2017-08-08

یونس شێخ لەتیف
ئەو مانشێتە گوتەی‮ ‬چەند پەرلەمانتاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەریتانیایە كە پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا دانیشتێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬ساز كرد لەسەر رۆژی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە دانیشتنەكەدا هەر پەرلەمانتارێك هەڵدەستا قسەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬زۆر بەگەورەی‮ ‬باسیان لە كوردستان دەكرد و،‮ ‬بەمافێكی‮ ‬رەواو شەرعی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان زانی‮ ‬كە‮ ‬ئەم گەلە ریفراندۆم بكات بۆ سەربەخۆی‮ ‬چونكە تاكە میللەتە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست مافی‮ ‬پێشێل كراوە لە بەانبەردا لەم هەرێمە مافی‮ ‬گشت نەتەوەو ئاینیەكان بەرجەستە بووە،‮ ‬كوردستان نموونەی‮ ‬خۆشەویستیوو پێكەوەژیانە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەر لە رۆژی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق خێر و خۆشی‮ ‬لەم وڵاتە نەدیت،‮ ‬تەنها گرتن و كوشتن جەنگ و ماڵ وێرانی‮ ‬بوون‮ ‬و ئازار و ئەشكەنجەو زیندان‮. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەهیوابوون لەو حكومەتانەی‮ ‬كەلە عێراق‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەك دەهاتن كەمترین مافیان فەراهەم بكرێت، بەڵام بەداخەوە هیچ جار و رۆژی‮ ‬گۆرانكاری‮ ‬بەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەم حكومەتانە نەهات،‮ ‬ بەڵكو زیاتر گەرم و گورتر پیلانیان بۆ لە ناوبردنی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد دادەڕشت سەردەمی‮ ‬مەلیكیەت كۆتایی‮ ‬هات بوو بەسەردەمی‮ ‬كۆماری،‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت گەراوە بۆ ئەوەی‮ ‬لە ئێراقی‮ ‬نوێ ماوەی‮ ‬ژیانی‮ ‬تەواو بكات،‮ ‬دیموكراسیەت بەرجەستە بكریت پێكەوەژیان دروست بێت،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان پشووێك وەربگرێت،‮ ‬بەڵام ئەوەندەی‮ ‬نەبرد،‮ ‬دەست كرا بەپیلان گێران و سوپای‮ ‬عێراق‮ ‬جوولەی‮ ‬پێكرا كەچەند شوین بە فرۆكە بوردومان كران،‮ ‬تا شۆرشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن بەر پابوو‮. ‬شۆرشی‮ ‬كورد بەرپابوو،‮ ‬دواتریش شۆڕشی‮ ‬گوڵان،‮ ‬تاكو راپەرینیەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬بەدوادا هات،‮ ‬دوای‮ ‬راپەرینە مەزنەكە،‮ ‬حكومەت و پەرلەمان دروست بوو،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم هەڵبژێردرا،‮ ‬سەرباری‮ ‬هەموو شتیك،‮ ‬بەڵام رویەكی‮ ‬جوان نیشانی‮ ‬جیهان درا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو پێكەوەژیانەی‮ ‬گشت نەتەوەو ئاینزاكان‮. ‬لە ئێراق زۆر پارت و رێكخراوی‮ ‬سیاسی‮ ‬عەرەبی‮ ‬وەك ئۆپۆزیسیۆن هەبوون تاكو كاتی‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن،‮ ‬پارتە ئێراقیەكان لە كوردستان بوون،‮ ‬كە زۆر كۆبونەوەی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن لە كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لە شاری‮ ‬سۆران ئەنجامدران‮. ‬هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی‮ ‬ئەمەریكا رژێمی‮ ‬سەدامیان كۆتای‮ ‬پێهێنا،‮ ‬كورد ئەمجارە لە ئێراقی‮ ‬نوێ پاش سەدام حوسین،‮ ‬هەوڵیدا لەگەڵ پارتە ئێراقیەكان،‮ ‬كە ئێراقی‮ ‬نوێ فرەنەتەوەی‮ ‬و فرە حزبی‮ ‬دروست بێت،‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬كوردستان لەو ئێراقە جێگای‮ ‬ببێتەوە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هیچ رووناكیەك نابیندرێت،‮ ‬بەڵكو زیاتر لە كیمیابارانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬بەعس بەرامبەر بە كوردستان كرا ئەویش بەریگریكردن و بڕینی‮ ‬قوتی‮ ‬هاوڵاتیان،‮ ‬كیمیا باران كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬چەند شوێنی‮ ‬گرتبوو،‮ ‬بەڵام ئەمجارە هەر هەموو كوردستانی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬لە