2017-07-31

موحسین دزەیی‮ ‬دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری‮ ‬كورد،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬ئەم دیدارە گوتی‮:‬
ریفراندۆم مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەموو گەلێكە،‮ ‬كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە ریفراندۆم بكات نەوەك تەنها بۆ مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬بەڵكو بۆ هەر پرسێك‮ ‬یان كێشەیەك كە دێتە بەردەمی،‮ ‬كە دڵنیانەبن لەوەی‮ ‬كە میللەت ئەمەی‮ ‬دەوێ‮ ‬یان نا،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬كورد زیاتر لەسەدەیەكە هەوڵ دەدات بۆ مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و بۆ ئەمەش لەو ماوەیە تا بەئەمڕۆ دەگات قوربانییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەو پێناوەدا داوە،‮ ‬هەموو جۆرە مەینەتی‮ ‬و ناخۆشییەكی‮ ‬بینیووە،‮ ‬ئێستاش دەرفەتێكی‮ ‬باش بۆ كوردستان هاتۆتەپێش،‮ ‬هیچ كاتێك لەو سەدەیەی‮ ‬رابردوودا دەرفەتێكی‮ ‬وا رێكنەكەوتووە،‮ ‬لەبەر ئەوە ئێستا گەلی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات،‮ ‬و كەسیش بۆی‮ ‬نییە رێگربێت لەو مافەی‮ ‬كە كوردستان داوای‮ ‬دەكات،‮ ‬دیارە بارزانیی‮ ‬نەمریش هەر لەگەڵ تێكەڵبوونی‮ ‬بە سیاسەتەوە هەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬داوە بۆ كوردستان،‮ ‬بەڵام بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر دووربین و واقیعبین بوو،‮ ‬بەپێی‮ ‬واقیعی‮ ‬هەر سەردەمێك ئەو دروشمەی‮ ‬بەرزكردۆتەوە كە گونجاو بووە لەگەڵ واقیعی‮ ‬كوردستان و ناوچەكە و جیهان‮. ‬
سەبارەت بە بارودۆخی‮ ‬دوای‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق و پێشێلكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لە دەستووری‮ ‬عێراق و ئەو هەلومەرجەی‮ ‬لە ناچەكە دروست بوو،‮ ‬موحسین دزەیی‮ ‬دەڵێت‮:‬
دوای‮ ‬2003‮ ‬كە رژێمی‮ ‬بەغدا رووخا،‮ ‬وامانزانی‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێ لە عێراق هەڵدەدرێتەوە و كورد بەشداربوویەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو لە گۆڕینی‮ ‬رژێمەكەو بەكردەوە بەشداری‮ ‬كرد و قوربانیشیدا،‮ ‬كەچی‮ ‬خەڵكێك هاتە سەر حازرەكی‮ ‬و ئێستا هەر ئەو جۆرە خەڵكەن،‮ ‬كە پێمان دەڵێن ریفراندۆم بەزاندنی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەڵامێكی‮ ‬جوانی‮ ‬بۆ ئەوانە هەبوو كە گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬دەڵێن ریفراندۆم خەرقی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬ئەوا‮ ‬یان دەستوورەكەیان نەخوێندۆتەوە‮ ‬یان تێی‮ ‬نەگەیشتوون،‮ ‬كە لەدەستووردا هاتووە پابەندبوون بەم دەستوورە زامنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراقە،‮ ‬كەی‮ ‬ئەوان پابەندی‮ ‬ئەو دەستوورەبوون؟ ماددەی‮ ‬140‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەبەندەكانی‮ ‬ئەو دەستوورەی‮ ‬كە‮ ‬12‮ ‬ساڵە دەرچووە كوا جێبەجێیان كرد؟ ئەوان هەمان سیاسەتی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬بەعس پەیڕەو دەكەن،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬ساڵی‮ ‬1970‮ ‬یەكێك لەبەندەكانی‮ ‬ئەو رێكەوتنە ئەوەبوو،‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬ساڵێك دەبێ لەكەركووك سەرژمێری‮ ‬و راپرسی‮ ‬بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بزانرێت،‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬ئەو شارە كوردە‮ ‬یان نا،‮ ‬ئایا كەركووك دەبێتە بەشێك لە كوردستان‮ ‬یان نا،‮ ‬بەڵام ئەمەیان نەكرد،‮ ‬چوار ساڵ بەسەر رێكەوتنەكە تێپەڕی‮ ‬هەر نەیانكرد،‮ ‬سەڕەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەرحیل و تەعریبكردنی‮ ‬ئەو شارە بۆیان دەركەوت،‮ ‬كە هێشتا زۆرینەی‮ ‬هەر كوردە،‮ ‬بۆیە ئەو راپرسییەیان نەكرد،‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬بەغداش بەهەمان شێوە ئەو مادەیەیان جێبەجێ نەكرد،‮ ‬چونكە دەیانزانی‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬ئەو شارە كوردە‮. ‬
ئەو گوتیشی‮:‬‮ ‬هەر لەو دەستوورەدا هاتووە كە پێشمەرگە بەشێكە لە هێزە چەكدارەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬یاخوود سیستەمی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق،‮ ‬تا ئێستا لەوەتەی‮ ‬ئەو دەستوورە دەرچووە‮ ‬یەك فیشەك و‮ ‬یەك دیناریان نەداوەتە پێشمەرگە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەمەش دەیانەوێ رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە كەم بكەنەوە،‮ ‬هەموو دەزانن گەر پێشمەرگە نەبووایە هەرگیز نەیاندەتوانی‮ ‬لە مووسڵ نزیك ببنەوە،‮ ‬چۆن كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەو شارەیان تەسلیمی‮ ‬داعش كرد هەروا دەمایەوە،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە رێگای‮ ‬بۆ خۆشكردن تا لەو شارە نزیك ببنەوە،‮ ‬پێشمەرگە قوربانیدا تا دەوروبەری‮ ‬مووسڵی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا هەر بەمە نەوەستان ئینجا هاتن بوودجە و قووتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بڕی،‮ ‬ئەی‮ ‬هەموو ئەمانە پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور نییە؟‮! ‬ئەوەی‮ ‬تا ئێستا پابەندی‮ ‬دەستوور بووە تەنها كوردە،‮ ‬كورد بەشداری‮ ‬سەرەكی‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬بەڵام بۆ هیچ پرسێك لەم وڵاتە پرس بە كورد نەكراو لەهەموو پێگەو پۆستە دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و كۆمپانیاكاندا رەچاوی‮ ‬رێژەی‮ ‬كوردیان نەكردووە‮. ‬
لەبارەی‮ ‬ئەو دەنگۆیانەی‮ ‬كە باس لەوە دەكرێت رەنگە خەڵكانێك هەبن دژی‮ ‬ریفراندۆم بن،‮ ‬ئەو دیبلۆماتكارەی‮ ‬كورد هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوەو دەڵێت‮: ‬بەڕای‮ ‬من هیچ تاكێكی‮ ‬ئەم كوردستانە نییە بڵێ من لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬نییم،‮ ‬تەنها ئەو كەسانەن كە بەكرێگیراوی‮ ‬لایەنێكن و دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬چۆن كوردێك لەدژی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دەنگ دەدات؟ میللەتێك بەرژەوەندی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬بوێت چۆن دژی‮ ‬بەڵێ دەنگ دەدات؟ دڵنیام كە ریفراندۆم بكرێت كەسێك جورئەتی‮ ‬ئەوە ناكات بڵێت دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانم،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە باسم كردن بەكرێگیراون و لەدژی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬خۆیان دەوەستنەوە ئەوە هەتاهەتایە مۆری‮ ‬شەرمەزاری‮ ‬بەنێوچەوانیانەوە دەمێنێ‮. ‬
