2017-08-02

 ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا‮ 

‬ پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول2017 ‮ ‬ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وپانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووەو لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو رێفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو100 ‮ ‬ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بەنەهامەتیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە بەرێز سامان‮ ‬ڕەشید نووسەر و چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆیەوە بۆ ئەم پرسە بۆ‮ ‬خەبات دوا‮: ‬‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬وڕەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بەكوردیشەوە؟ بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد بێبەشە لەو مافە‮!‬ ‮- ‬وەك گردبوونەوەیەكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كیانێكی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬دائەمەزرێنی‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬دیاریكراو ومومارەسەكردنی‮ ‬دەسەڵات لەڕێگای‮ ‬سیستەمێك لە دامەزراوە هەمیشەییەكان‮ ‬ڕێكدەخرێت و بەم پێیەش ئەو بنەما سەرەكییانەی‮ ‬بۆ دەوڵەت پێویستن بریتین لە گەل و خاك‮ ‬یان هەرێم و دەسەڵات‮ ‬یان حكومەت و هەندێكیش دانپێنان بەو دەوڵەتە وەك شەرعیەتی‮ ‬یاسایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەك بنەمای‮ ‬چوارەم ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكەن،‮ ‬بەڵام ئەم بنەمایە لە حەقیقەتدا لاوازە،‮ ‬چونكە كۆمەڵێك دەوڵەت هەن و دانیان پێنەنراوە و خاوەن سەروەری‮ ‬خۆشیانن،‮ ‬هەڵبەت مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬یان دەوڵەتبوون مافێكی‮ ‬گشتییە و‮ ‬ڕیزپەڕی‮ ‬تییادا نییە و ئەو مافە چۆن بۆ هەندێك گەل و نەتەوە‮ ‬ڕەوا بووە كە لەچوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتدا درێژە بەژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬وچڤاكی‮ ‬و ئابووری‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬ئەوە بێگومان بۆ ئەو نەتەوە و گەلانەی‮ ‬كە تائێستا خاوەن ئەو سەروەرییە نین ئەتوانن هەمان ئەو مافە وەدەستبهێنن وە بەپێی‮ ‬ئەو بەڵێننامە و‮ ‬ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییانەی‮ ‬كە مافی‮ ‬سەربەخۆبوون بەمافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬هەموو گەل و نەتەوەیەك ئاماژەی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬كوردیش ئەتوانی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬هەبێت كە نەتەوە و گەلانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهان هەیانبووە،‮ ‬بۆچی‮ ‬تائێستا كورد بێ بەشە لەومافە؟‮ ! ‬ئەم پرسیارەتان زۆر هەڵدەگرێ و‮ ‬ڕەنگە نەتوانین وەك پێویست تیشك بخەینە سەر هەموو ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە وای‮ ‬كردووە كورد بەو مافە نەگات‮ ‬یان نەتوانی‮ ‬ئەو مافە وەدستبهێنێ،‮ ‬بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەو هۆكارانە دووبەشن،‮ ‬بەشێكیان پێوەندەی‮ ‬بەنێوخۆیی‮ ‬كوردەوە بووە و ئەوی‮ ‬دیكەیان پەیوەندی‮ ‬بەدەرەوە هەبووە‮. ‬هەرچی‮ ‬هۆكارە نێوخۆییەكانە دەتوانین لە كاریگەرییەكانی‮ ‬ئاین و هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بەرژەوەندییە تایبەتەكان و عەقڵییەتی‮ ‬خێل و ناوچەگەرێتی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬مەرجەعێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕێكنەبوونی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد كورت بكەینەوە،‮ ‬بەڵام بەربەستە