2017-08-01

لە مەراسیمی‮ ‬یادكردنەوەی34 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬ئەنفالی‮ ‬بارزانییەكاندا لە لایەن رژێمی‮ ‬بەعسەوە،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وتەیەكی‮ ‬پێشكەشكرد،‮ ‬تێیدا رایگەیاند،‮ ‬تەنیا دەرمانی‮ ‬ئازارەكانی‮ ‬كورد سەربەخۆییە‮. ‬لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وتارەكەیدا سەرۆك بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬لە گەلی‮ ‬كورد و لایەنەكان كرد و گوتی‮: ‬تەنیا بە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬دەگەینە ئامانج و سەبارەت بە بەغداش رایگەیاند،‮ ‬بە راشكاوی‮ ‬پێمان وتوون با دراوسێی‮ ‬باش بین و شەراكەت لەگەڵ ئێوە شكستی‮ ‬هێناوە و ریفراندۆم بۆ فشار درووست كردن نییە و ئەوە بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮. ‬هەروەها سەرۆك بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬لە وڵاتان و دۆستانی‮ ‬كورد كرد،‮ ‬رەوشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبەرچاو بگرن و لە رەوشی‮ ‬كورد تێبگەن و هانی‮ ‬هەولێر و بەغدا بدەن بۆ ئەوەی‮ ‬بە ئاشتی‮ ‬و گفتوگۆ بگەنە ئەنجام‮.‬
ئەمەی‮ ‬خوارەوە دەقی‮ ‬وتەكەیەتی‮: ‬
‮ ‬بە ناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە‮ ‬یادی‮ ‬رۆژێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئێش و ئازار دەكەینەوە،‮ ‬كە پێش34 ‮ ‬ساڵدا و لە رۆژێكی‮ ‬وەك ئەمڕۆ رژێمی‮ ‬بەعس هەشت هەزار كەسی‮ ‬بێ گوناهی‮ ‬راپێچی‮ ‬بیابانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق كرد و هەموویانی‮ ‬كۆمەڵكوژ و زیندەبەچاڵكرد،‮ ‬ئەوانە هیچ گوناهێكیان نەبوو،‮ ‬تەنیا گوناهیان ئەوە بوو كە كوردن و بارزانین‮. ‬
هەشت هەزار كەس،‮ ‬لە گەنجی12 ‮ ‬ساڵییەوە تا هاووڵاتیانی‮ ‬بە ساڵاچووی‮ ‬تەمەن90 ‮ ‬ساڵی،‮ ‬هەموویان بردن بۆ بیابانی‮ ‬سەماوە و بێ سەروشوێنیان كردن‮. ‬زۆریشیان تا ئێستا روفاتیان نەدۆزراوەتەوە و تا ئێستا رووفاتی800 ‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬دۆزراونەتەوە و هێنراونەتەوە بۆ زێدی‮ ‬باوباپیری‮ ‬خۆیان‮. ‬
لە هەموو كوردستاندا كە ئەنفال ئەنجامدراوە بەداخەوە لە كۆی180 ‮ ‬هەزار تا ئێستا توانراوە رووفاتی3 ‮ ‬هەزار بهێنرێنەوە و بەڵێن دەدەینە كەسوكاری‮ ‬هەموویان كە هەموو هەوڵێك دەدەین رووفاتیان بهێنینەوە بۆ زێد و خاكی‮ ‬باوك و باپیریان‮. ‬
ئەمە‮ ‬یەكەمجار نییە ئەو كارەساتە بەسەر بارزانییەكاندا بێت،‮ ‬بەڵام هیوادارم دوایین جار بێت بەسەر بارزانیان و تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێت‮. ‬
