2017-08-01

لەمەڕ‮ ‬ئەو پرسە گەرمانەی‮ ‬كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا لە ئارادان،‮ ‬وەك پرسی‮ ‬ریفراندۆم و پەیوەندەی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و گۆڕان و چەندین پرسی‮ ‬تری‮ ‬گەرمی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬مەحموود محەممەد،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و وتەبێژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬بەرسڤی‮ ‬پرسگەلێكی‮ ‬تایبەت بەم دۆخەی‮ ‬دایەوە،‮ ‬لە ناوەڕۆكی‮ ‬وتەكانیشیدا ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە دەمانەوێت تەكانێك بە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بدەین و گرفتەكانمان چارەسەر بكەین،‮ ‬هەروەها لە بارەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان دەلێت‮: ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان تەنها بۆ پارتی‮ ‬و گۆڕان نییە،‮ ‬بەڵكو هی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ "‬خەبات‮" ‬تیشكی‮ ‬خستە سەر چەندین پرسی‮ ‬هەنووكەیی‮. ‬
‮❊ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و هەڵبژاردنی‮ ‬عومەری‮ ‬سەید عەلی‮ ‬بە رێكخەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬چی‮ ‬دەكەن؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬چاوەڕێ دەكەین كە ئاساییكردنەوە لە نێو پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا رووبدات،‮ ‬هەوڵ و كۆششەكانی‮ ‬هەموو لایەك بۆ ئەوە بێت كە تەكانێك بەم پرۆسەیە بدەین و ئەو گرفتانەی‮ ‬كە هەمانە چارەسەریان بكەین و ئەوانەی‮ ‬كە ناتوانین چارەسەریان بكەین بیهێڵینەوە بۆ گفتوگۆكردن بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوانیش چارەسەر بكەین‮. ‬
‮❊ ‬پێشبینی‮ ‬دەكەن لەگەڵ گۆڕان بگەنە رێككەوتن،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬هیچ مەرجێكی‮ ‬بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان نەماوە؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬ئەوە داوای‮ ‬هەموو لایەك بووە كە هیچ مەرجێكمان نەهێشتووە بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬چونكە تەنها بۆ پارتی‮ ‬نییە،‮ ‬تەنها بۆ گۆڕانیش نییە،‮ ‬بۆ هەموو كوردستانە،‮ ‬كەواتە دەبێت جۆرێك تەفاهوم لە نێوانماندا درووستبێت كە پەرلەمان دەست بە كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەم دۆخە دەرباز بێت و پێكەوە تەفاهوم بكەین لەسەر ئەو بابەتانە ئەگەر جیاوازیشمان هەبوو،‮ ‬بەڵام دەكرێت لەسەر زۆر شت رێككەوتن هەبێت‮. ‬
‮❊ ‬ئەگەر گفتوگۆی‮ ‬پارتی‮ ‬و گۆڕان درێژەی‮ ‬كێشا و ئەنجامێكی‮ ‬نەبوو،‮ ‬كات بۆ ریفراندۆم ناڕوات؟‮ ‬یان ئەوەتا كۆبوونەوەكان كاتێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراویان دەبێت؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬كۆبوونەوەكان دەمانەوێت بیكەین بۆ دیاریكردنی‮ ‬مێژووێكە و بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬چونكە نامانەوێ درێژە بكێشێ كە پێویستی‮ ‬بە هیچ شتێك نییە،‮ ‬مادام هیچ مەرجێك نییە دەست بە كارەكان دەكرێتەوە لە كەش و هەوایەكی‮ ‬كە دەكرێت لە خزمەتی‮ ‬ریفراندۆم دابێت،‮ ‬ئەو بۆچوونەش هی‮ ‬هەموو حزبەكانی‮ ‬كوردستانە‮. ‬
‮❊ ‬لە دوا كۆبوونەوەتان لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوەتان‮ ‬ڕاگەیاند لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەسەر هەموو شتێك رێككەوتوون،‮ ‬بەڵام هێشتا لێدوانی‮ ‬هەندێك بەرپرسی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بێ ئومێدی‮ ‬پێوە دیارە،‮ ‬دوا كۆبوونەوەی‮ ‬هیچ ئالیەتێكی‮ ‬بۆ پابەند بوون بە رێككەوتنەكان دیاری‮ ‬كردووە؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬ئەوان وەكو شاندی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬هاتبوون و لەگەڵ ئێمەدا دانیشتوون و ئێمەش وەك ئەشخاس لەگەڵیان دانانیشین،‮ ‬ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر خۆیان كە هەندێك دادەنیشن و هەندێك بەم دانیشتنە ناڕازین،‮ ‬ئەوە مەسەلەیەكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬خۆیانە كە دەبێت خۆیان چارەسەری‮ ‬بكەن و ئەوە بە ئێمە چارەسەر ناكرێت‮. ‬