دەرەكییەكان هەمیشە بوونیان هەبووە،‮ ‬بگرە زۆر كات كاریگەری‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬هەبووە لەسەر دروستكردن و بەردەوامی‮ ‬دان بە هۆكارە نێوخۆییەكان،‮ ‬ئەویش لەپێناو بەرژەوەندییە دەرەكییەكان،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬دیكە دەتوانین بڵێین كە وڵاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كوردستان كاریان لەسەر ئەوە كردووە كە كورد بەو مافە نەگات و هەمیشە لەهەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كۆسپ و لەمپەر بوونە لەبەرامبەر بزووتنەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و چەكداری‮ ‬و جڤاكی‮ ‬لە كوردستان‮. ‬ ‮❊ ‬پێت وانیە لەدوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬100‮ ‬سال لە‮ ‬ڕێككەوتنامەی‮ ‬سایكس پیكۆ كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟‮ ‬ ‮- ‬ئەگەر بەوردی‮ ‬بڕوانینە مێژووی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬دەبینین هیچ كاتێك وەك ئەمڕۆ بارودۆخ و هاوكێشەكان لەبەرژەوەندی‮ ‬كورد نەبووە وئەو دەرفەتانەی‮ ‬ئەمڕۆ لەبەردەم كوردە‮ ‬ڕەنگە هیچ كاتێك لەمێژوو بەم شێوەیەی‮ ‬ئەمڕۆ بوونی‮ ‬نەبووە،‮ ‬هەموو كات مافی‮ ‬كورد بووە كە سەربەخۆبێت و بەهەمان شێوەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە وەك عەرەب وفارس و تورك،‮ ‬مافی‮ ‬سەربەخۆبوون و دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هەبووە و پێویستە ئەو هەڵە مێژووییەی‮ ‬كە دەرهەق بە كورد كرا،‮ ‬ڕاست بكرێتەوە و كوردیش بەو مافە شەرعییەی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات‮. ‬ ‮❊ ‬تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندام بوون لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان؟ چۆن بتوانین ئەوكارەبكەین‮!‬ ‮- ‬ناسنامە و شوناس بۆ نەتەوە و گەلان لەڕێگای‮ ‬دەوڵەتەوە دیاری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬بەواتای‮ ‬دەوڵەت ناسنامە و شوناس ئەبەخشێت و ناتوانین بەبێ دەوڵەت ئەو شوناسە وەك خۆی‮ ‬كەهەیە بناسێنین بەدەرەوەی‮ ‬كوردستان‮. ‬شوناسی‮ ‬نەتەوە لەڕێگای‮ ‬دەوڵەتەوە كامڵ دەبێت و ئەپارێزرێت،‮ ‬وەگرنگی‮ ‬ئەو شوناسە بۆ هەر نەتەوەیەك لەوەدایە كە زەمانەتی‮ ‬مانەوە و پارێزگاریكردنی‮ ‬كەلتوور و پرنسیپ و بەها نەتەوایەتییەكانە‮. ‬بێگومان ئەندام بوون لەو‮ ‬ڕێكخستنە نەتەوایەتییە نێودەوڵەتییە‮ (‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان‮) ‬زۆر گرنگە و ئەبینە بەشیك لەو خێزانە نێودەوڵەتییە و هەمان ئەرك و مافەكانی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهان مان دەبێت‮. ‬ ‮❊ ‬چۆن بتوانین ئەو كارە بكەین؟‮ ‬ ‮- ‬بەپێی‮ ‬میساقی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان دەرگای‮ ‬ئەندامبوون بۆ هەموو دەوڵەتێك كە ئاشتی‮ ‬بخوازێت كراوەیە،‮ ‬هەروەها ئەو دەوڵەتە قبوڵی‮ ‬ئەو پابەندبوونانە بكات كە لەمیساقی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان دا هاتووە و‮ ‬ڕێكخراوەكە دڵنیابێ كە ئەو ئیلتیزاماتە جێبەجێ دەكرێت لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە‮. ‬قبوڵكردنی‮ ‬ئەندامبوون بە بڕیاری‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬گشتی‮ ‬دەبێت لەسەر تەوسییەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش‮. ‬ئەم پڕۆسەیە بە داواكارییەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬پێشكەش ئەمینداری‮ ‬گشتی‮ ‬دەكرێت و‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬لەسەر ئەو پابەندبوونانە دەردەبڕێت كە لە میساقدا هاتووە،‮ ‬دواتر ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش پێداچوونەوە بەو داواكارییە ئەكات و