لە ساڵانی‮ ‬بیستەكان و سییەكاندا گوندی‮ ‬بارزان كەوتە بەر شاڵاوی‮ ‬فڕۆكەكان و بۆ‮ ‬یەكەمجار بۆمبی‮ ‬تەوقیتكراو بەكارهێنرا و خەڵكێكی‮ ‬زۆر بوونە قوربانی‮ ‬و شەهید بوون،‮ ‬چونكە ئەو كاتە خەڵك نەیدەزانی‮ ‬فڕۆكە چییە تا بەوە بگات بزانێت بۆمبی‮ ‬تەوقیتكراو چییە و خۆی‮ ‬لێی‮ ‬بپارێزێت‮.‬
یەكەمجار دەڤەری‮ ‬بارزان و گوندی‮ ‬بارزان لە ساڵی1892 ‮ ‬سووتێنرا و هەتا ئەمڕۆ16 ‮ ‬جار سووتێنراوە‮. ‬
بۆ ئێمە جێی‮ ‬شانازییەكی‮ ‬مەزنە وەك بارزانیان،‮ ‬كە هیچ جارێك سەری‮ ‬خۆیان بۆ ستەمكاران شۆڕنەكردووە و ناشیكەن‮.‬
هەر ئەو قوتابخانەیە بووە و ئەو شێرە ژنانە لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا لە بێكەسی‮ ‬و بێ پشت و پەنایی،‮ ‬بەڵام بە ئیرادەیەكی‮ ‬پۆڵایین نەیانهێشت ئەو منداڵانەیان بێ كەس بن و بۆیان بوونە دایك و باوك و روویان سپی‮ ‬بێت و ئینشەڵڵا خودا پایەی‮ ‬مەزن دەبەخشێتە ئێوە،‮ ‬چونكە لە راستییدا ئێوە نموونەی‮ ‬شەرەف و كەرامەتی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمەن‮. ‬
لێرەدا بە پێویستی‮ ‬دەزانم بە ناوی‮ ‬ئێوە و خۆمەوە سووپاسێكی‮ ‬گەرم ئاراستەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەولێر و دەوروبەری‮ ‬هەولێر و شەقڵاوە،‮ ‬هەریر،‮ ‬باتاس،‮ ‬خەلیفان،‮ ‬دیانە،‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬و سیدەكان و هەموو ئەو ناوچانەی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬نەهامەتییدا هاوكاری‮ ‬كەسوكاری‮ ‬بارزانییەكانیان كرد و خەڵكی‮ ‬هەولێریش زۆر مەردانە هاتنە مەیدان بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬بێ كەس و بێ سەروبەری‮ ‬مانەوە و دوای‮ ‬ئەو ستەمە گەورەیان لێكرابوو‮. ‬هیچ جارێك چاكەی‮ ‬ئەوان لە بیر ناكرێت و هەمیشە خۆمان بە قەرزاری‮ ‬ئەوان دەزانیین‮. ‬
خوشك و برایانی‮ ‬خۆشەویست‮..‬
رێبەری‮ ‬ئێمە شێخ ئەحمەدی‮ ‬مەزن ئێمەی‮ ‬فێركردووە،‮ ‬كە ژیان ئەوە نییە هەر جۆرێك بێت و بژیت،‮ ‬ژیان ئەوەیە بە سەربەرزی‮ ‬بژیت‮. ‬شێخ عەبدولسەلام پێش110 ‮ ‬ساڵ بە رۆژهەڵاتناسێكی‮ ‬بەریتانی‮ ‬گوتووە‮: ‬پێویستە سەردانێك بۆ من رێكبخەن بۆ ئەوەی‮ ‬بێمە لەندەن و پادشای‮ ‬بەریتانیا ببینم و باسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بكەم،‮ ‬چونكە ئەو ستەمەی‮ ‬لە ئێمە دەكرێت قبوڵ ناكرێت‮. ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬مەزن12 ‮ ‬ساڵ كۆت و بەندی‮ ‬زنجیر لە دەست و پێیدا بوو لە زیندانی‮ ‬بەسرە سازشی‮ ‬بۆ رژێم نەكرد و‮ ‬یەك كاغەزێكی‮ ‬بۆ نەنووسیی‮. ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزان هەموو تەمەنی‮ ‬لە چیاكان بەسەر برد،‮ ‬ئێمەی‮ ‬بارزانی‮ ‬قوتابی‮ ‬ئەو قوتابخانەیەن و ئەوە بۆ ئێمە شانازییەكی‮ ‬مەزنە و پەیمان دەدەین هەتا ساغ‮ ‬بین لەسەر ئەو رێبازەین‮. ‬با بگەڕێینەوە سەر بگەڕێینەوە بۆ رەوشی‮ ‬ئێستا ئەگەر هەژماری‮ ‬بكەین،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ئێمە لەگەڵ بەغدا بە دوو قۆناغدا گوزەری‮ ‬كردووە‮. ‬قۆناغی‮ ‬یەكەمیان لە‮ ‬1920ەوە تا2003 ‮ ‬و قۆناغی‮ ‬دووەمیش لە‮ ‬2003ەوە تا ئەمڕۆ‮. ‬
