2017-07-30

خه‌بات‮: ‬رێبوار ئیدریس

ماوەیەكە پرۆژەیەكی‮ ‬بەفراوانی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬و وەرزشی‮ ‬تایبەت بە نەوجەوانان و لاوان‮ ‬لەلایەن بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەر بە وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەو بە هاوكاری‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یونسێف بەرێوە دەچێت‮.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەرێز‮ (‬بەختیار فەرهاد‮) ‬بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر بەم شێوەیە باسی‮ ‬پڕۆژەكەی بۆ كردین‮: ‬لە سۆنگەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ساڵی‮ ‬پار لە نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و رێكخراوی‮ ‬یونسێف ئەم ساڵیش داوایان لێكردین لەسەر هەمان سەركەوتنی‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬پار پرۆژەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬درێژخایەنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەین‮. ‬لەبارەی‮ ‬ماوە و شێوازی‮ ‬پرۆژەكەوە بەختیار فەرهاد‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر دەڵێ‮: ‬پرۆژەكەی‮ ‬ئەم ساڵمان گشتگیرتر و فراوانترەو ماوەكەشی‮ ‬بۆ‮ ‬11 مانگە و لە‮ ‬6 ناوەندی‮ ‬بەرێوەبەرایەتیەكەمان ئەنجام دەدرێت كە لە ناوەندەكانی‮ (‬شەقڵاوە و بنەسڵاوە و دارەتوو و عەینكاوە و خەبات و بەحركە‮) ‬چالاكیەكانمان ئەنجام دەدەین‮.

هەروەها لەبارەی‮ ‬جۆرو شێوازی‮ ‬چالاكییەكانیانەوە ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە‮ ‬،‮ ‬چالاكییەكان بۆ‮ ‬نەوجەوانان و لاوانە لە تەمەنی‮ ‬12 ساڵی‮ ‬هەتا‮ ‬24 ساڵی‮ ‬و لە سەرجەم بوارەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هونەری‮ ‬و كۆمەڵایەتیدا ئەنجامی‮ ‬دەدرێن بە بێ جیاوازی‮ ‬رەگەزی‮ ‬و ئەتنی‮ ‬و ئایینی‮، ‬وەك ئامانج و مەبەستیان لەو پرۆژەیە بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر دەڵێ‮ : ‬مەبەستمان له‌و پرۆژه‌یه‌ زیاتر بۆ هوشیاری‮ ‬و پێگەیاندنی‮ ‬نەوجەوانان و لاوانە لە كۆمەڵگەیەكی‮ ‬تەندرووست دا‮.

‬ئێمەو رێكخراوی‮ ‬یونسێف پەیامێكی‮ ‬مرۆڤانەی‮ ‬یەكسانیخوازی‮ ‬و پەیوەست بە پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییە كۆمەڵایەتی‮ ‬و كەلتورییەكانی‮ ‬نەوجەوانان و لاوانمان هەیە،‮ ‬هەتا بتوانین پێكەوە نەوەیەكی‮ ‬دوور لە توندوتیژی‮ ‬و دەمارگیری‮ ‬پەروەردە بكەین و فێری‮ ‬بەها مرۆڤایەتییەكان و تێكەڵاوی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬نێوان تاك و كۆمەڵگەیان بكەین‮.

بەختیارفەرهاد بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد كە بە هەمان شێوەی‮ ‬هاوبەشیان لەگەڵ رێكخراوی‮ ‬یونسێف ئێستا لەگەڵ هەردوو رێكخراویTDH ی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬لە قوشتەپە و شاوەیس و رێكخراوی‮ ‬بەهار لە مەخوور بەردەوامن لە چالاكییە هاوبەشەكانیان و رۆژانە لە سنوورەكانی‮ ‬ناوەندەكانی‮ ‬قوشتەپە و شاوەیس و مەخموور چەندین چالاكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬بۆ لاوان و نەوجەوانانی‮ ‬ئەو ناوچانە بە بەشداری‮ ‬ئاوارە و پەنابەران بەبێ جیاوازی‮ ‬ئەنجام دەدەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