مووچە برین و بووجە نەناردن لەبەر چاو نەگرتنی‮ ‬رەوشی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬بەڵكو بەمە نەوەستان دەمێكە خەریكی‮ ‬فەسڵ كردن و خانەنشین كردنی‮ ‬ئەفسەر و پۆلیسەكانی‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬بوون،‮ ‬هەروەها دامەزراندنی‮ ‬1600 ‮ ‬كارمەند بۆ نەوتی‮ ‬باكور تەنها‮ ‬23 ‮ ‬كەس كورد بوون ئەوانی‮ ‬تر هەموو لە عەرەبە هاوردەكان و عەرەبە دە هەزاریەكان بوون،‮ ‬ئەمەش زولمێكی‮ ‬دیكە بوو بەرانبەر‮ ‬بە كورد،‮ ‬وە هەروەها دامەزراندنی‮ ‬700 ‮ ‬پۆلیس بۆ قەزای‮ ‬خورماتوو تەنها‮ ‬35 ‮ ‬كوردی‮ ‬تیابوو‮. ‬خۆ باسی‮ ‬ریفراندۆم نەبوو پێش چوار ساڵ لەناو شەقامەكانی‮ ‬نەجەف و كەربەلا ئاڵای‮ ‬كوردستانیان لەسەر جادەكان رادەخست كە خەڵك بەسەر ئاڵاكە تێپەرن و پێیان لەسەر ئاڵاكە دابنێن كە هێما و شەرەفی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮ ‬0لەلایەكی‮ ‬دیكە هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬پەكەكە لە شنگال بەپارە و چەك،‮ ‬ئەمەش پیلانێكی‮ ‬دیكە بوو دژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یان دروست كردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تەنها بۆ لێدانی‮ ‬و هێرش كردنە سەر كوردستان دروست كراوە،‮ ‬ناردنەوەی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬كورد لە بەغدا لە پێناو چی،‮ ‬دژایەتی‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پێناو چی‮. ‬لە لایەكی‮ ‬تر قەیس خەزرەجی‮ ‬بۆ بیر لەوە بكاتەوە دوای‮ ‬داعش كورد كێشەن بۆ ئێراق،‮ ‬یان حەكیم بە كۆمەڵێك هەرەشە دژایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر كوردستان نیشان دا‮. ‬ئێمە دڵمان بە كامەیان خۆش بێت،‮ ‬بەبیرمە لە ساڵی‮ ‬1962 ‮ ‬كاتی‮ ‬مامۆستاكەمان لە قوتابخانە پێیان دەوتین ئێراق نۆ ملیۆنە و كوردیش سێ ملیۆنە،‮ ‬دوای‮ ‬راپەرینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1992 ‮ ‬كورد هەر سێ ملییۆن بوو،‮ ‬ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ئەم سیایەت و دوژمنكاری‮ ‬حكومەتە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئێراق كە نیان ویستوە رێژەی‮ ‬كورد زیاد بكات،‮ ‬بەردەوام خەریكی‮ ‬گرتن و كوشتنی‮ ‬گەنج و لاوەكانی‮ ‬كورد بوون،‮ ‬لە دوای‮ ‬راپەرین نوسراوی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬بەعس بۆ دائیرەكانی‮ ‬بەعس لە كوردستان هاتبوو،‮ ‬دەڵێت چاودێری‮ ‬گشت نەخۆشخانەكان بكەن بزانن رۆژانە چەند كور لە دایك دەبن بۆ ئەوەی‮ ‬بەرامبەر ئەو لەدایك بوونە كوری‮ ‬كورد بكوژرێت و رێژەی‮ ‬كورد زیاد نەكات،‮ ‬بۆیە ئێستاكە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬داوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬بژیت،‮ ‬چونكە مانەوەمان بەم شێوەیە تەنها دڵ راوكێ و نەهامەتی‮ ‬و ترس روبەرومان دەبێتەوە،‮ ‬با هەموومان باش بزانین شەر لەسەر كەركوك و ئەو شوێنانەی‮ ‬پێشمەرگە بە خوێن ئازادیان كردووە هەر دروست دەبێت،‮ ‬چونكە عقلیەتی‮ ‬عەرەب ئەوەی‮ ‬پێ قبوول نیە كورد دەسەڵاتی‮ ‬لە كوردستان هەبێت بەم شێوەی‮ ‬ئێستا هیچ لە برایەتی‮ ‬و پێكەوە ژیان نازانن،‮ ‬كەواتە لەسەر پرسێكی‮ ‬زۆر گرنگ شەر بكەین‮ ‬یان پارێزگاری‮ ‬لە خۆمان بكەین ئەویش ریفراندۆم و سەربەخۆیە،‮ ‬كە پرسەكە ئەوەندە گەورەییە،‮ ‬زۆر لە وڵاتانی‮ ‬جیهانیش ئامادە دەبن پارێزگاریمان لێ بكەن،‮ ‬بەڵام لەسەر پرسی‮ ‬ناوخۆ و مانەوە لە چوارچێوەر ئێراق دەبێتە پرسێكی‮ ‬ناوەخۆ،‮ ‬هیچ وڵاتێك ئامادە نابێ پشتیوانیمان لێ بكەن نمونەش كیمیا بارانی‮ ‬هەڵبجە و ئەنفالەكانە.بۆیە ئەركێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە لە‮ ‬25/9/2017 ‮ ‬هەموومان بە بیرورای‮ ‬جیاواز و جیاوازی‮ ‬ئاین و نەتەوەیی،‮ ‬روو لە بنكەكانی‮ ‬دەنگ دان بكەین،‮ ‬دەنگ بۆ سەربەخۆی‮ ‬بدەین،‮ ‬چونكە تاكە رێگای‮ ‬رزگار بوونمانە و كوردستانیش شوێنی‮ ‬پێكەوە ژیانە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