لە هەردوو قۆناغدا ئێمە وەك خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەسەر ئێمەدا هات لەو هەموو كارەساتە،‮ ‬بەڵام ئێمە ئامادەبووین بچینەوە بەغدا و لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێ هەڵدەینەوە و بەیەكەوە بە برایەتی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬بژین،‮ ‬بەڵام دیارە هەمان فەرهەنگە و هیچ سوودی‮ ‬نییە‮. ‬
لە هەردوو قۆناغەكەدا بڕیار بوو ئێمە هاوبەش بین،‮ ‬بەڵام پشكی‮ ‬ئێمە لەو هاوبەشییەدا ئەوە بوو،‮ ‬كە4500 ‮ ‬گوندی‮ ‬ئێمەیان وێران كرد،182 ‮ ‬هەزار كەسی‮ ‬ئێمەیان ئەنفالكرد كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون،‮ ‬كیمیایبارانی‮ ‬هەڵەبجە تا زاخۆ،12 ‮ ‬هەزار گەنجی‮ ‬فەیلی‮ ‬لە18 ‮ ‬تا30 ‮ ‬ساڵی‮ ‬و هەشت هەزار بارزانی‮ ‬كە چەند نموونەیەكی‮ ‬زیندوون لەو تاوانانەی‮ ‬بەرامبەر بە میللەتی‮ ‬ئێمە ئەنجامدراوون‮. ‬
قۆناغی‮ ‬دووەمیش هەموو دەزانن،‮ ‬ئێمە وەك خەڵكی‮ ‬كوردستان رۆڵێكی‮ ‬سەرەكیمان لە دەستووری‮ ‬نوێدا بینی‮ ‬هەتا گەیشتە پەسند كردن،‮ ‬بەڵام پرسیار ئەوەیە هەم بۆ ناوخۆ و هەم بۆ دەرەوە،‮ ‬ئایا بەغدا چ پابەندییەكی‮ ‬بەو دەستوورەوە هەبووە،‮ ‬نە پابەندی‮ ‬دەستوور بوو،‮ ‬نە ماددەی140 ‮ ‬جێبەجێكرا،‮ ‬چونكە ئەگەر ئەو ماددەیە جێبەجێكرابا،‮ ‬رەنگە زۆر شت ئەمڕۆ رووی‮ ‬نەدابا‮. ‬رێگە لە پڕچەككردنی‮ ‬پێشمەرگە گیرا كە رێككەوتنی‮ ‬لەسەر كرابوو و دەستووریش دانی‮ ‬پێدا نابوو‮. ‬كاتێك داعش پەلاماری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا ئێمە لە سەرەتادا رووبەڕووی‮ ‬كێشە بووینەوە،‮ ‬چونكە نە چەك هەبوو نە جبەخانە و ئەوان نەیاندەهێشت نە چەك بۆمان بێت و رێگریش بوون لەوەی‮ ‬خۆمان لە دەرەوە چەك بكڕین‮. ‬
تاوان لە هەموو تاوانێك مەزنتر ئەوەبوو،‮ ‬كە نانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بڕی،‮ ‬گریمان كێشە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەبوو و خەتای‮ ‬هەرێمیش بوو،‮ ‬بەڵام تاوانی‮ ‬نان بڕینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان نان بڕینی‮ ‬شیری‮ ‬منداڵان تاوانێكە هیچی‮ ‬كەمتر نییە لە تاوانی‮ ‬كیمیایباران و ئەنفالی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئێمە نەمانبینی‮ ‬كەسێك ناڕەزایەتی‮ ‬دەربڕێت لەسەر ئەو هەنگاوە هەڵە نەك هەر هەڵەیە بەڵكو تاوانێكی‮ ‬مەزن بوو‮. ‬