پێویستە‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬نۆ ئەندام لەكۆی‮ ‬پانزە ئەندامەكە بەدەست بهێنی‮ ‬بەمەرجێ پێنج ئەندامە هەمیشەییەكە ڤیتۆی‮ ‬نەكەن ودواتر ئەو داواكارییە ئاراستەی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬گشتی‮ ‬دەكرێت و لەوێ دەنگدانی‮ ‬بۆ دەكرێت ولەكۆی‮ ‬193 ئەندام پێویستە‮ ‬129 دەنگ بەدەست بهێنێ‮. ‬پرۆسەی‮ ‬ئەندامبوون لەڕیكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كۆمەڵێ هەنگاوی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬ویاسایی‮ ‬پێویستە،‮ ‬پێم وایە دیبلۆماسیەتی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەتوانێت ئەو پڕۆسەیە بەئەنجام بگەیەنێ‮. ‬ ‮❊ ‬دەنگدان بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆم وسەربەخۆی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقیە‮ ‬یان میزاجە؟‮ ‬ ‮- ‬گەلی‮ ‬كوردستان نزیك سەدەیەكە خەبات دەكات لەپێناو ئەو ئامانجەی‮ ‬كە ئەمڕۆ ئەیەوێت پێیبگات لەڕێگای‮ ‬ڕیفراندۆمەوە و لەوپێناوەشدا روبارێك خوێنی‮ ‬بەخشیووە بۆ گەیشتن بەو سەروەرییەی‮ ‬كە لەچوارچێوەیدا ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬وجڤاكی‮ ‬خۆی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬جیهان مومارسە بكات‮. ‬بۆیە دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییە ئەخڵاقی‮ ‬و مێژوویەیە كە كوردستانیان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلول دەكەوێتە ئەستۆیان‮. ‬ ‮❊ ‬ئایا‮ ‬ڕێگای‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو‮ ‬ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجەو گەمە سیاسیەكاندا بەدروست دەزانی؟‮ ‬ ‮- ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان هەموو‮ ‬ڕێگا سیاسییەكانی‮ ‬تاقیكردووەتەوە لەگەڵ حكومەتە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق و هەموو جۆرە سیستەمێكی‮ ‬تاقیكردووەتە لە چوارچێوەی‮ ‬ئەم دەوڵەتەی‮ ‬بەناو عێڕاقە و هیچ كام لەو سیستەمانە نەبوونەتە زامنی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافە بنەڕەتییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە بەپێی‮ ‬ئەو واقیعەی‮ ‬ئەمڕۆ بوونی‮ ‬هەیە لەناوچەكە،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕیفراندۆمەوە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەیەوێت كۆتایی‮ ‬بەو كێشانە بهێنی‮ ‬كە‮ ‬100 ساڵە بوونی‮ ‬هەیە‮. ‬بەڕای‮ ‬من بڕیاری‮ ‬ڕیفڕاندۆم باشترین‮ ‬ڕێگای‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییە بۆ ئەم قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬مێژووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وسەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بەڕابەرایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك هەنگاوەكانیان زادەی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬واقیع و هاوكێشەكان و پێشهاتەكانە و‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕیفڕاندۆمیش باشترین چارەسەرە لەم قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆمان‮. ‬ ‮❊ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەرەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬تا چ‮ ‬ڕادەیەك مەترسیە و ئەگەر هەبێت چۆن خۆمانی‮ ‬لێ دەربازبكەین بۆ سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەكەمان؟