2017-08-08

دیمانە/عەلی‮ ‬بانیشاری
پرۆژەی‮ (‬بیـت‮) ‬كە حكومەتی‮ ‬باڤاریا لە هـەرێـمی‮ ‬كوردستان ئەنجامی‮ ‬دەدات دەیەوێت هەلی‮ ‬گونجاو بۆ ئەو گەنجانە بدۆزێتەوە كە دەیانەوێـت كارگـەی‮ ‬بچووك و كۆمپانیا دابمەزرێنن‮. ‬ماوەی‮ ‬3 ‮ ‬ساڵە پرۆژەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بـاڤاریا دەستیان پێكردووە بۆ ئەو مەبەستەش چەندیـن مـلیۆن‮ ‬یۆرۆ لەلایەن حكومەتی‮ ‬ناوبراوەوە وەكو پشتگیری‮ ‬تەرخانكراوە د.ئـاسـۆس محەمەد دەڵێت مەبەستی‮ ‬رێنمایكردنـی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬هەژارن و دەیانەوێـت لە بێكارییەوە دەست بە پـرۆژەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بچوك بكەن و ببنە خـاوەن ئابوورییەكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬رێكخراوی‮ (‬بی‮ ‬ئێف زێد‮) ‬لە شارەكـانی‮ ‬هەولێر و سۆران و دهۆك نوسینگەی‮ ‬كردووتەوە‮. ‬پرۆژەكانی‮ ‬بی‮ ‬ئێف زێد لـە پێنج پرۆژە پێكدێن و پرۆژەكان خاڵی‮ ‬هاوبەش و تەواوكەری‮ ‬یەكتریان تێدایـە‮.‬
بەوتەی‮ ‬د.ئاسۆس محەمەد،‮ ‬حكومەتی‮ ‬باڤاریا پێنج پرۆژەی‮ ‬لەگەڵ وەزارەتەكانی‮ ‬پەروەردە و پلاندانان و كاروكاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬پرۆژەكان خاڵی‮ ‬هاوبەش و تەواوكەری‮ ‬یەكدیان تێدایە‮. ‬پرۆژەی‮ (‬بیت‮) ‬كە پرۆژەكەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬باڤاریایە هەوڵدەدات لە هەرێمی‮ ‬كوردستـان هەلی‮ ‬گونجاو بۆ ئەو گەنجانە بدۆزێتەوە كە دەیانەوێت كارگەری‮ ‬بچووك و كۆمپانیا دابمەزرێنن‮. ‬بەمەبەستی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆژەكە لە شارەكانی‮ ‬هەولێر و سۆران و دهـۆك نوسینگە كراونەتەوە،‮ ‬كە تێدا راوێژكارانی‮ ‬بواری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كارگە كاردەكەن و رێنوێنی‮ ‬ئەوانە دەكەن كـە دەیانەوێت لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە سەربەخۆ بن‮. ‬رێكخەری‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بـاڤـاریا دەڵێت‮" ‬راوێژكارەكانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بیت لەلایەن رێكخراوی‮ (‬بی‮ ‬ئێف زێد)ەوە هەڵبدەبژێردرێن و مووچەی‮ ‬دووساڵیان بۆ دابین دەكرێت،‮ ‬ئەمە سەرەڕایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬راهێنان بە راوێژكارەكان دەكرێت و پسپۆڕانی‮ ‬بواری‮ ‬راوێـژكاری‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و نێودوڵەتی‮ ‬كارنامەیەك بە مەبەستی‮ ‬راهێنان دادەڕێژن و بەیەكەوە بەهەماهەنگی‮ ‬كارنـامەی‮ ‬ناوبراو دەخە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮". ‬گوتیشی‮" ‬ئەمە وا دەكات راوێژكارە خۆماڵییەكان بۆ هـەمیشە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا وەكو راوێژكاری‮ ‬پیشەیی‮ ‬و رێ نیشاندەری‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دەیانەوێت لە بواری‮ ‬ئابووریدا سەربەخۆبن و رەگی‮ ‬خۆیان دابكوتن‮". ‬بی‮ ‬ئێف زێد واتە‮: ‬مەڵبەندەكانی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پیشەیی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەر بە هەرێمی‮ ‬باڤاریا‮. ‬رێكخراوەكە زیاتر لە‮ ‬160 ‮ ‬بارەگا و بنكەی‮ ‬هەیە و نزیكەی‮ ‬11 ‮ ‬هەزار كارمەندی‮ ‬هەیە،‮ ‬بی‮ ‬ئێف زێد خاوەنی‮ ‬سێ زانكۆیە لە بوارەكانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئەندازیاری‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬ئامێر و مەكینەدا پسپۆڕن‮.‬
