮ ‬كورد بویتە بەشێكی‮ ‬گرنگ لە هاوكێشە سیاسیەكاندا و مروڤایەتی‮ ‬گەیشتووە ئەم قەناعەتە كە ێیدی‮ ‬بە بێ چارەسەر كردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد لە ناوچەكەدا نەك هەر ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬ناهێتە دی‮ ‬بەڵكۆ هەڕەشەكان و مەترسیەكانیش زیاتر دەبن لە سەر ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬جیهانی‮. ‬لە كوی‮ ‬ئەم هەمو فاكتەرانە دەگەینە ئەم ئەنجامە كە ئەو دوژمن و ناحەزانەی‮ ‬كەسەد ساڵە كار لەسەر سڕینەوەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬گەلەكەمان دەكەن ئەمڕۆش هەمان شتن و نەگۆڕاون و ئێمەش دەبێ بە لوژیكی‮ ‬و ئەقڵانی‮ ‬بیر بكەینەوە و بزانین كە كێ هۆكاری‮ ‬خوڵقاندنی‮ ‬ئەم دوخە ناڵەبارەی‮ ‬هەرێمە و بە تایبەت لەڕۆی‮ ‬ئابوری‮ ‬ودراییەوە،‮ ‬ئامانجێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دوژمنكارانەی‮ ‬لە پشتەوە بووەتا ئەمڕۆ كە ئەویش بریتی‮ ‬بووەو و بریتیە لە داگیر كردنی‮ ‬ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلەكەمان و لاوازكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بوو بەڵام نەك نەیانتوانی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬پۆلایینی‮ ‬میللەتەكەمان لاواز بكەن،‮ ‬بەڵكو ژیری‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان توانیی‮ ‬شكست بە پیلانەكانیان بێنێت‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