‮ ‬ ‮- ‬هەڕەشەكان هەرچییەك بن و هەرچۆنێك بن پێویستە نەهێڵین ببنە بەربەست لەبەردەم پڕۆسەكەمان،‮ ‬بێگومان‮ ‬ڕەنگە فشارەكان زۆرتربن لەلایەن هەندێ وڵاتەوە،‮ ‬بەڵام بەتێپەڕبوونی‮ ‬كات ئەو فشارانە كەمتردەبن و لەكۆتایدا ئەو وڵاتانەش مامەڵە لەگەڵ ئەو واقعە ئەكەن‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پلانی‮ ‬هەبێت بۆ نەهیشتنی‮ ‬ئەو كێشە و گرفتانەی‮ ‬كە رەنگە لەدەرئەنجامی‮ ‬ئەو فشار وهەرەشانە دروستبن بەتایبەتی‮ ‬لەبواری‮ ‬ئابووری‮. ‬هەروەها هەوڵە دیبلۆماسییەكان پێویستە زۆر چڕبكرینەوە لەم ماوەیەدا وپێویستە ئەو ترس وهەڵە تێگەیشتنە بڕەوینینەوە لای‮ ‬ئەو دەوڵەتانە،‮ ‬هەروەها هەوڵ بدرێت بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد كە باشترین بەربەستە لەبەرامبەر هەموو ئەو فشار وهەڕەشانە‮.‬ ‮❊ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم لە ئێستادا لەدەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دایە تا چەند لە كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستان دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟‮ ‬ ‮- ‬بەڕای‮ ‬من پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەك لەشێوەكان ماددەی‮ ‬140 یان جێبەجێ كرد و ماوەتە ئەوەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ئەو ناوچانە هاوشێوەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬پارێزگاری‮ ‬كردن لەم ناوچانە و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان هەمووی‮ ‬پێكەوە گرێدراوە و باشترین‮ ‬ڕێگاش بۆ پاراستنی‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستان هەنگاونانە بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم و دواتر سەربەخۆیی‮. ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬زامنی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل وخاكی‮ ‬نیشتمانە‮. ‬ ‮❊ ‬تا چەند‮ ‬ڕاستە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لە دەست بدات كاتی‮ ‬زۆرتر و قوربانی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت؟‮ ‬ ‮- ‬ئەو دەرفەتەی‮ ‬ئەمڕۆ لەبەردەستمانە هیچ كات لەمێژوودا دەرفەت و هەلی‮ ‬وامان بۆ نەڕخساوە و ئەگەر ئەم دەرفەتانەمان لەدەست بچێت‮ ‬ڕەنگە هیچ كاتێكی‮ ‬دیكە بۆمان نەڕەخسێ‮. ‬هەڵبەت جگە لەو دەرفەتانە كۆمەڵێ ئامرازی‮ ‬گرنگی‮ ‬دیكە لەبەردەست حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە وە لە مێژوودا هیچ كاتێك وەك ئەمڕۆ ئەو ئامرازانە بەردەست نەبوونە ولەڕاستیدا حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموو ئەو ئامرازانەی‮ ‬لەوپێناوەدا تەوزیف كردووە‮. ‬بۆیە پێویستە هەموو تواناكان لە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزە وەگەربخرێت ‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬گەمە بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن و بەڕەوای‮ ‬نازانن و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە باخەڵیان دایە چۆنیان تێدەڕوانی؟‮ ‬ ‮- ‬ئەوانەی‮ ‬كە بەجۆرێك لەجۆرەكان كۆمەڵێ پاساو ئەهێننەوە بۆ‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬دان بۆ دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەم پرۆسە نەتەوەیی‮ ‬ونیشتمانییە لەچوارچێوەی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬ئەنتیبوون وناوچەگەرێتی‮ ‬دەڕواننە كۆی‮ ‬ئەو پرسانەی‮ ‬كەپەیوەندی‮ ‬هەیە بەژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وهەندێكیشیان بۆ پاراستنی‮ ‬دەسەڵات و بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان دژایەتی‮ ‬ئەم پرۆسەیە دەكەن،‮ ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەهەموو ئەو دەسەڵاتە لۆكاڵی‮ ‬وناوچییانە ئەهێنێت ودەوڵەت لەڕێگای‮ ‬دامەزراوەكانی‮ ‬واقعێكی‮ ‬نوێ بەرهەم ئەهێنێ كە بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەل ونیشتمانی‮ ‬تییادا پارێزراو دەبێت،‮ ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬هەیە پەلەقاژێی‮ ‬ئەو گروپانەیە