2017-08-07

د‮. ‬مەحمود عوسمان لەسەرەتای‮ ‬دیمانەكەیدا باسی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بەگشتی‮ ‬كرد و گوتی‮: ‬ریفراندۆم مافی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەموو میللەتێكە،‮ ‬زۆر جار حزب و رێكخراوە كۆمەڵایەتییەكان ریفراندۆم دەكەن،‮ ‬مەرج نییە ئەو ریفراندۆمە هەر سیاسی‮ ‬بێت،‮ ‬سەبارەت بە كوردیشەوە ریفراندۆم ئەوەیە،‮ ‬كە تۆ رای‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆت وەردەگری‮ ‬لەوەی‮ ‬دەیەوێت چارەنووسی‮ ‬چۆن بێت و بە چ شێوەیەك بێت،‮ ‬پێشتر چەند جارێك باسی‮ ‬ئەم پرسە كراوە بەتایبەتی‮ ‬لە2016 ‮ ‬كەچی‮ ‬نەتوانراوە جێبەجێ بكرێت،‮ ‬بەڵام ئێستا بارودۆخەكە لەگەڵ عێراق و بەتایبەتی‮ ‬ئەو رێكەوتنانەی‮ ‬ئێمە لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوور هەمانە،‮ ‬شەراكەتی‮ ‬ئێمەو ئەوان و پرسی‮ ‬پێشمەرگە و پرسی‮ ‬نەوت،‮ ‬ماددەی140 ‮ ‬كە ئەمانە هیچیان جێبەجێ نەكرا،‮ ‬بۆیە سەركردایەتی‮ ‬كورد زانی‮ ‬كە ئێمە بەو شێوەیە ناتوانین لەگەڵیان بەردەوام بین‮.‬
ئێستا دەمانەوێ رای‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆمان بزانین،‮ ‬كە ئایا رازین بەوشێوەیە بەردەوام بین،‮ ‬یان كارێكی‮ ‬دیكە بكەین،‮ ‬بۆیە ریفراندۆم دەكەین دیارە هۆكارێك هەیە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دەشڵێن كە ریفراندۆم مەكەن‮ ‬یان دوایخەن،‮ ‬یان كاتی‮ ‬نییە،‮ ‬فەرموو با بێن ئەو كێشانەی‮ ‬لەگەڵ بەغدا هەمانە چارەسەریان بكەن،‮ ‬بۆیە پێموایە ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرابووایەو پرسی‮ ‬نەوت و پێشمەرگەو مادەی‮ ‬140 جێبەجێبكرایە،‮ ‬رەنگە ئەو پرسە لەم كاتەدا باس نەكرابووایە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬دەڵێن ریفراندۆم مەكەن و‮ ‬یان دوایخەن،‮ ‬هیچ‮ ‬یارمەتیشمان نادەن بۆ چارەسەری‮ ‬ئەو كێشانە، بۆیە ریفراندۆم مافێكی‮ ‬سروشتییە و پێویستیش ناكات كەس ئەو مافە بەخۆی‮ ‬بدات و بڵیت نابێ بیكەن،‮ ‬لە وڵاتان زۆر جار كێشە دێتە ئاراوە و تەنانەت پەرلەمانیش ناتوانێ چارەسەری‮ ‬بۆ بكات،‮ ‬بۆیە پەنا دەبردرێتە بەر ریفراندۆم،‮ ‬لەم پرسەشدا ئێمە مەبەستمانە پرۆسەكە ئاشتییانە بێت نەوەك بە توندوتیژی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من گوێبیستیش‮ ‬بوویمە لە سەرۆك بارزانی‮ ‬و حزبەكان ئەوەیە كە پرۆسەكە بە ئاشتیخوازانە و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بێت و بەرێكەوتن بێت و نیازێكی‮ ‬وامان نییە هیچ شتێك فەرز بكەین‮".‬
لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬ئایا لە رابردوودا دەرفەتی‮ ‬وەك ئێستا رەخساوەو كورد هەنگاوێكی‮ ‬بەمشێوەیەی‮ ‬نەنابێت؟ د.مەحمود عوسمان دەڵێت‮:‬‮ "‬رەنگە پێشتر دەرفەت هەبووبێت،‮ ‬بەڵام دەرفەتەكە بەوشێوەیەی‮ ‬ئێستا نەبووە،‮ ‬رەنگە خەڵكێك بڵێت بۆ لە‮ ‬1991 یان‮ ‬2003 نەتانكرد كە ئەوكاتی‮ ‬دەرفەت هەبوو،‮ ‬لە راستیدا خەڵكەكە نازانێت چۆن بوو؟ ئەوكات نە ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬و لایەنانی‮ ‬دیكە پشتیوانی‮ ‬ئێمەیان دەكرد لەوەی‮ ‬كە جیاببینەوە،‮ ‬نە دەتوانرا كارەكە بەو ئاراستەیە بكەین كە بەدڵی‮ ‬خۆمان بێت،‮ ‬لەهەمان كاتیش ئێمە خۆمان لەناو خۆمان رێك نەبووین و شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬هەبوو،‮ ‬لەیەكەمین هەڵبژاردنیش هەموویان دژمان بوون،‮ ‬تەنانەت ئەمەریكا رێگای‮ ‬نەدا كۆنگریسمانەكان و چاودێریشیان بێن،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە لەناوخۆمان‮ ‬یەكبووین و هەڵبژاردنمان كرد و سەركەوتووش بووین،‮ ‬ئەو دژایەتییەی‮ ‬لەبەرامبەر ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنیش كەلە ئارادابوو زۆر تووند نەبوو،‮ ‬بەڵام خۆمان تێكماندا و شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬روویدا و هەمووی‮ ‬بەسەریەكەوە تێكچوو،‮ ‬هەروەها پێیانگوتین لە2003 ‮ ‬عێراق تێكچووبوو ئێوە چوون عێراقتان بیناكردەوەو دەتانتوانی‮ ‬دەوڵەت دروست بكەن،‮ ‬ئەوكات ئێمە لە بەغدا بووین لە ئەنجوومەنی‮ ‬حوكم بووین،‮ ‬ئەمریكا سەدامی‮ ‬رووخاندو حوكمی‮ ‬دەكردو هەر ئەویش بڕیاری‮ ‬دەدا چی‮ ‬بكرێت و چی‮ ‬نەكرێت،‮ ‬ئەمریكا كاری‮ ‬بۆ ئەوە دەكرد هەموو كوتلەكانی‮ ‬عێراق بەیەكەوە عێراق بەڕێوەببەن و دەستوورێكیان هەبێت،‮ ‬واتە تۆ نەتدەتوانی‮ ‬ئەوكات داوای‮ ‬جیابوونەوە بكەی،‮ ‬لە‮ ‬2014 ریفراندۆمێك لە كوردستان كرا و رای‮ ‬خەڵك وەرگیرا كە ملیۆنێك و‮ ‬750 هەزار ئیمزا كۆكراوە،‮ ‬لەبیرمە بە دوو لۆری‮ ‬فۆرمی‮ ‬دەنگانەكانیان هێنایە بەغداو تەسلیمی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانمان كردو كەسیش گوێی‮ ‬پێنەدا و تەماشاشیان نەكرد،‮ ‬چونكە شتێكی‮ ‬رەسمی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەوكاتیش ئەمریكا رای‮ ‬لەسەر ئەوە نەبوو كە ریفراندۆم بكرێ‮ ‬یان جیاببینەوە،‮ ‬ئەمە ئەوە نییە دەرفەت هەبووبێت و ئێمە نەمانكردبێت‮".‬
لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لە دیدی‮ ‬سیاسەتمەدار د‮. ‬مەحمود عوسمان ـەوە چی‮ ‬پێویستە بكرێت و پرسی‮ ‬ریفراندۆم بەگشتی‮ ‬كەموكوڕییەكانی‮ ‬چین؟ ئەو گوتی‮:‬‮ "‬تا ئێستا هەڵەی‮ ‬ئێمە ئەوە بووە كە راگەیاندنێكی‮ ‬پێویستمان نەبوو،‮ ‬تەنانەت ئێستاش كە ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم هەیە تا ئێستا‮ ‬یەك بەلاغی‮ ‬دەرنەكردووە،‮ ‬ئەی‮ ‬نابێ ئەو ئەنجوومەنە بۆ هەمووان مەبەستی‮ ‬ریفراندۆم روون بكاتەوە،‮ ‬كە بۆچی‮ ‬لەم كات و سەروەختەدا ئەم ریفراندۆمە دەكەین،‮ ‬وەزعمان لەگەڵ عێراق چۆنە؟ ئەوكات خەتاباربووین و ئێستاش خەریكە خەتابار بین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە روودەكات بۆ خەڵكی‮ ‬روون ناكەینەوە،‮ ‬ئێمە راگەیاندنمان لاوازە،‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم كە كۆدەبیتەوە پێویستە روونكردنەوە بدات،‮ ‬بۆ نموونە ئەندامێكی‮ ‬ئەو ئەنجوومەنە دەردەكەوێت قسەیەك دەكات،‮ ‬ئەندامێكی‮ ‬دیكە دەردەكەوێت قسەیەكی‮ ‬دیكە دەكات،‮ ‬حزبی‮ ‬دیكەش هەن قسەی‮ ‬تر دەكەن،‮ ‬خەڵك نازانێ چی‮ ‬دەگوزەرێ،‮ ‬وتەبێژێك نییە،‮ ‬كە زۆر پێویستە ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم وتەبێژی‮ ‬فەرمی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بۆیە دەیڵێمەوە دەرفەتێك نەهاتۆتە پێش ئێمە نەمانكردبێت،‮ ‬بەڕای‮ ‬من دەبوو كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە بكەین و خەڵك كۆبكەنەوە،‮ ‬مەرج نییە هەر لە نێوان شەش كەس‮ ‬یان ئەو حزب و ئەم حزب بێت،‮ ‬چۆن دەبێت پرسی‮ ‬ریفراندۆم لە شارێك گەرم بێت و لە شارێكی‮ ‬دیكە ساردبێت،‮ ‬ئەوانە كەموكوڕین و هیوادارم ئەو هەڵانە چارەسەر بكرێت‮".‬
سیاسەتمەدار د‮. ‬مەحمود عوسمان داوای‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان دەكات و دەڵێت‮: ‬‮"‬مەبەستی‮ ‬ئەو ریفراندۆمە كوردستانی‮ ‬عێراقە،‮ ‬دوو شت پێویستە بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەم پرۆسەیەو بۆ ئەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬كێشە نەبین،‮ ‬یەكەمیان‮ ‬یەكێتی‮ ‬ریزی‮ ‬خۆمان،‮ ‬ئەگەر هەبێت ئەو‮ ‬یەكێتییە زۆر شتمان بۆ چارەسەر و ئاسان دەكات،‮ ‬دووەمیان لەگەڵ عێراق جۆرە لێكتێگەیشتنێك هەبێت و دژت نەوەستێت و هەڕەشە نەكات،‮ ‬چونكە هەموو دونیای‮ ‬دەرەوە دەڵێت ئەوە كێشەیەكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراقە،‮ ‬وڵاتان دەڵێن فەرموون لەگەڵ عێراق لەسەر چی رێكەوتن،‮ ‬ئێمە پشتیوانیتان دەكەین،‮ ‬ئەوەتا‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬پێمان دەڵێ لەگەڵ بەغدا بكەونە رێكەوتن،‮ ‬لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو دوو فاكتەرە هەبێت،‮ ‬دەتوانین سەركەوتوو بین‮".‬
د‮. ‬مەحمود عوسمان گوتیشی‮: "‬ئەگەر حزبەكان بەهەموویان پێكەوە بچن بۆ ئەم وڵاتانەو بۆیان روون بكەنەوە،‮ ‬كە ئەمە كێشەیەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬ناوخۆیەو زۆر جیاوازترە لەوەی‮ ‬ئەو حزب و ئەو حزب هەریەك لای‮ ‬خۆیەوە بچێتە وڵاتێك،‮ ‬زۆر گرنگیشە كە توركیاو ئێران دژ نەبن،‮ ‬ئینجا ئەمریكا،‮ ‬واتا بۆ هەر وڵاتیكی‮ ‬دیكە بچی‮ ‬كێشەكەت بۆ چارەسەر ناكات،‮ ‬ئەگەر هاتوو ئەمەریكا گرین لایتی‮ ‬دایتێ ئەوكات هەر هەموو ئەورووپا دەڵێن بەڵێ،‮ ‬سەبارەت بە رووسیاش گرنگە دژ نەبێت،‮ ‬بەڵام رووسیا وەك ئەمەریكا هێندە رۆڵی‮ ‬لە عێراق نییە،‮ ‬ئەو رۆژە قسەكانی‮ ‬لاڤرۆڤم گوێ لێبوو دیاربوو قسەكان خراپ نەبوون،‮ ‬بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم وڵاتانە خەریك بین نەوەك وڵاتێك كە هیچ كاریگەری‮ ‬نەبێت لەم پرۆسەیە،‮ ‬عێراق و توركیا و ئێران گرنگن،‮ ‬چونكە ئەوانە هاوسنوورن لەگەڵ ئێمە،‮ ‬ئەوانە دەتوانن كێشەمان بۆ درووست بكەن و ئەمەریكاش بۆ رای‮ ‬دەرەوە گرنگە‮".‬