یەكێكی‮ ‬تر لە پرۆژەكانی‮ ‬حكومەتـی‮ ‬ناوبراو پرۆژەی‮(‬بینا‮)‬یە كە لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ئەنجامدەدرێت و لە پرۆژەكەدا بی‮ ‬ئێف زێد پلانی‮ ‬داڕشتووە بۆ بەرو پێشبردنی‮ ‬پیشە لەكەرتەكانی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و تەندروستی،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬قوتابخانەیەكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮. ‬بەوتەی‮ ‬د.ئاسۆس ئامانجی‮ ‬پرۆژەكە ئاشناكردنی‮ ‬گەنجە بە پیشەی‮ ‬جیاواز و پەرەپێدانی‮ ‬تواناكانیان لەو پیشانە تاوەكو دەرفەت و بواری‮ ‬ئابووریان بۆ بڕەخسێت لە وڵاتەكەیان،‮ ‬ئەمە جگە لە گەنجانی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬كە پەنابەری‮ ‬سـووری‮ ‬و ئاوارەی‮ ‬عێراقیش سوودمەند دەبن لە پرۆژەكان‮". ‬
پرۆژەی‮(‬پیشە‮) ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە پـرۆژەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باڤاریا كە لە بواری‮ ‬پێنج پیشەی‮ ‬جیاوازدا هەوڵدەدات لە چوارچێوی‮ ‬هەماهەنگییەكی‮ ‬تۆكمـەدا لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پلاندانان و و كارو كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬هاریكاری‮ ‬سەنتەری‮ ‬پیشەیی‮ ‬بكات‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكـەوە حكومەتی‮ ‬ناوبراو دوو پرۆژەی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەناونیشانی‮(‬سیمیناری‮ ‬تەكنیكی‮) ‬هەیە كە ئامانج لەم سیمینارانە بەوتەی‮ ‬د.ئاسۆس محەمەد ئاشناكردنی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬باڵای‮ ‬حكومەت و سەرمایەدارانی‮ ‬هەرێـمی‮ ‬كوردستانە بە ئابووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬باڤاریا و دروستكردنی‮ ‬پردێكی‮ ‬پەیوەندییە لە نێوان هەردوولادا‮. ‬
یەكەم پرۆژەی‮ ‬بی‮ ‬ئێف زێد لە كوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬و لە‮ ‬2017 ‮ ‬پرۆژەكان زیادیانكردووە،‮ ‬سەبارەت بە دابەشكردنی‮ ‬پرۆژەكان،‮ ‬ئاسۆس مـحەمەد گوتی‮" ‬پرۆژەكان بۆ پێنج پرۆژە دابەشكراون و بەشەكانیش بریتین لە بوارەكانی‮ ‬راوێژكاری‮ ‬لە بواری‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئابوورییەكی‮ ‬سەربەخۆ و بواری‮ ‬برەوپێدانی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬پیشەیی‮ ‬و چەند پیشەیەكی‮ ‬دەستی‮ ‬و هەروەها برەوپێدانی‮ ‬دەرستخستنی‮ ‬وزەیە لە وزەی‮ ‬خۆر‮". ‬لەبـارەی‮ ‬نوسینگەكانی‮ ‬هەولێر و سۆران و دهۆكیشەوە دەڵێ‮" ‬لە سەرەتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئابی‮ ‬ئەمساڵەوە نوسیـنگەكان كراونەتەوە،‮ ‬ئەركی‮ ‬راوێژكارەكانیش