2017-08-07

خەبات‮ - ‬یوسف هەورامی‮ ‬
دانیشتووانی‮ ‬هەڵبجەی‮ ‬شەهید لەم راپۆرتەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتدا پشتگیری‮ ‬خۆیان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفرادۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەردەبڕن،‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید وێڕای‮ ‬ئەو پشتگیرییە،‮ ‬ئەوەش رووندەكەنەوە كە دەنگدان بە سەربەخۆیی‮ ‬گرنگییەكەی‮ ‬لەچیدایەو بۆچی‮ ‬داوای‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان دەكەن‮.‬
ئاراس سەید موراد‮: ‬دەڵێت‮ ‬با رۆژی‮ ‬25 / 9 / ‮ ‬بكەینە كەرنەڤاڵێكی‮ ‬مێژویی‮ ‬بڵێین بەڵێ بۆسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و دروست بونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەكۆبونەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬حیزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان و بەئامادەبونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بریاڕدراكە رۆژی‮ ‬25 ‮/‬ 9 دیاری‮ ‬بكرێت بۆئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم دانیشتوانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجەو دەوروبەری‮ ‬بەشداری‮ ‬كردن لەو رۆژەو بەدەنگی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەرۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دەزانن‮.‬
‮ ‬عومەر عەزیز رۆژنامەنوس گوتی‮: ‬ریفراندۆم مافێكی‮ ‬سەرجەم هاوڵاتیانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەو پێویستە هەمو تاكێكی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬تێدا بكات ئەم‮ ‬ڕێگا دیموكراسیە بۆمان‮ ‬ڕون دەكاتەوە كەئایا جیابونەوەمان دەوێت‮ ‬یان مانەوەمان دەوێت لەگەڵ عیراق‮ . ‬بەبروای‮ ‬من مانەوەمان لەگەڵ عیراقی‮ ‬عەرەبیدا زیاتر ئازارمان دەدات چونكە تەواوی‮ ‬رێگاكانی‮ ‬ترمان تاقی‮ ‬كردەوە لەگەڵ عیراقدا بەڵام سەرەنجام جگە لەپێشێل كردنی‮ ‬مافەكانمان وئازاردانمان هیچی‮ ‬ترمان دەست نەكەوت كاتێك سەدام حوسێن حوكمی‮ ‬عیراقی‮ ‬دەكرد ئەنفال و كیمیاباران كراین زیندانی‮ ‬كراین بەهەمان شێوە مالیكیش هات قوت وبودجەی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬بڕی،‮ ‬ئەم دوو ئەزموونەی‮ ‬حوكمی‮ ‬عیراقیمان بۆ دەركەوت،‮ ‬كە نە حكومەتی‮ ‬سوننەو نە حكومەتی‮ ‬شیعەی‮ ‬عیراقی‮ ‬پێكەوە ژیان و دیموكراسیان پێقبوڵ ناكرێت،‮ ‬بۆیە لەم نێوەندەدا تەنها رێگایەك كەماوە ئەویش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمە و راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردیە‮ ‬،لەبەرئەوەی‮ ‬ئەگەر بێتو ئێستا ئەم هەلەی‮ ‬كەئێستا بۆمان رەخساوە لەدەستی‮ ‬بدەین ئەوە بۆدەیان ساڵی‮ ‬تر ئەو هەلەمان بۆنارەخسێتەوە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ بۆیە پێویستە لەسەر هەمو لایەنە سیاسیەكان بەشێوازێكی‮ ‬تەندروست مامەڵە بكەن بۆیەكریزی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد و سەربەخۆیی‮ ‬لەئەولەویەتی‮ ‬كارەكانیان بێت بۆیە پێویستە لەسەر هەمولایەك بەویژدان و بەهەست كردن بەلێپرسینەوە بەشداری‮ ‬لەریفراندۆم بكەین بەبەڵی‮ ‬دەنگ بۆسەر بەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەین‮ ‬
بەرزان مەلاحامید مامۆستا دەڵێت‮: ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم وەك هەنگاوی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كرداری‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت ئەو ئامانجە باڵاو لە پێشینەی‮ ‬میللەتەكەمانە كەلە پێناویدا خەڵكی‮ ‬كوردستان و شۆڕشەكانی‮ ‬هەزاران شەهیدیان بەخشیوە و لەسەرخاك و ئاوی‮ ‬خۆیان لەلایەن داگیركەرانەوە چەندینجار‮ ‬ڕوبەڕوی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬جەستەیی‮ ‬و فەرهەنگی‮ ‬و كلتوری‮ ‬و قاتو قڕی‮ ‬بونەتەوە.ئێستاش لە دوای‮ ‬كۆبوونەوە گرنگ و چارەنووسسازەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬7-6-2017 ‮ ‬لەگەڵ لایەنە سیاسەكانی‮ ‬هەرێم و دیاریكردنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلول بۆ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەبارەت بەدیاریكردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسیان،‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان چاوەڕوانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە مێژووییەن و دەیانەوێ هەمووان بەدڵ و بەگیان ئەو‮ ‬ڕۆژە سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان پڕبكەن بە دەنگی‮ (‬بەڵێ)و بەهەموو دنیای‮ ‬ڕابگەیەنن كە كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە میللەتی‮ ‬كوردیش وەك تەواوی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تری‮ ‬جیهان مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬خاوەن دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬بێ و‮ ‬ڕێز لە هەموو ئەو نەتەوەو ئایین و ئایینزایانەش بگرێ كە لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندان،‮ ‬كوردیش دەیەوێ ببێتە خاوەن دەوڵەت تا جارێكی‮ ‬تر نەتەوەی‮ ‬سەردەست جورئەتی‮ ‬ئەوە نەكات بە ئەنفال و كیمیابارانكردن تیرۆری‮ ‬نەژادی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬پەنجا ملیۆنی‮ ‬بكات و مافی‮ ‬ژیانیان لێ بسەنێتەوە،‮ ‬كورد دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دروست دەكات تا دەوڵەت زامنی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كلتورو فەرهەنگەكەی‮ ‬بێت و شوناسێك بێت كە ئەم نەتەوە خاوەن‮ ‬ڕەگ و‮ ‬ڕیشاڵە قوڵە لە فەوتان و نەمان بپارێزێ‮. ‬بەو ئومێدەین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25 ئەیلول‮ ‬ڕۆژی‮ ‬كەرنەڤاڵی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬میلەتەكەمان بێت بەرەو سەرفرازی‮ ‬یەكجاری‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێت لە دەسەڵاتی‮ ‬سەدساڵەی‮ ‬داگیركاری‮.‬
ئاراس سەید موراد كاسبكار‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر بوو لەدانیشتووانی‮ ‬هەڵەبجەو گوتی‮: ‬ریفراندۆم مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كوردە،‮ ‬بۆیە ئێستا ئێمە لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و چارەنوسسازداین،‮ ‬پێویستە هەموومان و بەسەرجەم بیروڕا جیاوازەكانەوە بەهەست كردن بەلێپرسینەوەو بە ویژدانەوە لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬گەلەكەمان رۆژی‮ ‬25 ‮/‬ 9 ‮ ‬بكەینە كەرنەڤاڵێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوو گەلی‮ ‬كورد دەچەوسێنرێتەوە هەرجارەی‮ ‬بەبیانوویەك لەلایەن داگیركەرانەوە تەنها هۆكار ئەوەیە كە كوردین و دەوڵەتمان نیە؟‮! ‬سەدان ساڵە خەبات دەكەین و شەهید دەدەین،‮ ‬ماڵمان وێران كرا،‮ ‬ئەنفالیان كردین،‮ ‬كیمیاباران كراین،‮ ‬زیندەبەچاڵ و زیندانی‮ ‬و كوشتن و بڕین و‮ ‬،،، هتد،‮ ‬بەسەدان ساڵی‮ ‬تر خەبات بكەین و شەهید بدەین و ژێردەستەیی‮ ‬قبوڵ نەكەین لەبەرئەوەی‮ ‬كەدەوڵەت نین نابینە خاوەنی‮ ‬هیچ سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو قوربانیدانەش دوژمنەكانمان بڵێن ئێستا كاتی‮ ‬ریفراندۆم نیە؟‮! ‬
ئەو گوتیشی‮: ‬من نازانم كەی‮ ‬كاتیەتی؟‮! ‬بۆیە دەڵێم بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بائیتر چاوەڕوانی‮ ‬نەكەین هەموومان بەیەك دەنگ بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەبەرئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بەتەنها هی‮ ‬حیزبێك و لایەنێك و كەسێك و سەركردەیەك نیە،‮ ‬دەنگدانە بەچارەنوسی‮ ‬میللەتێك و پاشەرۆژی‮ ‬نەوەكانی‮ ‬داهاتوو بۆ شكۆو سەروەری‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬یەك بەیەكی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬دا‮. ‬
ڕائد‮ ‬ڕەحمان فەرمانبەر گوتی‮: ‬دەڵێم بەڵێ بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە بەبیری‮ ‬خۆمی‮ ‬بێنمەوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬پارچە پارچەكردنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورەمان و كوشتنی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد چ بە سێدارەدان و ئەنفال و زیندەبەچاڵ و كیمیاباران كردن و خاپووركردن و بە زۆر‮ ‬ڕاگواستنی‮ ‬لادێكانمان،‮ ‬دواجار‮ ‬بەوەش نەوەستان كەوتنە سەربرینی‮ ‬ڕۆڵەكانمان،‮ ‬دەڵێم چیتر ماوە؟ دوژمنانمان بۆ كوشتن و‮ ‬لە ناوبردنمان تاقی‮ ‬بكەنەوە‮ ‬بەسەرماندا،‮ ‬ئیتر بەسە،‮ ‬لێرە بە دواوە تارمایی‮ ‬100 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬داگیركەران تەواو‮ ‬،دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆم دەوێت‮ ‬گوتیشی‮: ‬ئومێد دەكەم ئەم‮ ‬ڕیفراندۆمە ببێتە هەوێنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬حزبە سیاسیەكان و هەموو‮ ‬بیرو ئایدۆلۆژیا جیاوازەكان،‮ ‬هەموومان دەست لە ناو دەست بین بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەو ئامانجە پیرۆزەی‮ ‬كە بە درێژایی‮ ‬مێژوومان خەباتمان بۆ كردووەو‮ ‬ڕۆڵەكانمان گیانیان بەخت كردووە لە پێناویدا،‮ ‬ئەویش دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮ .‬
عومەرعەلی‮ ‬حامد دوكاندار‮ ‬دەڵێت‮: ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تەمەنم پەنجا ساڵە هەموو ژیانم لەئاوارەیی‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬ئێران بردە سەر،‮ ‬نەمزانی‮ ‬ژیان چیە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كوردستان لەلایەن رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عیراقەوە،‮ ‬بۆیە هیوادارم هەموو بە بەویژدانەوەو بەهەست كردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬مێژووەوە دەنگ بدەن بە بەڵی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەبەرئەوەی‮ ‬ئەمە دواترین هەلە لەبەردەم خەڵكی‮ ‬كوردستان و بۆ دەیان ساڵی‮ ‬تر هەلێكی‮ ‬وامان دەست ناكەوێتەوەو ئیتر مێژوو‮ ‬ڕەحم ناكات،‮ ‬بۆیە دەڵێم شەرمەزارییە بۆ هەر تاكێك كە بەشداری‮ ‬لەریفراندۆم نەكات و خۆی‮ ‬بەدوور بگرێت،‮ ‬لەكۆتاییدا دەڵێم ئێمە كوردین و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