لەپێناو مانەوەیان،‮ ‬چونكە بە سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەو ژینگەیەی‮ ‬كەئەمڕۆ بوونی‮ ‬هەیە لەناوچەیەكی‮ ‬دیاریكراو وەك خۆیی‮ ‬نامێنێت ومەودای‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬وئابووری‮ ‬وڕۆشنبیری‮ ‬وجڤاكی‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكان بینادەكرێت ‮❊ ‬لەدوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دروست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان پێتان وایە میكانیزم زۆربێ بۆ لێدانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هەروەها‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد؟‮ ‬ ‮- ‬ئەو كێشانەی‮ ‬كەئەمڕۆ بوونی‮ ‬هەیە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان جا ئەگەر سیاسی‮ ‬بن‮ ‬یان ئابووری‮ ‬و‮ ‬یانیش‮ ‬یاسایی‮ ‬هەمووی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬بێ دەوڵەتییە،‮ ‬دەوڵەت لەڕێگای‮ ‬كۆمەڵێك دامەزراوەی‮ ‬هەمیشەییەوە زۆربەی‮ ‬ئەو كێشانەمان بۆ چارەسەر ئەكات،‮ ‬گەندەڵی‮ ‬وناعەدالەتی‮ ‬وكەمتەرخەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬موئەسەساتی‮ ‬دەوڵەت ئەتوانین بەرەنگاریان بینەوە،‮ ‬سەبارەت بەڕێكخستنی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد پێم وایە دەستوور وەك گرێبەستێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬وپەیوەندی‮ ‬نێوان حكومەت وكۆمەڵگا ودروستكردنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لەنێوان دەسەڵاتەكان دیاردەكات ودەبێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬لایەنەكان‮. ‬ ‮❊ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە سیمبولی‮ ‬پێكەوەژیان كەهەمیشە لانكەی‮ ‬ژیانی‮ ‬نەتەوەو ئاین و ئاینزاكان بووە؟‮ ‬ ‮- ‬یەكێك لەو بەهایانەی‮ ‬كە كورد شانازی‮ ‬پێوەكردووە و دەیكات پرەنسیپی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوە ژیانە،‮ ‬هیچ كاتێك لەكوردستان كێشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاین و مەزهەب بووونی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە كە هەمیشە فشاری‮ ‬زۆر هەبووە لەسەر پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبییەكان‮. ‬لەكاتی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬داعش زۆربەی‮ ‬ئەو پێكهاتانە لەناوچەكە‮ ‬ڕوویان لە كوردستان كرد و باشترین پەناگە بۆیان هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬ئەم بەها مڕۆڤایەتییە خەسڵەتێكی‮ ‬دیاری‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بووە ودەوڵەتی‮ ‬ئایندەی‮ ‬كوردستانیش بێگومان نیشتمانی‮ ‬هەموو ئەو پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبییانە دەبێت كە لەهەرێمی‮ ‬كوردستانن و هەمووان بێ جیاوازی‮ ‬هاونیشتمانی‮ ‬ئەو دەوڵەتە دەبن وهەموو مافەكانیان پارێزراو دەبێت‮. ‬ ‮❊ ‬تا چەند بڕوابە پێشوازیكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بكەین بۆ ئەم پرسەمان كە هەمیشە لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئەوانەوە بۆ میللەتانی‮ ‬ژێردەست بە بەرژەوەندی‮ ‬كاریان كردووە نەك بەویژدان؟‮ ‬ ئەوە ئەركی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە ئەو بەرژەوەندییە دروست بكات لەگەل وڵاتانی‮ ‬جیهان وپێم وایە بەجۆرێك لەجۆرەكان سەركەوتوو بوونە لەدروستكردنی‮ ‬ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬جیهان‮. ‬ئەگەر بڕوانینە چالاكیە سیاسی‮ ‬و دیبلوماسی‮ ‬وئابوورییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبینین كە ئەو بەرژەوەندییانە دروستكراوە‮. ‬ئەمەش‮ ‬یەكێكە لە سەركەوتنەكانیی‮ ‬حكومەت هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