‮❊ ‬پارتی‮ ‬چۆن سەیری‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬رووسیا دەكات كە پێیوایە ریفراندۆم مافێكی‮ ‬ئاساییە و دەبێت لە چوارچێوەی‮ ‬یاسا نێو دەوڵەتییەكان چارە بكرێت؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬سەردەمیانەیە،‮ ‬هەڵوێستێكە لە ئاستی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬ناوچەكەدایە،‮ ‬ئەمەش خوێندنەوەیەكی‮ ‬نوێیە،‮ ‬دەتوانین بڵێین كە دوای‮ ‬سایكس بیكۆ دەیكەن،‮ ‬چونكە لە سەرەتای‮ ‬سایكس بیكۆ رووسیا و سۆڤیەتی‮ ‬ئەوكات بەشداربوون،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬لێی‮ ‬كشاوەتەوە،‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬من واقعەكە زیاتر لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی‮ ‬هەموو لایەك نزیكترە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەوان ئێستا باسی‮ ‬لێوە دەكەن و پێشبینی‮ ‬دەكەم ئەوە گۆڕانكارییەكە لە هەموو ناوچەكە دێتەدی‮ ‬و بەم چاوە كە جاران سەیری‮ ‬ناوچەكەیان دەكرد،‮ ‬لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬ئێستا بەم شێوەیە سەیر ناكەن‮.‬
‮❊ ‬رۆژی‮ ‬24ی‮ ‬7‮/‬ 2017 مالیكی‮ ‬لە مۆسكۆ،‮ ‬داوای‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬هەولێر و بەغدای‮ ‬كرد،‮ ‬ئایا پاشەكشەی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە هەڕەشەوە زوو داوای‮ ‬گفتوگۆ پەیوەندی‮ ‬بە هەڵویستی‮ ‬رووسیاوە هەبوو؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬بە تەئكید پەیوەندی‮ ‬بە هەڵوێستی‮ ‬رووسیاوە هەیە،‮ ‬بە كەش و هەوایە كە ئەو تێیدا بووە،‮ ‬لەوی‮ ‬مالیكی‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬بڕوات،‮ ‬چەندین هێرشی‮ ‬كردە سەر كوردستان و پێشمەرگە و چەند شوێنێكی‮ ‬تر،‮ ‬ئەو خۆی‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە دەكات كە كێشەكە درووستبووە لەم وڵاتە،‮ ‬ئێمەش هیچ كات گرفتمان لەگەڵ گفتوگۆ نەبووە،‮ ‬بەڵام كە گفتوگۆمان دەكرد بۆ هاوبەش بوون لە دەوڵەتی‮ ‬عێراق و شەریكبوونی‮ ‬عێراق و لە بەڕێوەبردنی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام ئێستا گفتوگۆكانمان بۆ ئەوە دەبێت كە چۆن دوو دراوسێی‮ ‬باش بین‮. ‬
‮❊ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە حەیدەر عەبادی‮ ‬لێدوانی‮ ‬جۆراوجۆر دەدات،‮ ‬جارێك دەڵێت هاوكاری‮ ‬كورد دەكەم،‮ ‬جارێكیش دەڵێت گشتپرسی‮ ‬نادەستوورییە و ناكرێت گشتپرسی‮ ‬ئەنجام بدرێت،‮ ‬ئێوە قسەتان چییە؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬دەستوور ئەوان لای‮ ‬خۆیان كردویانەتە وەسیلەیەك بە هەڵبژاردن مادەكانی‮ ‬هەڵدەبژێرن و جێ بەجێ دەكەن و بەكاری‮ ‬دەهێنن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بۆ ئەوان گرینگ بێت،‮ ‬بۆ دەسەڵاتی‮ ‬خۆیان بەكاری‮ ‬دێنن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە كەڵكی‮ ‬ئەوان نەیەت و‮ ‬یان لە مەسلەحەتی‮ ‬ئەوان نەبێت،‮ ‬ئەوا بەكاری‮ ‬ناهێنن و هەڵینابژێرن،‮ ‬ئەوە ناكرێت بڵێین دەستوورییە‮ ‬یان دەستووری‮ ‬نییە،‮ ‬زۆر ماددەی‮ ‬تری‮ ‬دەستووری‮ ‬هەیە،‮ ‬جێبەجێیان نەكردووە،‮ ‬نموونەش ماددەی140 ‮ ‬كە دەستوورییە و جێبەجێیان نەكردووە،‮ ‬بۆ جێ بەجێیان نەكرد،‮ ‬ئەوە لادانە لە دەستوور،‮ ‬كەواتە مادام ئەوان بیانەوێت دەستوور بەم شێوەیە بێت،‮ ‬ئێمەش دەڵێین دەستوور لە دیباجەكەیدا نوسراوە،‮ ‬ئەم عێراقە بە شێوەیەكی‮ ‬یەكگرتوو دەمێنێتەوە ئەگەر هەموو كارەكانمان بە تەوافوق بڕوات،‮ ‬پێكەوە بین و شەراكەتی‮ ‬هەموو لایەك بێت و ئەم دەستوورە