پەیوەست بە شێوەی‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬كورد لەگەڵ دەوروبەر،‮ ‬موحسین دزەیی‮ ‬گوتی‮:‬
كورد هەوڵیداوە لەگەڵ هەموو لایەنەكان چ لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و چ لە ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەرەوە پەیوەندییەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بەتایبەتیش لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكان و بڕیار بەدەستەكان،‮ ‬ئەوەش زۆر گوتراوە كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان نابێتە جێی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬بۆ هیچ وڵاتێك،‮ ‬تەنانەت بۆ وڵاتانی‮ ‬دراوسێش،‮ ‬دەبینین لەپێش ساڵانی‮ ‬1958ـەوە كێشەی‮ ‬كورد چارەسەرنەكراوە،‮ ‬بۆیە عێراق هیچ كاتێك سەقامگیری‮ ‬بەخۆیەوە نەبینووە،‮ ‬بۆیە ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێت،‮ ‬عێراق هەر بە نا سەقامگیری‮ ‬دەمێنێتەوە،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬دەرەوەش كورد سیاسەتێكی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬پەیڕەو كردووە،‮ ‬توانیویەتی‮ ‬لەگەڵ بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پەیوەندییەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبێت و زۆربەی‮ ‬ئەوانەش لەدژی‮ ‬ئەوەنین كە كوردستان بە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬بۆیە بەبڕوای‮ ‬خۆم دەتوانم بڵێم كورد لە رووی‮ ‬دیبلۆماسیەوە سەركەوتوو بووە‮. ‬
موحسین دزەیی‮ ‬دیبلۆماتكار و سیاسەتمەداری‮ ‬كورد دەشڵێت‮:‬
لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ ئەگەر لایەنێك بیانووی‮ ‬هەبێت لەبەرامبەر پشتگیریكردن لە ریفراندۆم،‮ ‬ئەوا پێویستە ئەو بیانووەیان نەهێڵن و چارەسەری‮ ‬بكەن،‮ ‬دیارە بۆ ئەمەش هەوڵ دراوە و هەوڵیش بەردەوامە،‮ ‬لەسەرووی‮ ‬هەموویانەوە كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت كە پەرلەمان هیچ پەیوەندی‮ ‬بە ریفراندۆمەوە نییە،‮ ‬پەرلەمان جیایە و ریفراندۆمیش جیایە،‮ ‬ریفراندۆم و هەڵبژاردنی‮ ‬گشتی‮ ‬دەنگی‮ ‬میللەتەو میللەتیش پەرلەمانی‮ ‬دروستكردووە،‮ ‬نەك پەرلەمان ریفراندۆم درووست بكات،‮ ‬پێش هەفتەیەك نوسینیكی‮ ‬د‮. ‬موكەڕەم تاڵەبانیم لە رۆژنامەیەك خوێندەوە كە ئەو‮ ‬یاساناسێكی‮ ‬كۆنەو لە ساڵانی‮ ‬1946‮ ‬و‮ ‬1947‮ ‬یاسای‮ ‬تەواو كردووە،‮ ‬ئەویش ئاماژەی‮ ‬بەوەداوە كە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان پەرلەمان و ریفراندۆمدا نییە،‮ ‬ئەگەر پەرلەمان هەبێ‮ ‬یان نەبێ ریفراندۆم هەر دەتوانرێت بكرێت،‮ ‬بۆ ئەمەش نموونەی‮ ‬هێناوەتەوە،‮ ‬لە سكۆتلەندا دوو جار ریفراندۆم كراوە و هیچ پەیوەندی‮ ‬بە پەرلەمانەوە نەبووە،‮ ‬پرس بە پەرلەمان نەكراوە‮. ‬
لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكە،‮ ‬موحسین دزەیی‮ ‬باسی‮ ‬لە چارەنووسی‮ ‬ریفراندۆم و پرسی‮ ‬كورد كرد و گوتی‮:‬‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆرە باسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬میللەت دەمێكە چاوەڕوانی‮ ‬رۆژی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ریفراندۆم بوون،‮ ‬ئەو رۆژەی‮ ‬دیاریكراوەش بە رێككەوتنی‮ ‬نێوان هەموو لایەنەكان بوو،‮ ‬ئەمە بەتەنها داوای‮ ‬سەرۆك نییە،‮ ‬بەتەنها داوای‮ ‬پارتی‮ ‬نییە،‮ ‬داوای‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬بەشدار بوو بوو،‮ ‬ریفراندۆم بۆ لایەن و تاكە كەسێك ناكرێت،‮ ‬بۆ هەموو گەلی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬چارەنووسمان بەندە بەو ریفراندۆمەوە،‮ ‬ئێمە هەموومان لە ناو‮ ‬یەك پاپۆڕداین،‮ ‬ئەگەر سەركەوین هەموومان سەردەكەوین،‮ ‬ئەگەر پاپۆڕەكە نقووم بێت هەموومان نقووم دەبین،‮ ‬سەركەوتن سەركەوتنی‮ ‬هەموو كوردستانە،‮ ‬دەسكەوتێك بێتەدی‮ ‬بۆ هەموو كوردستانە،‮ ‬بۆیە دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان ئەگەر ریفراندۆم بكرێ‮ ‬یان نەكرێت لە رابردوو هەرچیان لەدەستهاتووە كردوویانەو دەیكەن،‮ ‬بەڵام كوردستان گەیشتۆتە ئەو قۆناغەی‮ ‬كە دۆست و دوژمنی‮ ‬خۆی‮ ‬ناسیووە،‮ ‬باش ئەوە دەزانێت كە چ لەبەرژەوەندی‮ ‬میللەتەكەیەو چ لە زەرەرییەتی،‮ ‬بۆیە خوانەخواستە ئەگەر هەوڵێكی‮ ‬مەترسیداریش بدرێت ئەوا كوردستان لەتوانایدایە پێشی‮ ‬لێ بگرێت،‮ ‬دونیاش ئێستا زۆر گۆڕاوە و وەك بیست سی‮ ‬ساڵ پێش ئێستا نییە،‮ ‬كوردستان كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لە ناوچەكە،‮ ‬هەر شتێك لە كوردستان رووبدات ئەوا كاریگەری‮ ‬لەسەر هەموو ناوچەكە دەبێت،‮ ‬بۆیە رەنگە وا قبووڵ نەكرێت شتێكی‮ ‬لەم شێوە رووبدات،‮ ‬كە سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە تێكبدات‮. ‬
موحسین دزەیی‮ ‬دیبلۆماتكار و سیاسەتمەداری‮ ‬كورد،‮ ‬لە دوایین تەوەری‮ ‬قسەكانی‮ ‬لەو دیدارەی‮ ‬خەبات دەڵێت‮: ‬ئەو ریفراندۆمەی‮ ‬كە دەكرێت تەنها بۆ كوردستان نییە،‮ ‬بۆ هەموو ئەوانەیە كە لە كوردستان دەژین،‮ ‬چ لە رووی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئایین و چ لەرووەی‮ ‬نەتەوەوە،‮ ‬واتا ریفراندۆم بۆ كوردستانە،‮ ‬كوردستان وڵاتی‮ ‬هەموومانە،‮ ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬من بەبیرم دێت تا ئێستا دەرفەتێكی‮ ‬وا درووست نەبووە بۆ راپرسی،‮ ‬باشترین هەل بۆ كوردستان هاتۆتەپێش ئەوەی‮ ‬ئێستایە،‮ ‬لەدەستی‮ ‬بدەین تاماوەیەكی‮ ‬زۆر دوور ناتوانین دەرفەتێكی‮ ‬وا درووست بكەینەوە،‮ ‬ئومێد دەكەم ئەو ریفراندۆمە زۆر سەركەوتوو بێت و چاوەڕوان دەكەین لەدەوروبەری‮ ‬%80ی‮ ‬بەڵێ بەدەست بێنێت،‮ ‬پەیامی‮ ‬من ئەوەیە كە ئەمە هەلێكە هاتۆتە پێش و پێویستە هەموومان لە‮ ‬25‮/‬9‮ ‬بچینە سەر سەندووقەكانی‮ ‬دەنگدان و هەموومان دەنگی‮ ‬بەڵێ بدەین،‮ ‬ئەمە مافێكەو پێویستە بەدەستی‮ ‬بهێنین،‮ ‬و دڵنیاشم هیچ كوردێك ئامادەنابێت ئەو رۆژە بە نەخێر دەنگ بدات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