سەبارەت بە سەردانەكەی‮ ‬شاندی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬د‮. ‬مەحمود عوسمان گوتی‮:‬‮ "‬سەردانی‮ ‬ئەو شاندە بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا شتیكی‮ ‬باش بوو،‮ ‬ئەوان پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپایان بینی،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا بەیانێكیان دەركردووە و رایان وایە،‮ ‬كە ئەمە قەزیەیەكی‮ ‬ناوخۆییەو ئێمە دژی‮ ‬نین و پەیوەندی‮ ‬بەعێراقەوە هەیە و دیالۆگ بكەن لەگەڵ بەغدا و هەرشتێك ئێوە لەسەری‮ ‬رێكبكەون ئێمە لەگەڵتانیین،‮ ‬بەڵام رای‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا باشترە‮".‬
د‮. ‬مەحمود عوسمان روونكردنەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬دا و دەڵێت‮:‬‮ "‬پێویستە دوو شت كاری‮ ‬لەسەر بكەین،‮ ‬ئەوانیش دەبێ حزبەكان لەیەكتر تێگەیشتنێك هەبێ لەنێوانیان كە لەگەڵ ئەو ریفراندۆمەبن و دووەمیش حیسابێك بۆ بژێوی‮ ‬خەڵك بكرێت،‮ ‬زۆر گرنگە خەڵك بژێوی‮ ‬باشتر بێت ئینجا بچێت بۆ دەنگدان،‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬یەكێك لە بڕیارەكانی‮ ‬ئەوەیە كە دەڵێت‮: ‬چەند كۆمیتەیەك پێكدەهێنرێن،‮ ‬ئەركی‮ ‬یەكێك لەو كۆمیتانە بریتی‮ ‬دەبێت لە چاككردنی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵك و مووچە،‮ ‬بێگومان تۆ چەند بتوانی‮ ‬زیاتر كێشەی‮ ‬هاووڵاتیان چارەسەر بكەیت،‮ ‬ئەوكاتە پشتیوانی‮ ‬كردنت لەسەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆم زیاتر دەبێت،‮ ‬ئەمە شتێكی‮ ‬سروشتییە‮". ‬
لە دوایین تەوەری‮ ‬دیدارەكەیدا،‮ ‬د.مەحمود عوسمان باسی‮ ‬لە بارودۆخی‮ ‬رابردووی‮ ‬كوردستان و رەهەندەكانی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم كردو گوتی‮:‬‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستا لەگەڵ جاران زۆر جیاوازە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵ كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد روویدا دووبارە نابێتەوە‮ ‬یان جارێكی‮ ‬دیكە ئەنفال و كیمیاباران بەسەر كوردا بێت،‮ ‬بەڵام دەبێ ئەو پرسە بەوردی‮ ‬دیراسەت بكرێت،‮ ‬چونكە ئێمە دەمانەوێت سەركەوین،‮ ‬ئێمە نامانەوێ ریفراندۆم بكرێت دەنگی‮ ‬كەم بهێنێت،‮ ‬وەك‮ ‬%50 یان‮ ‬%60 واتە‮ ‬%40 ی‮ ‬دەنگ دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بن،‮ ‬ئێمە حەزەكەین‮ ‬%100 ‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ بێت،‮ ‬ئەمە سەبارەت بەناوخۆوە،‮ ‬سەبارەت بەدەرەوەش،‮ ‬بەتەواوی‮ ‬پاش گفتوگۆ رای‮ ‬بەغدا و توركیا و ئێران بزانین،‮ ‬نەوەك لە راگەیاندن،‮ ‬هەموو حزبەكان بچن گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن و لێی‮ ‬بكۆڵنەوە،‮ ‬بەگشتی‮ ‬مەبەستی‮ ‬من ئەوەیە بەوردی‮ ‬لێی‮ ‬بكۆڵینەوە و تێیانبگەیەنن كە ئەمە مافێكی‮ ‬خۆمانە و دەستووریشە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