گرەنتی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق دەكات،‮ ‬لە كاتێكدا گرەتنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬لەناو عێراقدا دەژی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بۆیە ئەم مافە مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬یاسایی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە و لە نیزامەكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬زۆر هاتووە،‮ ‬عێراق خۆی‮ ‬یەكێكە لەم دەوڵەتانەی‮ ‬كە ئەم مسیاقانەی‮ ‬ئیمزا كردووە كە مافی‮ ‬گەلانە كە بڕیار لە چارەنوسی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬
‮❊ ‬بۆچی‮ ‬بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكرێتەوە كە ئێستا لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬ئەو كەش و هەوایەی‮ ‬ئێستا هەیە،‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬باشترین دەرەفەتە بۆ ناوچەكە و چەندین ساڵە كەش و هەواكە لەبار نەبوو،‮ ‬زەمینەكە لەبار نەبووە،‮ ‬بەڵام ئێستا كەشوهەواكە لەبارە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە وەزعی‮ ‬وڵاتانە لەگەڵ عێراق‮ ‬یان وەزعی‮ ‬وڵاتانە لەگەڵ توركیا و ئێران و سووریا و خودی‮ ‬هەموو ئەو كێشانەی‮ ‬ئێستا نێوانی‮ ‬رووسیا و ئەمەریكادا هەیە لە نێوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬تر هەیە،‮ ‬ئەمانە هەموویان پێویستی‮ ‬بەوەیە كە پێداچوونەوە بەم نەخشەیە بكەین كە پێشتر داڕێژراوە و نەخشەیەك سەد ساڵ پێشتر دامەزراوە،‮ ‬ئەم نەخشەیە نەخشەی‮ ‬جوگرافیای‮ ‬چەند وڵاتێك بووە لە پێناوی‮ ‬هەندێك دەستكەوتی‮ ‬شەڕ‮ ‬بووە،‮ ‬ئەو كەش و هەوایەی‮ ‬پێشتر نەماوە،‮ ‬ئێستا كەش و هەوایەكی‮ ‬ترە،‮ ‬كەواتە دەبێت بە شێوازێكی‮ ‬نوێ و سەردەمیانە بە گوێرەی‮ ‬تێگەیشتن و بەرژەوندییەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم دابێت،‮ ‬بڕیار لە چۆنیەتی‮ ‬ژیان و چارەنووسی‮ ‬ئەم خەڵكە بدرێت كە لەم ناوچەیەدا دەژیەت،‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬كوردستانە دەیەوێت بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬بەم شێوەیەی‮ ‬كە دەیەوێت‮. ‬
‮❊ ‬بە رای‮ ‬ئێوە،‮ ‬ئەم جەمسەربەندییەی‮ ‬لە نێوان بەرەی‮ ‬پشتگیر و بەرەی‮ ‬دژە ریفراندۆم درووستبووە،‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬جیاوازی‮ ‬سیاسی‮ ‬و فیكری‮ ‬نێوان حزبەكانە‮ ‬یان لە شتی‮ ‬دیكەوە سەرچاوەری‮ ‬گرتووە؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬لەسەر ئەو پەیوەندییانە كە لە ئەحزابدا هەیە و هەندێكجاریش دەیانەوێت دڵی‮ ‬ئەملاو ئەولا رازی‮ ‬بكەن و دووجۆرن،‮ ‬ئەوانە بەشێكیان بەڕاستی‮ ‬دژی‮ ‬ریفراندۆمن،‮ ‬بەشێكیان هەندێك مەسەلەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وای‮ ‬لێكردوون كە ئێستا ئەم ریفراندۆمە بە ریفراندۆمی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬بزانن،‮ ‬لەبەر ئەوەیە،‮ ‬بەڵام بەشێكیان بەراستی‮ ‬لە ناخەوە تەعبیر لە ویست و ئیرادەی‮ ‬هەندێك خەڵك دەكەن‮.‬
‮❊ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بە كوێ دەگات؟‮ ‬
مەحموود محەممەد‮:‬‮ ‬ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامیدا نییە،‮ ‬لەم ماوە نزیكەدا سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان سەردانی‮ ‬كردن و پێشتریش سەردانمان كردوون و پێشمان خۆشە هیچ كێشەیەك لە نێوان ئێمە و ئەواندا نەبێت و ئەگەر گرفتێكیش هەبێت،‮ ‬بتوانین چارەسەری‮ ‬بكەین‮. ‬
‮❊ ‬ئەگەر پەرلەمانیش كارا نەكرێتەوە دەكرێت ریفراندۆم بكرێت؟‮ ‬
مەحموود محەمەد‮:‬‮ ‬پێمان باشە پەرلەمان كرا بكرێتەوە و مەرجی‮ ‬ئەو برادەرانە بووە و ریفراندۆمیش بڕیاری16 ‮ ‬حزبی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەسەر دراوە،‮ ‬نەكردنی‮ ‬شتێكی‮ ‬خراپە،‮ ‬كەواتە دەبێت بكرێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