بریتی‮ ‬دەبێت لە رێنماییكردنی‮ ‬ئەو كەسە هەژارانەی‮ ‬دەیانەوێت لە بێ كارییەوە دەست بە پرۆژەی‮ ‬بارزگانی‮ ‬بچووك بكەن و ببنە خاوەنی‮ ‬ئابوورییەكی‮ ‬سەربەخۆ‮". ‬زیاتر لەبارەی‮ ‬راوێژكارەكانەوە قسەی‮ ‬كردوو گوتی‮" ‬راوێژكارەكان رێنوێنی‮ ‬ئەو كەسانە دەكەن تا كارگە و كۆمـپانیای‮ ‬بچووك دابمەزرێنن و لە نووسینی‮ ‬رەنگڕێژی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و توێژینەوەی‮ ‬و هەڵسەنگاندنی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و شیكردنـەوەی‮ ‬ركابـەر و كڕیاران و هتد‮.. ‬هاوكاری‮ ‬هەر كەسێك دەكەن كە دەیانەوێت ببنە خاوەن ئابووری‮ ‬و داهـاتێكی‮ ‬سەربەخۆ‮".‬
لەبارەی‮ ‬هاوكـارییەكانی‮ ‬بـەشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮(‬بی‮ ‬ئێف زید‮) ‬بۆ كەسانی‮ ‬راهێنراوی‮ ‬خاوەن پشكە هاوبەشەكان رێكخەری‮ ‬پـرۆژەكانی‮ ‬حكـومەتی‮ ‬باڤاریا دەڵێت‮" ‬بی‮ ‬ئێف زێد هاوكاری‮ ‬دارایی‮ ‬ئەو كەسانە دەكات و قەرزی‮ ‬بچووكیان پـێدەدات‮". ‬گـوتیشی‮" ‬حكومەتی‮ ‬باڤاریا چەندین ملیۆن‮ ‬یۆرۆیی‮ ‬بۆ پشتگیردنی‮ ‬ئەو پرۆژانە تەرخانكردووە‮". ‬گوتیشی‮" ‬لەچوارچێوەی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بیتدا تائێستا راهێنان بە زیاتر لە‮ ‬100 كەس كراوە و‮  ‬سێ كەسیش وەكو راوێژكار دامەزراون و مووچەی‮ ‬مانگانەیان بـۆ دابینكراوە‮". ‬سەبارەت بە ئەركی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لە پرۆژەكـاندا ئاماژەی‮ ‬بەوەدا حكومـەتی‮ ‬هەرێم هاوكـاری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬پرۆژەكان دەكـات‮. ‬دەشڵێت‮" ‬ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پلاندانـان كار دەكەیت تا ئـەوانیش لە دابەشكدرنی‮ ‬ئەرك بەسەر وەزارەتەكانی‮ ‬دیكەدا وەك چاوساغێك شارەزان‮".‬
سەبـارەت بە راهێنانەكانیش د.ئـاسۆس محەمەد گوتی‮" ‬راهێنانـەكـان بەم شێوەیەن‮( ‬راهێنان لە بواری‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كارگە و كۆمـپانیا،‮ ‬راهێنان لە بواری‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬بەهرە و تـوانا،‮ ‬راهێنان لە بارەی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬فرۆشتن و مامەڵە لەگەڵ كڕیاردا،‮ ‬راهێنان لەسەر كارەبا،‮ ‬گەرمی‮ ‬و هەواسـازی،‮ ‬چاكردنەوەی‮ ‬موبایل،‮ ‬زانستی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ئۆتۆمبێل و بەدەستهێنانی‮ ‬وزە لە تیشكی‮ ‬خۆر و بەرێوەبردنی‮ ‬ئابووریانەی‮ ‬خوڵ و خاشاك‮)". ‬راهـێنانەكان لە نێوان هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەدا دەبێت و لەلایەن پسپۆڕانی‮ ‬هەریەك لە بوارەكان ئەنجامدەدرێـت،‮ ‬راهێنانەكان بەقسەی‮ ‬د.ئاسۆس محەمەد بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬چەند ساڵێك بەردەوام دەبـن‮. ‬پرۆژەكە ئێستا كەوتووەتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن و رێكخەری‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باڤاریا دەڵێـت‮" ‬پـرۆژەكان سەركەوتنی‮ ‬باشیان بەدەستهێناوە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