تەنانەت لە شەڕی‮ ‬مووسڵیش هەموومان رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە دەزانن و ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە مومكین نەبوو مووسڵ رزگار بكرێت،‮ ‬بەداخەوە لە شەڕی‮ ‬مووسڵ و هەتا ئەمڕۆ پێشێلكاری‮ ‬گەورە روویاندا و ئێمە تەحەمولمان كرد و قسەمان نەكرد،‮ ‬بەڵام ئێدی‮ ‬ئێمە ناچار بووین بیر لە رێگە چارەسەرێك بكەینەوە‮. ‬ساڵی‮ ‬رابردوو خۆم چوومە بەغدا و لە پێش منیش سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێم بە مانگێك چووبووە بەغدا و لەوێ زۆر راشكاوانە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و هەموو لایەكدا رامانگەیاند،‮ ‬ئێمە گەیشتینە قەناعەتێك كە ناكرێت بەیەكەوە بژین و ئێوە بڕواتان بە شەراكەت نییە و ئەو شەراكەتەی‮ ‬هەبووە شكستیهێناوە و با ئێمە ئەو بوێریەمان هەبێت و با راشكاوانە بین و ئازایانە بگەیەنە ئەوەی‮ ‬كە مادام نەكرا بە شەراكەت بژین با دراوسێیەكی‮ ‬باش بین،‮ ‬بەڵام ئەوان بە جدی‮ ‬ئەوەیان وەرنەگرت و بڕوایان وابوو كە بۆ فشاردرووستكردنە،‮ ‬ئەوە بۆ فشاردرووستكردن نییە،‮ ‬بەڵكو بڕیارە و سەرەنجام میللەتی‮ ‬ئێمە بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دیار دەكات‮. ‬
تەنیا دەرمانی‮ ‬هەموو برینەكان كە لە دڵی‮ ‬ئێمەدا چێبوون،‮ ‬چ لە ئەنفال و كۆمەڵكوژی‮ ‬خوشك و برایانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و كیمیایباراندا تەنیا و تەنیا دەرمان ئەوەیە بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و رزگاری‮ ‬بچین،‮ ‬هەموو دەرمانێكمان ئەزموون كرد هیچ سوودیان نەبوو‮. ‬
لە كۆتاییدا داوا لە هەموو لایەنەكان و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكەم،‮ ‬بیر لەو هەموو تاوانانە بكەینەوە كە دەرهەقمان كراوە،‮ ‬لە ئەنفال و جینۆساید و كیمیایبارانكردن،‮ ‬لە خانەقینەوە تا زاخۆ،‮ ‬كاتێك ئەوانەمان بیر دەكەوێتەوە پێویستە ویژدانمان لەسەرمان فەرز بكات كە‮ ‬یەكڕیز بین و باشترین چەك بە دەستمانەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بگەینە ئامانج‮ ‬یەكڕیزیمانە‮. ‬
دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە نیازمان ئەوەیە بە خۆشی‮ ‬و لەیەكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ بگەینە ئەنجام و ئێمە هیچ بیر لە شەڕ‮ ‬ناكەینەوە و بە پێچەوانەوە ئامانجمان ئەوەیە رێگە لە شەڕ‮ ‬بگرین و بۆیە هیوادارین وڵاتان و دۆستانی‮ ‬ئێمە لە رەوشی‮ ‬ئێمە تێبگەن و پشتیوانمان بن و هانی‮ ‬ئێمە و بەغداش بدەن بەیەكەوە بگەینە چارەسەر و ئێمە و بەغدا ببینە دراوسێی‮ ‬باش بۆ‮ ‬یەك و بە خۆشی‮ ‬بژین‮.‬
دووبارە هەزاران سڵاو بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدان و زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونی‮ ‬هەموولایەك و زۆر سوپاس‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