2017-08-02

راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی‮ 

‬ بەرێوەبەری‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر‮: ‬هاووڵاتیان هاوكاری‮ ‬تیمەكان ناكەن وگلەیی‮ ‬و گازندە لە درەنگ گەیشتنی‮ ‬ئوتومبیلەكانی‮ ‬ئاگركوژینەوە دەكەن‮. ‬لەكاتی‮ ‬روودانی‮ ‬هەر كارەسات و كەوتنەوەی‮ ‬ئاگر لەهەر شوێنێك،‮ ‬پێویستە بەپەلەو بەبێ هیچ دواكەوتنێك پیاوانی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە بگەنە شوێنی‮ ‬مەبەست،‮ ‬هاوكات پێویستیشە هاوڵاتیان هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬ئەوان بكەن لەكاتی‮ ‬هەر رووداوێكی‮ ‬ئاگر كەوتنەوەدا‮.‬ عەمیدی‮ ‬پۆلیس شوان عەبدولقادر عەزیز بەرێوەبەری‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬لەرێگای‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبانەوە حەزدەكەین بۆ هاوڵاتیانی‮ ‬روون بكەینەوە كە كێشەو گرفتی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬ئێمە چییەو تاچەند هاوڵاتی‮ ‬هاوكارمانن،‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە رووداوی‮ ‬لێ دروست دەبێت لەقۆناغی‮ ‬یەكەم هەر كە پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنیمان بۆ دێت بۆ ژووری‮ ‬عەملیات دەمودەست ئۆتۆمبێلی‮ ‬ئاگر كۆژێنەوە دەگاتە شوێنی‮ ‬رووداوەكە،‮ ‬ئەو شوفێرەی‮ ‬كە ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬لەلایە بەردەوام لەئامادەباشیدایە وچاو كراوەیەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬دانیشتووەو خۆی‮ ‬وتیمەكەی‮ ‬بۆ هەر ئەگەرێك بەگوێرەی‮ ‬سنووری‮ ‬شوێنەكەی‮.‬ گوتیشی‮: ‬لەزۆربەی‮ ‬گەرەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بنكەی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە هەیەو ژمارەیان دەگاتە‮ (‬18‮)‬ بنكەی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە لەسەنتەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر ودەورووبەری‮ ‬شاریش سەر بەئێمەیە لەمانە بنكەكانی‮ ‬ئاگر كوژێنەوەی‮ (‬خەبات،‮ ‬شەقڵاوە،‮ ‬باسرمە،‮ ‬هیران،‮ ‬هەریر،‮ ‬سنوری‮ ‬كۆیە بەهەموو بنكەكانیەوە‮) ‬هەر كە ئۆتۆمبێلی‮ ‬ئاگر كوژێنەوەی‮ ‬ناو شار دەردەچێت لەناو ئەو جەنجاڵیە زۆرەی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬هاوڵاتیان زۆر بەزەحمەت دەگاتە شوێنی‮ ‬رووداوەكان،‮ ‬هێڵی‮ ‬رۆیشتنی‮ ‬جیاوازو تایبەت نییە ئەگەرچی‮ ‬لەوڵاتانی‮ ‬دونیا ئۆتۆبێلی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە هێڵی‮ ‬رۆیشتنی‮ ‬تەنیای‮ ‬هەیەو تایبەتە بەو ئۆتۆمبێلانە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە نەوەك هێڵی‮ ‬تەنیا،‮ ‬بەڵكو هاوڵاتیانیش وەك پێویست هاوكاری‮ ‬ئۆتۆمبێلەكانی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە ناكەن،‮ ‬بۆ نموونە فەرمانگەكەی‮ ‬ئێمە لەگەرەكی‮ ‬تەیراوە بەنیو كاتژمێر ناگاتە ناو بازاڕی‮ ‬تەیراوەو دوا دەكەوین و هاوڵاتیانیش گلەیی‮ ‬وگازندە لەئۆتۆبێلی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە دەكەن و گلەیی‮ ‬لەخۆیان ناكەن كە رێگا بۆ ئۆتۆمبێلی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە بكەنەوەو هەندێ شوفێر هەیە قسەی‮ ‬ناشیرینش دەكات‮. ‬سەبارەت بەبنكەی‮ ‬ئاگر كوژێنەوەی‮ ‬خانەقا بەرێوەبەری‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئەو بنكەیە باڵەخانەمان لەتەنیشت خۆمان بۆ دروست كردووە خەریكە تەواو دەبێت وشوێنی‮ ‬پێشوو جێدەهێڵین و دێنە باڵەخانە تازەكە،‮ ‬بەڵام هەر دەبێ تیمێكی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە لەناو سەنتەری‮ ‬بازاڕ‮ ‬هەبێت تا فریای‮ ‬ناو بازاڕ‮ ‬بكەوێت لەكاتی‮ ‬هەر رووداوێكی‮ ‬ئاگر كەوتنەوە‮. ‬ دەربارەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬پێداویستیەكانیان عەمید شوان عەبدولقادر بەرێوەبەری‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬بەهاوكاری‮ ‬حكومەت هەموو پێداویستیمان بۆ دابینكراوە هەر لەئۆتۆمبێلی‮ ‬ئاگر كوژێنەوە تا دەگاتە كەلوپەلی‮ ‬دیكەو هەموو ئەو پێداویستیانەمان بۆ دەستەبەركراوە جگە لەوە پەمپی‮ ‬هەواییمان هەیەو دەتوانێ‮ (‬5‮)‬ نهۆمی‮ ‬باڵەخانە سەربكەوێت ئەگەر دارمێت،‮ ‬هەروەها ئەگەر خەڵكی‮ ‬بكەوێتە ژێر كەرەستەی‮ ‬رووخاوی‮ ‬ئەو باڵەخانەیەوە دەتوانین بەهۆی‮ ‬ئەو جەگە هەواییەوە خەڵكی‮ ‬رزگار بكەین،‮ ‬یاخود خەڵكانێك ئەگەر لەناو حاڵەتی‮ ‬وەرگەڕانی‮ ‬ئۆتۆمبێل گیریان خوارد بێت دەتوانین دەریان بهێنین و رزگاریان بكەین و مەقەستی‮ ‬پارچەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلمان هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناو ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەكان رزگار بكەین،‮ ‬هەموو جۆرە پپێداویستیەكمان هەیەو تیمی‮ ‬شارەزامان هەیە بۆ هەموو رووداو و پێشهاتەكان و هەموو ئەوانە خولیان بینیوە لەوڵاتانی‮ ‬ئەورووپاو شارەزایی‮ ‬تەواویان لەكارەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەیەو بە بەردەوامی‮ ‬و مانگانە خولی‮ ‬جۆراوجۆر بۆ كارمەندان دەكەینەوە،‮ ‬بەڵام كێشەی‮ ‬ئاومان هەیەو‮ (‬شەمعەكان‮)‬ی‮ ‬ئاو كەمی‮ ‬تێدایەو چەند بیرێكی‮ ‬ئاومان هەیە،‮ ‬بەڵام هێشتا كێشەی‮ ‬ئاومان هەر هەیە و هەوڵمانداوە ئەو كێشەیەش چارەسەر بكەین‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